|
له پایته‌ختی هه‌رێم كاره‌بای به‌رده‌وام نییه‌و ئاو به نۆره ده‌درێت به ماڵان |
23/01/2014 15:51:07 |
دیمانه: سبه‌ی
عه‌بدولڕه‌حمان عومه‌ر ئیسماعیل (عه‌بدولڕه‌حمان موهەندیس) چاودێری سیاسی و ئه‌ندازیاری راوێژكاری بڕوای وایه: ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی له هه‌ولێر ئه‌نجامدراون، خزمه‌تگوزاری جوانكارین و خزمه‌ت به خه‌ڵكی هه‌ولێر ناكه‌ن. به‌م هۆیه‌شه‌وه تائێستاش هه‌ولێر كاره‌بای به‌رده‌وامی نییه و ئاوه‌ڕۆكانی به‌ناو كۆڵانه‌كاندا بڵاوده‌بێته‌وه.
ئه‌و چاودێره سیاسه له‌باره‌ی هۆكاری داواكه‌وتنی پێكهێنانی حكومه‌تیشه‌وه، له‌م دیداره‌ی (سبه‌ی)دا ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی هه‌رێم ترسی هه‌یه له رۆڵ و ئه‌دای پێشبینیكراوی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له حكومه‌تی داهاتودا.
سبه‌ی: به‌رای به‌ڕێزتان هۆكاره‌كانی دواكه‌وتنی پێكهێنانی كابینه‌ی 8ی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ چی ده‌گه‌رێته‌وه؟
عه‌بدولڕه‌حمان موهەندیس: ئاشكرایه دوا هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان، گۆڕانكاری به‌سه‌ر ته‌رازوی هێزی سیاسی له هه‌رێمی كوردستانی هێنا، ئه‌وه‌ش وایكرد بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ببێت به هێزی دوه‌م له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم و دوباره سه‌لماندی كه هێزی یه‌كه‌مه له سنوری ئیداره‌ی پێشوی سلێمانی، یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانیش بو به‌هێزی سێیهمو به 20 كورسی په‌رله‌مانی بهدواكهوت له پاش پارتی دیموكراتی كوردستانی هاوپه‌یمانه‌كه‌ی، ده‌توانین بلێین ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان كه‌لێنێكی گه‌وره‌ی، له ستاركچهری رێكه‌وتنامه‌ی ستراتیجی نێوان پارتی‌و یه‌كێتی دروست كرد‌و رایه‌له‌ی به‌ستنه‌وه‌ی دو جومسهرهكهی له‌به‌ر یه‌ك هه‌لوه‌شاندنه‌وه، ئێستا گۆڕان بوه‌ته ژماره‌یه‌ك ناتوانرێ په‌راوێز بخرێت، له گه‌مه‌ی سیاسی‌و به‌ڕێوه‌بردنی وڵات‌دا، دو حیزبه‌كه‌ی ده‌سه‌ڵات باش ده‌زانن كه گۆڕان چۆن له چوار ساڵی رابردوی ئۆپۆزسیۆن بونی ئه‌كتیف و كاریگه‌ری به‌رچاوی هه‌بوه له‌سه‌ر رای خه‌ڵك‌و گۆڕه‌پانی سیاسی‌دا، به‌هه‌مان شێوه رۆڵی پۆزه‌تیفانه‌ی ده‌بێت، له به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و پۆستانه‌ی به‌ری ده‌كه‌وێت به‌پێی به‌ركه‌وته‌ی هه‌ڵبژاردن، ئه‌وه‌ش ده‌بێته سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان قسه‌و كرداری یهكدهبن، ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تیشی بۆ نه‌ره‌خساو گرفتی بۆ دروستكرا ئه‌وا شه‌فافانه رایده‌گه‌یه‌نێ و هه‌لوێستی خۆی ده‌بێت. بۆیه یه‌ك له هۆكاره‌كانی دواكه‌وتنی پێكهێنانی حكومه‌ت ترس و دڵه‌ڕاوكێیه له‌و رۆڵ‌و ئه‌دایه پێشبینكراوهی گۆڕان له ده‌سه‌ڵاتی داهاتودا، هه‌تا بۆیان بكرێ ماوه‌ی دانوستانه‌كان درێژ ده‌كه‌نه‌وه و كات به‌رێ ده‌كه‌ن، تاكو ده‌رفه‌تی به‌رده‌م نوێنه‌رانی گۆڕان له حكومه‌تدا كه‌مبكرێته‌وه بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازی‌و ئه‌دای جیاواز، به‌ر له‌هاتنی واده‌ی هه‌ردو هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و په‌رله‌مانی عێراق، تاكو به‌خه‌ڵك بڵێن ئه‌وه گۆڕانه ته‌نیا قسه‌ی هه‌بو له رابردو و له حكومه‌تیشدا كرده‌وه‌ی نیه.
یه‌كێك له هۆكاره‌كانی دیكه ئه‌وه‌یه پارتی‌و یه‌كێتی هه‌مو جومگه‌كانی ده‌سه‌ڵاتیان له‌به‌ر ده‌ستدایه، په‌له‌یان نیه له به‌شداریكردنی سێ لایه‌نه براوه‌كه‌ی دیكه، چونكه به مسۆگه‌ری ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ره‌هایه‌ی جارانیان نامینێ‌و هه‌رێم به‌ره‌و قۆناغێكی چاكسازی‌و جیاواز دهچێتو به‌رژه‌وندیه تایبه‌ته‌كانیان سنوردار ده‌بێت، هۆكارێكی دیكه‌ی سستی به‌ڕێوه‌چونی دانوستانه‌كان ئه‌وه‌یه هه‌ندێ لایه‌ن هه‌ر به‌حیسابی سه‌رده‌می شاخ‌و خه‌باتی رابردو بیرده‌كه‌نه‌وه، داواكاری تهعجیزیان هه‌یه له‌گه‌ڵ به‌ركه‌وته‌ی هه‌ڵبژاردن‌و پێگه‌ی جه‌ماوه‌ریان ناگونجێ، خۆ ئه‌گه‌ر بۆ ئه‌وان ره‌وا بێ، بۆ حیزبی شوعیش واریده كه خاوه‌ن درێژترین ته‌مه‌نی سیاسیه، سه‌رده‌مانێك حیزبی ژماره یه‌ك بون له كوردستان‌و ته‌واوی عێراق، هۆكارێكی دیكه ئه‌ویش لاوازی ئیراده‌ی نوخبه‌ی سیاسیه كه په‌نا بۆ وڵاتانی ئیقلیمی ده‌به‌ن، رێگای ده‌ستێوه‌ردانیان بۆ خۆش ده‌كه‌ن، سوده‌كانی یه‌كتر قبوڵ كردن‌و رێكه‌وتن‌و ریكخستنی نێو ماڵی خۆمان هه‌ریه‌كه به قورسایی خۆی، به‌راورد ناكرێ به هیچ رێگایه‌كی دیكه كه تیایدا به‌ركه‌وته‌ی هه‌ڵبژاردن له‌به‌رچاو نه‌گیرێت.
سبه‌ی: ئایا ده‌كرێ دانوستانه‌كان هه‌روا به‌سستی بڕوات، له كاتێكدا هه‌رێمی كوردستان به ده‌یان قه‌یرانی دارایی‌و ئیداری‌و خزمه‌تگوزاریدا تێده‌په‌ڕێت؟
عه‌بدولڕه‌حمان موهەندیس: له‌و وڵاتانه‌ی سیستمی دیموكراتی په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن، پابه‌ندن به‌و ماوه و رێكاره یاسایانه‌ی دانراون بۆ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و دانیشتنی په‌رله‌مان و پێكهێنانی حكومه‌ت، لای ئه‌وان به‌رنامه‌ی حكومه‌ت گرنگی زیاتر پێده‌ده‌ن، لای ئه‌وان پله و پۆست ئامرازێكه بۆ چاكسازی و گه‌شه‌پێدان و جێبه‌جێكردنی به‌رنامه و به‌ڵێنه‌كان، به‌داخه‌وه له ولاتی ئێمه‌دا پله‌و پۆست‌و ده‌سه‌ڵات به‌كارده‌هێنرێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی‌و شه‌خسی، ئه‌وه چوار مانگه هه‌ڵبژاردن كراوه و نه سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردراوه و نه حكومه‌تیش پێكهاتوه، ئه‌وه‌ش كاری كردۆته‌سه‌ر ئه‌دای داموده‌زگاكانی هه‌رێم و هاوڵاتیانی نیگهراكردوه و به‌زیانی ئه‌وان شكایتهوه، پێویسته سێ لایه‌نه‌كه‌ی پێشتر ئۆپۆزسیۆن بون، هه‌ڵوێستی جدی وهربگرنو فشاری هه‌مه‌لایه‌نه دروست بكهنو فراكسیۆنه‌كانیان له په‌رله‌مانی كوردستان رۆڵ‌و چالاكی خۆیان بخه‌نه‌گه‌ڕ، تاكو په‌له بكرێت له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی پهرلهمانو حكومه‌ت.
سبه‌ی: له‌م پێنج ساڵه‌ی دوایدا شاری هه‌ولێر كۆڕانكاری به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینیوه، ئه‌م گۆڕانكاریانه‌ش به‌شێكی زۆری له‌سه‌ر ده‌ستی وه‌به‌رهێنه‌رانی بیانی‌و ناوخۆیی بوه، ئایا له ئێستادا ده‌توانین بڵێین پێویستیه‌كانی به پایته‌خت بونی هه‌ولێر ته‌واوبون؟
عه‌بدولڕه‌حمان موهەندیس: هه‌ولێر جگه‌له‌وه‌ی پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستانه، شارێكی دێرینیشه مێژوی هه‌بونی ئاوه‌دانی تیایدا بۆ نزیكه‌ی (6000) ساڵ به‌ر له زایینه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌وه‌ی بۆ هه‌ولێر كراوه له ئاستی پێویستدا نیه، گه‌ر به‌راوردی بكه‌ین به‌و دو پێگه‌یه‌ی هه‌ولێر كه ئاماژه‌مان پێكرد، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌و بودجه زۆره‌ی پشكی هه‌ولێر له بودجه‌ی گشتی عێراق‌و جۆره‌ها داهاتی ناوخۆ كه بڕه‌كانیان شه‌فاف نین، پێویستیه‌كانی به پایته‌خت بونی هه‌ولێر ته‌نیا به ئه‌نجامدانی پرۆژه‌ی جوانكاری چه‌ند شه‌قامێكی سه‌ره‌كی نابێت، وه‌كو شه‌قامه‌كانی (60 مه‌تری‌و 100 مه‌تری‌و شۆرش‌و فرۆكه‌خانه‌و كه‌سنه‌زان‌و كوران)، یان به دروستكردنی چه‌ند باڵاخانه‌یه‌كی به‌رز كه هاوڵاتیانی هه‌ولێر سودێكی ئه‌وتۆی لێ نابینن، چۆن ده‌بێ پایته‌خت كاره‌بای به‌رده‌وامی نه‌بێ، ئاوی خواردنه‌وه‌ی به نۆره بدرێت به گه‌ڕه‌كه‌كان، له‌وكاته‌ی سه‌رچاوه‌ی ئاوی روبار نزیكه له شاره‌كه، ئاوی چڵكاوی ماڵان به‌بێ ئاوه‌ڕۆ به‌ناو كۆڵان‌و شه‌قامه‌كاندا تێپه‌ڕێت، قوتابخانه‌كان به دو ده‌وامی‌و به پۆلی قه‌ره‌بالغی ده‌وام بكه‌ن، تائێستا نه‌توانراوه هێلی گشتی گواستنه‌وه‌ی هاوڵاتیان وه‌كو تۆڕی پاس یان میترۆ یان ترام یان شه‌مه‌نده‌فه‌ر دابین بكرێت، هه‌ولێر پاش 22 ساڵ له ده‌سه‌ڵاتی خۆماندا هێشتا بینایه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی نیه‌و سه‌رۆكی هه‌رێمیش له هه‌ولێر ده‌وام ناكات، كه‌واته موسته‌لزه‌ماتی پایته‌خت له هه‌ولێر لاوازه.
سبه‌ی: ئایا ئه‌و به‌ره‌و پێشچونه‌ی كه هه‌ولێر به‌خۆیه‌وه بینیوه توانیویه‌تی خه‌ڵكی ئه‌سڵی شاره‌كه له ههژاریو كرێچێتی رزگار بكات؟
عه‌بدولڕه‌حمان موهەندیس: به‌ره‌وپێشچونه‌كان رێژه‌یین، له ئاستی داخوازیه‌كانی خه‌ڵكی هه‌ولێر نین، به‌پێی راپۆرتێكی رێكخراوی هابیتاتی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان رێژه‌ی (30 ـ 35%) دانیشتوانی هه‌رێم له داهاته نزمهكانن به هه‌ولێریشه‌وه، رێژه‌ی (20%) سه‌رجه‌م خێزانه‌كان كرێنشینن، ئه‌و پرۆژانه‌ی به‌ناوی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبون كراوه و یان ئێستا له‌ژێر دروستكردندان به كه‌سانی هه‌ژار و كه‌م ده‌رامه‌ت ناكڕێن، چونكه نرخه‌كانیان چه‌ند قات زیاتره له تێچوی یه‌كه‌كان، خاوه‌نه ئاشكرا و نهێنیه‌كانی پرۆژه‌كان قازانجی خۆیان له زه‌وی یه‌كانیش وه‌رده‌گرن، كه حكومه‌ت به نرخێكی ره‌مزی پێیان ده‌دات، وای لێهاتوه وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان له جیاتی شاره‌وانی زه‌ویه‌كان ده‌فرۆشن.
سبه‌ی: نه‌بونی ئاوه‌ڕۆی قورسی هه‌ولێر یه‌كێكه له‌و گرفته بنه‌ڕه‌تیانه‌ی كه به‌رده‌وام روبه‌ڕوی شاری هه‌ولێر ده‌بێته‌وه، به‌تایبه‌ت له وه‌رزی زستاندا باران‌و لافاو زیانی زۆر به هاوڵاتیان ده‌گه‌یه‌نن، هه‌ست ناكه‌یت كه‌مته‌رخه‌می هه‌بوه له چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م گرفته‌دا؟
عه‌بدولڕه‌حمان موهەندیس: با كه‌س لای سه‌یر نه‌بێت كه ده‌ڵێم هه‌ولێر تۆڕی ئاوه‌رۆی قورسی نیه، ئه‌و ئاوهرۆیهی هه‌یه بریتیه له باراناو، یان ئاوه‌ڕۆی هاوبه‌شی ئاوی قورس و چڵكاو و ئاوی باران، ئێستاش بیری قول و حه‌وزی پیسایی (سێپتیك تانك) به‌كاردێت بۆ ئاوی قورس‌و چڵكاوی ماڵان، ئه‌وه‌ش زیانی بۆ ژینگه‌و تهندروستیو ئاوی پاكی ژێر زه‌وی هه‌یه، ئه‌گه‌ر ماسته‌رپلانێكی زانستی‌و ئه‌ندازیاری له‌لایه‌ن كۆمپانیای پسپۆری جیهانی بۆ تۆڕی ئاوه‌رۆی شاری هه‌ولێر بكرێت، له‌وانه‌یه زۆربه‌ی ئه‌و ئاوهرۆیانهی كراون سودی لێ وهرنهگیرێو به فیرۆ بڕوات، چونكه ئاوه‌ڕۆكان به عه‌شوائی دروستكراون.
سبه‌ی: ئه‌گه‌ر به‌راورد بكه‌یت له نێوان شاری هه‌ولێرو سلێمانیدا، هه‌ست ناكه‌یت له جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كاندا له هه‌ولێر ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ سه‌نته‌ری پارێزگا بوه‌و تا ئاستێك قه‌زاكان پشتگوێ خراون، به‌پێچه‌وانه‌وه له سلێمانی هاوشانی سه‌نته‌ری پارێزگا قه‌زاكانیش گه‌شه‌یان كردوه؟
عه‌بدولڕه‌حمان موهەندیس: من ئاگاداری پرۆژه‌كانی سلێمانی نیم، به‌ڵام له هه‌ولێر زیاتر گرنگی به پرۆژه‌ی كمالیات دراوه، خۆی ئه‌وكاته كمالیات پێویسته، كه ئه‌وله‌ویه‌ت به پرۆژه ستراتیجی و زهرورهكان له سنته‌ری شار‌و شارۆچكه‌كان بدرێت، ئینجا خه‌ریكی پرۆژه جوانكاریه‌كان بیت، بۆ نمونه پێشتر شه‌قامی (60) مه‌تری له هه‌ولێر هه‌بو، پاره‌یه‌كی زۆری لێ خه‌رجكرا بۆ نوێكردنه‌وه و جوانكاری، له‌و كاته‌ی ده‌كرا چاكسازی (صیانه)ی بۆ بكرایه‌و به پاره زیاده خهرجكراوهكهش، ده‌یان كۆڵانی خۆڵ یان تێكهڵهڕێژكراوی ئه‌و شاره‌ی پێ قیرتاو بكرابایه.
سبه‌ی: ئه‌مساڵ 2014 هه‌ولێر بوه پایته‌ختی گه‌شتیاری عه‌ره‌ب، ئایا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان توانیویه‌تی له‌ڕوی گه‌شتیاریه‌وه هه‌ولێر بگه‌یه‌نێته ئه‌و ئاسته؟
عه‌بدولڕه‌حمان موهەندیس: ئه‌و گرنگیه‌ی به دروستكردنی باڵاخانه‌و ڤێلاو و جوانكردنی هه‌ندێ شه‌قامی سه‌ره‌كی هه‌ولێر ده‌درێت، نیو ئه‌وه‌نده گرنگی بدرابایه به چاكسازی‌و پاراستنی قه‌ڵا و مناره‌ی چۆلیو گه‌ركه دێرینه‌كانی تهعجیلو عارهبو خانه‌قا، یان گرنگی بدارایه به چاره‌سه‌ركردنی بنه‌ڕه‌تی كێشه‌ی ئاو و ئاوه‌ڕۆ و كاره‌باو نیشتهجێبونو هاتوچۆ، به دروستكردنی باخچه‌ی ئاژهڵانو شاری یاری هاوچهرخو زیادكردنی روبه‌ری سهوزاییو پاركی گشتی‌و ...هتد، كه كاریگه‌ری زۆری ده‌بو له‌سه‌ر كه‌رتی گه‌شتوگوزار، خه‌لكی هه‌ولێریش سودمه‌ندو دڵخۆش ده‌بون، نه‌ك به ناونانی هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان به پایته‌ختی گه‌شتیاری عه‌ره‌بی كه زیاتر به مه‌به‌ستی ریكلام كردنه.
پڕۆفایل:
عه‌بدولڕه‌حمان عومه‌ر ئیسماعیل
ئه‌ندازیاری راوێژكارییه
ساڵی 1955 له هه‌ولێر له دایك بوه
به‌كالۆریۆسی له ئه‌ندازیاری شارستانی له زانكۆی موسڵ وه‌رگرتوه
ساڵی 1998 راوێژكار بوه له وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه
له‌گه‌ڵ رێكخراوی هابیتاتی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگروه‌كان كاری كردوه
وه‌ك ئه‌ندازیار سه‌رپه‌رشتی ده‌یان پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری كردوه
|
|
|