|
رێكه‌وتنەکەی هه‌ولێر و به‌غدا.. كورد چی ده‌ستكه‌وت؟ |
03/12/2014 15:53:41 |
راپۆرتی شیكاری/ محه‌مه‌د ره‌ئوف
ئه‌گه‌رچی رێكه‌وتنه‌كه‌ی هه‌ولێر و به‌غدا كۆتایی به قه‌یرانی دارایی و دواكه‌وتنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌هێنێت و تا ئاستێك كێشه و ململانێ تونده‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌ڕه‌وێنێته‌وه، به‌ڵام رێكه‌وتنه‌كه چاره‌سه‌ری كۆتایی نیه‌و كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدای نه‌ك هه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌كردوه، به‌ڵكو به‌لاشیدا نه‌ڕۆیشتوه، به‌ڵام هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت له‌ڕێگه‌ی ئه‌و رێكه‌وتنه‌وه‌یەوە جێگیری ئابوری و تا ئاستێكیش ئه‌منی بكات له‌حاڵه‌تی جێبه‌جێكردنی رێكه‌وتنه‌كه وه‌ك خۆی، به‌ڵام ئه‌م رێكه‌وتننامه‌یه خاڵی پۆزه‌تیف و نێگه‌تیڤیشی هه‌یه بۆ كورد و ده‌كرێت كورد كار له‌سه‌ر خاڵه پۆزه‌تیڤه‌كانی بكات و زیاتر له قازانجی خۆی به‌كاری بهێنێت.
یه‌كه‌م/ چاره‌سه‌ری بودجه‌و موچه
دوای نزیكه‌ی ساڵێك له‌بڕینی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه، به‌تایبه‌تیش دوای ئه‌وه‌ی له‌پڕۆژه بودجه‌ی 2014 دا به‌غدا مه‌رجی ناردنی بودجه‌ی به‌ستبوه‌وە به‌هه‌ناردەكردنی 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستان و راده‌ستكردنی ته‌واوی داهاتی نه‌وت و خاڵه سنوریه‌كان له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه، به‌ڵام له‌ئێستادا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراق رێكه‌وتن له‌سه‌ر ناردنی بڕی 17%ی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان، كه بودجه‌ی گشتی عێراق به 150 ترلیۆن دینار خه‌مڵێنراوه‌و داهاتیش به 108 ترلیۆن دینار به‌جۆرێك ئاستی كورتهێنان 42 ترلیۆن دیناره، به‌رمیلێک نه‌وت به 70 دۆلار خه‌مڵێندراوه و رۆژانه‌ش (2 ملیۆن و 750 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت) دیاریكراوه هه‌نارده بكرێت، له‌و رێژه‌یه پشكی هه‌رێمی كوردستان (17 تریلیۆن و 700 ملیار دیناره) كه ده‌كاته ( 11.8%)ی بودجه‌ی گشتی عێراق، كه (6 تریلیۆن و 100 ملیار) دیناری بۆ وه‌به‌رهێنان و (11 تریلیۆن و 600 ملیار) دیناریشی بۆ موچه و به‌كاربردنه، ئه‌گه‌ر ئه‌و رێژه‌یه دابه‌ش بكرێت به‌سه‌ر 12 مانگی ساڵدا ئه‌وا مانگانه (1 ترلیۆن و 475 ملیار) دینار ره‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كرێت، كه (850 ملیار دیناری) بۆ بودجه‌و (625 ملیاری دیناری) ده‌مێنێته‌وه بۆ خه‌رجی به‌كاربردن و وه‌به‌رهێنان، له‌كاتێكدا له‌ساڵی 2013 دا پشكی هه‌رێم له‌به‌غدا (14 ترلیۆن و 406 ملیار‌و 735 ملیۆن) واتا به نزیكه‌ی (3 ترلیۆن دینار) كه‌متر له‌بودجه‌ی 2015، به‌غدا مانگانه به 12 سولفه به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانی ده‌نارد، مانگانه ده‌یكرده (1 ترلیۆن و 200 ملیار دیناری) ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كردوه، له‌و بودجه‌یه مانگانه (850 ملیار) دینار ته‌رخانكراوه بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم كه (1 ملیۆن و 341 هه‌زارو 558) موچه‌خۆر هه‌یه‌و (350 ملیار دیناری) ده‌مایه‌وه بۆ وه‌به‌رهێنان و خه‌رجی به‌كار بردن، به‌ڵام له‌به‌شه بودجه‌ی 2015 مانگانه بڕی (625 ملیار دینار) ده‌مێنێته‌وه بۆ خه‌رجی به‌كاربردن و وه‌به‌رهێنان، به‌و پێیه‌ش مانگانه بری (275 ملیار دینار) زیاتر له ساڵی 2013 ره‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كرێت.
ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق بڕی (تریلیۆنێك و 200 ملیار دینار) بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌نێرێت. كه مانگانه 100 ملیار دینار ده‌كات كه بۆ پێشمه‌رگه‌ی ده‌نێرێت، ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ پێشمه‌رگه ده‌نێردرێ له‌سه‌ر بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان نابێت و له‌چوارچێوه‌ی موچه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراقدا ده‌بێت، واتا له‌ده‌ره‌وه‌ی پشكی 17%ی هه‌رێم ده‌بێت.
به‌و بودجه‌یه‌ی كه له‌به‌غدا‌وه دێت سه‌ره‌ڕای كۆتاییهێنانی كێشه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، به‌شێكی زۆریش له‌و بودجه‌یه ده‌مێنێته‌وه، بۆ خه‌رجی به‌كاربردن، بۆیه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت قه‌یرانی دارایی له‌هه‌رێمی كوردستان كۆتایی پێبهێنێت.
دوه‌م/ چاره‌سه‌ری پرسی نه‌وت
له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراقه‌وه كێشه‌و نه‌وت و گرێبه‌سته نه‌وتیه‌كان له نێوان هەولێرو به‌غدا به‌رده‌وامیی هه‌بوه‌و كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر گرژی و ململانێ سیاسی و ئه‌منیه‌كانیش هه‌بوه، به‌پێی ئه‌و رێكه‌وتنه‌ی له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كراوه حكومه‌تی هه‌رێم رۆژانه (250 هه‌زار به‌رمیل) نه‌وتی هه‌رێم و (300 هه‌زار به‌رمیل) نه‌وتی كه‌ركوك له‌بۆریه نه‌وتیه‌كانی هه‌رێم ره‌وانه ده‌كرێت و داهاته‌كه‌شی ده‌چێته‌وه به‌غدا، واتا له بۆریه نه‌وتیه‌كانی هه‌رێمه‌وه (550 هه‌زار) به‌رمیل نه‌وت رۆژانه ره‌وانه ده‌كرێت، هه‌رچه‌نده پێشتر هه‌رێم و به‌غدا رێكه‌وتبون كه هه‌رێم رۆژانه 150 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ره‌وانه بكات، به‌ڵام دواتر گۆڕاوه بۆ 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت، كه ئه‌و (550 هه‌زار به‌رمیله) كه نرخی به‌رمیل به 70 دۆلار دیاریكراوه كه داهاتی رۆژانه‌ی ئه‌و نه‌وته‌ی به بۆری هه‌رێمدا ده‌روات و بۆ عێراقه ده‌كاته (38 ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلار) و مانگانه (1 ملیار و 155 ملیۆن) دۆلار و ساڵانه‌ش ده‌كاته (14 ملیار و 52 ملیۆن دۆلار) واتا (16ترلیۆن و 683 ملیار) دینار، واتا عێراق به پاره‌ی ئه‌و نه‌وته‌ی له‌رێگه‌ی هه‌رێمه‌وه ده‌ینێرێته ده‌ره‌وه بڕی ئه‌و بودجه‌یه‌ی پێ بڕبكاته‌وه كه ده‌ینێرێت بۆ هه‌رێم و (17 ترلیۆن و 700 ملیار دیناره).
بەڵام به‌پێی راپۆرتی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان، ئێستا هه‌رێمی كوردستان رۆژانه توانای هه‌نارده‌كردنی (360 هه‌زار به‌رمیل) نه‌وتی خاوی هه‌یه بۆ ده‌ره‌وه له‌رێگه‌ی توركیاوه، له‌و (360 هه‌زار به‌رمیل) نه‌وته‌ی رۆژانه حكومه‌تی هه‌رێم ته‌نها (250 هه‌زار به‌رمیل) راده‌ستی سۆمۆ ده‌كات و ئه‌وی دیكه (110 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت) هه‌رێمی كوردستان بۆ خۆی ده‌فروشێ و خه‌رجی خۆی پێ دابین ده‌كات، واتا حكومه‌تی هه‌رێم رۆژانه داهاتی (110 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت) بۆ خۆی ده‌بات كه له‌ئێستادا عێراق نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی به (70 دۆلار) دیاریكردوه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌رێم به‌شێك له‌پاره‌ی نه‌وته‌كه‌ی ده‌داته كرێی كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنان و گواستنه‌وەی توركیا كه به خاكه‌كه‌یدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، بۆیه له‌ئێستادا نزیكه‌ی (50 دۆلار)ی بۆ هه‌ر به‌رمیلێك بۆ ده‌مێنێته‌وه، كه رۆژانه داهاته‌كه‌ی ده‌كاته (5 ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلار) و مانگانه ده‌كاته (165 ملیۆن دۆلار) واتا (198 ملیار دینار)، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای داهاتی ئه‌و نه‌وته‌ی كه له‌رێگه‌ی ته‌نكه‌ره‌وه ده‌فرۆشرێت.
هه‌رچه‌نده به وته‌ی وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كان له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2015 رۆژانه هه‌رێم (400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت) هه‌نارده ده‌كات، كه داهاتی (250 هه‌زار به‌رمیلی) بۆ به‌غدایه‌و (150 هه‌زار به‌رمیلی) بۆ هه‌رێم ده‌مێنێته‌وه، كه رۆژانه داهاته‌كه‌ی ده‌كاته (7 ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلار) و مانگانه ده‌كاته (225 ملیۆن دۆلار) واتا (270 ملیار دینار) ئه‌مه ئه‌گه‌ر رۆژانه هه‌رێم (400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت) ره‌وانه بكات، وه‌ك وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كان رایگه‌یاندوه.
واتا به‌و بودجه‌یه‌ی كه مانگانه له به‌غداوه دێت كه (1 ترلیۆن و 475 ملیار دینار) ده‌كات و له‌گه‌ڵ ئه‌و داهاته‌ی كه له‌ئێستادا له فرۆشی نه‌وت بۆ هه‌رێم ده‌بێت كه (270 ملیار دیناره) واتا هه‌رێم مانگانه بودجه‌ی به‌ده‌ستهاتوی ده‌بێته (1 ترلیۆن و 745 ملیار) دینار كه (850 ملیار دیناری) بۆ موچه‌یه‌و (895 ملیار دیناری) بۆ خه‌رجی به‌كاربردن و وه‌به‌رهێنان ده‌مێنیته‌وه، به‌وه‌ش هه‌رێم له‌ساڵی داهاتو 2015 دا نه‌ك هه‌ر كۆتایی به قه‌یرانی دارایی موچه دێنێت، به‌ڵكو ده‌بێته وڵاتێكی گه‌شه‌سه‌ندو له‌ڕوی ئابوریه‌وه، هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ری دابه‌زینی نه‌وت هه‌یه بۆ نزیكه‌ی 35 دۆلار كه ئه‌مه‌ش زیان به وڵاته نه‌وتیه‌كان ده‌دات، به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه .
خاڵە پۆزه‌تیفه‌كانی رێكه‌وتنه‌كه
1- كۆتایی دێنێت به كێشه‌ی دواكه‌وتنی موچه‌و قه‌یرانی دارایی له هه‌رێمی كوردستان.
2- جێگیركردنی پشكی 17%ی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه زۆرێك له‌لایه‌نه عێراقیه‌كان دژی بون.
3- بۆ یه‌كه‌مینجاره به‌غدا دان ده‌نێت به مافی ئیستحقاقی پێشمه‌رگه له‌ڕوی موچه‌كه‌وه كه 1 ترلیۆن و 200 ملیاری بۆ پێشمه‌رگه ته‌رخانكردوه.
4- بۆ یه‌كه‌مینجار له‌مێژودا نه‌وتی كه‌ركوكی خسته باوه‌شی هه‌رێمی كوردستانه‌وه واتا له ئێستادا كلیلی نه‌وتی كه‌ركوك كه سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی داهاتی عێراقه له‌ده‌ستی كوردایه .
5- به‌م رێكه‌وتنه به‌غدا ناراسته‌وخۆ دانی‌نا به گرێبه‌ستی نه‌وتی و كێڵگه‌ی نه‌وت و ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم، ئه‌م رێكه‌وتنه ته‌واوی هه‌نگاوه‌كانی هه‌رێمی له‌بواری نه‌وت لای به‌غدا به یاسایی كرد.
6- كاریگه‌ری راسته‌وخۆ ده‌كاته سه‌ر گه‌شه‌ی ئابوری و بوژاندنه‌وه‌ی بازاڕ‌و جموجۆڵی ئابوری.
7- جگه له‌و (250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته) هه‌رێمی كوردستان چه‌ندێك نه‌وت ره‌وانه بكات ئه‌وا داهاته‌كه‌ی بۆ پێداویستی خۆیه‌تی كه له‌ئێستادا (360 هه‌زار به‌رمیل) ره‌وانه ده‌كات و (110 هه‌زار) به‌رمیلی زیاتره له‌و بڕه‌ی له‌ڕێی سۆمۆوه ده‌ینێرێت.
خاڵه لاوازه‌كانی رێكه‌وتنه‌كه
1- ئه‌م رێكه‌وتنه وەک ئەوەی باسی لێوەدەکرێت بۆ یه‌ك ساڵه‌و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ساڵی داهاتو هه‌مان كێشه‌و قه‌یران روبداته‌وه، به‌و پێیه‌ی له‌ئێستادا دۆخی عێراق له‌ڕوی ئابوری و ئه‌منیه‌وه زۆر خراپه بۆیه به‌غدا ئاماده‌ی سازشه، ئه‌گه‌ر به‌غدا ساڵی داهاتو ئه‌و قه‌یرانانه تێپه‌ڕێنێ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌زۆرێك له‌و بڕگانه په‌شیمان بێته‌وه.
2- هه‌رێمی ناچاركرد به‌شێكی زۆری نه‌وته‌كه‌ی كه ماوه‌ی ساڵێكه بودجه‌ی له‌سه‌ر بڕیوه‌و خه‌ڵكی قوربانیان داوه، بداتەوە به‌غدا كه پێشتر ده‌یوت ئاماده‌نین ته‌سلیمی به‌غدای بكه‌ن.
3- له‌م رێكه‌وتنه‌دا به هیچ شێوه‌یه‌ك باسی پرسی خاكی كوردستان و ماده‌ی 140 و چاره‌نوسی ناوچه جێناكۆكه‌كان نه‌كراوه.
4- راسته به‌غدا بودجه‌یه‌ك بۆ پێشمه‌رگه ده‌نێرێت، به‌ڵام له‌ڕوی ماف و ئیمتیازه‌وه نه‌یخستۆته سه‌ر وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق و به‌ره‌سمی دانی پیا نه‌ناوه.
5- به‌غدا به‌و نه‌وته‌ی له‌رێگه‌ی بۆریه نه‌وتیه‌كانی هه‌رێمه‌وه ده‌ینێریت كه (550 هه‌زار) به‌رمیلی رۆژانه ده‌كات (250 هه‌زاری هه‌رێم و 300 هه‌زار به‌رمیلی كه‌ركوك) داهاتی ساڵانه‌ی ده‌كاته (16 ترلیۆن و 683 ملیار) دینار، كه نزیكه‌ی له‌و بودجه‌یه‌ی ده‌ینێرێت بۆ هه‌رێم كه (17 ترلیۆن و 700 ملیار دیناره) به‌مه‌ش ده‌رده‌كه‌وێت به‌غدا به پلانی ورده‌وه رێكه‌وتنی كردوه، واتا به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم له داهاتی نه‌وتی هه‌رێم و كه‌ركوك خۆی ده‌دات.
|
|
|