|
داعش و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ناسیۆنالیزمی كوردی |
11/12/2014 16:59:38 |
ئاماده‌كردنی: كارزان محمد أمین
پێشه‌كی:
ناسیۆنالیزم دیارده‌یه‌كی مێژویی و فكری و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی گرنگه‌و له‌هه‌ردو سه‌ده‌ی نۆزده و بیستدا رۆڵێكی گه‌وره‌ی له ژیان و مێژوی نه‌ته‌وه جیاجیاكانی جیهاندا گێڕاوه، ناسیۆنالیزم له‌ڕێی پارێزگاری له ناسنامه‌و كلتوری نه‌ته‌وه‌ییه‌وه رەههندێكی گرنگی خۆی كه پاراستن و زیندو راگرتنی نه‌ته‌وه‌یه ده‌خاته‌ڕو، به‌واتا ناسیۆنالیزم ئامڕازێكی كاریگه‌ری پارێزگاریكردنه لهكلتورو بونی نه‌ته‌وه، ناسیۆنالیزم له‌دو سه‌ده‌ی نۆزده‌و بیستدا به‌شی هه‌ره گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپای به‌ره‌و یه‌كبون و چونیه‌كی سیاسی و كلتوری (دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی) برد.
له‌دوای دروستبونی داعش و په‌لاماردانی كوردستان له‌لایه‌ن ئه‌و گروپه‌وه ناسیۆنالیزمی كوردی پێی نایه قۆناغێكی نوێوه، قۆناغێك كه به یه‌كبونی كورد‌و زیندوبونه‌وه‌ی رۆحی نه‌ته‌وه‌یی كورد ناوده‌برێت، به‌جۆرێك كه به‌خه‌یاڵی هیچ تاكێكی كوردا نه‌ده‌هات ناسیۆنالیزمی كوردی به‌م جۆره بێته‌وه ناو فه‌زای سیاسی كوردی. له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا ئه‌مانه‌وێ تیشك بخه‌ینه سه‌ر ناسیۆنالیزم و ناسیۆنالیزمی كوردی پاشان ئاماژه بده‌ین به كاریگه‌ری داعش له‌سه‌ر ناسیۆنالیزمی كوردی و ئایندهی ناسیۆنالیزمی كوردی له‌دوای دروستبونی داعشه‌وه.
ناسیۆنالیزم (چه‌مك و پێناسه):
ناسیۆنالیزم دیارده‌یه‌كه به‌رهه‌مهێنراوی هێزی مرۆڤه‌و مێژوی سه‌رهه‌ڵدانی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی خۆرئاوا، ئه‌مه‌ش له‌ئه‌نجامی ئه‌و گۆڕنكارییه ریشه‌ییانه‌ی كه‌له بواره جیاجیاكانی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و فه‌رهه‌نگییه‌وه هاتۆته كایه‌وه.
له‌لایه‌ن بیرمه‌ندان و نوسه‌رانی بواری ناسیۆنالیزمه‌وه چه‌ندین پێناسه‌ی جیاواز بۆ ئه‌م چه‌مكه كراوه لێره‌دا ئاماژه به هه‌ندێكیان ده‌كه‌ین:
• ناسیۆنالیزم بریتییه له: گوزارشتكردن له خودی نه‌ته‌وه له‌نێو كۆمه‌ڵی مرۆڤایه‌تیدا به‌گشتی، له‌ناوه‌وه ده‌ربڕی هه‌ستی تاكه له پابه‌ندبونی به ژیانی هاوبه‌ش و ئه‌و چه‌مك و شێوازانه‌ی كه تایبه‌تن به نه‌ته‌وه‌كه‌ی، ئه‌و هه‌ستكردنه‌ش ده‌بێته هۆی هاوكاری كردنێكی سروشتی له‌نێوان رۆڵه‌كانی نه‌ته‌وه له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا.
• محمد المبارك له‌كتێبی (الامه والعوامل المكونه لها) ده‌ڵێت: ناسیۆنالیزم بریتییه له‌نه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ئه‌و فاكته‌ره زیندوه هاوبه‌شه ماددی و مه‌عنه‌ویانه‌ی له نێوان ئه‌ندامانی نه‌ته‌وه‌دا هه‌یه‌و كۆیكردونه‌ته‌وه.
• عبد اللطیف شراره: بڕوای وایه هه‌ر كه‌سێك هه‌ستبكات كه هه‌ستێكی راستگۆیانه‌ی بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌ك تێدایه ئه‌م هه‌سته‌ی ده‌بێته ئاماژه‌یه‌ك بۆ شه‌خسیه‌تێكی نه‌ته‌وه‌یی راست و دروست، ئه‌م هه‌سته‌ش بنچینه‌یه‌كه كهفكری ناسیۆنالیزمی له ژیانی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌نه‌ته‌وه‌كانی جیهانی له‌سه‌ر بنیادنراوه.
• هانس كۆهن: ناسیۆنالیزم ده‌به‌ستێته‌وه به بونی هه‌ست و خۆشه‌ویستی له‌لای تاك بۆ نیشتمان و نه‌ته‌وه‌كه‌ی، پێیوایه هه‌ست و نه‌ستی قوڵی خۆشویستن سه‌باره‌ت به نیشتمان و به‌ئه‌مه‌كی بێ سنور‌و، هاوبه‌شیكردن له دیاریكردنی چاره‌نوسی دا، بنچینه‌ی ناسیۆنالیزمه، ناسیۆنالیزم كاتێك به‌ڕه‌سه‌ن داده‌نرێت كه‌هیچ شتێك نه‌توانێت ببێته به‌ربه‌ست له‌رێی وه‌فاداری له پێناوی نیشتماندا.
• ئه‌نتۆنی دی سمس: بڕوای وایه ناسیۆنالیزم بزوتنه‌وه‌یه‌كی كلتوری و ئایدۆلۆجییه، هه‌وڵ بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئۆتۆنۆمی و هێشتنه‌وه‌ی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌ی و پاراستنی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ده‌دات.
له‌ده‌رئه‌نجامی ئه‌و زانیاریانه‌ی سه‌روه‌دا ئه‌توانین پێناسه‌ی ناسیۆنالیزم بكه‌ین به‌وه‌ی كه بریتیه له (خۆشویستنی ده‌وڵه‌ت و نه‌ته‌وه له‌لای تاكه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیاریكراو، به‌جۆرێك رێز له دابونه‌ریت و به‌ها باڵاكانی نه‌ته‌وه‌كه‌یان بگرن و قوربانی له‌پێناودا بده‌ن).
مێژوی سه‌رهه‌ڵدانی ناسیۆنالیزم:
هه‌تا ئێستا بیریار‌و زانا‌و لێكۆڵه‌رانی بواری ناسیۆنالیزم نه‌گه‌شتونه‌ته رێككه‌وتن له‌سه‌ر دیاریكردنی كات و ساتی سه‌رهه‌ڵدانی ناسیۆنالیزم، به‌ڵكو هه‌ر بیرمه‌ندێك یان هه‌ر ڕێچكه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌م بواره به‌پێی تێگه‌شتنی خۆی بۆ بابه‌ته‌كه‌و به هێنانه‌وه‌ی چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌ك مێژوی سه‌رهه‌ڵدانی ناسیۆنالیزم دیاریده‌كه‌ن، به‌م شێوه‌یه:
• هه‌ندێك له‌بیریاران مێژوی سه‌رهه‌ڵدانی ناسیۆنالیزم ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ سه‌رده‌می یۆنانیه‌كان، ئه‌وان بونی ده‌وڵه‌ت_شاره‌كانی یۆنانی كۆن و ناكۆكییه‌كانی نێوانیان له‌سه‌ر خاوه‌نداریه‌تی زه‌وی و سامانی ئابوری وه‌ك خاسیه‌تێكی نه‌ته‌وه‌یی سه‌یرده‌كه‌ن.
• ژماره‌یه‌ك له نوسه‌ران بڕوایان وایهكه هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی دیارده‌یه‌كی سروشتیه‌و په‌یوه‌سته به بونی مرۆڤه‌وه‌و لێی جیاناكرێته‌وه، به‌و مانایه له‌وكاته‌وه كۆمه‌ڵگه مرۆییه‌كان بونیان هه‌یه هه‌ست و هۆشی نه‌ته‌وه‌یش بونی هه‌یه، واته خه‌سڵه‌ت و سیمای نه‌ته‌وه‌یی بارته‌قای خودی مێژوی مرۆڤایه‌تی دێرینه.
• مێژونوسی به‌ناوبانگی نه‌رویجی(haldan_koht) بڕوای وایه كه سه‌ره‌تاكانی ناسیۆنالیزم له فه‌ره‌نساو ئینگلته‌راو پۆڵه‌نداو دانیمارك و ئه‌ڵمانیاو ئیتاڵیا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌ی دوازده‌ی زاینی.
• له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م بۆچونانه‌دا گروپێكی دیكه هه‌ن پێیان وایه ناسیۆنالیزم دیارده‌یه‌كی نوێیه‌و له كۆمه‌ڵگه مرۆییه كۆنه‌كاندا ناسراو نه‌بوه، پێیانوایه كه زۆربه‌ی خه‌ڵك له‌سه‌رده‌می نوێ‌دا وه‌ك شتێكی سروشتی ناسیۆنالیزمیان قبوڵكردوه به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانن تاچ ئاستێك دیارده‌یه‌كی نوێیه.
• بەڵام به‌شی هه‌ره‌زۆری بیریاران و مێژونوسانی هاوچه‌رخ ده‌ركه‌وتنی ئه‌م دیارده فیكری و سیاسیه له‌ڕوی مێژوییه‌وه ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ نیوه‌ی دوه‌می سه‌ده‌ی هه‌ژده‌و به‌تایبه‌تی بۆ شۆڕشی فه‌ره‌نسی ساڵی(1789ز)، و له‌سه‌ده‌ی نۆزده‌شدا كه به (سه‌ده‌ی ناسیۆنالیزم) ناوده‌برێت، ئه‌م دیارده‌یه ده‌گاته ئاستی كامڵبوون و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی لای به‌شی هه‌ره گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا.
لهكۆتایداو له‌ئه‌نجامی هه‌مو ئه‌و بۆچونانه‌ی خستمانه‌ڕو، ده‌توانین بڵێین كه ناسیۆنالیزم و گوتاری ناسیۆنالیزم زاده‌ی قۆناغی مۆدێرنهیهو به حه‌قیقیش له كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌و سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی نۆزده‌دا پراكتیزهكراوهو بگره تێكڕای مێژوی سه‌ده‌ی نۆزده‌شی له‌هه‌ر گوتارێكی دیكه زیاتر كۆنتڕۆڵكردبو، هه‌ربۆیه سه‌ده‌ی نۆزده به‌سه‌ده‌ی ناسیۆنالیزم ناوبراوه.
سه‌رهه‌ڵدانی ناسیۆنالیزمی كوردی:
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت كاتی سه‌رهه‌ڵدانی ناسیۆنالیزمی كوردی دیاری بكه‌ین كارێكی ئاسان نابێت، چونكه كۆمه‌ڵێك بیروڕای جیاواز له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بونی هه‌یه كه‌لێره‌دا له هه‌ندێكیان ده‌دوێین:
•به‌شێك لهلێكۆڵهران و مێژونوسان سه‌رهه‌ڵدانی ناسیۆنالیزمی كوردی ده‌گێڕنه‌وه بۆ سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی شازده‌و هه‌وڵه‌كانی "مه‌لا ئیدریسی به‌دلیسی" له ساڵی (1514)ز.
• به‌شێكی دیكه له بیریاران ( شهرەفنامه)ی "شه‌ره‌فخانی به‌دلیسی" (1543-1604)ز ده‌كه‌ن به سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی نایسۆنالیزمی كوردی هه‌روه‌ها ئاماژه به "ئه‌حمه‌دی خانی"(1650 -1707)ز ده‌كرێت، به‌تایبه‌ت شاكاری مهم و زین به به‌ڵگه دێننه‌وه.
• كۆمه‌ڵێكی دیكه له‌توێژه‌ران سه‌ده‌ی هه‌ژده‌و سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی نۆزده كه خۆی ده‌بینێته‌وه له‌ڕاپه‌ڕینی "میر به‌درخان"ی میری بۆتان ده‌كه‌نه سه‌ره‌تایه‌ك بۆ ناسیۆنالیزمی كوردی له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌توانرێت میر به‌درخان بهتاكێكی ناسیۆنالیزمی ناوببرێت چونكه توانی بێزاری خه‌ڵك و خراپی سیاسه‌تی عوسمانیه‌كان بقۆزێته‌وه بۆ به‌رپاكردنی ڕاپه‌ڕینه‌كه‌ی. •هه‌روه‌ها زۆرێك له ڕۆشنبیران، شۆڕشی شێخ عوبهیدوڵلاَی نه‌هری له‌ساڵی (1881)ز به سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ناسیۆنالیزمی كوردی داده‌نێن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌ده‌بیاتی ئه‌و شۆڕشه به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی چه‌مكه ناسیۆنالیزمیهكانی نه‌ته‌وه‌و جیاوازبوونی به‌كارهێناوه.
• بەڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی زۆرینه‌ی توێژه‌ران و مێژونوسان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و بارودۆخه نوێیه‌ی كه له‌ئه‌نجامی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مه‌وه دروستبو و به‌هۆیه‌وه بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد له‌توركیا و عێراق و ئێران سه‌ریانهه‌ڵدا، وه له‌ژێر كاریگه‌ری ناسیۆنالیزمی ئه‌وروپیدا ناسیۆنالیزمی توركی و پاشان فارسی و عه‌ره‌بی گه‌شه‌ی كرد دواتر ناسیۆنالیزمی كوردی گه‌شه‌ی كردوه.
• هه‌روه‌ها هه‌ندێكی دیكه له نوسه‌ران ئه‌و شۆڕشانه‌ی كه له بیسته‌كان و سیه‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا به سه‌رۆكایه‌تی شێخ سه‌عید و شێخ عەبدولقادری شه‌مزینی و شێخ مه‌حمودی به‌رزنجی و سمكۆی شكاك و ئیحسان نوری و سه‌ید ره‌زا و...هتد، رویان داوه وه‌ك سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ناسیۆنالیزمی كوردی داده‌نێن.
لهكۆتایداو له ده‌رئه‌نجامی ئه‌و بۆچونانه‌ی ئاماژه‌مان پێدا ده‌توانین بڵێین هه‌رچه‌نده كاتێكی دیاریكراو نیه بۆ سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ناسیۆنالیزمی كوردی، بەڵام له‌هه‌مان كاتدا چه‌ندین هه‌وڵی جیاواز هه‌بوه كه ئاماژه‌ن بۆ بونی بیری ناسیۆنالیزمی كوردی له‌دێر زه‌مانه‌وه، هه‌رچه‌نده ئه‌م هه‌وڵه ناسیۆنالیزمیانه له به‌رئه‌نجامدا ده‌وڵه‌تی كوردی لێ گه‌ڵاڵه نه‌بوه، به‌هۆی كۆمه‌ڵێك هۆكاری ناوخۆیی و هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیه‌وه، بەڵام ئه‌م هه‌وڵانه كاریگه‌ریان له‌سه‌ر تاكی كوردی هه‌بوه.
كاریگه‌ری داعش له‌سه‌ر ناسیۆنالیزمی كوردی:
له‌م ته‌وه‌ره‌دا ده‌مانه‌وێت باس له‌و كاریگه‌رییانه بكه‌ین كه دروستبونی داعش و په‌لاماردانی كوردستان له‌لایه‌ن ئه‌و گروپه‌وه له‌سه‌ر ناسیۆنالیزمی كوردی هه‌ی بوه، بەڵام پێش ئه‌وه‌ی باس له‌و كاریگه‌رییانه بكه‌ین پێویسته به‌كورتی داعش بناسێنین و ئاماژه به ئامانجه‌كانی بكه‌ین به‌م شێوه‌یه:
ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام، ناسراو به (داعش)، رێكخراوێكی توندڕه‌وی به‌ناو ئیسلامییه، ئامانجی دروستكردنه‌وه‌ی خه‌لافه‌تی ئیسلامییه، ره‌گ و ریشه‌ی دروستبونی ئه‌م ڕێكخراوه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ (10) ساڵ به‌ر له ئێستا ئه‌وه‌ش له‌ده‌رئه‌نجامی ئه‌و گۆڕانكارییه جۆراوجۆرانه‌ی كه له‌عێراقدا رویاندا، سه‌ره‌تا چالاكی و جموجوڵه‌كانی ئه‌م رێكخراوه له عێراقدا وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك بو دژ به سیاسه‌تی تاكڕه‌وانه‌ی مالیكی و هه‌ژمونی شیعه له‌عێراق و هه‌روه‌ها په‌راوێزخستنی سونه له‌لایه‌ن شیعه‌و مالیكی یه‌وه.
بەڵام له‌پاش ئه‌وه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتیان له‌ناوه‌ڕاست و رۆژئاوای عێراق تاڕاده‌یه‌ك سه‌قامگیر بو، ئاڕاسته‌ی په‌لاماره‌كانیان گۆڕی به‌ره‌و كوردستان له‌بری رۆشتن به‌ره‌و به‌غداو ناوچه سونییه‌كانی دیكه وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆیان ئاماژه‌یان بۆ ده‌كرد، ئه‌وه‌بو په‌لاماری باشوری كوردستانیاندا، پاشان رویان كرده رۆژئاوای كوردستان و گه‌مارۆی كانتۆنی (كۆبانی)یاندا، له‌ئێستاشدا شه‌ڕی پێشمه‌رگه‌و شه‌ڕڤانانی كوردستان له‌دژی چه‌ته‌كانی داعش له باشوور‌و ڕۆژئاوای كوردستان به‌رده‌وامه.
هه‌ر بۆیه داعش و شه‌ڕی دژ به داعش كۆمه‌ڵێك كاریگه‌ری گرنگی هه‌بو له‌سه‌ر ناسیۆنالیزمی كوردی كه ده‌كرێت لێره‌دا به‌چه‌ند خاڵێك ئاماژه‌یان پێبكه‌ین به‌م شێوه‌یه:
1- زۆرێك له بیرمه‌ندان و رۆشنبیرانی كورد ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر داعش داوای خه‌لافه‌تی ئیسلامی ده‌كات و ده‌یه‌وێت تۆڵه له‌وانه بكاته‌وه كه خه‌لافه‌تی ئیسلامیان له‌ناوبردوه ئه‌وا كورد تاوانبار نیه به‌رامبه‌ر روخانی خه‌لافه‌ت له‌سه‌ر ده‌ستی مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك له‌ساڵی (1924)، به‌ڵكو توركیای ئێستا‌و سعودیه لێی به‌رپرسیارن.
ئه‌گه‌ر داعش قەواعدی ئه‌مەریكی ده‌رده‌كات له ناوچه‌كه‌دا ئه‌وا كوردستان قواعدی ئه‌ریكی تێدانیه، به‌ڵكو سعودیه‌و وڵاتانی كه‌نداو قواعدی ئه‌مریكی تێدایه.
ئه‌گه‌ر داعش ده‌یه‌وێت دژایه‌تی ئه‌وانه بكات كه فه‌ڵه‌ستینیان دابه‌شكردو جولهكهیان هێنا بۆ فه‌ڵه‌ستین ئه‌وا كورد دیسان له‌و كاره‌شدا به‌شدار نه‌بوه.
ئیتر له‌پای چی ئه‌و هێرشه پانوبهرینه له كۆبانیه‌وه تا جه‌له‌ولا ده‌كرێته سه‌ركورد؟، هه‌ربۆیه بیرمه‌ندان و رۆشنبیرانی كورد پێان وایه ئه‌و هێرشانه یه‌ك جه‌وهه‌رن له‌گه‌ڵ ئه‌و هێرش و په‌لامارانه‌ی كه حیزبی به‌عسی شۆڤێنی ده‌یكرده سه‌ركوردستان، وه پێیان وایه حیزبی به‌عسی شۆڤێنی عه‌ره‌بی له‌گه‌ڵ شۆڤێنی توندڕه‌وی ئاینی هه‌ردوكیان یه‌ك جه‌وهه‌رن و دژایه‌تی كورد ده‌كه‌ن كه گوزارشت له عروبایهتی ده‌كه‌ن.
2- له‌هه‌مان كاتدا ئه‌م بارودۆخه وای له‌هه‌ندێك تاكی كورد كرد كه دژایه‌تی ئاینی ئیسلام بكه‌ن و به‌ته‌واوی ئه‌و ئاینه ره‌تكه‌نه‌وه، و هه‌ندێكی دیكه‌ش هه‌وڵده‌ده‌ن كه‌لتوری عه‌ره‌ب له كه‌لتوری ئاینی ئیسلام جیابكه‌نه‌وه هه‌م له مێژودا و هه‌م له فیقهو له‌ته‌واوی جمجوڵ و سروته ئاینیه‌كاندا.
3- له‌لایه‌كی دیكه‌وه داعش و جه‌نگی داعش جۆرێك لههاوههڵوێستی له نێوان هێزه جۆراوجۆره‌كانی كوردستاندا دروستكرد، به‌وپێیه‌ی داعش دوژمنێكی هاوبه‌شه.
4- هه‌روه‌ها تێكه‌ڵاوی و تاڕاده‌یه‌ك یه‌كگرتویی له‌نێوان پارچه‌كانی كوردستاندا دروستكرد، بۆنمونه رۆشتنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌باشووری كوردستانه‌وه بۆ پاراستنی ڕۆژئاوای كوردستان روداوێكی مێژویی و ده‌گمه‌ن بو له مێژوی كوردستاندا.
5- ئه‌توانین بڵێین هه‌رێمی كوردستانی سوریای دروستكرد‌و كۆبانی كرده ره‌مز، و له‌ڕێگه‌ی ئه‌وه‌شه‌وه پارتی كرێكارانی كوردستان(p.k.k) سیمایه‌كی دیكه‌ی پیشاندا به‌پێی ئه‌وه‌ی دژایه‌تی هێزی تیرۆر ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ورده‌ورده تیرۆرست بوونی خۆی بسڕێته‌وه كه زلهێزه‌كان و خۆرئاوا به‌گشتی به تیرۆرست ناساندبویان.
6- هه‌روه‌ها هێزی پێشمه‌رگه‌ی تۆكمه كرده‌وه، له (23) ساڵی رابردودا ئه‌مه یه‌كه‌مین جاره پێشمه‌رگه له‌سه‌رجه‌م سنوره‌كاندا شه‌ڕی دوژمنێكی هاوبه‌ش بكات به پاڵنه‌ری هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی.
7- تاڕاده‌یه‌كی باش كێشه‌ی سنوری بۆكورد له‌باشوری كوردستان چاره‌سه‌ركرد، ناوچه دابڕێنراوه‌كانی خسته‌وه ژێر كۆنتڕۆڵی كورد كه ئاسان نیه جارێكی دیكه خه‌ڵكی كوردستان قبوڵی ئه‌وه‌بكات سه‌ركردایه‌تی كورد ده‌ست له‌و ناوچانه هه‌ڵگرێت و كورد له‌و ناوچانه پاشه‌كشه بكات.
8- له‌لایه‌كی دیكه‌وه هێرش و په‌لاماردانی داعش بۆ سه‌ر كوردستان كاردانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناو زۆرێك له ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌كانی وه‌ك (ئه‌مریكا، فه‌ڕه‌نسا، به‌ریتانیا، ئه‌ڵمانیا، ئیتاڵیا)و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هێنایه سه‌رخه‌ت، و به‌شێوه‌ی راستهوخۆو ناڕاسته‌وخۆ پاڵپشتی و هاوسۆزی خۆیان بۆ كورد ده‌ربڕی و چه‌ك و پێداویستی جه‌نگییان ڕاده‌ستی هێزی پێشمه‌رگه كرد.
كه‌واته ده‌كرێت بڵێین داعش جگه له‌و كاریگه‌ریه سلبیه‌ی كه هه‌یبو له‌سه‌ر كورد‌و ناسیۆنالیزمی كوردی كه كوردی روبه‌ڕوی شه‌ڕێكی نه‌خوازراو كرده‌وه، هه‌روه‌ها جارێكی دیكه كوردی توشی جینۆساید كرده‌وه به‌تایبه‌ت له شه‌نگال، و به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بارودۆخێكی سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی ناهه‌مواری هێنایه ئاراوه، بەڵام كاریگه‌ری ئیجابیشی هه‌بو كه‌له‌لایه‌كه‌وه ڕۆحێكی نوێی كرده‌وه به‌به‌ر ناسیۆنالیزمی كوردیدا، له‌لایه‌كی دیكه‌وه پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستانی زیاتر به‌هێزكرد له ناوچه‌كه‌و جیهاندا به‌جۆرێك ئێستا هه‌رێمی كوردستان وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، هه‌ربۆیه دروستبونی داعش چه‌ندێك زیانی هه‌بو بۆ كورد دو هێنده ده‌سكه‌وت بو.
ئایندهی ناسیۆنالیزمی كوردی له‌دوای دروستبونی داعشه‌وه:
لێره‌دا ده‌مانه‌وێت تیشك بخه‌ینه سه‌ر ئایندهی ناسیۆنالیزمی كوردی له‌دوای دروستبونی داعش و شه‌ڕی داعشه‌وه، ئه‌وه‌ش به‌خوێندنه‌وه‌ی واقیعی ئێستا‌و ئه‌و گۆڕانكاری و پێشهاتانه‌ی كه‌له‌م ماوه‌یه‌ی رابردودا له كوردستان و ناوچه‌كه‌دا رویاندا.
له‌ڕاستیدا ئایندهی ناسیۆنالیزمی كوردی په‌یوه‌ندی به‌جۆری رێبه‌رایه‌تیكردنی هێزه سیاسیه ناسیۆنالیزمه‌كان و بارودۆخه ناوخۆیی و هه‌رێمی و نێودهوڵهتیهكهوه هه‌یه.
بەڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ئێستادا كێرڤی ناسیۆنالیزمی كوردی له ئاستێكی به‌رزدایه ده‌توانین بڵێین كه ئایندهی ناسیۆنالیزمی كوردی ئاینده‌یه‌كی یه‌كجار ڕوون و ڕۆشنه، ناسیۆنالیزمی كوردی له‌ئێستادا یه‌كێكه له‌و ناسیۆنالیزمه ده‌گمه‌نه زیندووانه‌ی كه خاوه‌نی پڕۆژه‌یه له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، هه‌ربۆیه ناسیۆنالیزمی كوردی ڕۆژبه‌ڕۆژ به‌ره‌و سه‌ره‌وه ده‌چێت و كوردیش وه‌ك چواره‌م نه‌ته‌وه‌ی گه‌وره‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌رده‌وام به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌چێت، له‌هه‌مانكاتدا داعش‌یش رۆڵێكی زۆر باشی بینی له‌وه‌ی بووه ده‌رفه‌تێك كه كورد شه‌ڕێكی نێوده‌وڵه‌تی بكات، وه‌له‌م رێگه‌یه‌وه كورد توانی سه‌رچاوه‌ی چه‌ك و چۆڵی ده‌ستبكه‌وێت، هه‌روه‌ها به‌هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه كورد بوه هێزێك كه گره‌وی له‌سه‌ر بكرێت و دواتر وه‌ك هاوپه‌یمان سه‌یربكرێت، واته به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كورد ده‌رگای زیاتری به‌ڕودا كرایه‌وه.
هه‌ربۆیه ده‌توانین بڵێین ئێستا سه‌ده‌و ده‌رفه‌تی زێڕینی كورده، ئه‌گه‌ر هێزه سیاسیه ناسیۆنالیزمیهكانی ناوخۆ زیاتر یه‌كگرتوبن و ببنه خاوه‌نی پڕۆژه‌ی هاوبه‌ش و كێشه ناوخۆییه‌كان چاره‌سه‌ربكرێن و ڕێبه‌رایه‌تییه‌كی باش هه‌بێت دورنیه له سێ ساڵی ئاینده‌دا ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی باشوری كوردستان ڕابگه‌یه‌نرێت، وه‌له ڕۆژئاوا پێشڤه‌چونی زۆر گه‌وره هه‌بێت و له باكور پێشڤه‌چونی باش هه‌بێت وه‌ته‌نانه‌ت له‌ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش سه‌ره‌تای گۆڕانكاری ده‌ستپێبكات.
ده‌رئه‌نجام:
له كۆتایی ئه‌م توێژینه‌وه‌یدا گه‌شتینه چه‌ند ده‌رئه‌نجامێك به‌م شێوه‌یه:
1- ناسیۆنالیزم بریتیه له خۆشویستنی ده‌وڵه‌ت و نه‌ته‌وه له‌لای تاكه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیاریكراو، به‌جۆرێك رێز له داب و نه‌ریت و به‌ها باڵاكانی نه‌ته‌وه‌كه‌یان بگرن و قوربانی له‌پێناودا بده‌ن.
2- سه‌رهه‌ڵدانی ناسیۆنالیزم و گوتاری ناسیۆنالیزمی به‌رئه‌نجامی قۆناغی مۆدێرنهیهو به حه‌قیقیش له كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌و سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی نۆزده‌دا پراكتیزه كراوه.
3- هه‌رچه‌نده كاتێكی دیاریكراو نیه بۆ ئه‌وه‌ی بكرێت به‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ناسیۆنالیزمی كوردی، بەڵام له‌ڕابردودا چه‌ندین هه‌وڵی جیاواز هه‌بون كه ئاماژه‌ن بۆ بونی هه‌ستی ناسیۆنالیزمی كوردی.
4- داعش له‌گه‌ڵ دروستبون و په‌لاماردانی بۆ سه‌ر كوردستان له دو لایه‌نه‌وه كاریگه‌ری هه‌بو له‌سه‌ر كوردستان، لایه‌نێكی سلبی: كه به‌هۆیه‌وه كورد روبه‌ڕوی شه‌ڕێكی نه‌خوازراو بویه‌وه، هه‌روه‌ها بارودۆخێكی سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی ناهه‌مواری هێنایه ئاراوه.
لایه‌نێكی ئیجابی: له‌م لایه‌نه‌وه داعش جارێكی دیكه هه‌ستی ناسیۆنالیزمی كوردی زیندوكرده‌وه له‌سه‌رتاسه‌ری كوردستاندا، و هه‌رێمی كوردستانی زیاتر به‌هێزكرد له ناوچه‌كه و جیهاندا.
5- ئایندهی ناسیۆنالیزمی كوردی له ئێستادا رون و رۆشنه، و ده‌كرێت بڵێین ئێستا سه‌ده‌ی زێڕینی ناسیۆنالیزمی كوردییه، بۆیه ئه‌گه‌ر به‌باشی ئاڕاسته بكرێت دورنیه له سێ ساڵی ئاینده‌دا خه‌ونی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان له‌باشوری كوردستان ببێت به واقیع.
راسپارده:
له‌كۆتایدا به‌پێویستی ده‌زانم چه‌ند راسپارده‌و پێشنیارێك ئاڕاسته‌ی هاوڵاتیانی كوردستان بكه‌م به‌م شێوه‌یه:
1- پێویسته له‌سه‌رتاسه‌ری كوردستاندا پێناسه‌یه‌كی گشتگیر‌و ته‌واو بۆ داعش بكرێت، واته ده‌بێت ئه‌وه رونبكرێته‌وه كه بۆچی داعش ده‌یه‌وێت هێرش بكاته‌سه‌ر كوردستان و كورد له ناوبه‌رێت، چونكه تائێستا پێناسه‌یه‌كی گشتگیر بۆ داعش نه‌كراوه.
2- هه‌روه‌ها ده‌بێت كاربكرێت بۆ ئه‌وه‌ی تاكی كورد له‌ڕوی ئاینه‌وه هۆشیار بكرێته‌وه، واته ده‌بێت تاكی كورد به‌جۆرێك له ئاین تێبگه‌یه‌نرێت كه ئاین له چوارچێوهیهكدابێت نه‌بێته به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یدا.
3- پێویسته كار له‌سه‌ر په‌روه‌رده بكرێت، به‌جۆرێك نه‌وه‌ی نوێ له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایانه په‌روه‌رده‌بكرێت و پێبگه‌یه‌نرێت كه نه‌ته‌وه‌ی كوردی له‌سه‌ر بنیاد نراوه.
4- له‌لایه‌كی دیكه‌وه ده‌بێت ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی رۆڵی راسته‌قینه‌ی خۆیان ببینن، به‌جۆرێك ببنه هۆكارێك بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی لای تاكی كورد.
5- هه‌روه‌ها پێویسته كاربكرێت بۆ پێكهێنانی هێزێكی نیشتیمانی به سیسته‌م ڕێكخراوی تۆكمه كه توانای به‌رگریكردنی له كوردستان و ڕێگریكردنی له دوژمنان هه‌بێت.
6- پێویسته حیزب و لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان زیاتر هاوده‌نگ و هاوهه‌ڵوێست و یه‌كگرتو بن، به‌جۆرێك زیاتر یه‌كتر قبوڵ بكه‌ن و ببنه خاوه‌ن پرۆژه‌و نه‌خشه رێگای هاوبه‌ش بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه ناوخۆییه‌كان و به‌ده‌ستهێنانی ده‌سكه‌وتی زیاتر‌و هه‌نگاونان به‌ره‌و ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان.
سه‌رچاوه به‌كارهاتوه‌كان:
1- ئه‌بوبه‌كر عه‌لی، پرسی بیناكردنه‌وه‌ی ناسیۆنالیزم و نه‌ته‌وه له كوردستاندا، چاپخانه‌ی رۆژهه‌ڵات، هه‌ولێر، 2009.
2- د.فه‌همی شوكری عه‌بدوڵا، نه‌ته‌وه‌و ده‌وڵه‌ت و ئاین له هزری ئه‌حمه‌دی خانی(1650_1707)، چاپخانه‌ی ڕۆشنبیری، هه‌ولێر، 2010.
3- جه‌مال نه‌به‌ز، ناسنامه‌و كێشه‌ی ناسیۆنالیزمی كوردی، چ2، چاپخانه‌ی مناره، هه‌ولێر، 2007.
4- عه‌لی باپیر، سۆزی نه‌ته‌وایه‌تی و بیری ناسیۆنالیزم له‌ته‌رازوی ئیسلامدا، نوسینگه‌ی ته‌فسیر، هه‌ولێر، 2005.
5- عه‌تا قه‌ره‌داغی، گوتاری ناسیۆنالیزمی كوردی، چاپخانه‌ی ڕه‌نج، سلێمانی، 2007.
6- ئه‌بوبه‌كر عه‌لی ئیسلام و ناسیۆنالیزم، چاپخانه‌ی هه‌ولێر، هه‌ولێر، 2008.
7- ئه‌بوبه‌كر عه‌لی ناسیۆنالیزم و ناسیۆنالیزمی كوردی خوێندنه‌وه‌یه‌كی مه‌یدانی، گۆڤاری هه‌ژان، ژماره(11_12)، هه‌ولێر، 2003.
8- عه‌تا قه‌ره‌داغی، كورد و پرسی ده‌وڵه‌ت، چاوپێكه‌وتن، ئاماده‌كردنی: شوان ئه‌حمه‌د، گۆڤاری مه‌ده‌نیه‌ت، ژماره(11)، ناوی چاپخانه نیه، سلێمانی، 2001.
9- چاوپێكه‌وتنی توێژه‌ر له‌گه‌ڵ به‌ڕێز، مسعود عبدالخالق، نوسه‌رو روناكبیر، هه‌ولێر، 24/11/2014.
10- چاوپێكه‌وتنی توێژه‌ر له‌گه‌ڵ به‌ڕێز، ئه‌بوبه‌كر عه‌لی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان، سلێمانی، 29/11/2014.
11- چاوپێكه‌وتنی توێژه‌ر له‌گه‌ڵ به‌ڕێز، فاروق عبدول، مامۆستای زانكۆ، چه‌مچه‌ماڵ، 4/12/2014.
12- هه‌ڵمه‌ت محمد و گه‌یلان عه‌باس، كاریگه‌ری په‌یوه‌ندی نێوان ده‌وڵه‌تی ئیسلامی(داعش) و توركیا له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، له سایتی سبه‌ی وه‌رگیراوه له 1/12/2014، له‌م لینكه‌ی خواره‌وه: http://sbeiy.com/Detail.aspx?id=38821&LinkID=14
* به‌كالۆریۆس له زانسته رامیارییهكاندا. |
|
|