|
حه‌ره‌س قه‌ومی و كورد.. ئاوڕێكی كورت له‌و رۆژگاره |
26/01/2015 13:41:49 |
سه‌ره‌تا:
لێره‌و له‌وێ زۆر باسی حه‌ره‌س قه‌ومیه‌كانی 1963 ده‌كرێت، ئه‌و حه‌ره‌س قه‌ومیانه‌ی پاش كوده‌تاكه‌ی هه‌شتی شوباتی ئه‌و ساڵه، سه‌ره‌تا له به‌غداو دواتر له كوردستان به شێوازێكی جیاتر به‌ربونه وێزه‌ی خه‌ڵكی بێچه‌ك و بێپه‌ناگه. حه‌ره‌س قه‌ومی میلیشیایه‌كی سه‌ره‌تا بێسه‌ره‌و به‌ره‌ی په‌لامار ده‌رو شه‌ڕفرۆش بونه، له‌دوای كوده‌تا به‌ربونه‌ته ناو به‌غداو هه‌رچی نه‌شیاوه كردویانه، له‌په‌لاماردانی خه‌ڵك و كوشت و بڕو سوكایه‌تی به ئازادی خوازان كردن، دواتر ئه‌م هێزه رێكخراوه‌و حكومه‌ت وه‌ك شانازیه‌ك سه‌یری كردوه، بۆ خۆ جیاكردنه‌وه له‌خه‌ڵك هه‌مویان قۆڵی خۆیان به پارچه په‌ڕۆیه‌كی سه‌وز ده‌به‌ست، زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی كه شاهیدی بینینی ئه‌وانن باس له به‌ستنی قۆڵیان ده‌كه‌ن .
حكومه‌ت له‌ئاكامی زۆری سته‌م و ده‌ستدرێژی ئه‌وان بۆ سه‌ر شیوعی و ئۆپۆزسیۆن و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ناچار بو به یاسایه‌ك رێكیان بخات، ئه‌و یاسایه به یاسای ژماره 35 ی ساڵی 1963 ناسراوه، یاساكه له 18 – 5- 1963 ده‌رچوه و بریتیه له 14 ماده، له‌و یاسایه‌دا سنور بۆ كاری حه‌ره‌س قه‌ومیه‌كان دانرا، بەڵام وه‌ك هێزێكی خۆبه‌خشی نیشتیمانی ناسێنرا .
له‌ماده‌ی دوی ئه‌و یاسایه‌دا هاتوه "حه‌ره‌س قه‌ومی هێزێكی میللی رێكخراوی مه‌شق پێكراوه له‌سه‌ر به‌كارهێنانی چه‌ك، گه‌ل خۆی دروستی كردوه تا ژیانێكی سه‌ربه‌ست و ئازادانه بژی، ئه‌ركه‌كانی :
یه‌كه‌م: پاراستنی سه‌رهه‌ڵدانی عه‌ره‌بی له‌عێراق و نه‌خشه‌كێشانی رێگای شۆڕشێكی پێشكه‌وتوخواز .
دوه‌م: هاوكاری هێزی سه‌ربازی له‌كاتی شه‌ڕو په‌لاماری ده‌ره‌كی
سێیه‌م: به‌شداری له پاراستنی ئاسایشی ناوخۆ .
چواره‌م: به‌شداری له كرده‌كانی بنیاتنانه‌وه‌و بنیادنانی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی .
پێنجه‌م: هه‌ستان به‌و كارانه‌ی بۆی دیاری ده‌كرێ له‌شوێنی دیكه‌وه یان سه‌رپشكی ده‌كه‌ن .
له‌ماده‌ی سێیه‌مدا هه‌ر به خۆبه‌خشی عێراقی ناوه‌ستێ كه له‌و هێزه وه‌رده‌گیرێن، خاڵی جیم ده‌ڵێ خۆبه‌خشی وڵاتانی عه‌ره‌بیش ده‌توانن كاری تیابكه‌ن به‌مه‌رجی رازیبونی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپا. "ده‌قی یاساكه له به‌ڵگه‌نامه‌كاندا هه‌یه به زمانی عه‌ره‌بی و كوردی".
بەڵام ئه‌م حه‌ره‌س قه‌ومیانه نه‌ك نه‌بونه هۆی ئاشتی و ئارامی بگره هه‌مو وڵاتیان پڕ كرد له‌كێشه‌و ململانێ و سته‌مكاری .
ئه‌وانه‌ی له‌یاداشت و بیره‌وه‌ریه‌كانیاندا باسی حه‌ره‌س قه‌ومیه‌كان ده‌كه‌ن به تایبه‌ت ئه‌و كارانه‌ی له‌به‌غدا كردویانه، مرۆڤ توشی شۆك و سه‌رسوڕمان ده‌كات، بۆ نمونه حامد حه‌مدانی له یاداشته‌كانی خۆیدا وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ دڕنده‌ی به‌عس و قه‌ومیه‌كان باس له‌وه ده‌كات پێشتر عه‌بدولكه‌ریم قاسم له عه‌بدولسه‌لام عارف خۆش بو له داری نه‌دا بەڵام ئه‌وان له 9ی شوباتی 1963 یه‌كه‌مین كاریان سوكایه‌تی كردن بو به‌لاشه‌ی عه‌بدولكه‌ریم قاسم . حامد الحمدانی روداوه‌كان له یاده‌وه‌ریمدا به‌شی شه‌شه‌م له ئینته‌رنێته‌وه.
هه‌روه‌ها زه‌كی فه‌رحان و زۆری تریش هه‌مان ئه‌و چیرۆكانه ده‌گێڕنه‌وه، حه‌ره‌س قه‌ومیه‌كان پاش كوده‌تاكه‌و بیستنی به‌یاننامه‌كه ، رژاونه‌ته ناو شه‌قامه‌كانی به‌غداو به‌ربونه‌ته وێزه‌ی ئازادیخواز‌و شیوعیه‌كان و سوكایه‌تیه‌كی زۆریان به خه‌ڵكی سڤیل و بێچه‌ك كردوه، دیاره ئه‌وان پێشتر ئاماده‌كاریان كردوه بۆیه له یه‌كه‌مین چركه‌وه ده‌ڕژێنه ناوشارو له‌هه‌مو لایه‌كه‌وه ده‌رده‌كه‌ون و بۆ جیابونه‌وه و ناسین قۆڵیان به پارچه په‌ڕۆیه‌كی سه‌وز به‌سترابو. زه‌كی فه‌رحان وه‌ك شایه‌دێكی ئه‌و رۆژه باس له كرده‌كانی گروپه‌كانی مردن ده‌كات له جاده سه‌ره‌كیه‌كانی به‌غداو گه‌ڕه‌كی ئه‌فسه‌ران و زه‌یونه‌وشوێنه‌كانی تر، هه‌روه‌ها باس له‌وه ده‌كات چۆن په‌لاماری ژن و مناڵیان داوه‌و ئه‌و په‌ڕی سته‌مكاریان نواندوه .
زه‌كی فه‌رحان سه‌باره‌ت حه‌ره‌س قه‌ومیه‌كان ده‌نوسێت: دوای بیستنی یه‌كه‌مین به‌یاننامه كه ده‌نگی ئه‌بو غرێب خوێندیه‌وه كۆمه‌ڵێ گه‌نجی به‌عسی و هه‌رزه رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و به‌ربونه وێزه‌ی خه‌ڵك. حه‌ره‌س قه‌ومیه‌كان چه‌ند گروپێكی مردنیان دروستكردبو كه ئه‌یاد عه‌لاویشیان تیا بو .
له‌م نوسینه‌دا ناگه‌ڕێینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی حه‌ره‌س قه‌ومیه‌كان له به‌غداو شوێنه‌كانی دیكه‌ی ئێراق چیان كردوه و چه‌ند سته‌مكارانه په‌لاماری ئازادیخوازانیان داوه ، له‌م نوسینه‌دا ته‌نێ له‌سه‌ر په‌لاماری حه‌ره‌س قه‌ومیه‌كان و به‌عس بۆ سه‌ر كوردستان ده‌وه‌ستین ، به هیوای ئه‌وه‌ی ئه‌و سته‌مكاریانه به ئاسانی له یاده‌وه‌ریدا نه‌سڕدرێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی چی دی سته‌مكاری دوو باره نه‌بێته‌وه‌و دادگایی ئه‌و رابردوه تاریكه بكرێت .
ئه‌م نوسینه هه‌ر له‌بنچینه‌شدا بۆ ئه‌وه ئاماده كراوه كه وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌ك وه‌زاره‌تی شه‌هیدو ئه‌نفالی هه‌رێمی كوردستان له‌رێگه‌ی نوێنه‌رانی كورد له پارله‌مانی عێراقه‌وه بیخاته به‌رده‌م دادگای فیدراڵی و وه‌ك بابه‌تێكی مرۆیی بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه كاری له‌سه‌ر بكرێت، من كاتێ سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی ئه‌م بابه‌ته بوم، هه‌واڵی له ده‌ستچون و فه‌وتانی ئه‌و هه‌مو ده‌ستنوسه دێرینه‌ی لای مامۆستا مه‌لاجه‌میلی رۆژبه‌یانی زۆر ئازاری دام، له‌كاتێكا مامۆستا مه‌لاجه‌میلی رۆژبه‌یانی خۆیشی قوربانیه‌و پێویسته نوێنه‌رانی كورد له‌به‌غدا به‌دوی دۆزینه‌وه‌ی بكه‌رانی ئه‌و كاره‌وه بن .
حه‌ره‌س قه‌ومیه‌كان و كورد :
وه‌ك پێشتر باسمانكرد 8ی شوباتی ساڵی 1963 به‌عسیه‌كان و قه‌ومیه توندره‌وه عێراقیه‌كان كوده‌تایه‌كی ره‌شیان به‌سه‌ر قاسمدا كرد‌و دواتریش سوكایه‌تیان به ته‌رمه‌كه‌ی كرد، رۆژانی دواتر ده‌سته‌یه‌ك به‌ناوی حه‌ره‌س قه‌ومی به ناو كوچه‌و كۆڵانه‌كانی به‌غدایا بڵاو بونه‌وه‌و كه‌وتنه كوشت و بڕی خه‌ڵكی سڤیل و شیوعیه‌كان، حه‌ره‌س قه‌ومیه‌كان له سنوری كه‌ركوك به شێوه‌یه‌ك په‌لاماری كوردیان داوه، كه ئیدی مرۆڤ له‌به‌رده‌میدا واقی وڕ ده‌مێنێ، ئه‌وان سه‌دان چیرۆكی سته‌مكارانه‌و نا ئاكاریانه‌یان له‌ڕوی مرۆڤایه‌تیه‌وه پیاده‌كردوه ، له كوشتن و تاڵان و ناپاكی و خیانه‌ت، كه هێشتا به ته‌مه‌نه‌كان له هه‌ردوو نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و عه‌ره‌ب له‌م ناوچه‌یه باسیان ده‌كه‌ن، له‌م رۆژانه‌دا شێخێكی عه‌ره‌ب خۆی چیرۆكی تاڵانكردنی مه‌ڕو ماڵاتی كوردی له لایه‌ن یه‌كێكی تره‌وه بۆ گێڕامه‌وه، ئه‌وان له‌رێگه‌ی به‌عسه‌وه فێر كرابوون كه په‌لاماری كورد بده‌ن و بڵێن "ئێمه‌ی عه‌ره‌ب خودان غیره‌تین – دوژمن له‌م ناوچه‌یه ده‌رئه‌كه‌ین" هۆسه گه‌لی جیاجیان ده‌كردو وه‌ك گه‌له جاشی عه‌ره‌ب په‌لاماری گونده‌كانیان ئه‌دا، ئه‌و گه‌له جاشانه دواتر عه‌ره‌به‌كانیان پێیان ده‌وترا "فورسان وه‌لید" و كورده‌كانیش كه دروستكرابون پێیان ده‌وترا "فورسان سه‌لاحه‌دین" حكومه‌ت به هه‌مو شێوه‌یه‌ك پشتگیری ده‌كردن و به‌ریدابونه ئه‌و خه‌ڵكه هه‌ژاره .
ئه‌وه‌ی بۆ من جێگه‌ی داخه تائێستا وه‌ك پێویست كار له‌سه‌ر ئه‌و پرسه هه‌ستیاره نه‌كراوه، جگه له هه‌وڵی چه‌ند نوسه‌رو قه‌ڵه‌مبه‌ده‌ستێك ، به‌ڵام عه‌ره‌به عێراقیه‌كان چه‌ندین بابه‌ت و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر نوسیوه، له كاتێكا قوربانی راستی له‌م سته‌مكاریه كورد بوه نه‌ك كه‌سی تر .
له‌و روداوانه‌دا سه‌دان گوند سوتێنران و مه‌ڕو ماڵاتێكی زۆر تاڵانكران، ئه‌وه جگه‌له‌وه‌ی له‌ناو شاره‌گه‌وره‌كانیشدا له‌لایه‌ن سوپا‌و پیاوه‌كانی ده‌سه‌ڵاته‌وه سته‌مكاری زۆر كرا، له‌م كورته وتاره‌دا ئاماژه به كۆكردنه‌وه‌ی به‌شێك له‌و زانیاریانه ئه‌ده‌ین، كه تا ئێستا له‌سه‌ر ره‌فتارو هه‌ڵسوكه‌وتی حه‌ره‌س قه‌ومیه‌كان له‌ناوچه دابڕێنراوه‌كان كۆكراونه‌ته‌وه، به باوه‌ڕی من ئه‌مه به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی له‌دادگای باڵای تاوانه‌كان دۆسیه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌و بابه‌ته بكرێته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش نه‌كرێت هه‌ر پێویسته حكومه‌ت ئه‌م زانیاری و داتا‌و چیرۆكانه كۆبكاته‌وه ، ئه‌وه‌ی خواره‌وه به‌شێكه له‌وكارانه‌ی كه حه‌ره‌س قه‌ومیه‌كان له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی 8 مانگه‌ی خۆیاندا له هه‌ندێك له‌ناوچه دابڕێنراوه‌كان و سلێمانی كردویانه .
شێخ ره‌وفی خانه‌قا له‌یاداشته‌كاندیدا ده‌نوسێ "رۆژی 8-6-1963جگه له قوه‌ی عه‌سكه‌ری و شورته نزیكی 15 بۆ 20 هه‌زار عه‌ره‌بی ره‌ش و روت، بۆ ته‌ماعی ماڵ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی گه‌لێ زۆری حه‌ره‌س قه‌ومی له‌پڕێكا ئه‌م هه‌مو سوپایه هێرشیان برده سه‌ر كوردستان "یادگاری خانه‌قا لاپه‌ڕه 59 -60چاپی 2013 كه‌ركوك". هه‌رله‌و یاداشته‌دا باسی تاڵانكردنی بازاڕی ئاخور حوسێن ده‌كات و ده‌نوسێ "له كه‌ركوك بازاڕی ئاخور حوسێن كه بازاڕی كورده‌كانه سه‌راپا تاڵانكرا، ته‌نانه‌ت دوكانه‌كانیشیان به بلدۆزه‌ر له‌ته‌مه‌ڵه‌وه روخێنراو له‌گه‌ڵ زه‌ویدا یه‌كسانكرا "لاپه‌ڕه 61 . ئه‌وه له گه‌ڕه‌كی شۆڕیجه‌ش كراوه و تاڵانی زۆر كراوه، له ره‌حیماوه جگه له تاڵان ره‌شبگیر كراوه‌و خه‌ڵكێكی زۆر به‌ره‌و گرتوخانه‌كان براوه، شۆراو كه نزیكه‌ی 650 ماڵ بوه تاڵانكراوه و سوتێنراوه. هه‌روه‌ها باس له جۆری كوشتنه‌كه ده‌كات كه 10 بۆ 15 كه‌س به‌ریز وه‌ستێنراون و به ره‌شاشی سه‌ر ده‌بابه كوشت و بڕكراون. ل63. ئه‌و باس له‌وه‌ده‌كات كه ژماره‌ی گیراوان به‌بۆچونی ئه‌و 50 بۆ 60 هه‌زار بوه "به ته‌قدیری من 50 -60 هه‌زار كه‌سێ گیران" ل 64 باس له گرتنی خۆی ده‌كات و ده‌ڵێت "من خۆم له گه‌ڵ 2800 نه‌فه‌ر له قشڵه‌ی موسه‌یه‌ب حه‌پس كرابوین" ده‌ڵێت "خه‌زعه‌ل سه‌بری كه له‌و كاته‌دا معاونی ئه‌من بووه سه‌عات 9ی به‌یانی گرتمی و بردمی بۆ سه‌را" ئه‌و كاته شێخ ره‌وف مودیری مه‌كته‌به‌ی عاسیمه‌ی كه‌ركوك بوه. به كورتیش باسی خۆیان ئه‌كات له موسه‌یه‌ب .
وه‌ك شێخ ره‌وف نوسیویه‌تی دڵۆپێكه له‌ده‌ریایه‌ك له‌و دیدار‌و چاوپێكه‌وتنانه‌ی كردومانه چیرۆكی وا ده‌گێڕنه‌وه كه ته‌نانه‌ت هیچ دڕنده‌و بڕنده‌یه‌كیش ئه‌و كاره ناكات كه حه‌ره‌س قه‌ومیه‌كان كردویانه‌و شانازیشیان پێوه كردوه. ئه‌مه هه‌ر له‌كوردستان نا ته‌نانه‌ت له‌كاتی كوده‌تاكه‌یاندا له به‌غدا له‌مه‌ودای چه‌ند رۆژێكی كه‌مدا ئه‌و شاره‌یان خه‌ڵتانی خوێن كرد .
له‌وباره‌یه‌وه نمونه زۆره و ئێمه دو نمونه ده‌خه‌ینه به‌رچاو كه له‌به‌غدا چیان كردوه :
فواد عارف له یاده‌وه‌ریه‌كانی خۆیدا سه‌باره‌ت رۆژی دوه‌می كوده‌تاكه ، واته رۆژی 9ی مانگ ده‌نوسێ "به‌ره‌به‌یانی رۆژی 9ی مانگ ئۆتۆمبیلێك هات به شوێنما تا بمبا بۆ ده‌زگای رادیۆ له‌وێ پێیان وتم عه‌بدولكه‌ریم قاسم به‌گیراوی دێت و له‌سه‌ری ئه‌ده‌ین ، وتم من ناتوانم ئه‌وه ببینم و داوای بوردنم كرد‌و گه‌ڕامه‌وه بۆ ماڵ" یاداشته‌كان به‌شی یه‌كه‌م لاپه‌ڕه 261چاپی 1999.
دو كورد له‌و له حكومه‌تی دوای 8ی شوبات ده‌بنه وه‌زیر یه‌كێكیان فواد عارفه ده‌بێته وه‌زیری ئه‌وقاف ودوه‌میان بابه‌عه‌لی شێخ مه‌حموده ده‌بێته وه‌زیری كشت و كاڵ. نوسه‌ری ئه‌م بابه‌ته دیدارێكی دورو درێژم له‌گه‌ڵ فواد عارف كردوه‌و كاتی خۆی به‌شێكی بڵاو كراوه‌ته‌وه، من و مه‌جید ساڵح كردومانه و دو جار فواد عارفمان بینیوه جارێك له‌به‌غدا له‌ماڵی دكتۆر كه‌مال مه‌زهه‌ر، جاری دوه‌م له‌ماڵه‌كه‌ی خۆی له سلێمانی .
حه‌نا به‌تاتو له كتێبی سێیه‌می ئێراقدا به‌شێكی بۆ بابه‌تی 8ه‌شتی شوبات و كوده‌تای به‌عسیه‌كان ته‌رخان كردوه ، ئه‌و ده‌ڵێت ئه‌و كوده‌تایه خاوه‌نه‌كه‌ی به‌عسه‌و كه‌سی تر نیه هه‌ر له‌وێدا باسی رۆڵی سه‌ره‌كی عه‌لی ساڵح سه‌عدی ده‌كات له كوده‌تاكه‌داو ئه‌وه‌ش ده‌نوسێ كه كورده و خه‌ڵكی هب هبی ته‌نیشت به‌غدایه كه ئه‌و ده‌م سه‌ر به دیاله بوه.
حه‌نا به‌تاتو باسی خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانه‌كه‌ی قاسم ده‌كات له كاتژمێر 30/12 خوله‌كی رۆژی 9ی مانگ. كاتژمێر یه‌ك و نیو گولله باران كرا. دوای یه‌ك كاتژمێر له خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان .له ماوه‌ی سێ رۆژی 8-10ی شوبات به پێی خه‌مڵاندن له‌شیوعیه‌كان نزیكه‌ی 5000 كه‌س كوژراوه .هه‌ندێكیش باس له ژماره‌ی كه‌متر ده‌كه‌ن.
له كتێبه‌كه‌ی حه‌نا به‌تاتودا سته‌مكاری زیاتر باس كراوه هه‌روه‌ك چۆن یاداشتی شیوعیه‌كانیش ئازاری زۆر ده‌گێڕنه‌وه.
ئه‌حمه‌د بانیخێڵانی له‌یاداشته‌كانی خۆیدا به‌ناوی یاده‌وه‌ریه‌كانم كه ساڵی 2014 له‌سلێمانی چاپكراوه باس له‌دڕنده‌یی و سته‌می حه‌ره‌س قه‌ومیه‌كان ده‌كات، به‌تایبه‌ت ئه‌و كاته ئه‌و له كه‌ركوك گیراوه‌و زیندانی كراوه.
به‌گشتی حه‌ره‌س قه‌ومیه‌كان له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌رچی نه‌شیاوه كردویانه، مرۆڤ كه شاهید و گه‌واهی ده‌ره‌كان ده‌دوێنێ، یه‌ك به خۆی مچوڕكه به له‌شیا دێت، ئه‌و دڕنده‌و بڕندانه له‌چیدا له مرۆڤ چونه، ده‌ستیان له هیچ نه‌پاراستوه ، شوانیان كوشتوه‌و مه‌ڕو ماڵاته‌كه‌یان بردوه، په‌لاماری ماڵی ئه‌وانه‌یان داوه كه پێشتر دۆستیان بونه‌و له‌لایه‌ن ئه‌وانه و هاوكاری كراون، ئه‌وان به تاڵان كردن و سوكایه‌تی پێكردنیان چاكه‌یان داونه‌ته‌وه.
كورد هه‌وڵی داوه پێش كوده‌تاكه له‌گه‌ڵ به‌عسی و قه‌ومیه‌كان پێك بێت و به‌پێی یاداشتێك برایم ئه‌حمه‌د له رێگه‌ی كه‌ریم قه‌ره‌نیه‌وه له ساڵی 1962 نامه‌یه‌كی بۆ تا هیر یه‌حیا ناردوه ئه‌مه له‌كتێبه‌كه‌ی دانا ئاده‌مز شمیدت "گه‌شتێك به وڵاتی قاره‌ماناندا" جارێكی تر باس كراوه گوایه تاڵه‌بانی بۆی گێڕاوه‌ته‌وه.
دیاره ئه‌م هه‌وڵه له‌لایه‌ن پارتیه‌وه بوه‌و پێیانوابوه، به‌عسیه‌كان مافی كورد ده‌ده‌ن، ئه‌حمه‌د بانیخێڵانی له بیره‌وه‌ریه‌كانی خۆیدا باس له‌و خۆش باوه‌ڕیه‌ی كادیره‌كانی پارتی ده‌كات كاتێ پێكه‌وه له زیندان بونه، بەڵام زۆری نه‌خایاندوه به‌عسی و قه‌ومیه‌كان له واده‌و به‌ڵێنی خۆیان پاشگه‌ز بوونه‌ته‌وه‌و به شێوازێكی دڕندانه‌و وه‌ك ئه‌وه‌ی شێخ ره‌وفی خانه‌قاو شایه‌ده‌كان ده‌یگێڕنه‌وه په‌لاماری كوردستانیان داوه .
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا برایم ئه‌حمه‌د باس له‌وه ده‌كات كه پارتیش به‌گومان بوه، له به‌عسی و قه‌ومیه‌كان و پێش په‌لاماری ئه‌وان بۆ سه‌ر كوردستان ئه‌مان خۆیان پاراستوه "بڕوانه دیداری نێوان مامۆستا برایم ئه‌حمه‌د و عه‌بدوڵا ئۆچ ئالان، دادگای مێژو" له‌وه ده‌چێت به‌عسیه‌كان و قه‌ومیه‌كان ویستبێتیان له رێگه‌ی به نه‌رمی مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ كورد‌و ده‌ستی ده‌ستی پێكردنیان زیاتر جێپێی خۆیان قایم بكه‌ن، هه‌ربۆیه كاتێ ته‌واو له‌سه‌ر پێی خۆیان ده‌وه‌ستن، یه‌كسه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی توند له‌كورد ده‌كه‌ن. بۆ ئه‌مه‌ش سود له‌حه‌ره‌س قه‌ومی و به كێگیراوه كانی كورد ده‌بینن .
جاش فرسانه‌كان
به‌عسی و قه‌ومیه‌كان له‌لایه‌كه‌وه به درۆ به‌ڵێنی ئه‌وه‌یان به كورد ئه‌دا كه مافه‌كانیان ئه‌ده‌ن، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه سه‌رقاڵی ئه‌وه بون جاش دروست بكه‌ن، ئه‌وه بو له 9- 6 -1963 هێرشیان هێنایه سه‌ر كوردستان و یه‌ك رۆژ دواتر داوایان له شۆڕشی كورد كرد بێقه‌یدو شه‌رت و له ماوه‌ی بیست و چوار سه‌عاتا خۆیان بده‌ن به ده‌سته‌وه، حه‌ره‌س قه‌ومیه‌كانیشی به‌ردایه كورد، جگه له حه‌ره‌س قه‌ومیه‌كان كه وه‌ك هێزێكی میلیشیای دڕنده ده‌رده‌كه‌وتن، هه‌ر له‌وان هێزێكی عه‌شایه‌ری عه‌ره‌ب به‌ناوی "فورسان وه‌لید" وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ هێزه‌كانی خالیدی كوڕی وه‌لید و له كوردیش هێزێكی به‌ناوی "فورسان سه‌لاحه‌دین" وه‌ك ئاماژه بۆ سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی دروستكرد، فورسان سه‌لاحه‌دین راسته‌وخۆ له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی به‌دره‌دین عه‌لی پارێزگاری هه‌ولێردا بون، ئه‌و پارێزگاره‌ی دواجار شۆڕش كوشتیان، له ده‌ستنوسێكدا كه ئه‌و رۆژگاره نوسراوه‌و ناوی خاوه‌نه‌كه‌ی به‌سه‌ره‌وه نیه ئه‌مه ده‌گێڕێته‌وه" حكومه‌تی عێراق رۆژی 9/6/1963 هێرشی دڕندانه‌ی بۆ سه‌ر كوردستان هێنا كه هیچ حكومه‌تێكی عیراقی تا ئه‌وسا ئه‌وه‌نده دڕنده‌ییه‌ی له گه‌ڵ كوردا به كارنه‌هێنابو.
حكومه‌ت له 10/6 دا به ره‌سمی داوای له شۆڕشی كورد كرد كه بێ قه‌یدو شه‌رت له بیست و چوار سه‌عاتدا ته‌سلیم ببێ ، ده‌سه‌ڵاتی هه‌مو كوشتن و بڕین و تاڵان و له نێو دانێكی به پێی (قانونی ژماره 18ی ساڵی 1935) دا به هێزه‌كانی له‌شكر كه به‌وپه‌ڕی به‌ر بڵاوی به‌كار هێنرا، كۆمه‌ڵێك به‌یانی عه‌سكه‌ری بۆ پاراستنی نه‌وتی كه‌ركوك له مه‌ترسی كورد ده‌ركرا، جگه له عه‌شایه‌ری جاشی كورد به ناوی فورسان سه‌لاحه‌دین، كه پێشوتر به‌دره‌دین عه‌لی موحافزی هه‌ولێرو پیاوی ئینگلیز و دوژمنی بارزانی سازی كردبون، ئه‌وه‌بو بارزانی به‌دره‌دین عه‌لی كوشت، عه‌شایه‌ری عه‌ره‌بیش به‌ناوی فورسان وه‌لید نێردرانه زۆر ناوچه‌ی كوردستان، كه به شێوه‌ی زه‌مانی مه‌غۆل ره‌فتاریان ده‌كرد، ماڵ و ناوماڵی كوردیان داگیر ده‌كردو ته‌نانه‌ت كچ و ژنی كوردیشیان له ده‌وروبه‌ری كه‌ركوك به تاڵان ده‌برد "تا دوای ئه‌و ده‌ستنوسه به‌و جۆره چیرۆكه سته‌مكاریه‌كه ده‌گێڕێته‌وه.
له‌و چاو پێكه‌وتنانه‌دا كه كردومانه شایه‌ده‌كان چیرۆكی زۆر كاریگه‌رو غه‌مناك ده‌گێڕنه‌وه، بۆ نمونه چۆن شوانه‌كان به دیلی ده‌كوژن و دواتر مه‌ڕو ماڵاته‌كه‌ی تاڵان ده‌كه‌ن، یان چۆنێتی كۆكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئاوای فه‌رقان و دواتر گوله بارانكردنی چه‌ندین كه‌س لێیان له چه‌ندین شوێن ئه‌م چیرۆكه تاڵانه دوباره ده‌بنه‌وه. عه‌بدوڵا كۆمه‌ڵه كه خه‌ڵكی ئاوای چنار توه به‌م جۆره باسی كوشتنی باپیری ده‌گێڕێنه‌وه، له كانی پونگه‌ڵه‌و گرده بۆرو قوله‌كه‌وه ده‌وری ئاوای ده‌گرن و به هۆسه ده‌چنه سه‌ر ئاوایی، هه‌موو شته‌كان به تاڵان ده‌به‌ن و هه‌ر له‌وێش نیشان له‌مامه قاله "ده‌روێش قادر" ده‌گرن و عه‌ره‌بێك گوله‌یه‌ك ده‌نێ به ته‌وێڵێوه‌و ده‌یكوژێ، چنار تو گوندێكه له نزیك له سنوری ناحێی ئاخجه‌له‌ر، شێخ ره‌وفی خانه‌قا له شیعرێكی درێژدا به‌م جۆره ئه‌و تاڵان و تاڵانكاریه ده‌گێڕێته‌وه
رۆژی هه‌شتی شه‌ش ساڵی شه‌ست و سێ
مێژوی ده‌رناچێ له بیری كه‌سێ
مێژوی ئه‌م رۆژه پڕ له برینه
رۆژی مه‌عره‌كه‌ی مردن و ژینه
به‌ڵێ هه‌شتی شه‌ش مانگی حوزه‌یران
كوردستان كه‌وته بن بۆمبوردمان
هه‌زاران پۆلیس عاره‌ب و عه‌سكه‌ر
هه‌ر له ناكاودا بێ جواب و خه‌به‌ر
هێرشیان هێنا بۆ شار‌و لادێ
وه‌ك گورگی برسی بۆسه‌ر به‌رخی مێ
تاویان دایه سه‌ر كوردانی فه‌قیر
دایانه به‌ر تۆپ تفه‌نگ و شه‌ستیر
مه‌گه‌ر حكومه‌ت قه‌راری داب‌و
ئه‌سبابیش هه‌مو حازر كرا بو
له پێش گه‌یشتن به مانگی ته‌موز
كورد‌و كوردستان بكه‌نه خه‌ڵوز
بۆ تواندنه‌وه‌ی ئیحساسی قه‌ومی
هێنرایه وجود حوراسی قه‌ومی
ئیتر باسی تاڵان و بڕۆكه ده‌كات و ده‌ڵێت :
خان‌و، ده‌غڵ و دان، مه‌زاریع سوتا
زۆر بێگوناهیش تێكه‌ڵ بو سوتا
به تاڵان رۆیی ئه‌شیاو مه‌ڕو ماڵ
له ته‌شت و مه‌نجه‌ڵ جاجم و به‌رماڵ
ژن دو سێ منداڵ به باوه‌شه‌وه
بێ نان و بێ ئاو به‌و نیوه شه‌وه
ئه‌وه‌ی شێخ ره‌وف ده‌یگێڕێته‌وه دڵۆپێكه له‌ده‌ریایه‌ك له‌سته‌مكاری، سته‌مكاریه‌ك كه‌لانی كه‌م پێویسته رۆژگاره‌كه‌ی سزا بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی دوباره نه‌بێته‌وه، ئافره‌تێكی به‌ته‌مه‌نی ئاوای شیرناو بۆی گێڕامه‌وه چۆن عه‌ره‌به‌كانی هه‌مان ناوچه‌كه‌ی خۆیان و ئه‌وانه‌ی كه شه‌و ورۆژ پێكه‌وه بون و وه‌ك كه‌س و كاری یه‌كتریان لێهاتبو ده‌كه‌وتنه پێش حه‌ره‌س قه‌ومیه‌كان بۆ تاڵانكردن و سوتاندنی گونده‌كانی كورده‌واری، خه‌ڵكی ئاوایه‌كانی دوبز، ساڵه‌ی ، شوان و شوێنه‌كانی تر به جۆره‌ها شێوه چیرۆكه ئازار به‌خشه‌كان ده‌گێڕنه‌وه.
جوگرافیای ناوچه په‌لامار دراوه‌كان :
حه‌ره‌س قه‌ومیه‌كان به هاوكاری سوپا په‌لاماری هه‌مو ناوچه‌ی سۆران ده‌ده‌ن، ئه‌و په‌لامارانه كه سه‌ره‌تا له كه‌ركوكه‌وه ده‌ست پێده‌كات، هه‌مو ناوچه كورده‌واریه‌كانی ئه‌و پارێزگایه ده‌گرێته‌وه ، وه‌ك ناوچه‌كانی شوان و ساڵه‌ی و شێخ بوزێنی و ناو داوێ و گل و بان جه‌باری و ناوزه‌نگنه‌و شێخان و ناحێكانی نه‌وجول ، قادركه‌ره‌م، شوان، ئاخجه‌له‌رو سه‌نگاو و ته‌واوی شوێنه‌كانی تر، له‌و په‌لامارانه‌دا عه‌ره‌ب هه‌موو شتێ به تاڵان ده‌به‌ن، هه‌ندێك له گێڕه‌ره‌وه‌كان باس له تاڵانی كچ و ژنی كوردیش ده‌كه‌ن، به گشتی ده‌بێ بڵێین، په‌لاماره‌كانی حه‌ره‌س قه‌ومی هه‌موو ئه‌م ناوچانه‌ی گرتوه‌ته‌وه :
یه‌كه‌م: هه‌مو به‌شه كورده‌واریه‌كه‌ی پارێزگای كه‌ركوك، به‌ته‌واوی قه‌زاو ناحیە و گونده‌كانه‌وه‌و له‌و سنوره سه‌دان گوند سوتێنران و تاڵانكران، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی په‌لامارو تاڵانه‌كان ناو شاری كه‌ركوك و قه‌زاو ناحێكانیشی گرتوه‌ته‌وه .
دوه‌م: به‌شه كوردیه‌كانی هه‌ردو پارێزگای دیاله‌و تكریت، به‌عسی و قه‌ومیه‌كان له‌و دو پارێزگایه‌ش ده‌ستیان له كورد نه‌پاراست و تاڵان و تاڵانكاری زۆریان كرد .
سێیه‌م: پارێزگای هه‌ولێر، قه‌ومی و به‌عسیه‌كان له‌زۆربه‌ی ناوچه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر هه‌مان تاڵان و تاڵانكاریان به‌ڕێوه برد‌و چه‌ندین گوندیان له سنوری مه‌خمورو قه‌راج و كه‌ندێناوه قه‌ره‌چوغ سوتاندو چه‌ندین كه‌سیان كوشت، ئه‌و گوندانه‌ی له‌م ناوچه‌یه به‌ر كه‌وتن به شێكیان بریتی بون له "كاوه‌ره، سمایلاوه، ته‌لره‌خێمه‌كان، سۆفی سمایل، ئازیكه‌ند، ده‌ربه‌ندسیان، شه‌عه‌ل، گورگه، سێبیران ، مشار، قه‌رانه سۆرانی مه‌زن و تا دوای".
چواره‌م: سنوری پارێزگای سلێمانی و ناو سلێمانی و مه‌نعه ته‌جه‌وله‌كه‌ی زه‌عیم سدیقی جه‌لاد، كه ئه‌ویش یه‌ك به خۆی قه‌سابخانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له شاره‌كه بۆ خه‌ڵكه سڤیله‌كه دروستكرد‌و ده‌یان كه‌سی بێگوناهی شه‌هید كرد، ئێستا ناوی قوربانیه‌كان له‌ناو پاركی ئازادی هه‌ڵواسراوه .
به گشتی ئه‌و په‌لامارو سته‌مكاریه نزیكه‌ی ته‌واوی باشوری كوردستانی گرته‌وه‌و له هه‌مو شوێنه‌كانیش كوشت و بڕو تاڵان به‌ڕێوه‌چو.
ناوی به‌شێك له‌قوربانیه‌كانی ده‌ستی حه‌ره‌س قه‌ومیه‌كان :
شه‌هیده‌كانی 17-8-1963ی گوندی فه‌رقان
1- مه‌لاتایر مه‌لا ئه‌حمه‌د مه‌لای مزگه‌وتی فه‌رقان
2- مه‌حمود محه‌مه‌د وه‌لی ئه‌ندامی یه‌كێتی قوتابیان
3- ئه‌حمه‌د حه‌یده‌ر
4- كاكه ره‌ش ئه‌حمه‌د قادر
5- قادر ئه‌حمه‌د قادر
6- عه‌لی عه‌بدوڵا به‌ساڵاچو 70 ساڵ
7- جه‌بار عوسمان محه‌مه‌د
8- عوسمان قاره‌مان
9- محه‌مه‌د حه‌یده‌ر
برینداره‌كان
1- سلێمان ئه‌حمه‌د
2- حه‌مید ره‌بعه
3- حاجی ره‌حمان رۆژبه‌یانی
ئه‌و گوندانه‌ی تاڵانكران
یه‌كه‌م: باوا
دوه‌م: به‌یانلو
سێیه‌م: فه‌رقان
هه‌روه‌ها ئه‌م دێیانه سوتێنران "ته‌رجل، قازانبڵاخ، په‌نجا عه‌لی، كه‌وه‌ڵه".
له‌گه‌ڵ به‌شێك له‌شاهیده‌كاندا گفتوگۆمان كردوه، ئه‌وان به دورو درێژی باسی چۆنێتی ئه‌و په‌لامارو سته‌مكاریه‌ی سه‌ر گوندی فه‌رقان و گونده‌كانی تریان بۆ گێڕاینه‌وه، هه‌روه‌ها باسی رۆڵی خه‌راپی هه‌ندێ جاش و به كرێگیراوی كوردیشیان بۆ كردین له‌و رۆژه‌دا، ئه‌وه‌ی كه منی زۆر ئازار دا جگه له كوشت و بڕی ئه‌و خه‌ڵكه سڤیله‌و تاڵانی مه‌ڕو ماڵاتی گونده‌كه، له ناوچون و تاڵانكردنی كتێبخانه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه‌ی مامۆستا مه‌لا جه‌میلی رۆژبه‌یانی بوه، كه چه‌ندین ده‌ستنوسی نایابی تیا بوه، ئه‌و كتێب و ده‌ستنوسانه پاش شاردنه‌وه‌شیان له ده‌ره‌وه‌ی گوند دۆزراونه‌ته‌وه‌و حكومه‌ت بردونی. سه‌باره‌ت به كتێب و دەستنوسه‌كان ده‌گێڕنه‌وه گوایه دواتر هه‌ندێ پاره‌یان بۆ مامۆستا ناردوه، ئه‌ویش ناردویه‌تیه‌وه‌و گوتویه‌تی، من بیست ئه‌وه‌نده پاره ده‌ده‌مه حكومه‌ت ده‌ستنوسه‌كانم بۆ بگێڕێته‌وه.
په‌لاماره‌كانی 1963 ی حه‌ره‌س قه‌ومیه‌كان نزیكه‌ی هه‌مو كوردستانی گرتوه‌ته‌وه به‌تایبه‌ت له‌وناوچانه‌ی كه هاوسنورن له‌گه‌ڵ ناوچه عه‌ره‌ب نشینه‌كان و نزیكه‌ی 51% ی هه‌مو ناوچه‌كانی كوردستانی گرتوه‌ته‌وه له پارێزگای باقوبه‌وه تا پارێزگای موسڵ، له‌پارێزگاكانی "كه‌ركوك، سلێمانی، هه‌ولێر".
له نامیلكه‌یه‌كی بچوكدا به‌كر ته‌یفور به‌شێك له‌چیرۆكی ئه‌و سته‌مكاریه له سنوری شوان و ساڵه‌یی و شێخ بوزێنی ده‌گێڕێته‌وه، حه‌ره‌س قه‌ومیه‌كان به پاڵپشتی سوپا له رۆژی 25- 6-1963 په‌لاماری گونده‌كانی "بیبانی گه‌وره‌و بچوك، قادر باغر، یارمجه، شانشین، كتكه، گورزه‌ی، زه‌ردك، گه‌ڵۆزی، قه‌زنه‌فه‌ر، گۆڵده‌ره، بیره‌سپانی خوارو ژورویان دا" ئه‌م په‌لامارانه كارێز و بیراڵك و عه‌لی به‌یان و توڵكیشی گرته‌وه‌و له سنوری بیبانی ژورو، كاكل ره‌زاو نه‌عمانی كوڕیان له كاتی دروێنه‌دا شه‌هید كرد جگه له‌م شه‌هیدانه لای وه‌كاشه‌ش ئه‌م هاوڵاتیانه گوله باران كران :
1- حه‌مید حه‌مه‌ده‌مین سوله‌یمان - بیره‌سپانی ژورو
2- فه‌قێ محه‌مه‌د عه‌لی - بیره‌سپانی ژورو
3- حاجی حه‌مه ره‌ش ساڵح – بیره‌سپانی ژورو
4- عه‌لی عومه‌ر سمایل – بیره سپانی ژوور‌و
5- نامیق عه‌بدوڵا حه‌یده‌ر –بیره سپانی ژورو
6- فه‌تاح محه‌مه‌د ئه‌مین قولی – بیره‌سپانی خوارو
7- نه‌عمان حه‌مه‌ره‌ش – بیره‌سپانی خوارو
8- عه‌بدول تۆفیق محه‌مه‌د ئه‌مین – بیره‌سپانی خوارو
9- سمایل ئه‌حمه‌د ته‌لانی – نه‌بیاوه
10- محێدین ساڵح -نه‌بیاوه له گه‌ڵ كوڕێكیدا
11- ئه‌حمه‌د محێدین ساڵح - نه‌بیاوه
12- سه‌عید مامه ئه‌حمه‌د – یارمجه
13- جه‌بار ئایشان – یارمجه
14- جه‌وهه‌ر حه‌سه‌ن – یارمجه
15- حه‌مه‌ده‌مین عه‌بدوڵا ره‌زا – زه‌ردك
16- فازڵ ره‌شید – بیره سپانی ژوور‌و
17- كاكه ره‌ش حه‌مه عه‌زیز – بیراڵك
18- سه‌ید عه‌لی – بیراڵك
19- شه‌ریف حه‌مه عه‌لی – بیبانی گه‌وره
20- كوێخا نامیقی قادر باغر
21- ئه‌حمه‌د شوان – شوان بو
22- دێوانه عه‌لی – بیره‌سپانی ژورو
23- ئه‌حمه‌د له‌تیف – شوان بو
24- عه‌لی حه‌مه سه‌عید ئه‌رمه‌نی - شوان بو
25- سه‌لیم هه‌ولێری
26– عه‌بدوڵای حاجی قه‌ره سالم
27–حه‌مه‌د خدر قه‌شقه‌ی - گه‌ڵۆزی
هه‌مو ئه‌م شه‌هیدانه له رۆژانی 25-26-27 ی 6ی 1963 شه‌هید بون
شه‌هیده‌كانی ده‌رماناو :
1- به‌دیعه یاسین حه‌سه‌ن – ده‌رماناو
2- فاتم – ده‌رماناو
3- محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د – ده‌رماناو
4- مامز خێزانی محه‌مه‌د جوامێر – ده‌رماناو
5- عومه‌ر محه‌مه‌د – ده‌رماناو
6- شه‌هید بونی دو مناڵ
برینداره‌كان
1- كانه‌بی كه‌ریم
2- غه‌فور محه‌مه‌د ته‌ها
3- یابه ته‌ها
4- عه‌تیه یابه – ئه‌مانه ده‌رماناوی بو به تۆپباران بریندار‌و شه‌هید بون
ئه‌م هاوڵاتیانه‌ی قه‌ره‌ده‌ره‌ش له ده‌رماناو شه‌هید بون :
1- عایشه
2- هه‌مینه ساڵح محه‌مه‌د
3- كه‌ریم فه‌تاح ساڵح
4- روناك فه‌تاح ساڵح
5- غه‌ریبه ته‌ها عه‌بدول
6- به‌دریه عه‌بدول محه‌مه‌د
7- حه‌كیم فه‌تاح ساڵح
8- مونیره عه‌بدول محه‌مه‌د
9- ره‌حیمه محه‌مه‌د ئه‌مین مه‌ولود
10- قاسم سه‌عید ساڵح
11- غه‌ریبه سه‌عید ساڵح
12- كافیه سدیق مسته‌فا
13- ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د
14- گوڵه حه‌سه‌ن ره‌مه‌زان
15- مسته‌فا مه‌لا مه‌حمه‌د قه‌ره‌ده‌ره – سێ مانگ
هه‌روه‌ها له‌سنوری قه‌زای مه‌خمور حه‌ره‌س قه‌ومیه‌كان ئه‌م هاوڵاتیانه‌یان شه‌هید كرد:
1- مام هه‌ینی له گوندی كاوه‌ره
2- خالید یاسین ته‌ها له گوندی سمایلاوه
3- حه‌مه عه‌لی له گوندی ته‌له رخێم
4- تاهیر محه‌مه‌د جوكز له گوندی ته‌له رخێمی گه‌وره
5- ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌د جوكز له هه‌مان گوند
6- یاسین ته‌ها له سمایلاوه
7- كوڕێكی شه‌ریف بێكراس له سۆفی سمایل
8- شوانێك له گوندی لاسۆر
9- ساڵح كاوێز له نازیكه‌ند
10- خه‌لیل له ته‌له رخێم
11- سه‌لام له كرده‌شینه
12- میره‌م به كورینك له گوێر
13- خالید برای مه‌لا عومه‌ر له جل هه‌وێزه
14- مه‌سعود برای كوێخا سلێمانی ته‌له رخێم
15- سابیر كوێخا عه‌زیز له كوشاف
16- عه‌ریف سلێمان له ته‌له رخێم
17- خه‌لیفه خدر له ده‌ربه‌ندی سیان
18- قادر عومه‌ر له ده‌ربه‌ندی سیان
19- حامید حه‌مه‌د له ده‌ربه‌ندی سیان
20- ستیله خدر له ده‌ربه‌ندی سیان
21- سه‌عید شێخ ره‌شید له ده‌ربه‌ندی سیان
22- محه‌مه‌د یابه له ده‌ربه‌ندی سیان
23- فه‌رمان حه‌سه‌ن له شه‌عه‌ل
24- ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵا له كوركه
25- ئه‌حمه‌د حوسێن له سه‌رگه‌ڕان
26- یاسین قادر له سێبیران
27- عومه‌ر ساڵح سه‌مین له مشار
28- نامیق عه‌وڵا سه‌مین له مشار
29- سه‌لیم حوسێن سه‌مین له مشار
30- ئه‌حمه‌د مه‌ولود یاقوب له قه‌رانه سۆرانی مه‌رزان
31- حه‌سه‌ن حاجی پیرداود له قه‌رانه سۆران
32- جه‌میل كه‌ریم له كه‌زۆكی حاجی حه‌مه‌د
33- عوسمان حاجی حه‌مه‌د له لاسۆر
34- مه‌ولود حاجی جه‌بور له ته‌له مه‌تار
35- خوشكێكی جه‌بار حه‌مید له عه‌وێنه
36- محێدین كاكه مین له مه‌حمه‌ر ئۆمه‌ران
37- سه‌عدی عه‌لی له كه‌ره‌به‌شه‌ی كۆلان
38- عه‌وڵا عه‌بدوڵا له ساێمان به‌خشیان
به‌عسی و حه‌ره‌س قه‌ومیه‌كان هه‌ر له سنوری كه‌ركوك و گه‌رمه‌سێر ئه‌وه‌یان نه‌كرد له سنوری ناوچه‌كانی دیكه‌ش ئه‌وه‌یان كرد بۆ نمونه ئه‌و سته‌مكاریه‌ی زه‌عیم سدیق ده‌رهه‌ق به خه‌ڵكی سلێمانی كردی، ئه‌و كاته دادگای دۆڵی مه‌رگ له‌لایه‌ن زه‌عیم سدیق مسته‌فاوه له ساێمانی دانرا، له 9ی حوزه‌یران بڕیاری قه‌ده‌غه كردنی هات و چۆ درا سوپا به یارمه‌تی حه‌ره‌س قه‌ومی و به‌كرێگیراوانی كورد، كه‌وتنه ره‌شبگیرو 267 كه‌سیان گرت ، له دادگای شیوی مه‌رگا بڕیاری كوشتن و گوله باران بۆ 84 كه‌سیان ده‌رچو ، دادگاكه بریتی بون، له "زه‌عیم سدیق مسته‌فا سه‌رۆكی دادگا‌و فه‌رمانده‌ی لیوای بیست، عه‌بدولره‌زاق سه‌ید مه‌حمود موته‌سه‌ریفی سلێمانی، موقه‌ده‌م فه‌یسه‌ڵ، عه‌قید جاسم به‌غدادی، دكتۆر موحه‌مه‌د عه‌لی حوسێن" به گشتی له‌و یه‌ك دوو رۆژه‌دا له سلێمانی 176 كه‌س كوژران و گوله باران كران .هه‌ر له‌و رۆژه‌دا له كه‌ركوك و هه‌ولێر و كۆیه‌و چه‌مچه‌ماڵ و رانیه‌و بێتواته ره‌شبگیر كرا‌و خه‌ڵك گولله باران كران .بڕوانه شاری سلێمانی نوسینی هه‌وراز جه‌وهه‌ر مه‌جید چاپی 2012 ته‌وه‌ری سێیه‌م كوده‌تای 8ی شوباتی 1963 لاپه‌ڕه 146 ه تادوای .
ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگادار بم زه‌عیم سدیقی جه‌لاد تا دوای 2003 ش مابو كاتێ به سه‌ركردایه‌تی كورد وترابو ئه‌و جه‌لاده ماوه‌و له به‌غدایه، ئه‌وان هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی ئه‌وتۆیان نیشان نه‌دابو بۆ راكێشانی بۆ به‌رده‌م دادگا .
له دوای ده‌ساڵ زیاتر له روخانی به‌عس تا ئێستا وه‌ك پێویست ده‌سه‌ڵاتی كوردی كاری له‌سه‌ر ئارشیفكردنی ئه‌م بابه‌ته نه‌كردوه، كه به‌لای منه‌وه، ئه‌م پرسه زۆر له پرسی دوجه‌یل گه‌وره‌تر و كاریگه‌ر تره هه‌روه‌ك به یه‌كه‌مین سته‌مكاری به‌عسیه‌كانیش ده‌درێته قه‌ڵه‌م .
له‌نێو چیرۆكی ئه‌و روداوه كاریگه‌رانه‌ی 1963 دا چه‌ندین چیرۆك هه‌ن كه مرۆڤ نازانێ چۆن هه‌ڵوه‌سته‌یان له‌سه‌ر بكات ، بۆ نمونه چونه‌ته سه‌ر رانه‌مه‌ڕی كه‌سێك و پاش ئه‌وه‌ی شوانه‌كه‌یان به دیلی كوشتوه، رانه‌كه‌شیان تاڵانكردوه، یان داوای هاوكاریان له خه‌ڵك كردوه بۆ كارێك له گه‌رمه‌ی هاوكاریه‌كه‌دا كه‌سه‌كانیان گولله باران كردوه، له هه‌ندێ ماڵ له كاتی تاڵاندا ئه‌وه‌ی بردویانه بردویانه، ئه‌وه‌ی نه‌یانبردوه یان سوتاندویانه یان له ناویان داوه‌و پیسیان كردوه، بۆ ئه‌وه‌ی سودی لێنه‌بینرێت .
له‌كۆیه‌ش رۆژی 4-7-1963 دوای قه‌ده‌غه كردنی ده‌رچون سه‌دان هاوڵاتی ده‌گرن و به زیندانكراوی ده‌یانبه‌ن بۆ موسه‌یه‌ب ، ته‌نها شه‌ش كه‌س له‌وان ده‌هێڵنه‌وه‌و ئه‌و شه‌ش كه‌سه‌ش رۆژی 7-7 له‌ناو شار به دینگه‌كانی شاره‌وه به پشتوێنه‌كانی خۆیان ده‌یانبه‌ستنه‌وه‌و گوله بارانیان ده‌كه‌ن شه‌هیده‌كانیش بریتی ده‌بن له :
یه‌كه‌م: محه‌مه‌د وه‌هاب ئاغا
دوه‌م: شه‌فیق ئۆمه‌ر چایچی
سێیه‌م: سوله‌یمان حه‌مه قاوه‌چی
چواره‌م: حه‌مه‌ئه‌مین ئه‌حمه‌د ئاغا
پێنجه‌م: یوسف حه‌نا مه‌سیحی
شه‌شه‌م: حه‌نا یوسف مه‌سیحی
هه‌ر رۆژی 4-7 به ده‌سڕێژی گولله ئه‌م هاوڵاتیانه شه‌هید ده‌كه‌ن "حه‌مید فه‌قێ سمایل، مه‌لای شێخ تاهیر، جه‌لال سمایل ئه‌حه‌سور، خاتو مونیره مه‌لاتاهیرو كۆرپه‌كه‌ی شوان سابیر" هه‌روه‌ها رۆژی 31-7-1963 جارێكی تر چوار هاوڵاتی ئه‌و شاره گوله باران ده‌كه‌ن كه سیانیان بران به‌ناوه‌كانی :
یه‌كه‌م: حه‌سه‌ن شه‌ریف ئیبراهیم
دوه‌م: حوسێن شه‌ریف ئیبراهیم
سێیه‌م: عومه‌ر شه‌ریف ئیبراهیم
چواره‌م: قولی كوێخا عه‌لی كێله سپی
ئه‌مان دوای ئه‌وه‌ی شه‌ورۆژێك به ده‌نگه‌كانی ناو بازاڕه‌وه ده‌مێنن مه‌لا عه‌لی حاجی تۆفیق و قه‌شه‌یه‌كی مه‌سیحی قورئان و ئینجیل ده‌به‌نه تكای تاهیر شه‌كرچی تاوانباری ئه‌و سته‌مه بۆ ئه‌وه‌ی شه‌هیده‌كان بكه‌نه‌وه‌و بیاننێژن. كازم عومه‌ر ده‌باغ خۆی شاهیدی ئه‌و روداوه‌یه‌و له ژماره 1097ی رۆژی 14ی-7-2013 له لاپه‌ڕه 18 ی هاوڵاتی بڵاوی كردوه‌ته‌وه.
هه‌ڵبه‌ت ژماره‌ی قوربانیه‌كان هه‌ر ئه‌وه‌نده نین و له‌چه‌ندین شوێنیش ناوی تریان باسكردوه یان به نیوه چڵی بۆیان نا‌ردوم له‌راستیدا من ئه‌مه وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م ده‌خه‌مه به‌رده‌ست و به هیوام له ئاینده‌دا كاری زۆر باشی له‌سه‌ر بكرێت .
بۆچی حه‌ره‌س قه‌ومیه‌كان كوردیان كرده ئامانج :
به‌عس و قه‌ومیه‌كان له‌به‌غدا حه‌ره‌س قه‌ومیان بۆ ئه‌وه دروستكرد تا به شیوعیه‌كان و قاسم بڵێن، خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته ئێوه‌یان ناوێ، هه‌رچه‌ند له راستیدا دروستكردنی ئه‌م هێزه ترسناكه میللیه بۆ ترساندنی هاوڵاتی ئێراقی و به‌تایبه‌ت بۆ ترساندنی بیر‌و را جیاوازه‌كان بو، بەڵام زۆری نه‌برد ئه‌م هێزه میلیشیاییه بۆ لێدانی كورد به‌كارهێنراو له‌ناوچه هاوسنوره‌كانی كورد‌و عه‌ره‌ب له پارێزگای كه‌ركوك، به‌عسیه‌كان هاتن زۆرترین عه‌ره‌بی ئه‌و ناوچانه‌یان پڕ چه‌ككردو به‌ریاندانه كورد، ئه‌مه‌ش له‌لایه‌كه‌وه بۆ دورخستنه‌وه‌ی كورد بو له‌و ناوچانه‌و بۆ ترساندنیان بو، له‌لایه‌كی دیكه‌وه بۆ ئه‌وه بو كه ته‌عریبی ئه‌و ناوچانه بكرێت و هه‌نگاو هه‌نگاو پاشه كشه به كورد بكات له ناوچه‌كانی سنوری چیای حه‌مرین و حه‌ویجه‌و تا راده‌یه‌كی زۆریش له‌وه‌دا سه‌ركه‌وتو بو، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر بزانین نه‌خشه‌ی ته‌عریبی ئه‌و ناوچانه‌و نیشته جێكردنی عه‌ره‌ب لێیان زۆر پێش هاتنی به‌عسه‌كان و هه‌ر له سه‌رده‌می پاشایه‌تی و یاسین هاشمیه‌وه كاری له‌سه‌ر كرابوو ، پێویسته ئه‌وه‌ش بووترێ كه قه‌ومیه‌كان و به‌عسیه‌كان هه‌میشه وا سه‌یری كوردیان كردوه كه هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر وڵات و وه‌ك ته‌نێكی نامۆ‌و ناجۆر وایه به جه‌سته‌ی وڵاته‌وه .
ترسی به‌عس له بونی كورد په‌یوه‌ندیه‌كی قوڵی به فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی و دیدگای به‌عسه‌وه هه‌یه بۆ ئه‌وانی تر، به‌عس وه‌ك بزوتنه‌وه‌یه‌كی سیاسی ناسیونالیستی عه‌ره‌بی بڕوای به بونی ئه‌وانی تر نیه له‌چوارچێوه‌ی وڵاتێكا كه به‌لای به‌عسه‌وه ده‌بێت وه‌ك وڵاتێكی عه‌ره‌بی سه‌یری بكرێت، هه‌ر ئه‌مه‌ش به‌س بو بۆ ئه‌وه‌ی كه هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی كورد بدرێت .
ئه‌وه‌ی به‌عسیه‌كان له‌سنوری كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری كردویانه نه‌ك هیچی له‌كرده‌ی سته‌مكارانه‌ی نازیه‌كان كه‌متر نیه بگره زۆر ترسناك تره، ته‌نانه‌ت له‌هه‌ندێ شوێن به‌ر له كوشتنی كه‌سه‌كان سوكایه‌تی زۆریان به قوربانیه‌كان كردوه .
هه‌ڵبه‌ت ئه‌م سته‌مكاریانه زۆر له‌وه‌ی دوجه‌یل گه‌وره‌ترن كه سه‌دامیان له‌سه‌ری له سێداره دا، هه‌روه‌ها تا ئێستا هه‌وڵی ئه‌وه‌ش نه‌دراوه ئه‌م دۆسیه گرنگه بخرێته به‌رده‌م دادگای باڵای تاوانه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی كاری له‌سه‌ر بكرێت ، ئه‌وه‌ی من كردومه له‌و باره‌یه‌وه هه‌نگاوێكی بچوكه‌و هیچی تر .
چۆنێتی ئاماده‌كردنی ئه‌م پرسه بۆ به‌رده‌م دادگا :
له راستیدا هه‌ر بۆخۆی چۆنێتی نوسین و ئاماده‌كردنی ئه‌م بابه‌ته وه‌ك بابه‌تێكی دیرۆكی نیه تا ئه‌وه‌ی ئه‌مه هه‌وڵێكه بۆ دروستكردنی دۆسیه‌ی ئه‌و سته‌مكاریه بۆ به‌رده‌م دادگا، ئه‌وه‌ی جێگای نیگه‌رانیه ده‌سه‌ڵاتی ئێستای ئێراق نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ئه‌و مێژوه‌و له‌ساڵی 1968ەوه له سه‌ر سته‌مكاریه‌كان وه‌ستاوه، ئه‌مه‌ش لاپه‌ڕه‌یه‌كی گرنگی سته‌مكاری پشتگوێ خستوه كه ناكرێ له بیر بكرێت، ئه‌مه‌ی من كردومه هه‌نگاوێكی بچوكه و ره‌نگه له ئاینده‌دا ئه‌گه‌ر بوارم بێت وه‌ك ئاوڕی دیرۆكی بگه‌ڕێمه‌وه سه‌ری، لانیكه‌م له‌م هه‌نگاوه‌دا توانیومانه رێگه خۆشبكه‌ین بۆ ئه‌وانی تر تا له ئاینده‌دا توێژینه‌وه له‌و باره‌یه‌وه بكه‌ن، ئاماده‌كردنی ئه‌م بابه‌ته بۆ به‌رده‌م دادگا پێویستی به چه‌ند هه‌نگاوێك بو، به‌م جۆره‌ی خواره‌وه :
یه‌كه‌م: ناوی قوربانیه‌كان له‌م نوسینه‌دا زیاتر له ناوی 100 قوربانیمان به شه‌هید و بریندار نوسیوه كه ده‌كرێ دادگا به دواداچونیان بۆ بكات و كار له‌سه‌ر ئه‌وه بكرێت كه‌س و كاریان و ته‌نانه‌ت برینداره‌كانی ئه‌و رۆژگاره ئه‌وانه‌ی كه‌ماون بچنه به‌رده‌م دادگا .
دوه‌م: ناوچه‌ی قوربانیه‌كان، تا راده‌یه‌ك هه‌وڵمانداوه به‌شێك له‌و ناوچانه دیاری بكه‌ین كه سته‌مكاریه‌كانی تیا به‌ڕێوه‌چوه .
سێیه‌م: ناوی به‌شێك له‌وانه‌ی به‌و كاره هه‌ستاون واته سته‌مكاره‌كان، راسته له‌مه‌دا هه‌ندێك كێشه درووستبوه به‌وه‌ی، خه‌ڵكانێك نایانه‌وێ ناوه‌كان بڵێن، بەڵام هه‌ر ناو له‌به‌ر ده‌سته بۆ ئه‌وه‌ی بدرێنه دادگا .
چواره‌م: بۆ ئه‌م مه‌به‌سته جگه له‌وه‌ی ئێمه دیدارێكی زۆرمان كردوه، بەڵام هێشتا پێویسته درێژه به‌و دیدارانه‌و كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و چیرۆكه تاڵانه بدرێت، كه ره‌نگه بۆ من هه‌ر ئه‌وه‌نده توانا هه‌بوبێت، به‌و هیوایه‌ی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته تیمی تایبه‌ت دروستبكرێت .
پێنجه‌م: له‌و سته‌مكاریه‌دا هه‌ر كوشتن و تاڵان و سوتاندنی گونده‌كان به‌ڕێوه نه‌چوه چه‌ندین شێوازی تری سته‌مكاری پیاده‌كراوه كه پێویسته كاری له‌سه‌ر بكرێت ، بۆ نمونه‌گواستنه‌وه‌ی چه‌ندین گوندله سه‌ر شوێنێكه‌وه بۆ سه‌ر شوێنێكی تر وه‌ك گواستنه‌وه‌ی گونده‌كانی سه‌ر ناحێی قه‌ره‌ته‌په له ساڵی 1963 بۆ سه‌ر جه‌له‌ولا بۆ نمونه گونده كورده‌كانی وه‌ك "به‌یانلو، بنه باغ، ته‌په چه‌رمگ، شێخ بابا، كنه سور، عه‌لوش" و تا دوای ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخه زۆر جار شاهیدو گه‌واهیده‌ره‌كان ته‌نیا له‌به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌دا قسه ده‌كه‌ن و زانیاریه‌كان ده‌گێڕنه‌وه كه چیان له‌به‌رانبه‌ر ئه‌وه ده‌ست ده‌كه‌وێت، ئه‌وه‌ش بۆ من ئازار‌و ناخۆشی خۆی هه‌یه، چونكه هێشتا ئێمه به ته‌واوه‌تی له بایه‌خی دادوه‌ری گوێزه‌ره‌وه‌و سزادانی دیرۆك بۆ باشتر كردنی سبه‌ینێ تێنه‌گه‌یشتوین .
شه‌شه‌م: ئه‌ركی حكومه‌ت و لایه‌نی په‌یوه‌ندیداره بانگه‌واز بكات تا كۆی ناسنامه‌ی قوربانیه‌كان كۆبكاته‌وه‌و دۆسیه‌ی تایبه‌تیان بۆ دروستبكات، بۆ ئه‌وه‌ی له كاتی دادگای كردنا ئاماده‌بكرێن و سودیان لێوه‌ربگیرێت .
حه‌وته‌م: ده‌بێت كۆی زه‌ره‌رو زیانه‌كانی ئه‌و رۆژگاره كه به‌سه‌ر خه‌ڵكی سڤیلی ناوچه سته‌ملێكراوه‌كان هاتوه، ریز به‌ند بكرێت و ئاماده بكرێت، بۆ ئه‌م خاڵه‌و بۆ به‌شێك له خاڵه‌كانی دیكه‌ی سه‌ره‌وه، پێویسته وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفال تیمی تایبه‌ت دروست بكات .
ئه‌ركی وه‌زاره‌تی شه‌هیدو ئه‌نفال سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته :
ئێمه پێشتر هه‌ندێ ئاماژه‌مان به‌وه كرد كه پێویسته وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی كورد چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م بابه‌ته بكات ، هه‌ڵبه‌ت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌ته راسته‌و خۆ په‌یوه‌سته به‌و سته‌مكارریانه‌وه كه له گه‌لی كورد‌و گه‌لانی دیكه‌ی سه‌ر خاكی كوردستان كراوه ده‌بێت راسته‌وخۆ ئه‌و وه‌زاره‌ته له‌گه‌ڵ لایه‌نه جیاواز‌و جۆراوجۆره‌كانی ئێراق و نێو ده‌وڵه‌تی ئه‌و بابه‌ته باس بكات و كار بۆ ئه‌وه بكات، كه‌وه‌ك جۆرێك له هه‌وڵی سڕینه‌وه‌و جینۆساید چاوی لێبكرێت، راستی خودی هه‌وڵه‌كه شێوه‌یه‌كی به‌رچاوه له شێوه‌كانی سڕینه‌وه‌و جینۆساید، لانی كه‌م له‌و روه‌وه كه هه‌وڵ دراوه كورد و عه‌ره‌ب وه‌ك دوو نه‌ته‌وه‌ی نزیك له یه‌كترو دراوسێ بكرێن به گژ یه‌كدا و هۆسه‌كانی عه‌ره‌ب بۆ هه‌وڵی تۆقاندنی كورد به پاڵپشتی سوپای ئێراق به ئێمه ده‌ڵێت ، ئه‌م دوو به‌ره‌كی و هه‌وڵی سڕینه‌وه‌یه ده‌یان ساڵ به‌ر له‌وه‌ی له رواندا كاری له‌سه‌ر بكرێت له ئێراق كاری له‌سه‌ر كراوه.
هۆسه توند و تیژه‌كانی "احن بدو - وین العدو" احن العرب اهل الغیره - نطرد الاكراد من هاالدیره" پڕن له بۆنی سته‌مكاری و سڕینه‌وه‌و له ناودان، به دوژمن نیشاندانی خه‌ڵكی سڤیل و كوشت و بڕكردن و تاڵانكردنیان ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كوردن جینۆساید نه‌بێت چی جینۆسایده، بانگه‌شه‌ی ئێمه عه‌ره‌بین خودان غیره‌تین ، كورد له‌م زێده ده‌رئه‌كه‌ین جینۆساید نه‌بێت ئه‌دی چی ناوی جینۆسایدی لێده‌نرێت .
ئه‌ركی وه‌زاره‌تی شه‌هید و ئه‌نفاله ئه‌م بابه‌ته له له‌ناوچون و له‌بیرچونه‌وه بپارێزێ و كاری وردی له‌سه‌ر بكات بۆ ئه‌وه‌ی له ئاینده‌دا نه‌وه‌كانی ئاینده‌ی هه‌ردو نه‌ته‌وه‌ی كورد و عه‌ره‌ب و گه‌لانی دیكه‌ش بزانن، چی ده‌رهه‌ق به خه‌ڵكی بێچه‌ك و بێتاوانی كورد كراوه هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كوردن و هیچی تر .
هه‌ندێ چیرۆكی ئه‌و رۆژگاره :
یه‌كه‌م: نه‌نكی خۆم كه خه‌ڵكی گوندی سه‌یدانی خواروه بۆی گێڕامه‌وه عه‌ره‌به تاڵانچیه‌كان پێشتر له هه‌مو ئه‌و ناوچانه ته‌لابیان ده‌كرد كه دواتر تاڵانیان كرد "ته‌لابی" بن خه‌رمان كۆكردنه‌وه‌و بن خه‌رمان ماڵین بوه، ئه‌و ووتی له كاتی تاڵانه‌كه‌دا ئه‌وه‌ی ده‌یانبرد، ده‌یانبرد، ئه‌وه‌ی ناشیان برد ده‌یانڕژاندو پیسیان ده‌كرد. ئه‌و باسی له‌وه ده‌كرد كه هه‌ندێك له‌و عه‌ره‌بانه ته‌نانه‌ت كراسی ژنانیشیان تاڵانده‌كردو له به‌ریان هه‌ڵده‌كێشاو ده‌یانبرد .
دوه‌م: مه‌لاتایری قه‌ره‌تامۆر ووتی ئه‌و عه‌ره‌بانه یه‌كێكیان ده‌یان ساڵ سه‌پانی ماڵی ناسیاوێكی خۆیان ئه‌بێت له چه‌مچه‌ماڵ و ده‌زانێ چی هه‌یه‌و چی نیه له كاتی تاڵانه‌كه‌دا له گه‌ڵ یه‌ك دو عه‌ره‌بی تر ده‌چنه هه‌مان ماڵ ئه‌ویش زۆری پێخۆش ده‌بێت و ده‌ڵێت شوكر تۆ هاتی ئیتر ترسم نیه و خزمه‌تی زۆری ده‌كات، كه‌چی ئه‌و پرسیاری ئه‌سپه‌كانی كابرا ده‌كات ئه‌ویش ده‌ڵێ وه‌ڵا له‌ترسی تاڵان ئه‌وه‌تا خستومنه‌ته ئه‌و خانوه‌وه‌و ده‌رگاكه‌م هه‌ڵچنیوه، كابرای عه‌ره‌بیش ده‌رگای هۆده‌كه ده‌شكێنێ و ئه‌سپه‌كان ده‌بات .
سێیه‌م: باوكی ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵای ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌كی تری‌دا له ده‌ره‌وه‌ی ئاواییه‌كه‌ی خۆیان ده‌بن كاتێ عه‌ره‌به تاڵانچی و حه‌ره‌س قه‌ومیه‌كان په‌لامار ئه‌ده‌ن، یه‌ك دو عه‌ره‌ب له‌و ده‌شته گوایه ئۆتۆمبیله‌كه‌یان په‌كیكه‌وتوه داوایان لێئه‌كه‌ن هاوكاریان بكه‌ن ئه‌وانیش ده‌یانه‌وێ هاوكاریان بكه‌ن، كه‌چی عه‌ره‌به‌كان به شێوه‌یه‌كی دڕندانه ده‌یانكوژن و به جێیان ده‌هێڵن .
چواره‌م: ئێمه له‌درێژه‌ی ئه‌و دیدار‌و چاوپێكه‌وتنانه‌ی كردومانه، چه‌ندین ئازاری ناخ هه‌ژێنمان گوێ لێبوه، كه به‌بڕوای من ئه‌وه مستێكه له‌خه‌روارێ، ده‌كرێ له ئاینده‌دا كار بۆ ئه‌وه بكرێت هه‌مو ئه‌و ئازارانه كۆبكرێنه‌وه، له گونده‌كانی قه‌ره‌حه‌سه‌ن و دوبز چه‌ندین چیرۆكی ئازار به‌خشمان گوێ لێبو، هی ئه‌وه‌ن كه كاری دێكۆمه‌نتاری و فیلمسازیان له‌سه‌ر بكرێت .
دیاره ده‌یان چیرۆكی له‌م بابه‌ته هه‌یه كه نمونه‌ی دڕنده‌ی و خه‌راپی ئه‌و حه‌ره‌س قه‌ومیانه‌یه، له‌م ماوه‌یه‌ی پێشودا له‌گه‌ڵ ناسیاوێكما كه دو عه‌ره‌بی دۆستی خۆی له‌گه‌ڵ بو پێكه‌وه له‌كه‌ركوك گفتوگۆی ئه‌و رۆژگاره‌مان ده‌كرد، یه‌كێكیان باسی ئه‌وه‌ی كرد كه چۆن له‌و دیوی زابه‌وه تاڵانی رانه مه‌ڕی كوردی به شه‌ڕ له عه‌ره‌ب سه‌ندوه‌ته‌وه‌و هێناویه‌تیه‌وه بۆ دۆسته كورده‌كانی ، دیاره ئه‌وه ئه‌وه‌ی وه‌ك چاكه‌و پیاوه‌تیه‌ك باس ده‌كرد .
ئه‌وه‌ی بۆ من جێیتێڕامانه ئه‌وه‌یه له‌و كاته‌داو پێشتر‌و دواتریش شاعیر‌و رۆشنبیر‌و بیرمه‌نده‌كانی كورد زۆر جیاواز له‌و مامه‌ڵه دڕندانه‌یه‌ی عه‌ره‌ب و حه‌ره‌س قه‌ومیه‌كان، باسی برایه‌تی كورد‌و عه‌ره‌بیان كردوه‌و شاعیرێكی نه‌ته‌وه‌یی گه‌وره‌ی وه‌ك بێكه‌سی ئازا‌و بوێر ده‌ڵێت :
دۆستی كورد‌و عه‌ره‌ب زۆر كۆنه تاریخ شاهیده
ناحه‌زی روره‌ش له داخا با یه‌خه‌ی خۆی دادڕێ
گۆرانی شاعیر‌و بیر روناكیش له‌شیعرێكی ناوازه‌دا ده‌ڵێت :
برای عه‌ره‌بی چاو گه‌شم
تاڵ بو به‌شت تاڵ بو به‌شم
له یه‌ك باده تاڵی نۆشین
برایی كردین به هه‌نگوین
پێشتر‌و دواتریش نمونه‌ی ئه‌م جۆره شیعرانه زۆره‌و هه‌رگیز كورد وه‌ك دوژمن سه‌یری عه‌ره‌بی نه‌كردوه ، كه‌چی دیدی ئه‌وان له نوسین و بیر‌و باوه‌ڕیشیاندا هه‌ر سته‌مكارانه بوه، دیاره كرده‌وه‌كانیشیان ئه‌وه‌تا به به‌ر چاوه‌وه.
ئه‌مه ناكاته ئه‌وه‌ی كه هه‌ڵوێستی ده‌یان نوسه‌رو رۆشنبیری عه‌ره‌ب سه‌باره‌ت بە كێشه‌ی ره‌وای كورد نادیده بكرێت.
قانون الحرس القومي رقم (35) لسنة 1963
عنوان التشريع: قانون الحرس القومي رقم (35) لسنة 1963
التصنيف: قانون عراقي
رقم التشريع: 35
سنة التشريع: 1963
تاريخ التشريع: 1963-05-18 00:00:00
باسم الشعب
رئاسة الجمهورية
استنادا الى القانون الدستوري للمجلس الوطني لقيادة الثورة، وبناء على ما عرضه رئيس الوزراء وأقره مجلس الوزراء وصادق عليه المجلس الوطني لقيادة الثورة.
صدق القانون الآتي :
مادة 1
تشكل منظمات شعبية مسلحة تدعى قوات الحرس القومي وتكون لها قيادة مستقلة مرتبطة برئاسة أركان الجيش أو بأية جهة يقررها المجلس الوطني لقيادة الثورة .
مادة 2
الحرس القومي قوات شعبية منظمة ومدربة على استعمال السلاح قوامها الشعب المؤمن بحقه في الحياة الحرة الكريمة، وواجبها : -
أ – حماية الانطلاقة العربية في العراق وتثبيت طريقها الثوري التقدمي.
ب – معاونة القوات المسلحة في الدفاع المدني والدفاع عن البلاد في حالة الحرب أو وقوع اعتداء خارجي.
جـ – المساهمة في حفظ الامن الداخلي.
د – المساهمة في مهمات الخدمة العامة وحملات الاعمار والبناء الاقتصادي والاجتماعي .
هـ – القيام بالمهام التي يوكلها اليه المرجع المختص أو من يخوله .
مادة 3
تتألف قوات الحرس القومي من : -
أ – المتطوعين العراقيين.
ب – الجنود وضباط الصف ونواب الضباط والضباط الاحتياط (في غير حالة النفير) غير المستخدمين في الجيش.
ج – المتطوعين من الاقطار العربية بنا‌ء على موافقة رئاسة أركان الجيش.
د – العسكريين المنسبين من الجيش للعمل في الحرس القومي بموافقة رئاسة أركان الجيش وبطلب من قيادة الحرس القومي.
مادة 4
يشترط في المتطوعين للحرس القومي أن يكون : -
أ – سالما من الامراض والعاهات الجسمية التي تمنعه من تحمل مشاق الخدمة.
ب – حسن السلوك والاخلاق.
جـ – لا يقل عمره عن خمس عشرة سنة ولا يزيد على الخمسين سنة.
مادة 5
يتعهد المتطوع بالخدمة في قوات الحرس القومي لمدة سنة واحدة بضمنها مدة التدريب التي تقررها رئاسة أركان الجيش ويجوز تمديد الخدمة عند انتهائها بعقود أخرى اذا شهد آخر وحدته بأن خدمته مفيدة.
مادة 6
لقيادة الحرس القومي فسخ عقود التطوع متى شاءت.
مادة 7
أ – تكون الخدمة في الحرس القومي على أساس التطوع وبدون راتب.
ب – يحق لقيادة الحرس القومي منح مكافأة مالية شهرية محدودة لبعض أفراد هذه القوات اذا اقتضت الضرورة ذلك أو لأسباب معللة وفقا للتعليمات التي تصدرها قيادة الحرس القومي وبموافقة رئاسة أركان الجيش .
ج – اذا كان المتطوع موظفا أو مستخدما ودعي الى الخدمة أثناء الدوام الرسمي بموافقة الدائرة المختصة يمنح راتب وظيفته الاصلية من دائرته .
د – تعتبر الخدمة في الحرس القومي عند دعوة المتطوعين خدمة فعلية لغرض الترفيع والتقاعد والتعويض بالنسبة الى دوائرهم ومؤسساتهم .
مادة 8
تكون رئاسة أركان الجيش مسؤولة عن تدريب الحرس القومي وتجهيزه وتسليحه وفقا للتعليمات التي تصدرها .
مادة 9
الحقوق التقاعدية والتعويضات لمنتسبي الحرس القومي تنظم بقانون خاص.
مادة 10
تنظم شؤون الانضباط والعقوبات بقانون خاص .
مادة 11
تتحمل وزارة الدفاع النفقات المالية للحرس القومي وفقا للتعليمات التي تصدرها دون التقيد بالقوانين المالية المرعية وللسنة المالية 1963 – 1964.
مادة 12
لرئاسة أركان الجيش اصدار التعليمات الخاصة بشأن كل ما يتعلق بتنفيذ أحكام هذا القانون.
مادة 13
يعتبر هذا القانون نافذا من 8 -2 -1963.
مادة 14
على الوزراء تنفيذ هذا القانون.
كتب ببغداد في اليوم الخامس والعشرين من شهر ذي الحجة لسنة 1382 المصادف لليوم الثامن عشر من شهر مايس لسنة 1963.
المشير الركن
عبد السلام محمد عارف
رئيس الجمهورية
علي صالح السعدي احمد حسن البكر
نائب رئيس الوزراء رئيس الوزراء
ووزير الارشاد
ووكيل وزير الاصلاح الزراعي
طالب حسين الشبيب صالح مهدي عماش
وزير الخارجية وزير الدفاع
عزت مصطفى عبد الستار عبد اللطيف
وزير الصحة وزير المواصلات
محمود شيت خطاب مهدي الدولعي
وزير البلديات وزير العدل
عبد العزيز الوتاري بابا علي
وزير النفط وزير الزراعة
محمد جواد العبوسي احمد عبد الستار الجواري
وزير المالية وزير التربية والتعليم
شكري صالح زكي رجب عبد المجيد
وزير التجارة وزير الاشغال والاسكان
مسارع الراوي حميد خلخال
وزير الدولة لشؤون وزير العمل والشؤون
الوحدة الاتحادية الاجتماعية
ناجي طالب عبد الكريم العلي
وزير الصناعة وزير التخطيط
حازم جواد فؤاد عارف
وزير الدولة لشؤون وزير الدولة
رئاسة الجمهورية لشؤون الأوقاف
ووكيل وزير الداخلية
نشر في الوقائع العراقية عدد 809 في 2 -6 -1963
الاسباب الموجبة
الملحق
تحقيقا للمصلحة العامة في مجال صيانة ثورة 14 رمضان وتثبيتا لحقوق وواجبات الحرس القومي في الجمهورية العراقية شرع هذا القانون.
یه‌كێك له‌كێشه‌كان ئه‌وه‌یه دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراق، دادگای تاوانی باڵای عێراق له 17-7-1968بۆ 1-5-2003 ده‌ستپێده‌كات واته ئه‌وه‌ی به‌ر له‌و مێژوه رویداوه به‌دوادا چونی بۆ ناكات، له‌كاتێكا سته‌مكاریه‌كه‌ی 1963 به‌عسی و قه‌ومیه عه‌ره‌بیه‌كان كردویانه، بەڵام له‌یاساكه‌دا فه‌رامۆش كراوه، هه‌رچه‌ند خودی یاساكه ده‌ڵێت ئه‌م دادگایه هه‌مو ئه‌و تاوانانه ده‌گرێته‌وه:
1- تاوانی قڕكردنی به كۆمه‌ڵ
2- تاوانه‌كانی دژ به مرۆڤایه‌تی
3- تاوانه‌كانی جه‌نگ
4- پێشێلكردنی یاساكانی عێراقی كه له ماده‌ی 14ی یاساكه‌دا دیاریكراوه.
ئه‌مه هه‌مو له‌ماده‌ی یه‌كه‌می یاساكه‌دا هاتوه، له‌كاتێكا ئه‌وه‌ی له 1963 رویداوه هه‌مو ئه‌و خاڵانه ده‌یانگرێته‌وه كه له‌سه‌ره‌وه هاتون.
ئه‌وه‌ی بۆ من جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه ئه‌وه‌یه بۆ نوسینی یاساكه زۆرجار ئه‌وانه‌ی نوسیویانه گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ بڕیار‌و یاساكانی به‌ر له ساڵی 1963.
تێبینیه‌كی كورت: بۆ ئاماده‌كردنی ئه‌م راپۆرته كه له‌سه‌ر داوای "ئارام ئه‌حمه‌د" وه‌زیری شه‌هیدو ئه‌نفالی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بو، نزیكه‌ی 16 سه‌عات چاوپێكه‌وتنمان كردوه‌و زیاتر له ده‌یان گوند گه‌ڕاوین له ناوچه‌كانی شوان و دوبز و قه‌ره‌حه‌سه‌ن و هتد، هه‌روه‌ها كۆی كاره‌كه نزیكه‌ی دو مانگی خایاند، راستیه‌كه‌ی پرۆسه‌كه زۆر له‌وه گه‌وره‌ترو فراوانتر بو، به‌ڵام به داخه‌وه ته‌واو نه‌كرا، ئه‌م راپۆرته‌ش زانیاری وردی تیایه ئه‌گه‌ر كورد بیه‌وێ ئه‌مه بكاته دۆسیه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی له دادگایه‌ك كاری له‌سه‌ر بكات، كۆی ئه‌م راپۆرته هه‌ڵبه‌ت بۆ كرێی ئۆتۆمبێل و كامێرامان و پێویسیه‌كانی دیكه بۆ ماوه‌ی دو مانگ كه‌متر له‌دو هه‌زارو پێنج سه‌د دۆلاری تێچو، بێئه‌وه‌ی خۆم هیچ له‌به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌دا وه‌ربگرم، بۆ من جێی سه‌ر سوڕمان بو كاتێ له خشته‌ی خه‌رجیه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌دا ئه‌مه‌ش نوسرا بو به دۆلاری ئه‌مه‌ریكیش له كاتێكا بڕی پاره‌كه سێ ملیۆن دینار بوو بۆ كارێكیش بوو كه هیچ په‌یوه‌ندی به هه‌ڵه‌بجه‌و یادی هه‌ڵه‌بجه‌وه نیه، ئێمه له‌م نوسینه‌دا دیداره‌كانمان دانه‌گرتوه، كه بڕوام وایه بۆ ئه‌وه پێویستمان به هه‌وڵ و ته‌قه‌لای زیاتره، ئه‌مجۆره له ئاماژه دان به ناوی خه‌ڵك واده‌كات، كه مرۆڤ هه‌رگیز ئاماده نه‌بێت له‌سه‌ر داوای ئه‌م حكومه‌ته هیچ كارێك بكات، من بڕوام وابو له‌به‌رانبه‌ر ماندو بونه‌كه‌ماندا حكومه‌ت لانی كه‌م سوپاسمان ده‌كات نه‌ك ناومان بزڕێنێ، كێشه ئه‌وه‌یه هه‌ر پارله‌مانتارێك هه‌ڵده‌ستێ، بێئه‌وه‌ی به دواداچون بۆ ئه‌و بابه‌ته بكات كه ده‌گاته ده‌ستی كار له‌سه‌ر شكاندنی مرۆڤه‌كان ده‌كات، له كاتێكا موچه‌ی یه‌ك مانگی ئه‌وان به‌شی چوار پێنج كاری له‌م شێوه‌یه ده‌كات. |
|
|