|
كه‌ركوك گۆڕه‌پانی ململانێکانی دوای داعش |
04/03/2015 17:03:46 |
مایکڵ نایتس
لە ئینگلزییەوە: خالید حاجی ئەحمەد
چاوه‌كان ئه‌مڕۆ هه‌مو له‌سه‌ر موسڵه، كه پێده‌چێت هێزه‌كانی عێراق، له ماوه‌یه‌كی كورتدا هێرشی بکەنەسەر. به‌ڵام دوای ئه‌و هێرشە ئه‌ركی هێزه‌كانی عێراق كۆتایی پێ نایه‌ت. ئیداره‌كردنی موسڵ كه چه‌ند ره‌گه‌زێكی جیاواز له خۆ ده‌گرێت، ده‌بێته تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره بۆ سه‌ركرده عێراقی و كوردییه‌كان، هه‌روه‌ها بۆ هاوپه‌یمانه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانیشیان.
یه‌كێك له پێوه‌رەكان، ئاڵۆزی به‌ده‌ستهێنانی ئاسایش دوای كێشمه‌كێشه‌كه، سه‌رنجدانه له‌شاری كه‌ركوكی ئه‌مڕۆ. كه‌ركوك ده‌كه‌وێته نێوان به‌غدا و هه‌ولێره‌وه. هه‌روه‌ك شوێنی به‌یه‌ك گه‌یشتنی به‌رزاییه كوردنشینه‌كان و ناوچه توركومان نشینه‌كان و زه‌ویه كشتوكاڵیه عه‌ره‌به‌كانی هاوته‌ریبی دیجله‌یه. كه‌ركوك دوای دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت به‌رفراوانیه‌كی زۆری به‌خۆوه بینیوه. به‌پێی سه‌رژمێری ساڵی 1957 "ئەم سەرژمێریە كه‌متر بۆنی سیاسه‌تی لێدێت" به‌پێی زمانی دایك، 48.3%ی دانیشتوان كوردبون. 28.2% عه‌ره‌ب و 21.4% توركمان بون. ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه زیاتری كلدو ئاشور بون.
له شه‌سته‌كانی چه‌رخی پێشوه‌وه، توركمان و كورده‌كان له‌ناوچه شارنشینه‌كانیدا روبه‌ڕوی شاڵاوی توندی حكومه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عێراق بونه‌ته‌وه. له ساڵی 2003 ەوه هاوكێشه‌كه پێچه‌وانه بوه‌وه‌و كورده‌كان بونه هێزی یه‌كه‌م له كه‌ركوكدا. جوگرافیای ستراتیژی كه‌ركوك كه‌ركوك ته‌نها خاڵێكه كه به‌راورد به ناوچه كوردیه‌كانی تر كورده‌كان كه‌مترین ده‌سه‌ڵاتیان تێیدا هه‌یه.
له سه‌ده‌ی رابوردودا كه‌ركوك پێگه‌ی حكومه‌ته‌كانی عێراق بوه بۆ هێرش كردنه سه‌ر كورده‌كان. ئه‌م شاره به چه‌ند رێگایه‌كی سه‌ره‌كیه‌وه هه‌ر یه‌ك له سلێمانی و هه‌ولێر پێكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، كه دو شاره سه‌ره‌كیه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستانن. ئه‌میش ئه‌و مانایه ده‌گه‌یه‌نێت، كه هه‌ر هێزێكی دژ ده‌ست به‌سه‌ر كه‌ركوكدا بگرێت ئه‌توانێت ئه‌و دو شاره‌ی كوردستان لێك دابڕێت. تا ئێستاش كه‌ركوك خاڵی ستراتیژی گه‌وره‌ی كورده‌كانه‌و له هه‌مان كاتیش‌دا خاڵی بێهێزی به‌رگرییانه. ره‌نگه كه‌ركوك به ره‌گه‌زه جیاوازیه‌كانه‌وه، شوێنێكی تایبه‌ت بێت به‌هۆی زۆری ئه‌و ژماره عه‌ره‌به‌ی له هێڵی پێشه‌وه‌دا كه پێشمه‌رگه به‌رگری لێده‌كات. كه‌ركوك به هێڵی خێراوه به‌ستراوه‌ته‌وه به هه‌رێمی كوردستانه‌وه و رۆژانه‌ش جوڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی بازرگانی و هاوڵاتیانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا تێدا به‌دیده‌كرێت. ئه‌وه‌ش هۆكارێكه ئه‌م شاره ببێته خاڵێك كه خۆته‌قێنه‌ره‌وه و تیرۆرستە په‌لامارده‌ره‌كانی داعش هه‌وڵبده‌ن لێوه‌ی دزه بكه‌نه ناو هه‌رێمی كوردستان.
له 30ی كانونی دوه‌مدا داعش په‌لامارێكی گه‌وره‌ی كرده سه‌ر هێڵه به‌رگریه‌كانی پێشمه‌رگه له خواروی كه‌ركوك و له‌هه‌مان كاتیش‌دا كارئاسانی كرد بۆ كومه‌ڵێك له خۆکوژ خۆیان بگه‌یه‌ننه سه‌ربانی ئوتێلێك له ناو شاره‌كه‌دا. به‌ڵام ئێستا هه‌ڵمه‌تێكی پاككردنه‌وه‌و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی به‌هێز له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشه‌وه له ناوچه عه‌ره‌بنشینه سونیه‌كاندا له كایه‌دایه، كه مه‌به‌ست لێی شانه نوستوه تیرۆرستییەکانە له‌نێو ئه‌و كۆمیۆنیه‌ته‌دا.
حیزبه كوردیه‌كان له كه‌ركوك له‌په‌نجا ساڵی رابوردودا كه‌ركوك پێگه‌یه‌كی ره‌مزی وه‌رگرتوه له‌سیاسه‌تدا. به هه‌مان ئه‌و بڕه‌ی كه موسڵ پێگه‌یه‌كی سه‌ره‌كی سیاسی و ئابوریه بۆ سوننه‌كان له عێراقدا. حیزبه كوردیه‌كانیش له به‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵات له‌كه‌ركوكدا له كێبڕكێدان و هه‌ركاتێك شاره‌كه روبه‌روی هێرش ده‌بێته‌وه هێزه كوردیه‌كان له كێبڕكێدان. ده‌وترێت وروژمی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ كه‌ركوك له‌ئابی 2014 دا، بوه هۆكاری لاوازی له به‌رانبه‌ر داعشدا له‌و هێرشه‌ی كردیه سه‌ر كه‌ركوك. یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌مڕۆدا زاڵترین هێزه له كه‌ركوكدا. ئه‌و حیزبه‌ی له پارتی دیموكرات بچوكتره. به‌ڵام حیزبی دیموكرات كار بۆ تێپه‌ڕاندنی ده‌كات. له ته‌موزی 2014 دا پارتی دیموكرات سودی له‌و هه‌له بینی كه هاته پێش و ده‌سه‌لاتی سه‌ربازی خۆی به‌سه‌ر رۆژئاوای كه‌ركوكدا فراوانكرد، له نێویشیدا هه‌ردو كێڵگه‌ی بای حه‌سه‌ن و ئاڤانا كه سه‌ر به كۆمپانیای نه‌وتی باكورن. بۆیه پێویسته له‌سه‌ر پارێزگاری شاره‌كه نه‌جمه‌دین كه‌ریم، كه له سه‌رۆك مام جه‌لاله‌وه نزیكه، هاوسه‌نگی رابگرێت له نێوان پێداویستیه دو ره‌هه‌ندیه‌كه‌دا تا ناوماڵی كوردی بۆ به‌رگری له كه‌ركوك بپارێزێت، و له لایه‌كی تریشه‌وه پێشڕه‌وی پارتی دیموكرات له كه‌ركوكدا سنوردار بكات.
نه‌وتی كه‌ركوك:
له‌هه‌ركاتێك گرنگتر به به‌راورد له‌گه‌ڵ كێڵگه زه‌به‌لاحه‌كانی باشوری عێراقدا له په‌نجاكانی سه‌ده‌ی رابوردوه‌وه، كه هێشتا به‌رهه‌مه‌كانیان رو له زیادبونه، كێڵگه گه‌وره‌كانی كه‌ركوك، دائه‌هێزرێن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌ستگرتن به‌سه‌ر كێڵگه نه‌وتیه‌كانی رۆژئاوای كه‌ركوكدا له‌مڕۆدا گرنگیه‌كی زۆری هه‌یه. به‌تایبه‌ت كه عێراق به ته‌نگژه‌یه‌كی ئابوری توندا تێده‌په‌رێت به هۆی پێداویستیه زۆر و زه‌به‌نده‌كانی خه‌رجی حكومی و هاره‌كردنی نرخی نه‌وته‌وه به نۆڤه‌مبه‌ری 2014 وه. نه‌وتی كه‌ركوك رۆڵێكی گه‌وره‌ی بینی له ده‌ركردنی بودجه‌ی 2015 و رێكکه‌وتن له‌سه‌ر دابه‌شكردنی داهاته‌كان له‌نێوان به‌غدا و هه‌رێمدا. به‌پێی ئه‌و رێكه‌وتنه: ده‌بێت كوردستان رۆژانه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌رێم بداته به‌غدا، ئه‌مه‌ش له‌رێگه‌ی نه‌وتی كێڵگه‌كانی بای حه‌سه‌ن و ئاڤاناوه به ئه‌نجام ده‌گات. هه‌روه‌ك ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێم یارمه‌تی عێراق بدات به ناردنی 300 هه‌زار به‌رمیل له نه‌وتی كه‌ركوك كه كۆمپانیای نه‌وتی باكور به‌رهه‌می ده‌هێنێت، له رێگه‌ی هێڵه نه‌وتیه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه. شاری كه‌ركوكیش له رێگه‌ی بودجه‌ی پێترۆدۆلاره‌وه، بۆ هه‌ر به‌رمیلێك 2 دۆلاری پێ ده‌درێت.
ساڵی داهاتو، نه‌وتی كه‌ركوك كه‌لێنێكی گه‌وره له بودجه‌ی عێراقدا پڕ ده‌كاته‌وه. هه‌روه‌ك كه‌ركوكیش ده‌وڵه‌مه‌ندتر ده‌كات به‌سه‌رمایه‌یه‌كی زۆر. یاخود ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی ناكۆكیه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا. حكومه‌تی عێراقی هه‌ر له ئێستاوه له هه‌وڵی گه‌راندنه‌وه‌ی (بای حه‌سه‌ن) و (ئاڤانا)دایه بۆ خه‌زێنه‌ی گشتی عێراق. له هه‌مان كاتدا كورده‌كان له هه‌وڵی فراوانكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانیاندان به‌سه‌ر كۆمپانیای نه‌وتی باكوردا له رێگه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی نه‌خشه بۆ داڕێژراو له رێگه‌ی پێدانی یارمه‌تی ته‌كنیكی و راكێشانی بۆری نه‌وته‌وه، كه یارمه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌دات تا پیشه‌سازی نه‌وت له كه‌ركوكدا بخاته ژێر ركێفی خۆیه‌وه، ئه‌گه‌ر دانوساندنه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌ره‌سیان هێنا. حه‌شدی شه‌عبی شیعه ره‌نگه گه‌وره‌ترین كێشه له كه‌ركوكدا سه‌رهه‌ڵبدات ناكۆكی نێوان (حه‌شدی شه‌عبی) و ده‌سه‌ڵاتدارێتی حوكمڕانی كوردی بێت. حه‌شدی شه‌عبی له ئه‌یلولی 2014 ەوه هێواش هێواش رێی خۆیان ده‌كه‌نه‌وه بۆ رێگای به‌غدا و كه‌ركوك و ناوچه شیعه‌نشینه‌كانی توركمانه‌كانیان رزگار كردوه كه له‌ژێر ده‌ستی داعشدا بون و به ده‌ستێكی پۆڵاین حوكمی سوننه نشینه‌كانی ئه‌و ناوچانه ده‌كه‌ن. هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ئێستا گه‌یشتونه‌ته قه‌راغ باشوری شاری كه‌ركوك. ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م هێزی حكومه‌تی فیدراڵه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه‌ركوك دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی فیرقه‌ی دوانزه‌ی سوپای عێراقی له حوزه‌یرانی ساڵی رابوردوه‌وه. ئه‌و كاته‌ش كورده‌كان رایانگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی هیچ هێزێكی عێراقیدا نین بێته‌وه كه‌ركوك. به‌ڵام میلیشیا شیعه‌كان به‌سه‌ركه‌وتویی جێپێی خۆیان كردۆته‌وه- به‌شێكی ئه‌مه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ یارمه‌تیدانیان له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه. سه‌ربازگەی گه‌وره‌یان كردۆته‌وه بۆ راهێنان به توركمانه شیعه‌كان و خۆبه‌خشه عه‌ره‌به‌كانی كه‌ركوك.
ئه‌م چه‌كداره شیعانه هه‌واڵێكی نوێ نین له‌كه‌ركوكدا. پێشتریش شیعه كه‌ركوكیه‌كانی سه‌ر به (كه‌تیبه‌كانی حیزبوڵا) و (عه‌سابه‌كانی ئه‌هلی هه‌ق) كه ئێران پشتیوانی لێده‌كردن، چه‌ندین جار به موشەک په‌لاماری بنكه سه‌ربازی و ئۆتۆمبێلە ئه‌مەریكیه‌كان داوه له كه‌ركوكدا تا ده‌رچونی ئه‌و هێزانه له 2011 دا. ئێستاش ئه‌و دو گروپه ته‌حه‌دای ده‌سه‌ڵاتی كوردی ده‌كه‌ن. له 8 ی شوباتی راوردودا، هادی عامری سه‌رۆكی رێكخراوی به‌در و فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له باكوری عێراقدا، به هێزێكی 50 ئۆتۆمبێلەوە وه‌ك هێزی پارێزگاری، سه‌ردانی پارێزگای كه‌ركوكی كرد. له 17 ی شوباتیشدا، قه‌یس خه‌زعه‌لی، سه‌ركرده‌ی (عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق) رایگه‌یاند كه هێزه‌كانیان ده‌چنه شاری كه‌ركوكه‌وه و به‌رەنگاری پێشمه‌رگه ده‌بنه‌وه ئه‌گه‌ر دانیشتوانی شیعه‌ی كه‌ركوك داوایان لێبكه‌ن.
ئه‌م مه‌ترسیانه ئاماژه‌ن بۆ ئەو ئاڵۆزیه‌ی ده‌كرێت یه‌خه‌ی عێراق بگرێته‌وه له قۆناغی دوای داعشدا. به‌تایبه‌تیش شاری موسڵ كه پێشبینی رزگاركردنی ده‌كرێت و ره‌نگه خاڵێكی ته‌قاندنه‌وه بۆ كێشمه‌كێشی ره‌گه‌زی دروست بكات كه ملوێنێك كه‌س بگرێته‌وه.
ده‌ره‌نجامی گرنگ له په‌لاماره‌كانی داعشدا ئه‌و توانا كورتخایه‌نه نیه كه ئه‌و رێكخراوه ده‌یكاته سه‌ر عێراق، به‌ڵكو هاتنه كایه‌وه‌ی ئه‌و میلیشیا ره‌گه‌زی و تایفی و هێزه لامه‌ركه‌زیانه‌یه كه له ده‌ره‌نجامی پاشه‌كشه‌ی هێزه حكومیه‌كان و ئه‌و بۆشاییه‌دا دروست بون له‌و ناوچانه‌ی كه‌وتنه ده‌ست داعش.
سەرچاوە: واشنتن ئینیستیتوت |
|
|