|
چین و ئه‌مەریكا؛ مێژو و ئایندهی په‌یوه‌ندییه‌كانیان |
14/03/2015 11:14:03 |
(سبەی):
ئا/ گەیلان عەباس
ژوری توێژینەوەی سیاسی بزوتنەوەی گۆڕان
هه‌میشه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مەریكا و چین، به یه‌كێك له‌هه‌ره په‌یوه‌ندییه گرنگه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی سیستمی جیهانی داده‌نرێت، به‌هۆی كاریگه‌ری پێگه‌ی سیاسی و سه‌ربازی و ئابوری هه‌ردو ده‌وڵه‌ته‌كه له‌نێو سیستمی نێوده‌وڵه‌تی جیهانیدا. به‌م هۆیه‌ش قسه‌كردن له‌باره‌ی پێگه‌ی جیاوازی هه‌ردو ده‌وڵه‌ته‌وه زۆرهه‌ڵده‌گرێت. بۆیه گه‌ر بمانه‌وێت له‌په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردو ده‌وڵه‌ته‌كه تێبگه‌ین، پێویسته به‌ر له‌هه‌رشتێك بگه‌ڕێینه‌وه بۆ سه‌ره‌تاكانی مێژوی دروستبونی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوانیان و ئه‌و روداو و گۆڕانكارییانه كه كاریگه‌ریان هه‌بوه له‌سه‌ر ئاڕاسته‌كردن و بارگۆڕانی په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌رابردو و ئێستا‌و داهاتوشدا.
مێژوی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان چین و ئه‌مەریكا
قۆناغی یه‌كه‌می په‌یوه‌ندیه‌كان له‌نێوان ساڵانی (1889-1952)
ئه‌مەریكا له‌كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی نۆزده‌دا به‌شێوه‌ی سیاسه‌تێكی جیاواز له ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپی رویكرده وڵاتی چین. چونكه له‌و كاته‌دا ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپی په‌یڕه‌وییان ده‌كرد له‌سیاسه‌تی كۆڵۆنیالیزم و دروستكردنی داگیرگه‌ی جیاواز له‌ده‌ره‌وه‌ی سنوری قه‌ڵه‌مره‌وی خۆیان. هه‌ربه‌م هۆیه‌ش له‌و قۆناغه‌دا وڵاتی چین یه‌كێك بو له‌و ناوه‌نده ستراتیژیانه‌ی كه جێی ته‌ماعی ئه‌وروپیه‌كان بو. له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌مەریكا به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وروپیه‌كان رێگایه‌كی نوێی تاقیكرده‌وه، كه بریتی بو له‌په‌یڕه‌وی كردن له‌سیاسه‌تی (ده‌رگای ئاواڵا - كراوه) له‌سه‌رده‌می سه‌رۆك (ولیام میكنڵی) له‌ساڵی 1889 دا. به‌م شێوه‌یه سیاسه‌تی ده‌رگای كراوه بهدهستپێكی سه‌ره‌تای كرانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ئه‌مەریكا داده‌نرێت، به‌ڕوی ته‌واوی جیهان و كۆی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیدا. هه‌رچه‌نده بۆچونی دیكه‌ش هه‌یه له‌م باره‌یه‌وه، كه‌پێی وایه سیاسه‌تی ده‌رگای كراوه سه‌ره‌تای تێكه‌ڵبونی ئه‌مریكا نییه بههاوكێشه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، به‌ڵكو ئه‌مریكا تاماوه‌ی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی، په‌یره‌وی له‌سیاسه‌تی كه‌نارگیری كردوه. به‌ڵام دوابه‌دوای ئه‌و ماوه‌یه‌وه و به‌دیاریكراویش له‌كۆتاییه‌كانی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مدا، ئه‌مریكا خۆی خزانده نێو كێشه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه‌وه و به‌شداری كرد له‌یه‌كلاكردنه‌وه‌ی جه‌نگه‌كه‌دا. هه‌ربۆیه لایه‌نگرانی ئه‌م بۆچونه ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئه‌مریكا بهدهستپێكی دروست بونی په‌یوه‌ندیه‌كانی ئه‌و وڵاته داده‌نێن له‌گه‌ڵ كۆیدهوڵهتانی جیهان به‌گشتی، له‌و نێوه‌نده‌شدا (چین) به‌تایبه‌تی.ئه‌م سیاسه‌ته‌ی ئه‌مریكا خۆی ده‌بینیه‌وه له ئاوه‌ڵاكردنی ده‌رگای په‌یوه‌ندیه‌كان له‌نێوان گشت ده‌وڵه‌تانی جیهانبهروی یه‌كدیدا، به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی كاروچالاكی له‌گشت بوار و ئاسته‌كاندا. به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه و به‌بێ په‌نابردن بۆ به‌كارهێنانی هێز و ده‌سه‌ڵات.
به‌ڵام له‌سه‌ره‌تاكانی تێكه‌ڵاوبونی ئه‌مەریكا به‌روی سیاسه‌تی جیهانی، له‌هه‌نگاوه دهستپێكیهكانی له‌پیاده‌كردنی ئه‌م سیاسه‌ته‌یدا چینیه‌كانی توشی شۆك كرد، به‌تایبه‌ت پاش جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی، له‌سه‌رده‌می سه‌رۆك (ویدرۆ ویڵسن)دا، چونكه له كۆنگره‌ی ڤێرسای له‌ساڵی 1919 دا له‌سه‌ر پێشنیاری ئه‌مەریكا (دورگه‌ی شاندۆگ)ی داگیركراو له‌ئه‌ڵمانیا سه‌ندرایه‌وه‌و له‌بری گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆچینیهكان به‌خشرایه یابان، به‌م جۆره به‌سه‌ره‌تایه‌كی نێگه‌تیڤ په‌یوه‌ندیه‌كان ده‌ستیانپێكرد.
به‌ڵام دواتر په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوانیان روی لهئاسایبونهوهكرد، به‌دیاریكراویش له‌سه‌رده‌می ئیداره‌كه‌ی سه‌رۆك (هێربرێت هۆڤه‌ر:1929-1933) و (فرانكڵین رۆزفێڵت:1933- 1945)دا، به‌تایبه‌ت له‌قۆناغه‌كانی برسێتیە گه‌وره‌كه‌ی بیسته‌كانی سه‌دده‌ی پێشودا، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌و به‌خشین و هاوكاریه ماددی و خۆراكیانه‌ی كه له‌وكاتدا پێشكه‌ش به‌وڵاتی چینی كرد. له‌هه‌مان كاتیش‌دا ئه‌مەریكا پشتگیری خۆی دوپاتكرده‌وه بۆ سیاسه‌تی ناوخۆی حكومه‌تی كۆماری چین، له‌سه‌رده‌می (تشانگ كای شیك)دا. ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی(تشانگ كای) توانی زاڵ بێت به‌سه‌ر نه‌یاره ناوخۆییه‌كاندا و به‌ره‌و باكوری چین ده‌سه‌ڵاتی خۆی هه‌ڵكشان ئه‌مه له‌لایه‌ك. له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه له‌سه‌ر ئاستی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه به‌هه‌مان شێوه ئه‌مەریكا كاریكرد له‌سه‌ر هاوكاری چین، ده‌كرێت پشتیوانیكردنی هێزی چین له‌جه‌نگی زه‌ریای هیند، دژ بە ژاپۆن، به‌یه‌كێك له‌و نمونانه دیارانه‌ی ئه‌و قۆناغه باس بكه‌ین.
ئه‌وه‌ی دوباره له‌م قۆناغه‌دا سیاسه‌تی ئه‌مەریكای به‌روی چیندا گۆڕی، رودانی (شۆڕشی كۆمۆنیستی چین) بو به‌سه‌ركردایه‌تی (ما‌و تسی تۆنگ). كه ئاكامه‌كه‌شی خۆی بینیه‌وه له راگه‌یاندنی (كۆماری چینی جه‌ماوه‌ری) له‌ساڵی (1949)دا. ئاشكرایه هزری چه‌پگه‌رایی كه (ماوتسی تۆنگ) بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرد، لهریشهدا دژ بو به‌سیاسه‌تی سه‌رمایه‌داری و كۆڵۆنیالیزمی جیهانی. ئه‌مەریكاش له‌پاش جه‌نگ وه‌ك رابه‌ری سه‌رمایه‌داری جیهانی و براوه‌ی جه‌نگی دوه‌می جیهانی دهركەوتبو. به‌م جۆره هه‌ردو ده‌وڵه‌ت له‌به‌ره‌ی دژه یه‌كدا خۆیان بینییه‌وه.
جیاوازیه‌كانی نێوانیان له‌م قۆناغه‌دا قوڵتر بویه‌وه. به‌تایبه‌ت له‌سه‌روبه‌ندی روداوه‌كانی (جه‌نگی سارد و جه‌نگی نێوان هه‌ردو كۆریا و جه‌نگی ڤێتنام)دا. چونكه چین له‌و نێوه‌نده‌دا به‌هۆی هاوئایدیای هێزه دژه ئهمەریكایهكان، به‌شێوه‌یه‌كی ناراسته‌وخۆ سه‌نگه‌ری ململانێیی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مەریكادا گرتبو. ئه‌م چه‌شنه سیاسه‌ته‌ی چین به‌رامبه‌ر ئه‌مەریكا به‌رده‌وامی هه‌بو، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاكانی دروستبونی حكومه‌تی چینی جه‌ماوه‌ری، له‌سه‌رده‌می (تشوئینلای-1949)ی یه‌كه‌م سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته‌وه، تاوه‌كو ساڵی (1972).
قۆناغی دوه‌می په‌یوه‌ندیه‌كان له‌نێوان ساڵانی (1972-1989)
لێكدابڕانی هاوپه‌یمانی نێوان چین و سۆڤیه‌ت له‌نێوان ساڵانی 1959-1963 دۆخێكی ئاڵۆزی بۆ چین هێنایه ئاراوه. چونكه به‌و دابڕانه سیاسه چین كه كه‌وته ناو بازنه‌ی گه‌مارۆدراوی سه‌ربازگه‌كانی ئه‌مەریكاوه، لهخۆرههڵأتی ناوه‌راستدا. ئه‌مه‌ش ورده‌ورده چینی راده‌كێشا بۆ داواكردنی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتی له‌ونێوه‌نده‌دا. ئه‌م ژینگه‌یه ماوه‌ی نزیكه‌ی ده ساڵی خایاند، بۆ دیبلۆماسیه‌تی ئه‌مەریكی، تاوه‌كو توانی سود لهولێكدابڕان و دابه‌شبونه‌ی نێوان سۆڤیه‌ت و چین وهربگرێتكهنزیكهی بیستساڵی خایاند.
ئیداره‌كه‌ی (سه‌رۆك نیكسۆن) له‌و سه‌رده‌مه‌دا پێویستی به‌چین بو، تاوه‌كو له‌ڕێگه‌یه‌وه گوشار بخاته سه‌ر ڤێتنامیهكان بۆ كۆتایی هێنان به‌جه‌نگ له‌ناوچه جیاكانی هیندی چینی‌دا. له‌و پێناوه‌شدا چه‌ندین چاوپێكه‌وتن و دانیشتنی نهێنی ڕویاندا، تا سه‌رئه‌نجام له‌ساڵی(1972)دا (سه‌رۆك نیكسۆن) به‌هاوڕێیه‌تی (هێنری كیسنجه‌ر) سه‌ردانێكی مێژویی بۆ چین ئه‌نجام دا و چاویكه‌وت به سه‌رۆك (ما‌و). ئه‌مه‌ش له‌پێناو زیاتر نزیكبونه‌وه‌و دروستبونی لێكتێگه‌یشتن له‌نێوان هه‌ردولادا، به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر پرسگه‌لێكی وه‌ك كێشه‌ی (ڤێتنام و گه‌روی تایوان). بەڵام ده‌رئه‌نجامه‌كان ئه‌وه‌یان ده‌رخست كه كۆبونه‌وه‌كان لێكه‌وته‌ی ئیجابی بۆ هیچ لایه‌كیان پێنهبوە.
ساڵی (1978 بۆ 1979)، واته سه‌رده‌می هاتنه سه‌ر حوكمی (دنگ شیاو پینگ)ی باڵی ریفۆرم خواز بۆسه‌ر حوكم له چین، له‌به‌رامبه‌ریشدا ئه‌مەریكا له‌لایه‌ن ئیداره‌ی سه‌رۆك (جیمی كارته‌ر)وه به‌ڕێوه ده‌برا. له‌م ماوه‌یه‌دا گۆڕانكاری ریشه‌یی هاته ئاراوه، ئه‌مه‌ش پاش دروستبونی په‌یوه‌ندی دبلۆماسی له‌سه‌رئاستی نێراوی دبلۆماسی له‌نێوان هه‌ردو وڵات‌دا. ئه‌مەریكا له‌و ساڵانه‌دا بهفهرمیو به‌شێوازێكی دیبلۆماسی دانی نا به سه‌روه‌ری كۆماری چین دا. هه‌ربۆیه ده‌كرێت ئه‌م هه‌نگاوه بكرێته پێوه‌ر و خاڵی وه‌رچه‌رخان ، بۆ ده‌ستپێكێكی دروستبونی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان ئهمەریكاو چین به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ناتوانرێت پشتگوێی ئه‌و ریشه مێژویه له تێكه‌ڵاوبون و نزیكبونه‌وه‌و په‌یوه‌ندی لهیادبكرێت، كه‌له‌نێوان هه‌ردولادا سه‌رده‌مانێك ده‌ستیانپێكردوه، بونه‌ته سه‌ره‌تایه‌ك بۆ گۆرانكاریه‌كان كه پاشتر به‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان ئهمەریكاو چیندا رویانداوه.
ئه‌وه‌ی نزیكبونه‌وه‌ی له‌نێوان چین و ئه‌مەریكادا هێنایه ئاراوه، په‌یوه‌ندیدار بو به‌خودی ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی كه سه‌رۆكی نوێی چین (دنگ شیاو پینگ1978-1992) له‌ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌یدا موماره‌سه‌ی ده‌كردن. بۆ نمونه (دنگ) باوه‌ڕی وابو كه پێشكه‌وتنی چین و پاراستنی چین له‌مه‌ترسیه ده‌ره‌كیه‌كان، وابه‌سته‌یه بهكرانهوه له‌سه‌رجه‌م بواره‌كانی ئابوری و سیاسی و سه‌ربازی و بازرگانی به‌ڕوی ده‌وڵه‌تانی ده‌ره‌وه‌دا. ته‌واو جیاوازبو له‌سیاسه‌ته‌كانی (ماوتسی تۆنگ) كه خۆی له‌داخستنی سنوره‌كان به‌ڕوی ده‌وڵه‌تانی ده‌ره‌وه‌دا ده‌بینیه‌وه. له‌پێناو پاراستنی چین له مه‌ترسیه ده‌ره‌كیه‌كان. له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه (دنگ) سیستمێكی ئابوری تێكه‌ڵاوی هێنایه گۆڕێ، له‌نێوان هه‌ردو سیستمی سه‌رمایه‌داری و سۆسیالیستی‌دا. سه‌ره‌ڕای بونی ده‌نگی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر به‌م هه‌نگاوه‌ی (دنگ) له‌ناوخۆی وڵات‌دا، به‌ڵام ئه‌م ریفۆرمه‌ی كه (دنگ) پێی هه‌ستا ئاكامه‌كه‌ی له‌و پێشكه‌وتنانه‌دا ره‌نگی دایه‌وه كه له‌ئێستادا ئابوری چینی پێدا تێپه‌ڕده‌بێت. له‌م پێناوه‌دا (دنگ) ساڵی (1979)داسهردانێكی مێژوی بۆ ئه‌مەریكا به‌ئه‌نجام گه‌یاند، به‌م جۆره په‌یوه‌ندیه‌كان به‌رده‌وامیان هه‌بو، تا له‌ساڵی(1984)دا گه‌یشته لوتكه. كه به‌رای چاودێران ئه‌م ساڵه به باشترین ماوه پهویهندیهكانی نێوان هه‌ردو وڵات داده‌نرێت، چونكه به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان هه‌ردولا یه‌كێتی سۆڤیه‌تیان وه‌ك مه‌ترسیه‌كی ستراتیجی بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی نێوانیان دا له‌قه‌ڵه‌م.
قۆناغی سێهه‌می په‌یوه‌ندییه‌كان (1989 ... تا ئێستا)
سه‌ره‌رای په‌یوه‌ندیه‌كی تاراده‌یه‌ك باش له‌نێوان هه‌ردولا له‌م سه‌رده‌مه‌دا، به‌ڵام هیچ كات سیاسه‌ته‌كانی (دنگ) له به‌رامبه‌ر ئه‌مەریكادا ئاڕاسته‌ی هاوپه‌یمانی وه‌رنه‌گرت. به‌ڵكو له نێوه‌ندێكی بابه‌تی جێگیردا خۆی هێشته‌وه، له‌پێناو ئاراسته‌كردنی مامه‌ڵه‌یه‌كی گونجاو، لهبهرامبهرگشت ئه‌و پێشهات و روداوانه‌دا، كه‌به‌رژه‌وه‌ندی چینیان لێبه‌دی ده‌كرێت.
له‌ساڵی 1989 په‌یوه‌ندییه‌كان ئاڕاسته‌یه‌كی دیكه‌یان وه‌رگرت، به‌تایبه‌ت پاش دامركاندنه‌وه‌ی ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی هاوڵاتیان به‌توندوتیژی و به‌په‌نابردنه به‌ر به‌كارهێنانی هێز له‌مه‌یدانی (تیان ئان مین) له‌په‌كین.كه‌ژماره‌یه‌كی ئێجگار زۆر له‌قوربانی لێكهوتهوه له‌نێوان هاوڵاتیان و هێزه‌كانی پۆلیس و سوپای چیندا. ئه‌م روداوه ئه‌مەریكای هێنایه سه‌رخه‌ت، لەئاكامدا ئه‌مەریكا لای خۆیه‌وه وه‌ك وڵاتێكی دیموكراتخواز و پشتیوانی مافی مرۆڤ چه‌ند بڕیارێكی دژ به چین ده‌ركرد. له‌دیارترین مونهكانیش خۆی بینیه‌وه له وه‌ستاندنی په‌یوه‌ندی دو قۆڵی، له‌سه‌ر ئاستی ئابوری و چالاكی بازرگانی و ڕۆشنبیری وسه‌ربازی نێوانیان. به‌م جۆره هه‌نگاوه‌كانی ئه‌مەریكا ئاراسته‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵاتی ئاڵۆزتركرد له‌و به‌رواره به‌دواوه.
له‌به‌رامبه‌ردا (دنگ) په‌نای برده به‌ر دروستكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كۆماری نوێی روسیادا، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندی نێوانیان له‌سه‌رده‌می سۆڤیه‌ته‌وه، به‌هۆی چه‌ند كێشهوململانێیهكی ئایدۆلۆژی و هه‌رێمی یه‌وه‌بۆ ماوه‌یه‌ك دوچاری چه‌ق به‌ستن هاتبوو.له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌مریكا ده‌رگای په‌یوه‌ندی به‌روی تایواندا كرده‌وه، (لی پینگ هیو)ی سه‌رۆكی تایوانیش بهفهرمیسهردانی واشنتۆنی كرد له‌ساڵی (1995) دا، ئه‌مریك له‌وسه‌ردانه‌دا بهڵێنیدا به (لی)دا كه له‌گشت رویه‌كه‌وه هاوكاری بكه‌ن و هێزی سه‌ربازی بۆ بنێرن. به‌مه‌به‌ستی پاراستنی تایوان له‌مه‌ترسی و په‌لاماردانی چین. ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئه‌مریكاش قه‌یرانه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاتی قوڵتركرده‌وه‌و ئاستی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوانیانی بۆ ماوه‌یه‌ك گه‌یانده بون به‌ست.
ساڵی 1998 به ساڵی ئاسایی بونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كان ده‌درێته قه‌ڵه‌م، له‌سه‌رده‌می نوێی (بیڵ كلینتۆن)دا.ئه‌مه‌ش پاش هه‌ڵگرتنی هه‌ندێك لهسزاكان له‌سه‌ر چین، به‌تایبه‌ت له‌ساڵی(1997)دا. به‌مه‌به‌ستی گێڕانه‌وه‌ی رێڕه‌وی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوانیان. له‌م پێناوه‌شدا سه‌رۆك كۆماری چین (جیانگ تسی مینگ)سه‌ردانی ئه‌مریكای كرد،(بیڵ كلینتۆن)یش به‌هه‌مان شێوه سه‌ردانی چینی كرد. له‌یه‌كه‌م رۆژی مانگی یه‌نایه‌ری (1999)شدا، هه‌ردو سه‌رۆك نامه‌ی پیرۆزباییان ئاڕاسته‌ی یه‌كدی كرد به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی بیست ساڵ به‌سه‌ر دروست بونی په‌یوه‌ندی دبلۆماسی له‌نێوانیاندا.
به‌ڵام هاتنه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی (جۆرج بوش) گۆڕانكاری دیكه هات به‌سه‌ر ئاراسته‌ی په‌یوه‌ندیه‌كاندا، چونكه بوش راسته‌وخۆ چینی به ده‌وڵه‌تێكی كێبڕكێكه‌ری ستراتیژی ئهمثریكا ناوبرد، نه‌ك ده‌وڵه‌تێكی هاوپه‌یمانی ستراتیژی ئه‌مه‌ریكا. به‌ڵام ئه‌م دیده‌ی بۆش نه‌توانرا له‌مه‌یدانی پراكتیكیدا كاری له‌سه‌ر بكرێت. به‌تایبه‌ت پاش روداوه‌كانی (11)ی سێپتێمبه‌ر، چونكه ئه‌و روداوانه دۆخێكی ئالۆزی بۆ ئه‌مەریكا هێنایه ئاراوه، به‌چه‌شنێك كهئهمریكای ناچاركرد، تاوه‌كو پێدا چونهوهبكات بۆ كۆی به‌رژه‌وه‌ندی و سیاسه‌ت و په‌یوه‌ندییه نێوخۆی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی.
هه‌ربه‌م هۆیه‌ش هاوكێشه‌و پهیوهندییهسیاسیهكانی ئه‌مه‌ریكا ئاڕاسته‌یه‌كی نوێیان له‌م قۆناغه‌دا وه‌رگرت.به‌جۆرێك كه‌به‌شێك له‌توێژه‌رانی ئه‌مەریكا، پێشنیارێكی نوێیان خسته به‌رده‌ست ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مریكا، به‌تایبه‌ت له‌به‌رامبه‌ر پێشكه‌وتنه به‌رچاوه‌كانی چیندا. توێژه‌رانی ئه‌مەریكا كرك بون له‌سه‌ر ئه‌و بۆچونه‌ی كه پێشوه‌چونی به‌رده‌وامی ئابوری چین زوبه‌زو وه‌رده‌گێرێت بۆ كارابون له‌سه‌ر ئاستی سیاسی و سه‌ربازی ئه‌و وڵاته، كه بێگومان ئه‌مه‌ش دژه به به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مەریكا، بۆیه پێویسته له‌سه‌ر ئه‌مه‌ریكا كه بیر له‌ڕێگا چاره‌یه‌كی دیكه بكاته‌وه، بۆ مامه‌ڵه كردن و سیاسه‌تكردن له‌گه‌ڵ چیندا. ئه‌مه‌ش زیاتر له‌نزیك بونه‌وه و دۆستایه‌تی كردنی چیندا خۆی ده‌بینیه‌وه.
ده‌توانین ئه‌م دیده له‌دواتردا به‌ڕونی له جۆری مامه‌ڵه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات‌دا تێبینی بكه‌ین، به‌تایبه‌ت پاش (11)ی سێپتێمبه‌ر، به‌چه‌شنێك كه په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردولا له‌سه‌نگه‌ری ململانێ وهگواسترانهوه بۆ سه‌نگه‌ری هاوبه‌شی و ده‌ركه‌وتن وه‌ك دو هێزی هاوكار و پشتیوانی ئابوری و بازرگانی و سیاسی و سه‌ربازی، سه‌ره‌رای به‌رده‌وامی هه‌ندێك كێشه‌و ئاڵۆزی جیا جیا لێره‌و له‌وێ له‌نێوان هه‌ردو وڵاتدابه هه‌ڵواسراوی .
خاڵی به‌هێزو لاوازی وڵاتی چین
له‌ڕوی ئابوریه‌وه
یه‌كه‌م: خاڵه به‌هێزه‌كانی چین لهڕوویئابووریهوه
1. زۆربونی رێژه‌ی ژماره‌ی دانیشتوانی چین، كه له‌كۆتایی ساڵی (2012) دا مه‌زه‌نده‌كرا به(1.354) ملیاری كه‌س. پێشبینیش ده‌كرێت له‌ساڵی (2025)دا رێژه‌كه بگاته (1.441.400) ملیار كه‌س.ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تی زیاتر كردووه له‌به‌رده‌م زۆربوونی رێژه‌ی ده‌ستی كار و زۆربونی ژماره‌ی بازاڕ‌و پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان و داهێنانی جیاواز له‌گشت بواره‌كاندا. به‌جۆرێك ته‌نها له ناوچه گوندنشینیهكاندا رێژه‌ی كار ده‌گاته نزیكه‌ی(450)ملیۆن كرێكار.
2. ده‌وڵه‌مه‌ندی وڵاتی چین له‌ڕوی سه‌رچاوه‌ی سروشتی و ماده‌ی خاوی پیشه‌سازییه‌وه، هۆكارێك بوه بۆ ئاسته پێشكه‌وتوه‌ی كه له‌ئێستادا دۆخی پیشه‌سازی وڵاتی چینی پێدا تێپه‌ڕده‌بێت.
3. به‌رفراوانی روبه‌ڕی جوگرافیای وڵاتی چین، به‌دیاریكراویش به‌رفراوانی زه‌ویه كشتوكاڵی و كێڵگه‌ییه‌كان، كه‌له‌ئێستادا چین به چواره‌مین گه‌وره‌ترین وڵاتی جیهان ده‌ژمێردرێت و روبه‌ره‌كه‌ی به(9.5)ملیۆن كیلۆمه‌تری چوارگۆشه پێوانه كراوه، (%32) ئاوه‌و (%14) پێده‌شته بۆ كشتوكاڵكردن، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه‌چه‌ندین شی‌و دۆڵ و گرد و بانی تێدایه به نزیكه‌ی روبه‌ری (%40)، كه‌ده‌شێت سودیان لێببێنرێت بۆ بواری جیاجیای كشتوكاڵی. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه‌ڕێژه‌ی (%13.4) كۆی ژماره‌ی ئاژه‌ڵی جیهانی ده‌كه‌وێته وڵاتی چینه‌وه.
هاوكات تۆبۆگرافیاش یه‌كێكی دیكه‌یه له‌هۆكاره یارمه‌تیده‌ره‌كانی ئه‌م بواره له‌وڵاتی چیندا. ههربۆیهله ئێستادا چین له‌بواری كشتوكاڵی وسامانی ئاژه‌ڵداریدا له‌ئاستێكی پێشكه‌وتوودایه و خاوه‌نی ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاوه له بری به‌رهه‌مهێنان له‌و دوبوارهدا .
4. چین بوه‌ته یه‌كه‌م وڵاتی خاوه‌ن زۆرترین بری به‌رهه‌می پیشه‌سازی، به‌تایبه‌ت پاش روخاندنی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت چین وه‌ك تاكه وڵاتی كێبركێكار، بهسیمایهكی ئابووریانه‌ی به‌هێز به‌روی ئه‌مەریكادا وه‌ستایه‌وه، به‌جۆرێكی پێشبینی نه‌كراو. ئاماره‌كان له‌ساڵی (2006)دا ده‌ریانخستوه كه چین خاوه‌نی زیاتر له(%50)ی به‌رهه‌می پیشه‌سازی جیهانه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته جێگه‌ی سه‌رنجی هه‌موان، هه‌ر له‌وكاته‌وه چین له‌سه‌ر ئه‌م ڕێڕه‌وه‌ی خۆی به‌رده‌وامه، ته‌نانه‌ت له‌ئێستادا روی له ههڵكشانیش كردوه.
5. گه‌شه‌سه‌ندنی به‌رده‌وامی ئابوری چین، به‌جۆرێك كه‌ته‌نها له‌ماوه‌ی ساڵی (2006 بۆ 2011) چین له چواره‌مین وڵاتی ئابورییه‌وه په‌ڕییه‌وه بۆ پله‌ی دوه‌م له‌سه‌ر ئاستی جیهان. هم باره‌یه‌شه‌وه چه‌ندین لێكۆڵینه‌وه‌ی جۆراوجۆر ئه‌م دیده‌یان به‌داتاو زانیاری سه‌لماندوه و پێشبینی ده‌كه‌ن كه له ئاینده‌دا چین ببێته هێزی یه‌كه‌می جیهانی. وه‌ك ئهولێكۆڵینهوهیهی كه ده‌ریخستوه، تێكڕای به‌رهه‌می خۆماڵی چین له‌ساڵی (2020) دا شان له‌شانی به‌رهه‌می خۆماڵی ئه‌مریكا ده‌دات، وه ئه‌گه‌ر بێت و چین بتوانێ پارێزگاری بكات له ڕێژه‌ی (%9)ی ئابووری وڵاته‌كه‌ی ئه‌وه له‌ساڵی (2050)دا پێش ئه‌مریكا ده‌داته‌وه، له‌ئێستاشدا به‌فیعلی ئابوری چین گه‌یشتوه‌ته رێژەی (%8) به‌به‌راورد به‌ئاستی ئابوری ژاپۆن و ئه‌وروپا كه رێژه‌كه‌ی بریتیه له (%2). هه‌روه‌ها به‌رپرسانی (سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی)ش پێشبینی ئه‌وه‌یان كردوه كه له‌ساڵی (2016)دا ئابوری چین پێش ئابوری ئه‌مەریكا ده‌داته‌وه.هاوكات ئاستی وه‌به‌رهێنانی ده‌ره‌كی چین له‌ماوه‌ی ساڵانی(1990-2003) حه‌ڤده ئه‌وه‌نده‌ی خۆی زیادی كردوه، له‌ئێستادا بری ساڵانه‌ی گشتگیری چین گه‌یشتوه‌ته نزیكه‌ی (8) تریلیۆن دۆلار، به‌م جۆره ده‌رده‌كه‌وێت به‌رهه‌می چینی توانیویه‌تی سێ یه‌كی وه‌به‌رهێنانی وڵاتانی گه‌شه‌كردو داگیر بكات.
6. به‌رزبونه‌وه‌ی پێشكه‌وتنی ئاستی بازرگانی وڵاتی چین، به‌جۆرێك كه له‌ساڵی (2012)دا بۆیه‌كه‌مینجار له‌مێژودا بازرگانی وڵاتی چین به‌ڕێژه‌ی (3.87)ترلیۆن دۆلار به‌رزبویه‌وه، له‌سه‌ر ئاستی حسابی ئه‌مەریكا كه ڕێژه‌ی(3.82)ترلیۆن دۆلاری به‌ده‌ستهێنابو له‌هه‌مان ساڵدا.
به‌پێی تازه‌ترین راپۆرت ئه‌وه خراوه‌ته رو كه‌ته‌نها له‌ساڵی (2014)دا، چین له‌رێی بازرگانیه‌وه بری 31.6 ملیار دۆلار قازانجی كردوه، چونكه هه‌نارده‌ی چین بۆ ده‌ره‌وه له‌هه‌مانساڵدا به‌رێژه‌ی %7.2 زیادیكردوه، له‌كاتێكدا بری هاورده‌ی چین به‌رێژه‌ی %5.5 له‌كاردا بووه، ئه‌م ژمارانه‌ش سه‌ركه‌وتوی ئاستی ئابوری چین ده‌رده‌خه‌ن، به‌و پێیه‌ی له‌ته‌رازوی بازرگانیكردنیدا بری هه‌نارده‌ی شمه‌ك و كه‌لوپه‌لی له‌بری هاورده بۆ نێو خاكی وڵاته‌كه‌ی زیاتره.
7. به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی داهاتی نه‌ته‌وه، به‌جۆرێك كه‌ئاستی داهاتی نه‌ته‌وه‌ی چین له‌ساڵی (2003)دا گه‌یشته نزیكه‌ی (1410)ملیار دۆلار. هه‌ر ئه‌م به‌هێزییه‌ی ژێرخانی ئابووری چین بوه هۆكار بۆ دوچارنههاتنی چین به قه‌یرانی دارای جیهانی ساڵانی (2008-2012)،چین نه‌ك هه‌ر دووچاری ئه‌م قه‌یرانه نه‌هات، بگره له‌وماوه‌یه‌دا ئابوریه‌كه‌ی گه‌شه‌ی كرد و هاوكاری وڵاته زلهێزه‌كانیشی كرد كه روبه‌ڕوی ئه‌و قه‌یرانه داراییه هاتبوونه‌وه. له‌دیارترینیشیان هه‌ریه‌ك له (ئه‌مەریكا و به‌ریتانیا و ژاپۆن و فه‌ره‌نسا....) بون.
8. به‌رزبونه‌وه‌ی به‌رده‌وامی ئاستی داهاتی ساڵانه‌ی تاكه‌كه‌س، به‌جۆرێك ئاستی داهاتی تاكی چینی له‌ساڵی (2002)دا بریتی بوو له بڕی (1135) دۆلاری ئه‌مەریكی، ئه‌م رێژه‌یه له‌ساڵی (2011)دا گۆڕانی به‌سه‌ردا هات و بڕه‌كه به‌رزبویه‌وه بۆ (5432) دۆلاری ئه‌مریكی بۆ هه‌رتاكێكی چینی.
دوه‌م: خاڵه لاوازه‌كانی چین له‌ڕوی ئابوریه‌وه:
1. به‌گه‌ڕخستنی سه‌رمایه‌یه‌كی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر و بێ سنوور، ئه‌مه‌ش بوه‌ته هۆكاری به‌هه‌ده‌ردانی رێژه‌یه‌كی ئێجگار زۆر له‌سه‌رمایه،به‌جۆرێك كه پرۆسه‌ی ههژماركردنیشی قورسه‌و لهكۆنتڕۆڵكردنیشی ئاسان نییه.
2. زیادبونی رێژه‌یی هه‌ژاری و بێكاری و به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی كاڵاكان به‌تایبه‌تی (خۆراك).هه‌رئه‌مه‌ش هۆكاربوه بۆ ئه‌وه‌ی كه له‌ساڵی (2010)دا نزیكه‌ی (280)هه‌زار خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی جۆراوجۆر له‌و له‌شارو وگونده‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا ڕووبده‌ن.
3. بونی ناوچه‌یه‌كی به‌رفراوان له‌دێهات و لادێ، كه‌تا ئێستاش له‌ئاستێكی خراپی ژیاندا گوزه‌ران ده‌كه‌ن و گه‌شه تیایاندا ته‌واو سسته، هاوكات دانیشتیوانی ئه‌و ناوچانه به به‌رده‌وامی به‌ده‌ست كێشه‌ی دیمۆگرافی و پاشكه‌وتووی باری ژیانیانه‌وه ده‌ناڵێنن.
4. به‌رزبونه‌وه‌ی نایه‌كسانی له‌ئاستی داهاتی چینه جیاوازه‌كاندا، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه (%10) سه‌رمایه‌دارانی چین ڕێژه‌ی(%31)ی داهاتی ساڵانه‌ی چینیان له‌ده‌ستدایه، له‌به‌رامبه‌ردا رێژه‌ی (%10)ی هه‌ژارانی چین ته‌نها (%2) داهاتی چینیان له‌ده‌ستدایه كه ژماره‌یان نزیكه‌ی (130)ملیۆن هاوڵاتی ده‌بێت، به‌تایبه‌تی تریش ئه‌وانه‌ی كه له گونده‌كاندا ده‌ژین، داهاتی ساڵانه‌یان له(137) دۆلار تێپه‌ڕناكات له‌ساڵێكدا، ئه‌مه‌ش بریتیه له‌جیاوازی ونایهكسانیهكی گه‌وره له‌سه‌ر ئاستی داهاتی تاكه‌كه‌س له چیندا، له‌نێوان دانیشتوانی شار‌و گونده‌كاندا.
5. زیادبونی كێشه‌ی گه‌نده‌ڵی دارایی، به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر ئاستی حكومی و به‌رپرسانی پارتی به‌ناو كۆمۆنیستی چینی، ئه‌مه‌ش وایكردوه كه ناڕهزایهتیهكی زۆر له‌سه‌ر ئاستی ڕای گشتی چین بجوڵێت سه‌باره‌ت به‌م پرسه. به‌جۆرێك ده‌ركه‌وتووه كه له‌نێوان (20)هه‌زار سه‌رمایه‌داری چینی‌دا (%90)یان ده‌سه‌ڵاتداران و ڕێبه‌رانی پارتی كۆمۆنیستی چینین.بۆنمونه سامانی سه‌رۆك وه‌زیران (وین جیا باو) به (2.7) ملیۆن دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كرێت، سه‌رۆكی وڵاتیش (شی چینگ پینگ)یش سه‌رمایه‌كه‌ی به بڕی (376) ملیۆن دۆلار دراوه له‌قه‌ڵه‌م.
له‌ڕوی سیاسی و سه‌ربازییه‌وه
یه‌كه‌م:خاڵه به‌هێزه‌كانی چینلهڕووی سیاسی وسه‌ربازییه‌وه:
1. به‌رفراوانی ڕوبه‌ر و شوێنگه‌ی جوگرافی چین ، هۆكارێكی سه‌ره‌كی و پاڵپشتیه‌كی به‌هێزی وڵاتی چینه، ڕووبه‌ره‌كه‌ی بریتیه له (9,5) ملیۆن كیلۆمه‌تری چوارگۆشه‌یه، به‌بێ (تایوان و هۆنگ كۆنگ و ماكاو)، به‌م جۆره‌ش چین له‌پله‌ی چواره‌می ریزبه‌ندی گه‌وره‌ترین وڵاتانی جیهان دێت، له‌لایه‌كی دیكه‌وه پێكهاته‌ی تۆبۆگرافی وپێگه‌ی جوگرافیای چین كه كه‌وتوه‌ته ڕۆژهه‌ڵاتی دور له‌كیشوه‌ری ئاسیا، هۆكاری دیكه‌ن كه به‌رده‌وام بوونه‌ته خاڵی به‌هێز بۆ وڵاتی چین، هه‌رله‌سه‌رده‌می ئیمپراتۆریه‌تی كۆنی چینه‌وه تاكو ئێستا.
2. گرنگیدان به بواری سه‌ربازی ، هه‌م له‌ڕوی به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی نوێی، هه‌م له‌ڕوی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی بودجه بۆ بواری سه‌ربازی، به‌جۆرێك كه له‌ساڵی (1997)دا رێژه‌ی (%12.7) له‌بودجه‌ی چین بۆ ئه‌وبواره تهرخانكراوبو، به‌ڵام له‌ساڵی (2007)دا رێژه‌كه زیادیكردوه بۆ (%17.8)،وه له‌ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا چین توانیویه‌تی زیاتر له (400) كڵاوه‌ی ئه‌تۆمی به‌رهه‌م بهێنێ، هه‌رچه‌نده رێژه‌كه به‌به‌راورد ناگاته ئاستی به‌رهه‌می سه‌ربازی ئه‌مەریكا، به‌ڵام هه‌نگاوه‌كانی چین له‌ماوه‌یه‌كی سنورداردا ئاماژه‌ی ترسناكیان تێدا به‌دی ده‌كرێت ، له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه.
3. به‌هێزی چین له‌ڕوی سه‌ربازییه‌وه، به‌جۆرێك له‌ئێستادا خاوه‌نی نزیكه‌ی (2.2) ملیۆن جه‌نگاوه‌ری ئاماده‌یه، ئه‌مه جگه له (800) هه‌زار جه‌نگاوه‌ری یه‌ده‌گ و (749) ملیۆن كه‌سی ئاماده‌ش بۆ خزمه‌تی سه‌ربازی. چین خاوه‌نی (7,950)تانكه، به (18,700)موده‌ره‌عه، (5,048) فرۆكه‌ی جه‌نگی، (901) كۆپته‌ر، (972) كه‌شتی جه‌نگی، (63) غه‌واسه و یه‌ك كه‌شتی هه‌ڵگری فرۆكه، له‌ئێستادا (129) ملیار دۆلار له بودجه‌ی چین بۆ ئه‌م بواره ته‌رخانكراوه.
به‌م جۆره‌ش چین له پله‌ی سێهه‌می گه‌وره‌ترین وڵاتانی زلهێزی جیهان دێت له‌ڕووی هێزی سه‌ربازی (دوای ئه‌مەریكا و روسیا)، و به‌پله‌ی یه‌كه‌میش دێت له‌ڕووی ژماره‌ی سه‌ربازه‌وه.
4. چین به‌رده‌وام له‌كیشوه‌ری ئاسیادا وه‌ك یه‌كێك له‌دیارترین و بههێزترێن وڵاتانی ناوچه‌كه ده‌ركه‌وتوه، ئه‌م هۆكاره‌ش پاڵپشتبو بۆ ئه‌وه‌ی كه چین به‌درێژای مێژو حسابێكی تایبه‌تی بۆ بكرێت، له‌لایه‌ن هێزه جیهانیه‌كانه‌وه، بۆنمونه له‌ئێستادا چین یه‌كێكه له (5) ئه‌ندامه هه‌میشه‌ییه‌كه‌ی نێو ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان. ئه‌مه‌ش هێزێكی زیاتری به‌خشیوه‌ته چین له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی، به‌جۆرێك كه چین ده‌توانێت به ههڵوێستیهیهك یاخود به‌به‌كارهێنانی كارتی (ڤیتۆ)، گۆڕانكاری و كاریگه‌ری گه‌وره دروست بكات، له‌سه‌ر هاوكێشه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان به‌به‌رده‌وامی.
5. به‌ستنی هاوپه‌یمانێتی و ڕێكه‌وتنامه له‌گه‌ڵ ئه‌و هێز ولایه‌نه نێو ده‌وڵه‌تیانه‌ی كه به‌پێی پێویستی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كی تایبه‌تی په‌نایان بۆ ده‌بات،بۆنمونه دروست بوونی جۆرێك له هاوپه‌یمانێتی له‌نێوان چین و ڕوسیا. سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێست وه‌رگرتن دژی سوریا، به به‌كارهێنانی كارتی ڤیتۆ دژ به‌سزادانی سه‌ربازی سوریا.ئه‌مه‌ش له‌پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه هاوتاكانی هه‌ردولا له‌لایه‌ن رژێمه‌كه‌ی (به‌شار ئه‌سه‌د)، له ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوەڕاستدا. یاخود هاوكاری كردنی هه‌ریه‌ك له ئێران و پاكستان بۆ بره‌ودان به چه‌كی ئه‌تۆم، ئه‌مه‌ش وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك دژ به‌و مانۆڕ و جوڵانه‌ی ئه‌مریكا،كه‌له‌ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی دوری كیشوه‌ری ئاسیادا په‌یڕه‌ویان ده‌كات.
6. به‌هێزبونی چین له‌ڕوی جه‌نگی سیخوری كردن به به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیای مانگی ده‌ستكرده‌وه.كۆنگرێسی ئه‌مریكا له‌مباره‌یه‌وه له‌ڕاپۆرتێكیدا ئاماژه‌ی به به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی سیخوڕی كردنی چین داوه له‌سه‌ر پێگه‌و شوێنگه سه‌ربازی و ماڵپه‌ره‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مەریكا، ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا ئاماژه‌یه‌كی مه‌ترسیداره بۆ ده‌ستپێكی جه‌نگێكی له‌ناكاو له‌نێوان هه‌ردولادا.
دوه‌م: خاڵه لاوازه‌كانی چین له‌ڕوی سیاسی وسه‌ربازییه‌وه
1. چین وڵاتێكی پێشكه‌وتو گه‌شه سه‌ندوه له‌ڕوی ئابوریه‌وه، به‌ڵام وڵاتێكی پاش كه‌وتوه له‌ڕوی سیستمی سیاسییه‌كه‌یه‌وه، به به‌راورد به‌وڵاتانی رۆژئاوا. چونكه له چیندا شتێك نییه به‌ناوی فره ڕه‌نگی و پلورالیزمی حزبی و دیموكراسیه‌ت، ئه‌وه‌ی له چیندا هه‌یه ته‌نهاو ته‌نها تاكه حزبێكه، ئه‌ویش حیزبی (كۆمۆنیستی چینی)یه، كه له‌ناو ده‌ستوردا هاتوه كه چین له‌لایه‌ن ئه‌م پارته‌وه به‌رێوه‌ده‌برێت و فه‌رمانڕه‌وای ده‌كرێت. واته ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر هاوڵاتیانه ته‌نهاو ته‌نها گوێڕایهڵبونه بۆ ئه‌م پارته‌و بون بهئهندامبونه تیایدا. بێگومان ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماكانی سیستمی دیموكراسیه. هه‌ر ئه‌م خاڵه‌شه كه‌له‌لایه‌ن رۆژئاواوه به‌رده‌وام دژ به‌چین وه‌ك كارتێكی فشار په‌نای بۆ ده‌برێت.
2. ره‌چاونه‌كردنی ماف و ئازادییه‌كانی تاك له‌چیندا. ئه‌مه‌ش یه‌كێكی دیكه‌یه له‌وخاڵانه‌ی كهبهردهوام رۆژئاواییه‌كان به‌ڕوی چینی‌دا ده‌ده‌نه‌وه، به‌وجۆره‌ی كه چین ده‌وڵه‌تێكه كه نرخ دانانێت بۆ ماف و ئازادی تاك و ده‌ستی خستوه‌ته نێو ژیانی تایبه‌تی تاكه‌كانه‌وه، به‌جۆرێك ته‌نانه‌ت ده‌وڵه‌ت خێزانه‌كان ناچارده‌كات به‌وه‌ی كه ناتوانن له‌یه‌ك منداڵ زیاتر منداڵی دیكه په‌روه‌رده بكه‌ن.
3. كێشه‌ی كه‌مینه‌كان، ئه‌مه‌ش یه‌كێكی دیكه‌یه له‌وكێشانه‌ی كه روبه‌ڕوی ده‌سه‌ڵاتدارانی چین ده‌بێته‌وه، چونكه چین یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی كه له‌ڕوی پێكهاته‌وه، چه‌ند جۆرێك له ره‌چه‌ڵه‌ك و نه‌ته‌وه‌ی جیاواز له‌خۆی ده‌گرێت. ئه‌مه‌ش واتای تێكه‌ڵبوونی چه‌ندین داب ونه‌ریت و به‌ها و كلتور‌و ئاینی جیاواز،كه‌چه‌ندین كێشه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی به‌دوای خۆیدا هێناوه.له‌دیارترینیان نمونه‌ی كێشه‌ی (تبتیهكان)ه، كه‌له‌ئێستادا به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ك بێبه‌شكراون لهمومارهسهكردنی ژیانی ئاینی و مه‌ده‌نیان له‌سنوری چیندا.
4. كێشه‌ی تایوان، یه‌كێكی دیكه له‌و خاڵانه‌ی كه چین به‌رده‌وام هه‌وڵی بۆده‌دات، بریتیه له‌گێڕانه‌وه‌ی دورگه‌ی تایوان، به‌وپێه‌ی كه ناوچه‌یه‌كی دانه‌بڕاوه‌یه له كۆماری چین، به‌ڵام ئه‌م دورگه‌یه له‌ئێستادا ده‌وڵه‌ته‌و له‌لایه‌ن هێزه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه‌وه وه‌ك كیانێكی سه‌ربه‌خۆ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت،به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن ئه‌مەریكاوه، كه‌هه‌میشه وه‌ك دۆستی خۆی له تایوان ده‌ڕوانێت و بنكه سه‌ربازیه‌كانی زیاتر و زیاتر ده‌كات لهتایواندا، و به‌رده‌وامیش هاوكاری ماددی و سه‌ربازی پێشكه‌ش ده‌كات، بێگومان ئه‌مه‌ش وه‌ك فشارێكی سیاسی دژ به‌كۆماری چین.
5. گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تی هه‌ژمونخوازی له‌لایه‌ن چینه‌وه له‌به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تانی دراوسێیدا، به‌رده‌وام چین له‌هه‌وڵدایه بۆئه‌وه‌ی هه‌ژمونی خۆی بسه‌پێنێت به‌سه‌ر ده‌وڵه‌تانی دراوسێیی و ده‌وڵه‌تانی هه‌رێمی دا،ههرلهونێوهندهشدا دوچاری چه‌ندین ملمڵانێ و كێشه‌ی سنوری ڕیشه درێژ هاتوه‌ته‌وه، وه‌ك كێشه سنوریه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له (هیند و یابان).
ئه‌م سیاسه‌تانه‌ی چین له‌لایه‌كی دیكه‌وه، وایكردوه كه ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی دراوسێی چینن، وه‌ك هه‌ڕه‌شه ومه‌ترسی له‌چین بڕوانن. بۆیه زۆرجار په‌نا ده‌به‌نه به‌ر دوژمنی دوژمنه‌كه‌یان و ده‌یكه‌نه دۆست و هاوپه‌یمانی خۆیان.هه‌ربۆیه ده‌بینین له‌ئێستادا ئه‌مەریكا یه‌كێكه له‌دۆسته نزیكه‌كانی زۆرێك له‌ده‌وڵه‌ته دراوسێكانی چین. له‌ئه‌گه‌ری ههرپێشهاتێكی مه‌ترسیداریشدا، ئه‌مریكا زۆر به‌ئاسانی ده‌توانێت گه‌مارۆی چین بدات و له چوارچێوه‌یه‌كی داخراودا بهێڵێته‌وه.
خاڵی لاوازی و به‌هێزی چین له‌ڕوی ئایدۆلۆژیاوه
له‌م خاڵه‌دا ئێمه باس له‌كاریگه‌ری فاكته‌ری ئایدۆلۆژیا ده‌كه‌ین، له‌سه‌ر ره‌وتی ژیانی كۆمه‌ڵگای چینی پاش به كۆمه‌نیست بونی له‌ساڵی(1949)وه تا ئێستا، ئاشكرایه كه زۆرێك له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه هه‌ڵگری ئایدۆلۆژیا شمولیهكانن زۆرجار هێنده‌ی نه‌هامه‌تیان به‌رهه‌م هێناوه هێندهكهڵكیان نه‌بوه و خزمه‌تی گشتیان به كۆمه‌ڵگا نه‌گه‌یاندوه، بێگومان چینیش به‌ده‌رنیه له‌م خاڵه‌و به‌رهه‌می ئه‌و قوربانیه‌یه، وه‌ك ئاشكرایه شۆرشی كۆمۆنیستی چینی له‌ساڵی (1949)دا به‌رپا بو، به رابه‌رایه‌تی (ماوتسی تۆنگ)، له‌وكاته‌وه چین بوه كۆمارێكی جه‌ماوه‌ری (میللی) هه‌ڵگری ئایدۆلۆژیای (كۆمۆنیست)ی. (ما‌و) پاش هاتنه سه‌ر حوكم كاری كرد له‌سه‌ر پرۆگرامی (گهورهبازدان بۆ پێشه‌وه). ئه‌مه‌ش پرۆسه‌یه‌ك بو بۆ گه‌شه‌كردنی ناسه‌رمایه‌داری، له‌ڕێی گه‌یشتن به‌سۆسیالیزم و دواتریش هێنانه‌ئارایی قۆناغی كۆمۆنیزم.دیكۆمێنته‌كانی ئه‌وكاتی چین باس له‌نزیكه‌ی (45)ملیۆن قوربانی ئه‌م هه‌نگاوه ده‌كه‌ن له‌ماوه‌ی ساڵانی (1958-1962)،ئه‌مه جگه له‌و قات و قڕی و برسێتی و نه‌هامه‌تییه‌ی هاوڵاتیانی چینی تێكه‌وت بۆ ماوه‌ی چاره‌كه سه‌ده‌یه‌ك تاسه‌رده‌می مردنی ما‌و له‌ساڵی (1976)دا.
دواتر (دنگ شیاو پینگ)هاته سه‌رحوكم، چه‌ند هه‌نگاوێكی گرته به‌ر، ئه‌مه‌ش له‌ڕێی چاكسازی كردنی ئابوری له‌شێوازه سۆسیالیستیهكهی ما‌و دا، دواتر رویكرده كرانه‌وه به‌ڕوی رۆژهەڵاتدا. له‌كۆتایشدا بۆی ده‌ركه‌وت كه گونجاندن له‌گه‌ڵ سیستمی نێوده‌وڵه‌تیدا پێویستی به‌هه‌نگاوی گه‌وره‌تر هه‌یه، بۆیه ده‌ستورێكی نوێی دانا له‌ساڵی(1982)دا،كه ئاڕاسته‌ی چه‌پگه‌رایی ڕه‌تكرده‌وه‌و سیتمێكی تێكه‌ڵاوی له‌نێوان (سۆسیالیزم و سه‌رمایه‌داری)دا هه‌ڵبژارد،به‌م جۆرهچین له‌سه‌رده‌می (دنگ)دا گه‌ڕایه‌وه بۆ زۆرێك له نه‌ریت و به‌ها باڵاكانی چینیه كۆنه‌كان.كه هه‌رچه‌نده (دنگ)به لاده‌ر له‌قه‌ڵه‌م درا له‌به‌هاكانی (ما‌و) به‌ڵام سه‌رئه‌نجام (دنگ)توانی تێڕوانینه‌كانی لای هه‌موان بكات به‌واقیع سه‌ره‌ڕای دژایهتیهكان. به‌ڵام به‌وجۆره توانی له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا چین له‌لێواری قه‌یرانه‌كانه‌وه بخاته سه‌ر رێچكه‌ی گه‌شه‌سه‌ندن. ئه‌مه‌ش به‌رهه‌می ئه‌و ئایدیایه بو كه (دنگ) دایهێناو كاری له‌سه‌ری كرد و سه‌ره‌تای هه‌ڵگه‌ڕانی چین بو روه‌و سیستمی نوێی جیهانی، هه‌نگاونان روەو سیستمی سه‌رمایه‌داری.
هه‌رچه‌نده چین ئێستا وه‌ك جاران باس له‌هێنانه ئارای كۆمه‌ڵگای كۆمۆنیزمی ما‌و ناكات. به‌ڵام هێشتا به‌جۆرێك له جۆره‌كان كاریگه‌ریه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه له‌سیاسه‌تی چیندا به‌ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌مه‌ش له چه‌شنی دژایه‌تی چین بۆ شه‌پۆلی دیموكراسی و لیبرالیزم و مافی مرۆڤی خۆرئاوا، و هه‌میشه چین خۆی وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی نمونه‌ی سۆسیالیزمی جیهانی سه‌دده‌ی بیست و یه‌ك ده‌دات له‌قه‌ڵه‌م، ئه‌مه‌ش وایكردوه به‌رده‌وام په‌نجه‌ی تۆمه‌تی بۆ درێژبكرێت له‌لایه‌ن زۆرێك له‌هێزه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه‌وه و چین به‌ده‌وڵه‌تێكی وابهستهبو به‌ئایدۆلۆژیای شمولی و ناوزه‌ندی بكه‌ن .
له‌لایه‌كی تره‌وه چین وڵاتێكی فره‌مه‌زهه‌ب و نه‌ته‌وه‌یه له‌ئێستادا. رۆژبه‌ڕۆژیش رۆحیه‌تی نه‌ته‌وه‌په‌رستی(ناسیۆنالیزمی) توندڕه‌وی تیادا گه‌شه ده‌كات و به‌هێزتر ده‌بێت، وه‌ك نمونه‌ی ئه‌و بۆچونه‌ی كه پێی وایه مادام چین دوچاری قه‌یرانی دارایی نه‌هاتووه،ته‌نانه‌ت هاوكاری هێزێكی وه‌ك ئه‌مریكاشی كردوه له‌كاتی قه‌یرانه‌كاندا، چیتر دۆخه‌كه وا پێویست ده‌كات ، كهچین چیتر واز له‌ڕێزگرتن بۆ ئه‌مەریكا بهێنێت و لێره‌به‌دواوه ئه‌مەریكا سه‌ربۆ ڕێزی چین نه‌وی بكات.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌م خاڵانهداشدا، بۆچونێكی دیار له‌م چه‌ند ساڵانه‌ی دوایدا ده‌ركه‌وتووه كه پێی باشه گشت ناكۆكیه ئایدۆلۆژیاكان له‌گه‌ڵ خۆرئاواوخۆرههڵاتدا وه‌لابنرێت، و چین له‌سه‌ر پێوه‌ری هاریكاری و هاوبه‌شی ئابوری و رێزگرتن به‌رامبه‌ر و ده‌ست وه‌رنه‌دان له‌كاروباری نێوخۆی وڵاتان مامه‌ڵه بكات، ئه‌مه‌ش ئه‌و هه‌نگاوه‌یه كه‌له‌ئێستادا به‌دی ده‌كرێت له‌سیاسه‌تی ئابوری چیندا و هۆكاری پێشكه‌وتنه‌كانی چینه، به‌هۆی ده‌ستبه‌رداربون له ململانێی ئابوری و كاركردن له‌سه‌ر پره‌نسیپی هاوكاری.
چین و ئه‌مەریكا له‌نێوان نزیكبونه‌وه و دوركهوتنهوهدا
چه‌ند سیاسه‌ت و هه‌ڵوێسته‌یه‌ك هه‌ن له‌نێوان هه‌ردو ده‌وڵه‌تدا، دهكرێتبۆ ئایندهی په‌یوه‌ندییه‌كان چاوه‌روانی ئاكامی پۆزه‌تیڤ و نێگه‌تیڤیان لێبكرێت، چ له‌پێناو توندوتۆڵبونی په‌یوه‌ندیه‌كان و زیاتر لێك نزیكبونه‌وه‌یان، چ له‌پێناوی زیاتر دوركه‌وتنه‌وه و ئاڵۆزبون و توندبونی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانیان.
بۆیه لێره‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌دیارترین ئه‌و خاڵانه ده‌ستنیشان بكه‌ین، كه زه‌مینه‌ن بۆ لێكنزیك بونه‌وه یاخود دوركه‌وتنه‌وه‌ی هه‌ردو ده‌وڵه‌ت له‌ئاینده‌دا :
زه‌مینه‌كانی لێك نزیكبونه‌وه و توندوتۆڵبونی په‌یوه‌ندییه‌كان
1. به‌رفراوانبونی ئاستی په‌یوه‌ندیه بازرگانیه‌كانی نێوانیان، به‌به‌راورد به سی و پێنج ساڵ به‌ر له‌ئێستا، كه بۆ یه‌كه‌مینجار په‌یوه‌ندی له‌نێوان هه‌ردو وڵات ده‌ستیپێكرد، قه‌باره‌ی ئاڵوگۆری بازرگانی نێوانیان ساڵانه ته‌نها بری (دوو ملیاری و پێنج سه‌د) ملیۆن دۆلار بو، به‌ڵام له (2014)دا قه‌باره‌ی ئه‌و ئاڵوگۆڕه گه‌یشتوه‌ته نزیكه‌ی (520) ملیار دۆلار، واته به‌رێژه‌ی (200) ئه‌وه‌نده‌ی رابردوی خۆی قه‌باره‌ی بازرگانی نێوانیان زیادی كردوه.
2. زیادبونی قه‌باره و ئاستی وه‌به‌رهێنانی هه‌ردو وڵات له‌ناو خاكی یه‌كتردا. بۆ نمونه ته‌نها چین ساڵانه به‌بری (200) ملیار دۆلار، له‌ئه‌مریكا چالاكی وه‌به‌رهێنان ئه‌نجام ده‌دات.
3. به‌رده‌وامی قه‌رزپێدان و هاوكاری دارایی چین به ئه‌مەریكا، به‌جۆرێك كه له‌ئێستادا چین به‌گه‌وره‌ترین وڵاتی قهرزپێدهر به ئه‌مەریكا داده‌نرێت، بۆنمونه ته‌نها له‌ماوه‌ی رابردودا چین بڕی (یه‌ك ترلیۆن و سێ سه‌د ملیار دۆلار) سه‌رمایه گوزاری كردوه لهقهرزپێدانی به ئه‌مەریكا.
4. به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندی دبلۆماسی و ئه‌نجامدانی دانوستان له‌سه‌ر هه‌ندێك پرسی دیاریكراو، وه‌ك نمونه‌ی دانوستانه به‌رده‌وامه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات له‌سه‌ر پرسه سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كانی نێوانیان، له‌نمونه‌ی دانوستانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی نێوان وه‌زیری به‌رگری ئه‌مەریكا و سه‌رۆك كۆماری چین بۆ كۆتایی پێهێنان به‌و ململانێیانه‌ی نێوانیان كه‌لای هه‌ندیك به جه‌نگی سارد ناوده‌هێنرێت. له‌م پێناوه‌شدا ئێستا (14)جار گه‌وره به‌رپرسانی هه‌ردولا له‌سه‌ر هه‌مان مه‌به‌ست كۆبونه‌ته‌وه. یاخود نمونه‌ی دانوستانی به‌رده‌وام ده‌رباری هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی تایوان. چونكه تایوان بۆ چین بایه‌خێكی تایبه‌تی هه‌یه و به‌هۆكارێك ده‌زانرێت بۆ پاراستنی یه‌كپارچه‌یی نه‌ته‌وه‌یی كۆماری چین.
دواجار گشت ئه‌م هه‌وڵانه‌ش واتای یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه سیاسیه‌كانی نێوانیان ده‌گه‌یه‌نێت، به‌شێوازی دبلۆماسی و دور له‌په‌نابردن بۆ به‌كارهێنانی هێز و توندوتیژی.
5. هاوبه‌شی كردن له‌ئه‌نجامدانی مانۆری سه‌ربازی هاوبه‌ش، نمونه‌ی (مانۆری ده‌ریای نێوده‌وڵه‌تی) كهبریاره له‌ویلایه‌تی هاوای ئه‌مەریكا به‌رێوه بچێت، چینیش بۆ یه‌كه‌مینجار بریاریداوه به‌شداری له‌و مانۆره‌دا بكات.
ئه‌م مانۆڕه گه‌وره‌ترین مانۆری ده‌ریای نێوده‌وڵه‌تی داده‌نرێت، كه 25 هه‌زار سه‌رباز له‌كۆی بیست و دو وڵاتی جیهانیه‌وه به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن.
6. هاومامهڵهی و یه‌كده‌نگی هه‌ردولا له‌به‌رامبه‌ر پرس گه‌لێك كه‌ده‌بنه جێگای مه‌ترسی بۆسه‌ر ئاشتی و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، وه‌ك نمونه‌ی رێكکه‌وتنی نێوان په‌كین و واشنتۆن بۆ داماڵینی چه‌كی ئه‌تۆم له كۆریای باكور.
7. به‌ستی رێكه‌وتن نامه‌ی هاوكاری كردن له‌پێناو روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی چه‌ته ده‌ریاییه‌كان له‌نێوان سنوری ئاوی نێوان هه‌ردو وڵات‌دا.
8. هه‌ماهه‌نگی كردن له‌سه‌ر روبه‌رو بونه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌كانی دیارده‌ی پیس بونی ژینگه، به‌و پێیه‌ی هه‌ردو وڵات دو گه‌وره هێزی پیشه سازی جیهانین و پاشماوه‌ی چالاكیه پیشهسازیهكانیان پیس بونێكی گه‌وره به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت، هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا هه‌ردو ده‌وڵه‌ت رێككه‌وتون كه‌له ساڵی(2015)دا كۆنفرانسێكی نێوده‌وڵه‌تی ساز بكه‌ن ده‌رباره‌ی گۆڕانی كه‌ش و هه‌وا و ژینگه‌ی جیهانی.
9. رێككه‌وتنی هه‌ردو وڵات له‌سه‌ر پێكهێنانی ده‌سته‌یه‌كی یه‌كگرتو له‌نێوان هه‌ردولادا بۆ كومكردنهوه و سنوردانان بۆ هێرشه ئه‌لكترۆنیه‌كان، كه زیانێكی زۆری دارایی و ئابوری له‌ماوه‌ی رابردودا به هه‌ریه‌كێكیان گه‌یاندوه.
زه‌مینه‌كانی لێك دوركهوتنهوهو توندبونی په‌یوه‌ندییه‌كان
1. به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌ها و نرخی دراوی چینی (یوان)، كهچین چه‌ند جارێك په‌نای بۆ بردوه، ئه‌مەش له‌ئاكامدا بوه‌ته هۆی مایه‌پوچ بونی زۆرێك له‌كۆمپانیا ئهمەریكیهكان كه‌له چیندا كاریان ده‌كرد. چاودێران ئه‌م هه‌نگاوه‌ی چینیان وه‌سفكرد به‌هۆكارێك بۆ رودانی قه‌یرانی ئابوری له‌ئه‌مریكادا، هه‌ر له‌م پێناوه‌دا (ئۆباما) هاته سه‌رخه‌ت و داوای له‌چین كرد نرخی دراوه‌كه‌ی داببه‌زێنێت، به‌ڵام داواكه‌ی ئۆباما به نه‌خێر وه‌ڵام درایه‌وه.
2. زیادبونی به‌رده‌وامی رێژه‌ی وه‌به‌رهێنان و بازرگانی كردنی چین، به‌تایبه‌ت له‌و نێوه‌ندانه‌ی كهلهژێر نفوز و هه‌ژمونی ئابوری ئه‌مریكادان. وه‌ك نمونه‌ی كیشوه‌ری ئه‌فریقا و ئه‌مریكای لاتین و به‌شێك له ئه‌وروپا، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی چین ئه‌مریكای ناچار كردوه كه هێزی زیاتری ئابوری و سه‌ربازی بباته ئه‌و نێوه‌ندانه‌وه، بۆ نمونه له‌م پێناوه‌دا ئه‌مەریكا ئاستی بودجه‌ی سه‌ربازیی به‌رزكردوه‌ته‌وه. هاوكات به ئه‌نجامدانی مانۆره سه‌ربازیه‌كانی، چین په‌لكێش ده‌كاته نێو ململانێی و پێشبڕكێی چه‌كدارییه‌وه.
3. ترسی ئه‌مەریكا له‌چین به‌تایبه‌تیش له كیشوه‌ری ئاسیادا، ئه‌مریكای ناچاركردووه له‌سه‌ر كاركردن له‌سه‌ر سیاسه‌تی ته‌وق و گه‌مارۆدانی چین، له‌وپێناوه‌شدا به‌رده‌وام ئه‌مریكا رێژه‌ی خه‌رجی سه‌ربازی له‌خۆرهه‌ڵاتی ناوین و رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا، بۆ هاوكاری ده‌وڵه‌تانێكی وه‌ك كۆریای باكوور وتایوان، به‌رز كردوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش له‌پێناو ده‌ستپێشخه‌ری خۆپارێزی له‌هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراوی چین بۆ ئه‌مەریكا له‌و ناوچانه‌دا.
4. فرۆشتنی چه‌ك و موشه‌كی (بالیستی)، به‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه‌له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه خراونه‌ته خانه‌ی ده‌وڵه‌ته نه‌خوازراوه‌كان، كه‌له دیدگای ئه‌مەریكاوه دژن به‌دیموكراسی و مافی مرۆڤ و ئاشتی و ئاسایشی جیهانی.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌نگاوه‌شدا ئه‌مەریكا وه‌ك كاردانه‌وه رێژه‌ی فرۆشی چه‌كه جۆربه‌جۆره‌كانی بۆ تایوان زیاد كردوه، به‌جۆرێك كه ته‌نها له‌ساڵی 2011 دا به‌های فرۆشی چه‌كی ئه‌مەریكا به تایوان گه‌یشتوه‌ته (6.4)ملیار دۆلار.
5. گرنگی دانی ئه‌مریكا به (تایوان) و به‌رده‌وامی له‌هاوكاریكردنی، چینی راكێشاوه‌ته نێو یاریه‌كی دیكه‌وه ئه‌ویش روكردنه ئه‌و هێزانه‌ی كه‌به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان سیاسه‌ته‌كانیان له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریكانییه و ململانێی ئه‌مەریكا ده‌كه‌ن. وه‌ك نزیك بونه‌وه و هاوده‌نگ بونی له‌گه‌ڵ روسیا، له‌قه‌یرانی سوریا و پاڵپشتی كردنی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌ددا.
6. نزیكبونه‌وه‌ی ئه‌مەریكا له‌هه‌ریه‌ك له هیندیستان و ژاپۆن، به‌رده‌وامیش هاوكاری كردنیان. ئه‌مه‌ش له‌پێناو رێگری كردن له‌فراوانبونی هه‌ژمونی چین له‌زه‌ریای هادی و خۆرهه‌ڵاتی كیشوه‌ری ئاسیادا. (وه‌ك ئاشكراشه كه هه‌ردو وڵاتی ناوبراو چه‌ندین كێشه‌ی دورودرێژی مێژویی و جیۆپۆڵه‌تیكی و سنوری خوێناویان له‌گه‌ڵ چیندا هه‌یه).له‌به‌رامبه‌ریشدا چین هه‌ڵده‌ستێ به هاوكاری كردنی هه‌ریه‌ك له ئێران و پاكستان و كارئاسانی كردن بۆیان له‌پێناو په‌ره‌دانی زیاتر به‌به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌یان.
7. پابه‌ندنه‌بونی چین به‌سزاكانی ئه‌مەریكا بۆسه‌ر هه‌ندێك له‌وڵاتانی جیهان، وه‌ك نمونه‌ی سزادانی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت به‌سه‌ر ئێران‌دا.چین له‌و باره‌یه‌وه بهههڵوێستێكه فه‌رمی ڕای گه‌یاند كه حكومه‌تی په‌كین ناچارنییه بچێته ژێرباری ئهوسزایهوه، كه ئه‌مریكا له‌پێناو خۆیدا و به‌یاسای نێوخۆی وڵاته‌كه‌ی خۆی به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاندویه‌تی، چونكه ئێران بۆچین یه‌كێكه له سه‌رچاوه سه‌ره‌كیه‌كانی هه‌نارده‌ی نه‌وت و بزوێنه‌ری ئابووری چینه، هه‌ر بۆیه چین پابه‌ندی ئه‌و سزایه نابێت و ئاماده نییه ده‌ست به‌رداری ئێران ببێت.
8. ململانێی نێوان هه‌ردو وڵات له‌سه‌ر ئاستی ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری و پرۆگرامه ئه‌لیكترۆنییه‌كان، به‌جۆرێك كه گه‌یشتوه‌ته ئاستی سیخوڕی كردن ودزی كردن له‌یه‌كدی. ئه‌مه‌ش پاش بڵاوكردنه‌وه‌ی (راپۆرتی كۆكس) له‌لایه‌ن كۆنگرێسی ئه‌مریكاوه له‌دوتوێی(909)په‌ڕه‌دا. كه به‌درێژی ئاماژه‌ی به‌هه‌وڵه‌كانی چین داوه له‌وباره‌یه‌وه، به‌درێژایی ماوه‌ی 30 ساڵ، له‌ماوه‌ی ساڵانی په‌نجاكانی سه‌دده‌ی رابردودا. به‌ئامانجی دزینی زانیاری له‌باره‌ی چه‌ك و موشه‌ك و بۆمبه ئه‌تۆمیه‌كان، له‌كۆی ناوچه‌جیاجیاكانی ئه‌مەریكا. چونكه له‌تێروانینی ئه‌مەریكادا ئه‌م خواستانه‌ی چین بۆ سیخوری كردن به‌سه‌ر ئه‌مریكاوه كاریگه‌ری ده‌بێت بۆ خێراتربون و كاراتركردنی پرۆسه‌ی پێشبڕكێی سه‌ربازی له‌نێوان هه‌ردو وڵات‌دا. به‌تایبه‌ت له‌كیشوه‌ری ئاسیادا. نوێترین كاردانه‌وه‌ی ئه‌مەریكا له‌م باره‌یه‌وه ئه‌و هۆشداریه بو كه ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مەریكا بۆ پنتاگۆن به‌رزیكرده‌وه، كهچین ئێستا بوه‌ته خاوه‌ن سیستمێكی نوێی موشه‌كی، كه‌ده‌توانێت مانگه ده‌ستكرده‌كانی ئه‌مریكا له‌كاربخات و مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی ئه‌مەریكا دروست بكات. یاخود چین هه‌ستاوه به‌راگه‌یاندنی ناوچه‌ی دژه فرین له‌رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای چیندا ، كه‌خۆی له‌خۆیدا جۆرێكه له‌ئاگادار كردنه‌وه بۆ هێزی ئاسمانی هه‌ریه‌ك له (ئهمەریكاو ژاپۆن و كۆریای باشور‌و تایوان). له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وتانه‌ی چین نیگه‌رانی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مریكای به‌دوای خۆیدا هێنا و رایانگه‌یاند ئه‌م جوڵه سه‌ربازیانه‌ی چین، له‌داهاتودا ئاكامی مه‌ترسیداری لێچاوه‌ڕوان ده‌كرێت.
چین و ئه‌مەریكا ململانێی به‌رده‌وام
ئه‌و به‌ره‌و پێشوهچونانهی له‌ماوه‌ی رابردودا چین به‌ده‌ستی هێناون نادیده بگیرێن، به‌تایبه‌تی له‌سه‌رئاستی بواری ئابوری، به‌جۆرێك له‌ئێستادا چین بوه‌ته خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی ئابوری دیار‌و كاریگهرو تایبه‌ت. ژماره‌كان پێمان ده‌ڵێن كه له‌ساڵی 2012دا زیاده‌ی بازرگانیكردنی چین له‌گه‌ڵ ئه‌مەریكادا گه‌یشتوه‌ته نزیكه‌ی (315 بلیۆن دۆلار) ، هه‌روه‌ك چۆن زیاده‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی چین له‌گه‌ڵ ئه‌وروپاشدا له‌هه‌مان ئاست وبڕێك زیاتریشدایه، چونكه چین له‌به‌رامبه‌ری زیاده‌ی بازرگانی دا هه‌ڵده‌ستێت به به‌رهه‌مهێنانی سێ به‌ش یه‌ده‌گی پاره‌كانی لهدۆلاردا. ئه‌مه‌ش به‌رده‌وامی هه‌بوه، تا به‌رهه‌مه‌كه‌ی گه‌یشتوه‌ته نزیكه‌ی (3,5)ترلیۆن دۆلار، هاوكات چین برێكی زۆری ئه‌م داهاته‌ی ته‌رخانكردووه بۆ بواری وه‌به‌رهێنان و كڕینی پشكی بانكه‌كان و پشكی شێوه ڕه‌سمی و حكومیه‌كانی ئه‌مریكا،به‌م جۆره چین توانیویه‌تی ژاپۆن تێبپه‌ڕێنێت. له‌كاتێكدا یابان خاوه‌نی گه‌وره‌ترین بڕ بو له پشكی بیانی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مەریكادا. ئه‌م پێشوه‌چونه‌ی چین له‌ئێستادا بوه‌ته سه‌رچاوه‌ی نیگه‌رانی بۆڕای گشتی ئه‌مەریكی به‌جۆرێك كه هه‌ندێك جار به‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆ چین ڕاده‌كێشن، كه بوه‌ته هۆكار بۆ یاری كردن به‌ئاستی به‌های دراوی دۆلاری ئه‌مریكی له‌جیهاندا.
بەڵام له‌گه‌ڵ ئه‌م بۆچونانهشدا هێندێكی دیكه هاوبه‌شی كردنی چین به‌هه‌نگاوێكی ئیجابی و هۆكار بۆجێگیری ده‌زانن، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه (هیلاری كلینتۆن)ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا له‌ساڵی 2011 دا ئاماژه‌ی پێدا و گوتی: (گرانه بۆ ئێمه كه بچینه ناو جه‌ده‌لیه‌ت و گفتوگۆ له‌سه‌ر شتگه‌لێكی ساده له‌گه‌ڵ هاوبهشێكماندا، كه‌هه‌میشه بۆئه‌مریكا هاوكار و قه‌رزده‌ری سه‌ره‌كی یه، هه‌ر بۆیه پله‌ی په‌یوه‌ندییه ئابوریه‌كانی نێوان ئه‌مەریكا و چین له‌ئاستی په‌یوه‌ندی ستراتیژیدان). گه‌رم و گوڕی چاوپێكه‌وتنی به‌رده‌وامی نێوان پله‌باڵاكانی هه‌ردو وڵاتیش له‌سه‌رئاستی فه‌رمی و حكومی له‌ماوه‌ی رابردودا راستی ئه‌م بۆچهنه ده‌سه‌لمێنن، كه چاوپێكه‌وتنه‌كان جۆرێكن له گفتوگۆی ستراتیژی و ئابوری دورمه‌ودا له‌پێناو پرسه چاره‌نوس سازه ئه‌منی و ئابورییه‌كاندا.
ئۆبامای سه‌رۆك كۆماری ئێستای ئه‌مەریكا له پرۆسه‌ی كه‌مپینی یه‌كه‌مینی هه‌ڵبژاردنه‌كانیدا، په‌نای نه‌برده به‌رده‌م به‌كارهێنانی پرسی چین. چونكه ئۆباما پرسی چینی زۆربهفراوانتر و گرنگتر ده‌هاته پێش چاو وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ته‌نیا بۆ چین پێویسته كه‌مپینێكی هه‌ڵبژاردنی گه‌وره ته‌رخان بكرێت. ئه‌م رێگایه‌ی ئۆباماش ته‌واو جیاوازبو له‌پرۆسه‌ی كه‌مپینی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكه‌كانی پێشوتری ئه‌مەریكا، ئه‌م دیده‌ی ئۆباما به ته‌واوی ده‌چه‌سپێ به‌سه‌ر ركابه‌ره‌كه‌ی ئه‌وكاتیدا له پارتی كۆماری، كه (جۆن ماكین) بو. جۆن ماكین یه‌كێك بو لهڕهخنهگره تونده‌كان دژ به سیاسه‌ته‌كانی (جۆرج ده‌بلیو بوش) له‌به‌رامبه‌ر چین دا. ئۆباما له ماوه‌ی یه‌كه‌می سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌یدا راسته‌وخۆ له‌به‌رامبه‌ر چیندا سیاسه‌تی دروستكردنی كاری هاوبه‌ش و هاوكاری له‌گه‌ڵ چیندا گرته‌به‌ر، هه‌روه‌ها ده‌یویست په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ چیندا بقۆزێته‌وه، له‌پێناو رزگاركردنی ئابوری ئه‌مەریكادا. له‌میانه‌ی گه‌شته‌كه‌یدا پاش ده‌ستبه‌كاربونی بۆ وڵاتی چین له‌كانونی دوه‌می ساڵی 2009 دا ئه‌م خواسته‌ی ئۆباما به‌ڕونی له‌به‌یاننامه هاوبه‌شه‌كه‌ی هه‌ردولادا ره‌نگیدایه‌وه. ئه‌وه‌ش پاش به‌كارهێنانی ده‌سته‌واژه‌ی پاراستنی (به‌رژه‌وه‌ندییه بنه‌ڕه‌تیه‌كان) بۆ هه‌ردولا. وه‌ك چۆنیش (هیلاری كلینتۆن)ی له‌میانه‌ی گه‌شته‌كه‌ی بۆ وڵاتی چین له‌ساڵی (2011)دا گوتی(ئێمه واته چین و ئه‌مریكا، یان پێكه‌وه سه‌رده‌كه‌وین یان پێكه‌وه شكست دێنین).ئه‌م جۆره له‌گوتار بۆ هه‌ردولا زۆر گرنگ بون، چونكه ئه‌مەریكا توانی له‌م ڕێگه‌یه‌وه هاوكاری چین به‌ده‌ست بهێنێت له‌كاتی قه‌یرانه داراییه گه‌وره‌كه‌ی له‌ساڵی 2008 دا. پاش ئه‌وه‌ی چین چه‌ندین هاوكاری و ده‌ستپێشخه‌ری ئابوری به‌رفراوانی پێشكه‌ش ئه‌مەریكا كرد، له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌مریكاش توانی سود لهوهاوكاریانه وه‌ربگرێت و تائاستێك له‌و ڕێگه‌یه‌وه پارێزگاری بكات له گه‌شه‌ی ئابووری وڵاته‌كه‌ی.
به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا دۆخی چین له‌ڕوی ستراتیژییه‌وه دوچاری جۆرێك له‌پاشه‌كشه بون هاتوه‌ته‌وه. به‌تایبه‌ت دوای پێچهوانهبونهوهی سیاسه‌ته‌كانی له‌به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تانی دراوسێ ئاسیایهكانیدا. ئه‌مه‌ش رێگه‌ی خۆشكردوه بۆ ئه‌مەریكا تاوه‌كو زیاتر رو بكاته ناوچانهئاسیاویهكان و زه‌ریای هادی له‌داهاتودا. له‌كۆتاییه‌كانی ساڵی(2009)دا ئه‌مه به واقیعی ده‌ركه‌وت، ئه‌مه‌ش پاش دوباره‌بونه‌وه‌ی دابڕینی هه‌ندێك له‌په‌یوه‌ندیه‌كانی چین له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی دراوسێی و ڕودانی كێشه‌ی سنور له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له(یابان و فلیبین و ڤێتنام وهیند ...).به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا هێزی چین لهههڵكشاندابوو،هێزه هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مریكاش له‌پاش چینه‌وه ده‌هاتن و ڕویان به‌رامبه‌ر ئه‌مریكا هه‌ڵده‌سوڕان له‌پێناو پاراستن و مانه‌وه‌یان بێكێشه له‌ناوچه‌كه‌دا. ئه‌م هاوكێشه‌یه‌ش له‌ڕوویه‌كی تره‌وه به‌سه‌ر چینیشدا جێبه‌جێ ده‌بێت و ده‌توانرێت بگوترێت كه چینیش به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان یه‌كێكه لهگهمهكهرهكانی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له‌ناوچه‌كانی ئاسیادا،چونكه ئه‌و رۆڵه‌ی كه چین ده‌یگێرێت به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان پارێزبهندیهكه بۆ مانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی و هاوپه‌یمانێتی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ كیشوه‌ری ئاسیادا. له‌گه‌ڵ هه‌مو ئه‌مانه‌شدا كه‌شی ئه‌م كیشوه‌ره جۆرێك لهئیحراج بون و نیگه‌رانی بۆ ئه‌مەریكا دروستكردوه، چونكه ئه‌وه‌تا ئه‌مەریكا %60 هێزه ده‌ریایه‌كانی له‌م ناوچانه‌دا جێگیركردوه، بۆ مه‌به‌ستی به‌رگری كردن. بێگومان ئه‌م دۆخه‌ش تێچونێكی دارایی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر ده‌خوازێت له‌ئیداره‌ی ئه‌مەریكا. ئه‌مه بێ له‌وه‌ی كه ئه‌م لایه‌نه بوه‌ته هۆی گه‌شه‌سه‌ندنی گیانی نه‌ته‌وه‌خوازی لای هاوڵاتیانی چینی دژ به‌و هه‌ڵسوكه‌وته سه‌ربازیانه‌ی ئه‌مەریكا .
له‌ڕاستیدا ئێستا هه‌ردو وڵات به‌رده‌وامن له‌سه‌ر پێشكه‌شكردنی هاوكاری به‌رفراوان به‌یه‌كتری له‌زۆر روه‌وه، بۆنمونه چین به‌رده‌وام گوشارده‌خاته سه‌ر كۆریای باكور بۆگرتنه‌به‌ری چه‌ند هه‌ڵوێستێكی هاوسه‌نگ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مەریكادا، ته‌نانه‌ت گه‌ر كاربگاته ئاستی ئاگاداركردنه‌وه به‌سزادان. له‌لایه‌كی دیشه‌وه هه‌رچه‌نده ئه‌مریكا هه‌نگاو ده‌نێت بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی (تایوان)، بەڵام گشت هه‌وڵه‌كانی ئه‌مەریكا له‌وباره‌یه‌وه سنوردارن، چونكه جوڵه‌كانی ئه‌مریكا له‌مه‌ڕ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی تایوان، به‌رده‌وام دوربون له‌خستنه پێشی ئه‌گه‌ری هه‌ڵبژاردنی دۆخی سه‌ربه‌خۆی بون، یاخود چونهوهپاڵ وڵاتی چین له‌به‌رده‌م هاوڵاتیانی ئه‌و دورگه‌یه‌دا.به‌ڵام ڵه‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ئه‌مەریكا رێگری نه‌كردوه له‌به‌رده‌م خواسته‌كانی چین له‌به‌ده‌ستهێنانی سه‌رچاوه‌كانی وزه و شمه‌كه خاوه‌كان، ئه‌مه‌و ده‌رگاشی ئاوه‌ڵاكرد له‌به‌رده‌م چیندا بۆمه‌به‌ستی به‌رهه‌مهێنان له‌وبوارانه‌دا.هاوكات پاش تێپه‌ڕینی 10ساڵ به‌سه‌ر داگیركردن عێراقدا و پشت به‌ست بهرێگهدانی ئه‌مەریكا به‌ودۆخه، له‌ئێستادا بڕه به‌شی چین زیاتره له‌بڕه به‌شی ئه‌مەریكا له‌به‌رهه‌م بۆ نمونه له‌نه‌وتی عێراقدا. له‌به‌رامبه‌ریدا چین چه‌ندین ئاسانكاری بۆ ئه‌مریكا كردووه له‌سه‌رئاستی ده‌ست تێوه‌ردانی هه‌ندێك پرسی نێوده‌وڵه‌تی. به‌ڵام گه‌ر پرسی ده‌ست تێوه‌ردان له‌دۆخی سوریا و رێگری كردنی چین بۆ ئه‌م هه‌نگاوه باس بكه‌ین ده‌بینین كه ئه‌م ڕێكاره‌ی لای ده‌سه‌ڵاتدارانی چینه‌وه به‌پاساوی لێدان له بنه‌ماو پره‌نسیپێكی جێگیر لێكده‌درێته‌وه. به‌ڵام له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی چین له‌گه‌ڵ روسیا له رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كاندا خۆی حه‌شارداوه له‌پشت ئامانج و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی تایبه‌تدا، كه ده‌شێت په‌یوه‌ست بێت به‌پرسه سیادی و هه‌ژمونگه‌رایه گه‌وره‌كان له‌ناوچه‌كه‌و ته‌واوی جیهانیشدا.
له‌وكاته‌ی كه ئابوری چین نزیكه له‌تێپه‌ڕاندنی ئابوری ئه‌مه‌ریكاوه له‌ڕوی بڕه‌وه نه‌ك له‌ڕووی چۆنیه‌تیه‌وه، به‌ڕونی پێشبینی ئه‌وه ده‌كرێت كه ئایندهی په‌یوه‌ندیه‌كان به‌ره‌و ناڕونی هه‌نگاو ده‌نێت، ته‌نانه‌ت له‌ئێستادا ئه‌وه‌ی له‌لای هه‌ردولاوه هه‌ستی پێده‌كرێت، بریتیه له دیارده‌ی (نه‌بونی متمانه)، كه‌ده‌شێت ببێته هۆكارێكی كاریگه‌ر له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات له ئاینده‌دا.
به‌ڵام له‌لایه‌كی دیكهوهدهكرێت ته‌رازوی هێز و جیاوازی سیستمی حوكمڕانی هه‌ردوو وڵات رۆڵبگێڕن و هۆكاری كاریگه‌ربن له‌سه‌ر ئاڕاسته‌كردنی كۆی په‌یوه‌ندییه‌كان، ئه‌وه‌ی له‌ئه‌نجامیشدا به‌رونی ده‌رده‌كه‌وێت، بریتیه له‌خواستی هه‌ردو به‌ره له‌سه‌ر ماملانێ و كێبڕكێكردنی یه‌كدی، بۆ نمونه چین سێ یه‌كی یه‌ده‌گی دراوه‌كه‌ی كه‌مه‌زه‌نده ده‌كرێت به دوهه‌زار ملیار، راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی داره به‌قه‌رزی ئه‌مه‌ریكاوه. بۆیه گه‌ر چین بیه‌وێت ئه‌مریكا تێك بشكێنێ و فشاری بخاته سه‌ر ئه‌وا ده‌توانێت مامه‌ڵه به دۆلار ڕابگرێت و یه‌ده‌گه‌كانی بفرۆشێت. له‌به‌رامبه‌ریشدا ئه‌مه‌ریكا ده‌توانێ گورزی كاریگهروتێكشكێنهر له‌چین بدات، له‌ڕووی سه‌ربازییه‌وه. ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و جیاوازییه گه‌وره‌یه‌ی له‌نێوان هێزی سه‌ربازی هه‌ردولا تێبینی ده‌كرێت. هه‌ربۆیه هه‌ردو وڵات به‌رده‌وام زۆر به‌هه‌ستیارانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یه‌كدیدا ده‌كه‌ن. به‌م هۆكاره‌ش پێشبینی ده‌كرێت كه چین و ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا به به‌رده‌وامی له‌ناو ئهوكهشهدا بمێننه‌وه، كه بریتیه له‌ژینگه‌ی ململانێ له پێناو باڵاده‌ستی لایه‌ك به‌سه‌ر لایه‌كه‌ی دیكه‌دا. له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه تائێستا وه‌سفێكی ورد و واقیعی نییه، بۆشیكردنهوهی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان ئه‌مەریكا و چین. بۆیه ده‌شێت باسترین گوزارشت بۆ وەسفی په‌یوه‌ندی ئه‌م دو ده‌وڵه‌ته بریتی بێت له (په‌یوه‌ندی نه هاورێیه‌تی نه دوژمنایه‌تی ، به‌ڵكو ته‌نها پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی).
ئه‌نجام
لێكدانه‌وه‌ی بارودۆخی جیهان ئه‌وه نیشان ده‌دات، كه جیهانی ئه‌مڕۆ له‌چاوه‌ڕوانی رودانی قه‌یرانێكی قوڵدایه. كه بێگومان ململانێ سیاسی و ئابووریه‌كانی نێوان هه‌ریه‌ك له‌چین و ئه‌مەریكا به‌شێكی سه‌ره‌كی و بزوێنه‌ری ده‌ستپێكن بۆ ده‌ركه‌وتنی سه‌ره‌تای قه‌یرانه‌كه.
هه‌ر بۆیه له‌باشترین دۆخدا مانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كان وه‌ك ئه‌و چه‌شنه‌ی كه‌له‌ئێستادا هه‌یه، وابه‌سته‌یه به پێداگری كردنی هه‌ردو هێز له‌سه‌ر ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كه له‌لایه‌ك ئه‌گه‌ره مه‌ترسیداره‌كان له دژی یه‌ك ده‌ڕه‌وێنێته‌وه، له‌لایه‌كی دیش ئه‌گه‌ره كراوه و پۆزه‌تیڤه‌كان بۆ هه‌ردولا دێنێته پێشه‌وه، له‌دیارترین ئه‌و هه‌نگاوه چاوهروانكراوهكانیش له‌م چوارچێوه‌یه‌دا بریتی ده‌بن له:
1. كاركردن بۆ ئاسایكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كان، له‌سه‌ر پێوه‌ری دۆستایه‌تی و په‌یوه‌ندی باشی و زیادكردنی گفتوگۆ و دیالۆگ له‌پێناو كۆتای هێنان به‌و خاڵانه‌ی كه جیاوازی له‌دیدو بۆچونه‌كاندا دێننه كایه‌وه. لهپێناوههنگاونان بۆوهلا نانی ئه‌و خاڵانه‌ی كه به‌درێژای مێژوو هۆكاری دروستكردن ناكۆكی و دوبه‌ره‌كی نێوانیان بون وه‌ك وه‌لانانی جیاوازییه ئاینی و ئایدۆلۆژی و كلتورییه‌كان.
2. پته‌وكردنی یه‌كده‌نگی و یهكڕای له‌دژی كۆی ئه‌و مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شانه‌ی كه ڕووبه‌ڕووی مافی مرۆڤ و سیتمی نێوده‌وڵه‌تی ودۆخی ئاشتی وئاسایشی جیهانی ده‌بێته‌وه.وه‌ك یه‌كده‌نگی له‌ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌كانی چه‌كی ئه‌تۆم وبه‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما و كێشه‌ی پیسبوونی ژینگه.....هتد .
3. رێككه‌وتن له‌سه‌ر پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه ئابوریه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات، چ له‌سه‌ر ئاستی نێوخۆی چ له‌سه‌رئاستی بازاڕهجیهانییهكان.
4. پشتگیری نه‌كردن له گروپه توندره‌وه‌كان و سیستم و رژێمه دیكتاتۆره‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی.وه په‌ره‌دان به‌دیموكراسی و مافی گه‌لان و مافی كه‌مینه‌كان له‌جیهاندا له‌بری پشتگیری له‌سیستمه دیكتاتۆره‌كان، (سوریا) به نمونه.
سه‌رچاوه‌كان:
ژینۆ محمد، پێگه‌ی چین و داهاتوی جیهان، گۆڤاری ئایدیا دیپلۆماتیك، ژماره6، ده‌زگای واڵا، چاپخانه‌ی كارۆ، سلێمانی، 2013.
ره‌نج جه‌عفه‌ر، چین و ده‌ركه‌وتنی نه‌وه‌ی پێنجه‌م، گۆڤاری كه‌وانه، ژماره 14، چاپخانه‌ی كارۆ، سلێمانی،2012.
سامی ره‌یحان، چین وڵاته زه‌به‌لاحه‌كه‌ی ئاسیا، گۆڤاری ئایدیا دیپلۆماتیك، ژماره4، ده‌زگای واڵا،چاپخانه‌ی كارۆ، سلێمانی، 2013.
گه‌رمیان محمد ئه‌حمه‌د، جیۆپۆڵه‌تیك و جوگرافیای سیاسی و سه‌ربازی رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا، چاپی یه‌كه‌م، چاپه‌مه‌نی گه‌نج 2012
موعته‌سه‌م نه‌جمه‌دین، چین له‌سه‌ده‌ی بیست و یه‌كدا، گۆڤاری كه‌وانه، ژماره 19، چاپخانه‌ی كارۆ، سلێمانی،2013.
موعته‌سه‌م نه‌جمه‌دین، چین له‌سه‌ده‌ی بیست و یه‌كدا جه‌مسه‌رێكی سه‌ره‌كیی نوێی ئابوری، گۆڤاری كه‌وانه، ژماره17، چاپخانه‌ی كارۆ، سلێمانی،2013.
ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵا، چین زلهێزی نوێی جیهان، چاپی یه‌كه‌م،هه‌ولێر، 2010.
سامان فه‌وزی، ئهمەریكاو چین ململانێ یان شهریكایهتی؟، گۆڤاری سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تان، سه‌نته‌ری لیكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیجی كوردستان، سلێمانی.
فرانسوا غودمو .. العلاقات الصينية-الأميركية: الجذور التاريخية والمستقبل الغامض
http://studies.aljazeera.net/reports/2013/10/2013102711238987451.htm
د.سعید الاوندی ، القرن الحادی والعشرون هل یكون امریكیا؟، دارالنهضه مصر للطباعه والنشر والتوزیع ، مصر ، 2002.
اقوی 10 جیوش فی العالم لعام 2013، علی الموقع:
http://www.ibda3world.com
صراع الهیمنه.. بین الصین و امریكا، علی الموقع:
http://www.egynews.net
صین تتجاوز الیابان لتصبح ثانی اكبر اسواق العالم لتكنلوجیا المعلومات بعد امریكا، علی الموقع:
http://www.alqudsalarabi.info
حجم استثمار صین فی امریكا ، علی الموقع:
http://www.almokhtsar.com
العلاقات الصینیه الامریكیه " لاصداقه ولاعداوه، علی الموقع:
http://www.arabsino.com
العلاقات الصینیه الامریكیه، علی الموقع:
http://arabic.cri.cn
العلاقات الصینیه الامریكیه، علی الموقع:
http://www.marefa.org
فراسوا غودمو ، العلاقات الصینیه الامریكیه: الجزور التأریخیه و المستقبل غامض، علی الموقع:
http://studies.aljazeera.net/reports
مصیر امریكا .. هل بات بید صین؟، علی الموقع:
http://www.syasi.com |
|
|