Print WWW.SBEIY.COM
 نا بۆ پرسی‌ كورده‌كان!
19/03/2015 15:17:22
ئۆرهان كه‌مال جه‌نگیز
لەئینگلزییەوە: بورهان عومەر


سه‌رۆك ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆگان وتی‌ "براكانم، هه‌رگیز گرفتێكیان نه‌بوه‌ وه‌ك پرسی كورده‌كان له‌م وڵاته‌دا. ئه‌مه‌ یه‌كێكه‌ له‌ ئه‌جێنداكانمان كه‌ كاری‌ به‌رده‌وامی‌ بۆ ئه‌كه‌ین".

بێگومان، ئه‌مه‌ یه‌كێكه‌ له‌و نمایشه‌ سیاسییه‌ هه‌رزانانه‌ی‌ به‌ ئامانجی‌ به‌ ده‌ستهێنانی‌ سۆزی‌ نه‌ته‌وه‌ په‌رسته‌كانی‌ توركیا. بەڵام ئه‌م چه‌ند دێڕه‌ كه‌مه‌ شتی‌ زۆرمان پێده‌ڵێت له‌و كۆسپانه‌ی‌ كه‌ روبه‌ڕوی‌ توركیا ده‌بێته‌وه‌ له‌ مامه‌ڵه‌ كردن له‌گه‌ڵ پرسی‌ كورده‌كان. له‌پێش هه‌مویان ئێمه‌ سه‌رۆكێكمان نیه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ كه‌ له‌سیستمی‌ په‌رله‌مانیدا هه‌یه‌. ئه‌ردۆگان هێشتا وه‌ك سه‌رۆكی‌ پارتی‌ دادو گه‌شه‌پێدان و سه‌رۆك وه‌زیران مامه‌ڵه‌ ده‌كات. هه‌مو رۆژێك ئه‌توانی‌ بیبینی‌ كه‌ خه‌ڵكی‌ بانگهێشت ده‌كات بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ 400 ئه‌ندام بۆ په‌رله‌مان. به‌ ئاشكرا ناڵێت كه‌ ده‌نگی‌ ئه‌وێت بۆ حكومه‌ته‌كه‌ی‌ بەڵام هه‌مو كه‌س به‌ ئاسانی‌ تێده‌گات كه‌ ئه‌و ده‌نگی‌ بۆ پارتی‌ دادو گه‌شه‌پێدان ئه‌وێت.

له‌سایه‌ی‌ سیستمی‌ ده‌ستوری‌ توركیا سه‌رۆكه‌كان وه‌ك ناوبژیوان وان كه‌سێكه‌ وه‌ك راگرتنی‌ هاوسه‌نگی‌ هێز و ده‌سه‌ڵاته‌كان مامه‌ڵه‌ ده‌كات. بەڵام له‌ئێستادا ئێمه‌ ئه‌م هاوسه‌نگیه‌مان له‌ده‌ستداوه‌. ئه‌گه‌ر پیاوی‌ ده‌وڵه‌تمان ئه‌بو له‌م ده‌زگایه‌دا كه‌ گرنگی‌ به‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتو نه‌دایه‌، من بڕوام وایه‌ پرۆسه‌ی‌ ئاشتی‌ زۆر باش به‌ره‌و پێش ده‌چو له‌ هه‌وڵه‌كانی‌ ئه‌م یان ئه‌و دا.

گرفتێكی‌ تری‌ قسه‌كانی‌ ئەردۆگان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر كورده‌كان بتوانن ببن به‌ سیاسه‌تمه‌دار، سه‌رباز یان هه‌رشتێكی‌ تر ئه‌وه‌ شتێك نه‌بو به‌ناوی‌ پرسی كورده‌كان. ئه‌توانین به‌ ئاسانی‌ درك به‌مه‌ بكه‌ین له‌ قسه‌كانیدا "كێشه‌ی‌ كورد چیه‌... چیتان نیه‌؟ سه‌رۆكتان نه‌بو؟ سه‌رۆك وه‌زیرانتان نه‌بو؟ وه‌زیرتان نه‌بو؟ به‌ڵێ‌ هه‌تانه‌".

پێموانیه‌ ئه‌م قسانه‌ كاردانه‌وه‌ یان حسابی‌ سیاسی‌ كه‌می‌ هه‌بێت، بەڵام كاردانه‌وه‌ی‌ هه‌یه‌ له‌سه‌ر بیركردنه‌وه‌كانی‌ ئۆردوگان له‌سه‌ر ئه‌م گرفته‌. ئه‌گه‌ر توندوتیژیه‌كان تاگرێت، پرسێك نیه‌ بۆ كورده‌كان. خه‌ڵك ئیتر سه‌ركوت ناكرێ‌، مافه‌كانی‌ مرۆڤ پێشێل ناكرێت، هیچ پێویستیه‌ك نیه‌ بۆ مافی‌ كولتورو زمان، زیاتر له‌وه‌ش. له‌كاتێكدا ئەردۆگان و هاوڕێكانی‌ شتێك نابینن وه‌ك كێشه‌ی‌ كورده‌كان وه‌ك به‌شێك له‌گرفتی‌ دیموكراتی‌ له‌توركیادا و هیچ گرنگی‌ ناده‌ن به‌ دیموكراسی‌. ئه‌یانه‌وێ‌ كه‌متر ببەخشن و زیاتر به‌ ده‌ستبهێنن، هه‌ر بۆیه‌ حكومه‌ت رۆڵێكی‌ ته‌واو ناچالاكی‌ هه‌یه‌ له‌به‌ره‌و پێشبردنی‌ پرۆسه‌ی‌ ئاشتی‌. هه‌مو داواكاریه‌كان له‌لایه‌ن عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانه‌وه‌ ده‌بێت سه‌ركرده‌ی‌ زیندانیكراوی‌ پارتی‌ كرێكارانی‌ كوردستان (په‌.كه‌.كه‌)، ئایا حوكومه‌ت قبوڵی‌ ده‌كات یان ره‌تیده‌كاته‌وه‌. بەڵام حكومه‌ت نه‌خشه‌ڕێگایه‌كی‌ ته‌واو رونی‌ نیه‌.

ئه‌مه‌ روبه‌ڕوی‌ گرفتێكی‌ د یكه‌مان ده‌كاته‌وه‌. له‌جیاتی‌ داننان به‌ مافه‌كانی‌ كوردا وه‌ك به‌شێك له‌دیموكراتیزه‌كردنی‌ توركیا، ئه‌بینین مافه‌ بنه‌ڕه‌تیكانی‌ كورد سه‌ودای‌ پێوه‌ ده‌كرێت له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌دا. پارتێكی‌ دیكه‌ له‌ شه‌قامی‌ سیاسی‌ توركیادا نابینرێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ فشار بخاته‌ سه‌ر AK پارتی‌ بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كورد به‌شێوه‌یه‌كی‌ دیموكراسیانه‌. له‌ بری‌ ئه‌وه‌ ده‌بینین ئیراده‌یه‌كی‌ به‌هێز نیه‌ یان نه‌خشه‌ ڕێگایه‌كی‌ دروست نیه‌ كه‌ گفتوگۆیه‌كی‌ نه‌ته‌وه‌ی‌ بێته‌ئاراوه‌ له‌سه‌ر ئه‌م گرفته‌. له‌ كاتێكدا ئه‌م هه‌مو هۆكارانه‌ هه‌بن به‌یه‌كه‌وه‌ پرۆسه‌ی ئاشتی‌ هه‌نگاوێك ده‌ڕواته‌ پێشه‌وه‌ و هه‌نگاوێك بۆ دواوه‌.

پێموایه‌ ته‌نها یه‌ك هۆكار هه‌یه‌ كه‌ ده‌توانێت ئه‌م واقیعه‌ بگۆڕێت ئه‌ویش پارتی‌ دیموكراتی‌ گه‌لانه‌  HDP پارتی‌ داكۆكیكه‌ر له‌ كورده‌كان. ئه‌گه‌ر بتوانن له‌ سه‌دا 10% ده‌نگه‌كان واته‌ 60 بۆ 70 كورسی‌ په‌رله‌مان به‌ ده‌ست بهێنن ئه‌و كات ئه‌توانن به‌ جدی‌ كار له‌سه‌ر پرۆسه‌ی‌ ئاشتی‌ بكه‌ن، به‌م شێوه‌یه‌ ته‌نها له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ په‌رله‌مان نامێننه‌وه،‌ به‌ڵكو ده‌توانن شانبه‌شانی‌ Ak  پارتی‌ بڕۆن، له‌هه‌مو حاڵه‌تێدا به‌ره‌وپێشچونه‌كان به‌ ته‌واوی‌ خێراو كاریگه‌ر ده‌بن به‌ نیسبه‌ت پرس یان كێشه‌ی‌ كورده‌كان.


سه‌رچاوه‌: توده‌ی‌ زه‌مان