Print WWW.SBEIY.COM
 به‌رده‌وام به‌، رۆژه‌كه‌مم خراپكرد
21/03/2015 11:12:46
تۆماس فریدمان
لەئینگلیزییەوە: بورهان عومەر


به‌م قسه‌یه‌ ده‌ستپێده‌كه‌ین "هه‌ڵه‌كردن له‌ مرۆڤه‌وه‌یه‌، به‌خشین له‌ خوداوه‌نده‌وه‌" من ئه‌مه‌شی‌ بۆ زیاد ده‌كه‌م "نه‌زانی‌" زیاتر له‌ مرۆڤه‌وه‌یه‌وه‌ ئه‌نجامه‌كه‌ی‌ به‌ ده‌گمه‌ن له‌ خوداوه‌یه‌. هیچ یه‌كێك له‌ ئێمه‌ مرۆڤ نین ئه‌گه‌ر به‌ڕێكه‌وتیش ده‌ست له‌ملانی‌ ئاره‌زوه‌كانمان بوبێتین به‌ ئاشكرا تێبینی‌ شكست یان نه‌زانینی‌ خۆمانمان نه‌كردبێت، راستیه‌كان له‌سه‌ر ئه‌رزی‌ واقیع پێكه‌نینیان دێت به‌ هیواكانمان. ته‌نها كاتێك سیاسه‌ت ده‌گۆڕێت كه‌ بۆشایی‌ نه‌زانینه‌كانمان فراوان ده‌بێت.

ئه‌مه‌ سیاسه‌تی‌ ئه‌مه‌ریكایه‌ له‌م رۆژانه‌دا له‌ رۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاستدا. بیر له‌ بۆشاییه‌كان بكه‌ره‌وه‌ له‌ئێران، ئیسرائیل و عێراق. ده‌رباره‌ی‌ ئه‌م بژاردانه‌ قسه‌ ده‌كه‌ین له‌م وڵاتانه‌دا كه‌ بۆ ماوه‌ی‌ نزیكه‌ی‌ 10 ساڵه‌ ده‌رگیرم له‌گه‌ڵیدا. به‌داخه‌وه‌، هیچ په‌یمانێكمان نیه‌ له‌گه‌ڵ باپیره‌ی‌ ئیسرائیل، له‌گه‌ڵ باوكی‌ ئێران یان كوڕوكچی‌ عێراق كه‌ بۆ ئازادكردن جێمانهێشت.

به‌ ئیسرائیل ده‌ست پێده‌كه‌ین، له‌ پێشبڕكێ‌ بۆ دروستكردنی‌ حكومه‌تی‌ داهاتو، سه‌رۆك وه‌زیران بینیامین ناتانیاهۆ و پارته‌كه‌ی‌ پارتی‌ لیكود  شكستیان به‌ سه‌رۆكی‌ پارتی‌ كرێكاران ئیسحاق هه‌رزوگ هێنا. هه‌فته‌ی‌ رابردو پێش هه‌ڵبژاردن ناتانیاهۆ 11 سەعات زۆر كاریگه‌رانه‌ ده‌ركه‌وت. زۆر ئاسان نیه‌ بزانین چی‌ مایه‌ی‌ نائومێدیه‌: ناتانیاهۆ زۆر حه‌ماسی‌ ده‌رده‌كه‌وت له‌ چه‌ند رۆژی‌ رابردودا بۆ سه‌ركه‌وتنی‌ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی‌، پابه‌ندبونی‌ خۆی‌ بۆ چاره‌سه‌ری‌ هه‌ردو وڵات له‌گه‌ڵ فه‌ڵه‌ستینیه‌كان راده‌گه‌یاند بۆ هاندانی‌ جوله‌كه‌كانی‌ ئیسرائیل بۆ ئه‌وه‌ی‌ بڕۆن ده‌نگ بده‌ن،  چونكه‌ وه‌ك وتی‌ زۆربه‌ی‌ عه‌ره‌به‌كانی‌ ئیسرائیل چون بۆ ده‌نگدان وه‌ك ده‌رئه‌كه‌وێت.

به‌ دڵنیاییه‌وه‌، سبه‌ینێ‌ ناتانیاهۆ پێچه‌وانه‌وه‌ ده‌بێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ قسه‌كانی‌ خۆی‌. وه‌ك ناهوم بارنیه‌ ستون نوس له‌ڕۆژنامه‌ی‌ یه‌دیۆت ئاهرۆنۆت ده‌نوسێت "به‌ڵێنه‌كانی‌ ناتانیاهۆ وه‌ك نوسین وایه‌ له‌سه‌ر به‌فر له‌ڕۆژێكی‌ زۆر گه‌رمدا". بەڵام له‌ڕاستیدا ئه‌مه‌ نیوه‌ باشه‌كه‌ی‌ ئیسرائیله‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌د گومانیه‌ی‌ كه‌ هه‌مو كه‌س دژی‌ ئێمه‌یه‌ كه‌ ناسیۆنالسته‌-دینیه‌كان كاریگه‌ریان هه‌بو له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌م په‌یامانه‌ له‌هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یدا. له‌گه‌ڵ ئه‌م راستیه‌دا له‌ ئێستادا 350,000 هه‌زار كه‌س نیشته‌جێبون له‌ وێست بانك, كێ‌ براوه‌ ده‌بێت له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا هیچ له‌و راستیه‌ ناگۆڕێت كه‌ قورسه‌ بزانین چاره‌سه‌ری‌ درێژخایه‌نی‌ ئاشتی‌ نێوان ئه‌م دو ده‌وڵه‌ته‌ ئه‌كرێ‌ له‌داهاتودا.

هه‌ڵه‌یه‌ ئه‌گه‌ر هه‌مو ئه‌مانه‌ بخه‌ینه‌ ئه‌ستۆی‌ ناتانیاهۆ. نه‌خوازراوترین شت شه‌ڕی‌ غه‌زه‌ بو كه‌ حه‌ماس ده‌ستپێشخه‌ربو له‌ هاوینی‌ رابردودا كه‌ هاویشتنی‌ موشه‌ك بو بۆ كه‌ناره‌كانی‌ فڕۆكه‌خانه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ ئیسرائیل و‌ قبوڵنه‌كردنی‌ فه‌ڵه‌ستینیه‌كان به‌ده‌ستپێشخه‌ری‌ هه‌ردو سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ پێشو (ئیهود باراك و ئیهوت ئۆڵمێرت) له‌سه‌ر هه‌مان ئه‌و بناغه‌یه‌ی‌ كه‌ ناتانیاهۆ كردی‌ .

له‌باره‌ی‌ ئێرانه‌وه‌، گریمانه‌یه‌ك له‌نێوان ره‌خنه‌گراندا هه‌یه‌ له‌سه‌ر نزیكبونه‌وه‌ی‌ سه‌رۆك ئۆباما بۆ سنورداركردنی‌ دانوستانه‌كان له‌سه‌ر به‌رنامه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ی‌ ئێران كه‌ ئه‌گه‌ر ئۆباما ئاماده‌ بوایه‌ گه‌مارۆی‌ ئابوری‌ زیاتری‌ به‌سه‌ر ئێراندا بسه‌پاندایا ئه‌وكات ئێرانیه‌كانیان لااواز ده‌كرد. ئه‌مه‌ ته‌نها مێژوی‌ 20 ساڵی‌ رابردو‌ كه‌ ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ بێكه‌ڵك ده‌رده‌خات. ئه‌مه‌ راستیه‌كی‌ ساده‌یه‌: له‌م دڕنده‌یه‌ی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاستدا ته‌نها شت كه‌ سه‌رنجی‌ هه‌مولایه‌ك راده‌كێشێت هه‌ڕه‌شه‌ی‌ رژێمه‌ روخاوه‌كانه‌، كه‌ ئۆباما هیچ كاریگه‌ریه‌كی‌ ئه‌وتۆی‌ له‌م شێوه‌یه‌ی‌ له‌سه‌ر ئێران نیه‌.

ئه‌وه‌ی‌ كه‌ له‌ئه‌فغانستان و عێراق رویدا، جه‌نگه‌كان هێزه‌كانمان و وڵاته‌كه‌مانیان ماندو كرد هه‌روه‌ك وه‌زیری‌ پێشوی‌ به‌رگری‌ ئه‌مه‌ریكا ڕۆبێرت گه‌یس وتی‌ كه‌ وه‌زیری‌ به‌رگری‌ داهاتو ئامۆژگاری‌ سه‌رۆك بكات بۆ ناردنی‌ هێزی‌ زه‌مینی‌ زیاتر بۆ رۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست "پێویسته‌ ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ تاقیبكرێته‌وه‌". ئایا شه‌ڕه‌كان سه‌ركه‌وتو بون؟ رای‌ گشتی‌ ئه‌مڕۆ له‌وانه‌یه‌ هه‌ست به‌م جیاوازیه‌ بكات، بەڵام ئه‌وان هه‌ستی‌ پێناكه‌ن. جیۆپۆله‌تیك هه‌موی‌ ده‌رباره‌ی‌ كاریگه‌ری و هێزه‌. ئێمه‌ دانوستان له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كه‌ین به‌بێ‌ به‌كارهێنانی‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی‌ جدی‌ به‌هێز. ئایه‌توڵاكان ئه‌مه‌ ده‌زانن. من دڵنیام, له‌م بارودۆخه‌دا تیمه‌كه‌ی‌ ئۆباما هه‌وڵی‌ باشترین رێكه‌وتن ده‌ده‌ن له‌گه‌ڵ ئێراندا. بەڵام رێكه‌وتنه‌ راسته‌قینه‌كه‌ له‌سه‌ر ئه‌رزی‌ واقیع نیه‌.

هێشتا ئه‌م به‌یانیه‌تم خراپ نه‌كردوه‌؟ دو بڕگه‌ی‌ زیاتری‌ ترم ده‌وێت. ئێمه‌ فێرده‌بین له‌ كه‌ناری‌ بۆمبێك له‌گه‌ڵ ئێران بژین، بەڵام پێویست نیه‌ به‌لایه‌نی‌ كه‌مه‌وه‌ له‌گه‌ڵ بۆمبێكی‌ ته‌وقیتكراوی‌ وه‌ك ده‌وڵه‌تی‌ ئیسلامی‌ بژین كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی‌ وێرانكردن و سه‌ربڕین ده‌كات؟ من دژایه‌تی‌ داعش ده‌كه‌م زیاد له‌هه‌ر كه‌سێكی‌ تر، بەڵام رێگه‌م بده‌ پرسیارێكی‌ تر بكه‌م, ئایا پێویسته‌ چه‌ك بده‌ینه‌ داعش؟ یان ڕێگه‌مبده‌ به‌جۆرێكی‌ تر پرسیاره‌كه‌ بكه‌م: بۆچی‌ ئێمه‌، بۆ سێیه‌م جار، له‌دوای‌ 11ی‌ سێپته‌مبه‌ره‌وه‌ له‌ بری‌ ئێران شه‌ڕێك ده‌كه‌ین؟

له‌ 2002 دوژمنی‌ سه‌ره‌كی‌ ئێرانمان له‌ناوبرد له‌ ئه‌فغانستان (رژێمی‌ تاڵیبان). له‌ 2003 سه‌ره‌كیترین دوژمنی‌ ئێرانمان له‌ جیهانی‌ عه‌ره‌بی‌ له‌ ناوبرد (سه‌دام حوسێن). بەڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ شكستمانمان هێنا له‌ دروستكردنی‌ داواكاریه‌كی‌ به‌هێزی‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ، كه ‌ببێته‌ هۆی‌ ڕاگرتنی‌ هاوسه‌نگی‌ له‌گه‌ڵ ئێراندا، بۆشاییه‌كی‌ گه‌وره‌مان دروستكرد له‌ عێراق و به‌شێكی‌ فراوانی‌ جیهانی‌ سونه‌یی‌ عه‌ره‌بی‌. بۆیه‌ ئێستا تاران به‌شێوه‌یه‌كی‌ ناڕاسته‌وخۆ ده‌ستیگرتوه‌ به‌سه‌ر چوار پایته‌ختی‌ عه‌ره‌بی‌: به‌یروت، دیمه‌شق، سه‌نعا و به‌غدا.

داعش، له‌گه‌ڵ هه‌مو تاوانه‌كانیدا، سه‌ریهه‌ڵدا له‌ ناوچه‌ عه‌ره‌ب سونیه‌كان وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ شكستی‌ عه‌ره‌بی‌ سونیی‌ كه‌ تێكه‌ڵه‌یه‌كن له‌پاشماوه‌ی‌ حزبی‌ به‌عسی‌ سه‌دام حوسێن له‌گه‌ڵ توندڕه‌وه‌ سونیه‌كانی‌ ناوه‌ڕاست و كۆمه‌ڵێك ئایدۆلۆژیا و كۆمه‌ڵه‌ كه‌سانێكی‌ تر له‌ سه‌رانسه‌ری‌  جیهانی‌ موسوڵمانانی‌ سونه‌. به‌  ئاشكرا رقم له‌ داعشه‌ و نامه‌وێت بڵاوببێته‌وه‌ یان ده‌ست به‌سه‌ر عێراقدا بگرێت. به‌ساده‌ی‌ ئه‌م پرسیاره‌ ده‌كه‌م، چونكه‌ كه‌سی‌ تر نه‌یكردوه‌: ئایا به‌ڕاست له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ ئێمه‌یه‌ دوا به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م ئێراندا بڕوخێنین بۆئه‌وه‌ی‌ عێراق به‌ته‌واوی‌ بكه‌وێته‌ ژێر ركێفی‌؟ له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ كه‌ ئێستا میلیشیا شیعه‌كان دژی‌ داعش شه‌ڕ ده‌كه‌ن، حوكمڕانیی‌ باشتر ده‌كه‌ن؟ به‌ڕاست؟

ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ ده‌ربكه‌وێت ئه‌وا ئێمه‌ ته‌نها بژارده‌ی‌ خراپمان هه‌یه‌ له‌ رۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاستدا، هیچ شتێك نیه‌ كاربكات، هۆكارێك هه‌یه‌: له‌به‌رئه‌وه‌ رابردو پێشه‌كیه‌كه‌، رابردو برینێكی‌ له‌سه‌ر ده‌ماره‌كانی‌ ئه‌م زه‌ویه‌ نه‌خشاند زۆر ئاسان نیه‌ ببینیت شتێكی‌ جوان و ته‌ندروستانه‌ به‌م زوانه‌ گه‌شه‌ بكات، بمبورن بۆ بێزاركردنتان.


سه‌رچاوه‌: نیویۆرک تایمز