|
کاریگەری قەیرانی دارایی لەسەر كەمبونەوەی ناوەندی داهاتی ساڵانەی تاكەكەس لەهەرێمدا |
23/03/2015 16:00:15 |
ئا/ ئەیوب حەسەن
پێشه‌كی
ره‌نگه كوردستان خراپترین جوگرافیا بێت بۆ ئابوریناس، پێده‌چێت له‌م سنوره پهیوهستیهك له نێوان ئابوریناس و داتا‌و زانیاری ئابوری‌دا نه‌مابێته‌وه، هه‌ر ئه‌مه‌ش به چه‌شنێكه كه ئه‌سته‌مه بتوانرێت توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌و بواره‌دا بكرێت، زانیاری و ئابوری په‌یوه‌ندیه‌كی به‌پێز و ورد و به‌رده‌وام له نێوانیاندایه، به‌شێك له ئابوری‌ناسان ئاماژه بۆ جۆرێك له‌ئابوری ده‌كه‌ن ئه‌ویش ئابوری زانیاری (اقتصاد المعلومات، (information Economy
له دوای دروستبونی قه‌یرانی دارایی هه‌رێم كه نزیكه‌ی چوارده مانگێك ده‌بێت، زۆر له ئاماژه ئابوریه‌كان به‌ره‌و ئاستێكی نزم رۆشتن وه‌ك داهاتی تاكه‌كه‌س، هه‌ندێكی تریان به‌ره‌و به‌زر بونه‌وه چون وه‌ك رێژه‌ی بێكاری و هه‌ژاری، هه‌ڵبه‌ته دونیایه‌ك له‌پاشماوه‌ی خراپ و مه‌ودادرێژ به‌سه‌ر ئابوری كوردستانه‌وه جێده‌مێنێت. یه‌كێك له‌و ئاماژه ئابوریانه‌ی كه له‌م قه‌یرانه‌دا به‌ره‌و نزمبونه‌وه چو ناوه‌ندی داهاتی ساڵانه‌ی تاكهكهسە له هه‌رێمدا، بۆ كۆمه‌ڵگایه‌كی موچه‌خۆری وه‌ك هه‌رێم كه به ته‌نها له كه‌رتی گشتیدا زیاتر له ملیۆنێک و شه‌ش سه‌د هه‌زار موچه خۆری هه‌یه و له كه‌رتی تایبه‌تیشدا ژماره‌یه‌كی تر، به‌جۆرێك ده‌كرێت پێی بوترێت كۆمه‌ڵگایه‌كی موچه خۆر، موچه په‌یوه‌سته به ئابوری ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌دانیشتوانی هه‌رێمه‌وه، له‌م توێژینه‌وه‌دا زیاتر پشت به موچه بەستراوە وه‌ك داهاتی به‌شێكی دانیشتوانی هه‌رێم له‌به‌ر نه‌بونی داتا له‌سه‌ر لایه‌نه‌كانی تر وه‌ك سود و قازانج ده‌ست نه‌كه‌وت زیاتر پشت به موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌ستراوه .
ئه‌و زانیاریانه‌ی كه له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا به‌كارهاتون پێشتر له 20.5.2013 له‌به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئاماری سلێمانی بڵاو كراونه‌ته‌وه و له زۆرێك له سایت و رۆژنامه‌كاندا بڵاو كراوه‌ته‌وه.
1- داهاتی تاكه‌كه‌س (personal income) :
بریتیه له‌و داهاته‌ی كه تاك ده‌ستی ده‌كه‌وێت له‌ئه‌نجامی به‌شداری كردنی له پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێناندا وه‌ك موچه‌و كرێ كرێكار‌و سود یان ئه‌و داهاته‌یه كه تاك ده‌توانێت هه‌ڵی بگرێت به‌ڕاسته‌وخۆی، ده‌توانێـت هه‌ڵسوكه‌وت به‌و پاره‌یه‌وه بكات پاش لێده‌ركردنی باج، ده‌توانێت خه‌رجی بكات بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستیه‌كانی یاخود ده‌توانێت به‌شێكی وه‌ك پاشه‌كه‌وت هه‌ڵبگرێت.
2- نێوه‌ندی داهاتی تاكه‌كه‌س: (per capita income)
بریتیه له به‌های داهاتی نه‌ته‌وه‌یی كه دابه‌ش ده‌كرێت به‌سه‌ر ژماره‌ی دانیشتواندا، زۆر جار نێوه‌ندی داهاتی تاكه‌كه‌س وه‌ك لایه‌نێكی پۆلێنكاری به‌كارده‌هێنرێت بۆ ده‌وڵه‌ته جیاوازه‌كان و پۆلێنكردنیان به‌سه‌ر وڵاتێكی بێ هێز و به‌هێزدا. به‌رز بونه‌وه‌ی نێوه‌ندی داهاتی تاكه‌كه‌س به مانای ئه‌وه نایه‌ت كه هاونیشتیمانی له‌بارێكی ئابوری نایابدا بژی. ناوه‌ندی داهاتی تاكه‌كه‌س ئابوریناسهكان پشتی پێ ده‌به‌ستن بۆ دیاری كردنی هێزی ئابوری وڵاتان .
داهاتی تاكه‌كه‌س له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی تر‌و له كارێكه‌وه بۆ كارێكی تر جیاوازه، هه‌روه‌ها داهاتی تاك په‌یوه‌ندیه‌كی راسته‌وانه‌ی هه‌یه له‌گه‌ڵ داهاتی ده‌وڵه‌تدا، گه‌ر داهاتی ده‌وڵه‌ت زیاد بكات ئه‌وه داهاتی تاكیش زیاد ده‌كات، به‌ڵام ده‌كرێت ئه‌م په‌یوه‌ندیه پێچه‌وانه بێته‌وه له‌هه‌ندێك ده‌وڵه‌تدا داهاتی ده‌وڵه‌ت زیاد ده‌كات، به‌ڵام داهاتی تاك زیاد ناكات و له ئاستێكی نزمدایه، ره‌نگه ده‌وڵه‌ت ئه‌و داهاته بۆ پرۆژه‌ی سه‌ربازی دایبن بكات یاخود پرۆژه‌ی ژێرخانی ئابوری، له‌هه‌ندێك وڵات‌دا گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌ده‌ردانی دارایی و ئابوری و دزیكردن لهموڵكی گشتی هه‌یه له‌م ناوچانه‌دا گه‌ر داهاتی حكومه‌تیش زیاد بكات ئه‌وه داهاتی تاك زیاد ناكات.
هه‌ركاتێك كه بارودۆخی ئابوری ده‌وڵه‌تێك لاواز بو، داهات و كرێ له ئاستێكی نزمدا بو به‌مانای ئه‌وه دێت كه ده‌وڵه‌ت ده‌سه‌ڵاتی نیه به‌سه‌ر ئابوری‌دا. له ده‌وڵه‌ته نه‌وتیه‌كاندا هه‌میشه نێوه‌ندی داهاتی تاكه‌كه‌س له به‌رزبونه‌وه و نزمبونهوهدا ده‌رئه‌نجامی ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی كه به‌سه‌ر نرخی په‌ترۆڵدا دێت له بازاڕه‌كانی جیهاندا.
3- ئاماری نێوه‌ندی داهاتی مانگانه‌ی تاكه‌كه‌س :
به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ی له 20.5.2014 دا له به‌رێوبه‌رایه‌تی ئاماری سلێمانی بڵاو كراوه‌ته‌وه، تێیدا چه‌ند بهراوردكاریهك له نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی ناوه‌ندی ده‌كات له‌ڕوی ناوه‌ندی داهاتی مانگانه‌ی تاكه‌كه‌س و رێژه‌ی بێكاری و رێژه‌ی هه‌ژاری له‌نێوان هه‌ردو حكومه‌تی نێوه‌ندی و حكومه‌تی هه‌رێمدا به‌م چه‌شنه‌ی خواره‌وه.
خشته‌ی ژماره (1)
له‌م خشته‌ی سه‌ره‌وه‌دا ده‌بینین كه له‌ناوه‌ندی داهاتی مانگانه‌ی تاكه‌كه‌س له حكومه‌تی هه‌رێم (205,354 دینار)ه، به‌رزتره وه‌ك له ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی حكومه‌تی عێراقی كه ناوه‌ندی داهاتی مانگانه‌ی تاكه‌كه‌س (138,800 دینار)ه، به‌هه‌مان شێوه رێژه‌ی هه‌ژاری له‌هه‌رێمدا نزیكه‌ی (5%)ی كۆی دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستانه، به‌ڵام له‌حكومه‌تی ناوه‌ندیدا رێژه‌ی هه‌ژاری نزیكه‌ی (23%) دانیشتوانی پێكده‌هێنێت، رێژه‌ی بێكاری له‌هه‌رێمدا (6%) به‌ڵام له‌حكومه‌تی عێراقیدا نزیكه‌ی (%8,3) به‌ڵام هێشتا رێژه‌ی بێكاری كه(6%) هێشتا ڕێژه‌یه‌كی كه‌م نیه بۆ حكومه‌تی هه‌رێم به به‌راورد به ژماره‌ی دانیشتوانی هه‌رێم.
به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ی به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی ئاماری سلێمانی ده‌بنین له‌هه‌ر سێ بواره‌كه‌دا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پێشه‌وه‌یه، ئه‌مه‌ش به‌و مانایه نایه‌ت كه له‌هه‌رێمدا حكومه‌تێكی شه‌فاف و كارا‌و به‌هێز هه‌یه یانی حكومه‌تێكی خاڵی له گه‌نده‌ڵی هه‌یه، بگره حكومه‌تی هه‌رێم حكومه‌تێكه زیاتر نیه له‌حكومه‌تی عێراقی، ره‌نگه كۆمه‌ڵه هۆكارێك هه‌بن كه پاڵنه‌ری ئه‌و ئاماژانه بن له‌هه‌رێمدا بارودۆخێكی ئارام و ئاسایش هه‌یه، له حكومه‌تی عێراقیدا پێچه‌وانه‌كه‌ی، له‌هه‌رێمدا كه‌رتی تایبه‌ت به‌هۆی ئارامی و ئاسایشه‌وه ده‌ورێكی به‌رچاو ده‌بینیت له‌بردنه پێشه‌وه‌ی ئاماژه ئابوریه‌كاندا، به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه نائارامه‌ی له‌ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی حكومه‌تی عێراقدا هه‌یه به‌هۆی هه‌بونی ته‌قینه‌وه‌ی به‌رده‌وام و تیرۆر و شه‌ری تایفیه‌وه، کە وه‌ها ده‌كات ئاستی بژێوی به‌ره‌و خراپون بچێت و رێژه‌ی هه‌ژاری زیاتر بێت، به‌هه‌مان شێوه كه ئارام و ئاسایش نه‌بو پرۆسه‌ی سه‌رمایه گوزاری و وه‌به‌رهێنانیش تێدا لاواز ده‌بێت و هه‌روه‌ها رێژه‌ی بێكاریش به‌رده‌وام به‌رز تر ده‌بێت.
4- حكومه‌تی هه‌رێم و قه‌یرانی دارایی :
حكومه‌تی هه‌رێم به هۆی سیاسه‌تی نه‌وت و ناشه‌فافی لهداهاتهكانی نه‌وت و نه‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و داهاتانه‌ی كه له‌نه‌وت ده‌ستی ده‌كه‌وێت بۆ حكومه‌تی عێراق و ملكه‌چ نه‌كردنی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ بڕیاره‌كانی حكومه‌تی ناوه‌ندی له‌باره‌ی داهاتی ناوخۆی و باج و گومرگی خاڵه سنوریه‌كان، وه‌هایان كرد كه حكومه‌تی عێراق پشكی هه‌رێم كه 17% یه له بودجه‌ی عێراق له لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه ببڕێت، جگه له‌وه‌ی كه وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندی ناشه‌فاف بو، به‌هه‌مان شێوه له‌گه‌ڵ هه‌رێمیشدا ناشه‌فاف بو، بارودۆخێك نیه بۆ په‌یداكردنی زانیاری دروست له‌سه‌ر نه‌وت گاز له هه‌رێمدا.
دوای جێبه‌جێكردنی بڕینی پشكی هه‌رێم ته‌واوی ئامار‌و رێژه‌كان پێچه‌وانه ده‌بنه‌وه و ده‌گه‌نه ئاستێكی خراپ، تێكڕای داهاتی ساڵانه‌ی تاكه‌كه‌س له هه‌رێمدا به‌ره‌و و نزمبونه‌وه ده‌چێت و رێژه‌ی بێكاری زیاتر ده‌كات و رێژه‌ی هه‌ژاریش به‌هه‌مان شێوه، یان قه‌یرانی دارایی هه‌رێم كاریگه‌ریكی خراپ به‌سه‌ر ته‌واوی په‌یكه‌ری ئابوری هه‌رێمه‌و جێهێشتوه و رەنگه بۆ ساڕێژكردنی ئه‌و برینه ئابوریانه‌ی سه‌ر جه‌سته‌ی هه‌رێم چه‌ند ساڵێكی تری بوێت تا ده‌گاته‌وه ئاستی پێش قه‌یرانی دارایی.
خشته‌ی ژماره (2)
له‌ساڵی 2013 دا داهاتی ساڵانه‌ی تاكه‌كه‌س له‌هه‌رێمی كوردستاندا نزیكه‌ی (2,464,248 ) دو ملێون و چوار سه‌د و شه‌ست و چوار هه‌زارو دو سه‌د و چل و هه‌شت دیناره، له‌هه‌مان ساڵدا قه‌یرانی دارایی هه‌رێم نه‌بو موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و موچه خۆرانی حكومه‌ت بێ دواكه‌وتن له‌كاتی خۆیدا ده‌درا به‌فه‌رمانبه‌ران، و به‌به‌راورد به ئێستا جوڵه‌ی ئابوری هه‌رێم له ئاستێكی باشتردا بو.
به‌ڵام له‌ساڵی 2014 دا كه قه‌یرانی دارایی دروست بو، ئیتر حكومه‌تی هه‌رێم له دوای یهكچارهكهسهده له‌ته‌مه‌ن نه‌یتوانی موچه‌ی یه‌ك مانگی فه‌رمانبه‌ران دابین بكات، ئیتر پێدانی موچه دواكه‌وتنی به‌خۆیه‌وه دی هه‌ندێك جار 40 رۆژ جارێك موچه دابه‌ش ده‌كرا و هه‌ندێك جار 55 رۆژ زیاتریش له وه‌زاره‌تێكه‌وه بۆ وه‌زاره‌تێكی تر، تێكڕای دواكه‌وتنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌هه‌رێمدا بۆ دابه‌شكردنی موچه 50 رۆژه، له‌م ئاماژه‌یه‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه ناوه‌ندی داهاتی ساڵانه‌ی تاكه‌كه‌س له هه‌رێمدا بۆ 1,478,549 یه‌ك ملێۆن و چوارسه‌د و حه‌فتا و هه‌شت هه‌زار و پێنج سه‌د و چل و نۆ دینار دابه‌زی.
كه‌واته له‌ساڵی 2013 بۆ 2014 داهاتی ساڵانه‌ی تاكه‌كه‌س له هه‌رێمدا به‌هۆی دواكه‌وتنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆرانه‌وه نزیكه‌ی (985,699) نۆ سه‌د و هه‌شتا و پێنج هه‌زار و شه‌ش سه‌د و نه‌وه‌د و نۆ دینار كه‌میكردوه.
له‌سێ مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2015 دا نێوه‌ندی داهاتی تاكه‌كه‌س بۆ ئاستێكی نزمتر داده‌به‌زێت به‌هۆی دواكه‌وتنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی و موچه‌خۆرانی حكومه‌تی هه‌رێم كه نزیكه‌ی 80 رۆژ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی دوا ده‌كه‌وێت له‌سێ مانگی سه‌ره‌تای ساڵی 2015 دا كه ره‌نگه ژماره‌ی ئه‌و رۆژانه‌ی كه موچه‌ی مانگانه‌ی تێدا دابه‌شده‌كرێت له‌و ژماره‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌ش زیاتر بێت واته ره‌نگه بگاته 90 رۆژ یان زیاتر. گه‌ر بارودۆخی هه‌رێم به‌م چه‌شنه بێت تا كۆتایی ساڵی 2015 ئه‌وه نێوه‌ندی داهاتی ساڵانه‌ی تاكه‌كه‌س (924,093) نۆ سه‌د و بیست و چوار هه‌زارو نه‌وه‌د و سێ هه‌زار دینار، واته ئه‌گه‌ر ساڵی 2013 به‌راورد بكه‌ین به‌ساڵی 2015 ئه‌وه ناوه‌ندی داهاتی ساڵانه‌ی تاكه‌كه‌س نزیكه‌ی (1,540,155) یه‌ك ملیۆن و پێنج سه‌د و چل هه‌زار دینار و سه‌د و په‌نجا و پێنج هه‌زار دینار كه‌می كردوه، ناوه‌ندی داهاتی ساڵانه‌ی تاكه‌كه‌س له‌ساڵی 2015 دا به‌راورد به ساڵی 2014 نزیكه‌ی (554,456) پێنج سه‌د و په‌نجاو چوار هه‌زار و چوار سه‌د و په‌نجا و شه‌ش سه‌د دینار كه‌میكردوه.
5- رێژه‌ی كه‌مبونه‌وه‌ی داهاتی ساڵانه‌ی تاكه‌كه‌س له هه‌رێمدا:
خشته‌ی ژماره (3)
له‌م خشته‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌دا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه رێژه‌ی سه‌دی كه‌مبونه‌وه‌ی ناوه‌ندی داهاتی ساڵانه‌ی تاكه‌كه‌س له‌ساڵی 2014 به‌راورد به ساڵی 2013 به‌ڕێژه‌ی (-40%) ده‌بینین لێره‌دا به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا چل كه‌میكردوه، هه‌روه‌ها له سێ مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2015 به‌راورد به ساڵی 2013 ده‌بینین كه به‌ڕێژه‌ی (% 62,50- ) كهمیکردوه، گه‌ر بارودۆخی ئابوری هه‌رێم به‌م چه‌شنه له‌نێو قه‌یرانی دارایدا بێت و هه‌وڵه‌كانی هه‌رێم بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م قه‌یرانانه به‌م چه‌شنه‌ی ئێستا بن به‌رده‌وام نێوه‌ندی داهاتی ساڵانه‌ی تاكه‌كه‌س به‌ره‌و نزمبونه‌وه ده‌چێت و باری ئابوری هه‌رێم ده‌گاته ژماره‌ی خراپتر.
6- چه‌ماوه‌ی داهاتی ساڵانه‌ی نێوەندی تاكه‌كه‌س له هه‌رێمدا :
چه‌ماوه‌ی ناوه‌ندی داهاتی ساڵانهتی تاكه‌كه‌س بۆ هه‌ر سێ ساڵی 2013 و 2014 و 2015
له‌م چه‌ماوه‌ی سه‌ره‌وه‌دا ده‌بینین كه داهاتی ساڵانه‌ی تاكه‌كه‌س له‌هه‌رێمدا له‌پێش قه‌یرانی دارایدا له‌ساڵی 2013 دا (2,464,248 ) دو ملێون و چوار سه‌د و شه‌ست و چوار هه‌زارو دو سه‌د و چل و هه‌شت دیناره، چه‌ماوه‌كه له به خاڵی A دیاریکراوه، له ساڵی 2014 دا نێوه‌ندی ساڵانه‌ی تاكه‌كه‌س نزم ده‌بێته‌وه بۆ 1,478,549 یه‌ك ملیۆن و چوارسه‌د و حه‌فتا و هه‌شت هه‌زار و پێنج سه‌د و چل و نۆ دینار، واته له‌سه‌ر چه‌ماوه‌كه له‌خاڵی A به‌ره‌و خوار ده‌بێته‌وه تا ده‌گاته خاڵی B كه به‌مانای كه‌مبونه‌وه‌ی ناوه‌ندی داهاتی ساڵانه‌ی تاكه‌كه‌س، وه‌ك دەبینین له‌سێ مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2015 دا گه‌ر قه‌یرانه‌كان چارهسهرهر نه‌بن وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه ئه‌وه نێوه‌ندی داهاتی ساڵانه‌ی تاكه‌كه‌س له‌م ساڵادا ده‌بێته (924,093) نۆ سه‌د و بیست و چوار هه‌زارو نه‌وه‌دو سێ هه‌زار دینار، وهناوهندی داهاتی ساڵه‌ی تاكه‌كه‌س له‌سه‌ر چه‌ماوه‌كه ده‌گاته خاڵی C به‌مانای به‌ره‌و خراپتربونی ناوه‌ندی داهاتی ساڵانه‌ی تاكه‌كه‌س له‌هه‌رێمدا ده‌بینن ساڵ به‌دوای ساڵ كاریگه‌ری قهیرانهدارایهكه زیاتر ده‌بێت.
7- كاریگه‌ریه خراپه‌كانی قه‌یرانی دارایی هه‌رێم :
له ماوه‌ی قه‌رانی دارایی هه‌رێمدا زۆر ئاماژه‌ی ئابوری به‌ره‌و نزم بونه‌وه و به‌رزبونه‌وه چون، ناوه‌ندی داهاتی ساڵانه‌ی تاكه‌كه‌س به‌ره‌و نزمبونه‌وه چو، ئاستی هه‌ژاری به‌ره‌و بهرزبونهوهچو، رێژه‌ی بێكاری به‌ره‌و بهرزبونهوهچو، به‌گشتی قه‌رانی دارایی هه‌ریم مایه‌ی زیانن، به‌ڵام له‌هه‌رێمدا خراپترین كاریگه‌ری ده‌بێت، چونكه هه‌رێم خاوه‌نی ژیرخانێكی ئابوری به‌هێز نیه، هه‌روه‌ها خاوه‌نی بانكێكی ناوه‌ندی خاڵیه، نهیهدهكی لهدۆلارو یۆر هه‌یه و نه یههكی ئاڵتونی هه‌یه تابتوانیت له‌و كاتانه‌دا بۆ كه‌مبونه‌وه‌ی هیزی قهرانهكه له‌سه‌ر ئابوری هه‌رێم و چالاكیه ئابوریه‌كانی. له‌م بار‌و دۆخه‌دا كه قه‌یران به‌ره‌و خراپتر چون خه‌رجیه‌كان بۆ پركردنه‌وه‌ی پێدوایسته زهروریهكان زیاتر ده‌بێت له‌و داهاته دیاری كراوه‌ی كه هه‌یه، بۆیه قه‌رزكردن بۆ پركردنه‌وه‌ی پێداویسته زهریهكان په‌یدا بوه ئه‌مه‌ش خراپترین باره كه توشی دانیشتوانی هه‌رێم بوه.
8- هۆكاره‌كانی قه‌یرانی دارای هه‌رێم :
كارەكته‌ره‌كانی دروستبونی قه‌یرانی دارایی هه‌ریم به پله‌ی یه‌كه‌م نه‌وت و سیاسه‌تی نه‌وتی هه‌رێم بو، به‌جۆریك بو كه حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌و داهاته‌ی كه له‌نه‌وت ده‌ستی هه‌رێم ده‌كه‌وت نه ده‌گه‌ڕێنرایه‌وه بۆ حكومه‌تی مه‌ركه‌زی و هه‌ریم بودجه‌ی خۆیشی له به‌غدا وه‌رده‌گرت ئه‌و داهاتانه‌ی كه له‌نه‌وت ده‌ستی هه‌ریم ده‌كه‌وت له‌ناوخۆشدا شه‌فاف نه‌بو، دواتر حكومه‌تی ناوه‌ند به بیانوی نه‌وت و داهاتی نه‌وتی هه‌رێمه‌وه بودجه‌ی هه‌رێمی بڕی و ئه‌و داهاته‌ی كه لهنهوتیش ده‌ستی هه‌رێم ده‌كه‌وت نه‌توانرا وه‌ک جێگره‌وه‌ی 17% بودجه‌ی عیراقه‌وه ده‌هات پێ پڕ بكرێته‌وه.
دواتر داهاته ناوخۆیی وه‌ك داهاتی خاڵهگومورگیهكانی هه‌رێم و داهاتی ئاو و كاره‌با و ئه‌و داهاته‌ی كه‌له سزای شۆڤێرو سه‌رچاوه‌كانی تر ده‌ست ده‌كه‌وتن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ حكومه‌تی ناوه‌ندی.
9- چاره‌سه‌ر كردنی قه‌یرانی دارایی :
* ره‌نگه قه‌یرانی دارایی هه‌رێم له‌ئێستادا زیاتر له‌ناو گرفته سیاسیه‌كاندا بێت هێنده له‌نێو ئابوری‌دا نه‌مابێته‌وه، ره‌نگه پلانی دارایی هه‌رێم هێنده‌ی رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی مه‌ركه‌زیدا سودی نه‌بێت، له‌به‌رئه‌وه رێكه‌وتنه‌وه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندا كاریگه‌ری زیاتر ده‌بێت و رێگایه‌كه بۆ چاره‌سه‌ر كردنی قه‌یرانی دارایی، به‌ڵام ڕێكه‌وتنه‌وه و جێبه‌جێكردنی ئه‌و رێكه‌وتنه‌ی كه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندیدا كراوه وه‌ك ئه‌وه‌ی كه هه‌ردولا له‌سه‌ری رێكه‌وتن وه‌ك خۆی جێبه‌جێبكرێت، رێگایه‌كی خێرایه بۆ چاره‌سه‌كردنی قه‌یرانی دارایی.
* قه‌رزی ده‌ره‌كی هه‌رچه‌نده وه‌ك هۆكارێك بۆ په‌یداكردنی داهات حساب ده‌كرێت، به‌ڵام زۆرینه‌ی ئابوری‌ناسان بۆچونیان وه‌هایه كه قه‌رزی ده‌ره‌كی خراپترین رێگه‌یه تا به‌هۆیه‌وه له‌قه‌یراندا ده‌ستی بۆ ببرێت، جگه له‌وه‌ی كه قه‌رزی ده‌ره‌كی هه‌رێم كارێكی دژوار ده‌بێت، چونكه هه‌رێم وه‌ك ده‌وڵه‌تێك نیه تا بتوانرێت قه‌رزی به‌و رێژه سوده جیهانیه‌وه ده‌ستی بكه‌وێت، ره‌نگه سودی قه‌رزه‌كه له‌سه‌ر هه‌رێم زیاتر بێت و هه‌روه‌ها به‌هۆی كۆت و به‌نده‌كانی قه‌رزی ده‌ره‌كیه‌وه ئابوری وڵات ده‌كه‌وێته مه‌ترسیه‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌و قه‌رزه‌ی كه قه‌راره بكرێت گه‌ر بۆ مه‌به‌ستی پێدانی موچه بێت ئه‌وه خراپتر ده‌بێت، چونكه خێرا ئه‌و پاره‌یه وه‌ك موچه دابه‌شده‌كرێت خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت خاڵی ده‌بێته‌وه، به‌ڵام گه‌ر بۆ مه‌به‌ستی بونیاتنانی پرۆژه‌ی ژێرخانی ئابوری بێت یاخود بۆ وه‌به‌رهێنان بێت باشتره له‌وه‌ی كه ئه‌و پاره‌یه كه له موچه‌دا خه‌رج بكرێت.
* هه‌وڵدان بۆ زیاتركردنی سه‌رچاوه‌كانی داهاتی ناوخۆی وه‌ك زیاتر كردنی گومرگ له‌سه‌ر هێڵه‌كانی گه‌یاندن و له‌سه‌ر ئه‌و كاڵایانه‌ی كه زیانمه‌ند وه‌ك خواردنه‌وه‌ی كحولی و جگه‌ره، ده‌بێته هۆكارێك بۆ زیاتر بونی داهات بۆ حكومه‌تی هه‌رێم.
*یاخود ده‌بێت هه‌نارده‌كردنی نه‌وت بۆ ئاستێك به‌رز بكرێته‌وه كه بتوانێت وه‌ك جێگره‌وه‌ی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم بێت كه ئێستا له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه، به‌ڵام ئه‌م رێگه‌یه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه نرخی نه‌وت هه‌میشه له به‌رزبونه‌وه‌و نزم بونه‌وه‌دایه ره‌نگه ئاسان نه‌بێت كه به‌ته‌واوی پشت به نه‌وت ببه‌سرێت وه‌ك سه‌رچاوه‌ی داهات.
* نه‌هێشتن و لابردنی موچه‌ی بندیوار‌و له‌سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كاندا، چاودێریكردنی ورد له‌سه‌ر بودجه‌ی هه‌رێم و چۆنیه‌تی خه‌رجی گشتی و داهاتی گشتی، هه‌روه‌ها پێداچونه‌وه‌ی ئه‌و خه‌رجیانه‌ی پێویست نین. هه‌روه‌ها ئاماده‌كردنی پرۆژه‌یه‌ك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ی باڵاكان و كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ی خانه‌نیشنی، ده‌ركردنی یاسایه‌ك بۆ بڕینی موچه‌ی خانه‌نیشنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌نایاسایی به پله جۆراو جۆره‌كان خانه‌نشین كراون.
سه‌رچاوه
ئینته‌رنێت - سایتی عه‌ره‌بی
1. محمد محمد ، تعريف الدخل الفردي ،http://mawdoo3.com ، ٧ ديسمبر ٢٠١٤
2. د.أنور أبو العلا ، متوسط دخل الفرد (ليس هو دخل الفرد) ، http://www.alriyadh.com/ ، 2 مارس 2013
3. عبدالله سكلانی ، الدخل الفرد، http://mawdoo3.com/ ، 1 سیبتمر 2014
ئینته‌رنێت - سایتی كوردی
4. هۆگر كه‌مال ، داهاتی مانگانه‌ی تاك 205 هه‌زار دیناره،
كتێب
5. د. محمد الطائی ، هدی عبدالرحیم حسین العلی ، اقتصادیات المعلومات ، 2007 ، دار المسیره - عمان
6. د خالد واصف الوزنی و الاخرون ، مبادئ الاقتصاد الكلی ، 2004 ، داروائل للنشر- عمان
7. د. عبدالحلیم كراجه و الاخرون ، مبادئ الاقتصاد الكلی ،2001 ، دار الصفا‌ء –عمان |
|
|