|
ئاکامی به‌هاری عه‌ره‌بی |
01/04/2015 11:30:15 |
گرێک بۆتێلهۆ
لە ئینگلزییەوە: ئاراز ئه‌حمه‌د
ئاکامی به‌هاری عه‌ره‌بی: بڕیاره‌کان سه‌ریان بۆ توندوتیژی و سه‌قامگیری زیاتر کێشا
چاوەڕوان نەدەکرا راپەڕینە چەماوەرییەکان بەم شێوەیە بشکێتەوە.
پێشبینی دەکرا بەهاری عەرەبی ئاشتی، دیموکراسی و سەقامگیری نەک تەنها بۆ ئەو نەتەوانە بێنێت کە لێیەوە سەرچاوەی گرت، بەڵکو نەتەوەکانی تری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقاش. چاوەڕوان دەکرا سەردەمی کۆتای هێنان بێت بە توندوتیژی و تەکتیکی حکومەتی داپلۆسێنەر، هەروەک چۆن کۆتایی سەرکردە خۆسەپێنەرەکان بو. بەکورتی، چاوەڕوان دەکرا داهاتویەکی پرشنگدار لەگەڵ خۆی بێنێت و کۆتایی ناسەقامگیری، توندوتیژی و سنورداکردنی مەودای ئازادی بێنێت.
بەڵام چاوەڕوانییەکان ئاوەژوبونەوە، هەرچەندە ئاستی ناسەقامگیری وەک یەک نەبوە، یان بوبێت بە دیاردەیەکی جیهانی. هەندێک وڵات، وەک ئوردن، دەستیکرد بە چاکسازی بەبێ ئەوەی کۆمەڵگا توشی بارگرژی بێت. وڵاتانی تر، وەک عێراق، هەرگیز راپەڕینی جەماوەری بە خۆیەوە نەبینی و به‌ڵام توندوتیژی کڵپەی سەند. لەئێستاشدا، یەمەن لە لێواری شەڕی ناوخۆدایە هەروەک شەڕی گروپێکی یاخی دەکات و حکومەتی تاڕاده‌یه‌کی به‌رچاو بەزاندوەو دەستیشی گرتوە بەسەر چەند بەشێک لە شارە سەرەکیەکاندا.
ئەمەی خوارەوە پوختەی روداوەکانی هەندێک لەو وڵاتانەن کە بەشێک بون لەبەهاری عەرەبی و کورته‌یه‌که سه‌باره‌ت به روداوه‌کان لەساتی سەرهەڵدانی ڕاپەڕینەکەوە.
یەمەن
چۆن راپەڕینەکە دەستی پێ‌کرد:
یەمەن چەندین ساڵە لەدۆخی بارگرژیدایە، سەرباری هەژاری بەربڵاو و لەدەستدانی فەرمانڕەوایی حکومەتە ناوەندییەکان لە بەشێکی وڵاتە عەرەبییەکاندا؛ لەوەش خراپتر، دەست بەسەرداگرتنی بەشێکی زۆری نیمچە دورگەی عەرەب لەلایەن گروپەکانی وەک ئەلقاعیدەوه.
لەماوەی ٣٣ ساڵی تەمەنی حکومڕانی سەرۆک عەلی عەبدوڵا ساڵحدا، سەقامگیری کاری لە پێشینە بوە.
بەڵام لەساڵی ٢٠١١ دا، ناڕەزایی دژی فەرمانڕەوایی عەلی عەبدوڵا ساڵح دەستی پێ‌کرد. هێزەکانی ئاسایشی یەمەن بە توندوتیژییەوە ناڕەزایی جەماوەریان سەرکوت کرد‌و لە دەرئەنجامیشدا ژمارەیەک هاوڵاتی مردن و چەندینی تریش بریندار بون. سەرکوتکردنەکە بوە هۆکاری بەهێزبونی خۆپیشاندەران نەک ترساندنیان.
لەمانگی ١١-٢٠١١ دا، عەلی عەبدوڵا ساڵح، دوای چەندین مانگ لەڕاوێژ و بەسەرپەرشتی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو، واژوی لەسەر گواستنەوەی دەسەڵاتەکەی کرد.
چی لەوکاتەوە رودەدات:
سەرباری توندوتیژی پچڕ پچر لەو سەروبەندەدا، یەمەن لە مانگی ٢-٢٠١٢ دا و بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکێک، هەلبژاردنێکی ئەنجامدا. عەبدوڵا مەنسور هادی، جێگری سەرۆک لەو کاتەدا، تاکە پاڵێوراو بو بۆ ئەو پۆستە. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، رۆشتن بۆ سەر سندوقەکانی دەنگدان خۆی بۆ خۆی پاساوێکی ئومێد بەخش بو.
موحه‌مه‌د ئهلڕاودی، فه‌رمانبه‌ری وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئاشکرایکرد: "ئه‌مه هه‌ڵبژاردنێکه له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه، هه‌ربۆیه گه‌شبینین که بارودۆخه به‌ره‌و باشتر بڕوات". به‌داخه‌وه، به‌و شێوه‌یه نه‌بو.
له‌ڕاستیدا، یه‌مه‌ن خۆی دوجاری ئاژاوه بو، ئه‌مه‌ش بوه هۆکاری پاڵپێوه‌نان بۆ چالاکردنی یاخیبونێک که له‌زۆر لایه‌نه‌وه به سه‌رکه‌وتو داده‌نرێت. حوسییه‌کان- گروپێکی که‌مینه‌ی ئیسلامی شیعی که هه‌ستیان به په‌راوێزخراوی ده‌کرد به هۆی هه‌ژمونی سونییه‌کانه‌وه- سه‌رپه‌رشتی ڕاپه‌ڕینه‌که‌یان گرته ئه‌ستۆ و یه‌که‌م جار ده‌ستیان به‌سه‌ر سه‌نعای پایته‌خدا گرت‌و پاشانیش چه‌ند ناوچه‌یه‌کی تریان کۆنتڕۆڵ کرد.
حوسییه‌کان یه‌که‌م جار عه‌بدوڵا مه‌نصور هاد-یان ده‌رپه‌ڕاند له‌سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات و پاشانیش شاربه‌ده‌ریان کرد له یه‌مه‌ن، هه‌رچه‌نده هه‌تاوه‌کو ئێستاش بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌کات سه‌رۆکی شه‌رعی یه‌مه‌ن بێت.
له‌ڕۆژانی پێشودا، هێزێکی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی هاتنه سه‌ر خه‌ت بۆ پشتگیری کردن له‌سه‌رۆکه لابراوه‌که. سعودییه و هاوپه‌یمانه‌کانی (وڵاتانی زۆرینه سونی) ده‌ستیانکرد به هێرش کردنه سه‌ر ئامانجه‌کانی حوسییه‌کان له یه‌مه‌ن له ڕێگه‌ی هێرشی ئاسمانییه‌وه‌و هه‌ڕه‌شه کردنیش به ناردنی هێزی مه‌یدانی بۆ ناو گۆڕه‌پانی شه‌ڕه‌که.
پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه: ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌م بارودۆخه چی ده‌بێت له‌سه‌ر گروپی هاوشێوه‌ی ئه‌ل عاقیده له نیمچه دورگه‌ی عه‌ره‌ب، که به هێزترین و 'خۆگرترین' باڵی ئه‌ل قاعیده‌یه؟ به پێی بۆچونی شاره‌زایان، ئه‌م بارودۆخه قه‌یراناوییه له حاڵه‌تێکدا یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ ئه‌و جۆره گروپانه له په‌لکێشکردنی خه‌ڵکیدا ئه‌گه‌ر هیزه‌کانی ئاسایش سه‌رقاڵبن. (ئه‌و راستییه‌ی که سه‌ربازانی ئه‌مەریکا له یه‌مه‌ن کشاونه‌ته‌وه، بۆ خۆی یارمه‌تیده‌ره بۆ فراوان بونی ئه‌و گروپانه).
گروپه تیرۆریستییه‌کان له هه‌بونی بۆشایی ده‌سه‌ڵات سود وه‌رده‌گرن بۆ بوژانه‌وه‌یان له‌ناوخۆدا.
تونس
چۆن راپه‌ڕینه‌که ده‌ستیپێکرد:
تونس لانکه‌ی بڵێسه‌ی به‌هاری عه‌ره‌بییه.
راپه‌ڕین، به دیاریکراوی، له‌سه‌ر شه‌قامێک له سیدی بوزید له ناوه‌ڕاستی تونس‌دا سه‌ریهه‌ڵدا. له‌و شوێنه‌داو له‌مانگی 12-2010 دا، موحه‌مه‌د بوعه‌زیزی ده‌رچوی کۆلێج که نه‌یتوانیبو کارێک وه‌ده‌ستبخات، ده‌ستیدایه کاری فرۆشیاری له‌سه‌ر ئه‌و شه‌قامه به مه‌به‌ستی فرۆشتنی سه‌وزه بۆ دابینکردنی قوتی خێزانه‌که‌ی.
پۆلیسێک ڕێگری له موحه‌مه‌د بوعه‌زیزی ده‌کات به بیانوی نه‌بونی مۆڵه‌تی یاسایی. پاش ئه‌و روداوه دیار نییه ئاخۆ چی رویدابێت، جگه له‌وه‌ی که موحه‌مه‌د بوعه‌زیزی له به‌رده‌م بینایه‌کی حکومی‌دا ئاگری له‌جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا و دوای مانه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی 18 رۆژ، گیانی سپارد.
دوا به دوای ئه‌و ڕوداوه، راپه‌ڕینی به‌هاری عه‌ره‌بی بڵێسه‌ی سه‌ند. زه‌ین ئه‌ل عابدین، سه‌رۆکی تونس بۆ ماوه‌ی نزیکه‌ی 24 ساڵ، وڵاتی تونسی به‌ره‌و سعودییه به جێهێشت. له ئاکامیشدا، حکومه‌تێکی نوێ هاته سه‌ر حوکم.
چی لەوکاتەوە رودەدات:
وا چوار ساڵه له‌وه‌ته‌ی موحه‌مه‌د بوعه‌زیزی کڵپه‌ی ئاگری لهجهستەی خۆی هه‌ستاند و به‌وه‌ش راپه‌ڕینه ده‌ستی پێ‌کرد.
ئه‌و ماوه‌یه به هه‌ڵبژاردنی دیموکراسیانه‌و چاکسازی ده‌ستوری ده‌ناسرێته‌وه، هه‌ربۆیه ڕاپه‌ڕین وه‌ستا. ئه‌م راستیانه وا ده‌که‌ن که زۆر که‌س وای دابنێن تونس یه‌که‌مین چیرۆکی سه‌رکه‌وتنه له ئاکامی هاتنه‌کایه‌ی به‌هاری عه‌ره‌بییه‌وه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌ش، تونس هێشتا پاڵی لێنه‌داوه‌ته‌وه. هه‌رچه‌نده توندوتیژی به‌ده‌گمه‌ن ده‌بینرێت، به پێی ئاماری سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی رادیکاڵیزم، زیاد له‌سێ هه‌زار تونسی ڕۆشتون بۆ عێراق و سوریا بۆ شه‌ڕکردن وه‌ک جیهادی. وا ده‌خه‌مڵێنێت ئه‌وه به‌رزترین رێژه بێت به‌به‌راورد به وڵاتانی تر.
ئه‌مه‌ش خۆی هێمایه بۆ کێشمه کێشمی ئابوری وه‌ک لاسه‌نگی داهات و دابه‌شکردن، رێژه‌ی به‌رزی بێ‌کاری به تایبه‌ت بۆ که‌سانی هاوشێوه‌ی بوعه‌زیزی و ئافره‌تان. ئه‌و چه‌کداره جیهادییه ههڵهاتوانه- ئه‌وانه‌شی که رۆشتون بۆ لیبیا بۆ شه‌ڕ- پێیان وایه تونس جێگه‌ی ده‌رفه‌ت و ئومێد نییه، هه‌روه‌ک چۆن زۆرێک له هاوڵاتیان پێیانوابو ئاکامی به‌هاری عه‌ره‌بی جێگای هیوایه.
هه‌ندێک له‌و شه‌ڕکه‌رانه گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ تونس. له سه‌ره‌تای مانگی 3-2015، دو پیاو هێرشیانکرده سه‌ر مۆزه‌خانه‌ی به‌ناوبانگی بادرۆ له تونس و 23 که‌سیان کوشت. زۆربه‌ی کوژراوه‌کانیش گه‌شتیار بون که ماوه‌یه‌ک له‌وه‌و به‌ر له دو که‌شتی جۆری کروز دابه‌زیبون. دواتر دو پیاوه‌که له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایشه‌وه کوژران.
ئه‌فسه‌ری هێزه‌کانی وه‌زیری ناوخۆ به ناوی ره‌فیق چێللی ئاشکرایکرد که ئه‌م گومانلێکراوانه پێشتر له‌که‌مپه‌کانی لیبیا مه‌شقیان پێکرابو له سه‌ر ته‌قه‌مه‌نی و چالاکرابونهوه له شانه نوستوهکاندا. ڕه‌فیق چێللی ئه‌وه‌ی به نادیاری هێشته‌وه ئاخۆ کام گروپ چالاکی کردبونه‌وه یاخود له‌لایه‌ن کام گروپه‌وه مه‌شقیان پێکرابو. هه‌رچه‌نده داعش به‌رپرسیارێتی خۆی له‌و هێرشه راگه‌یاند، به‌ڵام ڕون نه‌بو ئاخۆ په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ له نێوان ئه‌م گروپه‌و داعشدا هه‌بێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندییه هه‌شبوبێت.
میسر
چۆن راپه‌ڕینه‌که ده‌ستیپێکرد:
چالاکوانه میسرییه‌کان نیگایان له تونسییهکانهوه وه‌رگرت. تونسییه‌کان پییان پیشاندان که پێوسیته چی بکه‌ن ئه‌گه‌ر هاتو حکومه‌ت گه‌نده‌ڵ بو، سیاسه‌تی ئابوری فه‌شه‌لی هێنابو، بارودۆخه‌که چۆن پێویسته بگۆڕێت. له‌به‌رئه‌وه میسرییه‌کان، له کۆتایی مانگی 1-2011 دا، ده‌ستیان کرد به ناڕه‌زایی ده‌ربڕینی به کۆمه‌ڵ.
هه‌ندێک له هێزه‌کانی ئاسایشی میسر که‌وتنه کاردانه‌وه. به‌ڵام ئه‌و کاردانه‌وه‌یه ته‌نها بو به‌هۆی سوربونی بزوتنه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌که که ململانێی حکومه‌ته‌که‌ی حوسنی موباره‌کی ده‌کرد- موباره‌ک بۆ ماوه‌ی نزیکه‌ی سی ساڵ حوکمڕانی میسری کرد.
هه‌ستی خۆپیشانده‌ران ده‌کوڵاو روداوه‌کانیش خێرا‌و جڵه‌ونه‌کراو ده‌که‌وته‌وه، هه‌رکه هێزه‌کانی ئاسایش ده‌که‌وتنه وێزه‌ی خۆپیشانده‌ران. به ده‌یان که‌س مردن به‌ڵام رۆحی شۆڕشگێریان وه‌ک خۆی مایه‌وه. دوای هه‌شت رۆژ له ناڕه‌زایی ده‌بڕین و له مانگی 1-2011 دا، موباره‌ک رایگه‌یاند که له هه‌ڵبژاردنی داهاتودا خۆی ناپاڵێوێت، به‌ڵام ده‌مێنێته‌وه هه‌تاوه‌کو ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ی ته‌واو ده‌بێت.
موباره‌ک نه‌یتوانی خۆی رابگڕێت. دوای 18 رۆژی خۆپیشاندانی زریانئاسا، موباره‌ک ده‌ستی له‌کار کێشایه‌وه.
بڕیاره‌که‌ی موباره‌ک به ئاهه‌نگێڕانێکی جڵه‌ونه‌کراو له مه‌یدانی ته‌حریردا پێشوازی لێکراو، که مه‌یدانی سه‌ره‌کی خۆپیشاندهنهکان بو.
چی له‌و کاته‌وه ڕوده‌دات:
ئه‌و ئازادییه‌ی که خه‌ونی ئه‌رخه‌وانی زۆربه‌ی خۆپیشانده‌ران بو زۆری نه‌خایاند.
بێگومان، خۆپیشانده‌ران ئومێدێکیان هه‌بو به تایبه‌ت کاتێک میصرییهکان ڕویان کرده بنکه‌کانی ده‌نگدان له به‌هاری 2012 بۆ به‌شداری کردن له هه‌ڵبژاردنێکدا که بۆیه‌که‌م جار خه‌ڵک نه‌یانده‌زانی ئه‌نجامه‌که‌ی چی ده‌بێت. (هه‌ڵبه‌ته هه‌مو هه‌ڵبژاردنه‌کانی تر موباره‌ک ده‌رده‌چو).
نه‌نکه نادییه فه‌همی ته‌مه‌ن 70 ساڵ، وتی: "یه‌که‌مجاره له ته‌مه‌نمدا ده‌نگ ده‌ده‌م. ده‌مه‌وێت نه‌وه‌یه‌کی نوێ ببینم له وڵاته‌که‌مدا. ده‌مه‌وێت سه‌رله‌به‌ری شته‌کان بگۆڕێن".
موحه‌مه‌د مورسی، که‌سایه‌تی ناسراو و ڕێگریلێکراوی ئیخوان موسلیمین، توانی له هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا به به‌ده‌ستهێنانی له 51.7% ده‌نگه‌کان، له سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌حمه‌د شه‌فیق بباته‌وه و ببێت به سه‌رۆک. دهستۆرێکی نوێ که له ڕیفراندۆمێکدا له‌لایه‌ن ده‌نگده‌رانه‌وه په‌سه‌ند کرا له مانگی 12-2012 دا جێگیر کرا.
ئه‌و هه‌نگاوه ئومێد به‌خشانه به‌هۆی لێکترازانی جۆشدراوی ناوه‌کی له کۆمه‌ڵگای میسریدا به‌زوی به‌ری رۆشنایی لێ‌گیرا. ئه‌و لێکترازنه سه‌ری کێشا بۆ تۆڕهبونێکی جه‌ماوه‌ری کڵپهسهندو له مانگی 7-2013 که تیایدا هێزه سه‌ربازییه‌کان میسر موحه‌مه‌د مورسی-ان له ته‌ختی سه‌رۆکایه‌تی هێنایه خواره‌وه و پاشانیش ده‌ستبه‌سه‌ر کرا. پشتیوانانی مورسی ئه‌و کرده‌وه‌یه‌یان به کۆده‌تا ناوزه‌ند کرد، له کاتێکدا نه‌یاره‌کانی به "راستکردنه‌وه" له قه‌ڵه‌میان ده‌دا.
مورسی فه‌شه‌لی هێنا له به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌کانی خه‌ڵک و له ئاستی داواکاری هاوڵاتیاندا نه‌بو به به‌شداری پێکردنی به‌ره‌ی ئۆپزسیۆن له ده‌سه‌ڵاتدا، که عه‌بدل فه‌تاح ئه‌ل سیسی وه‌ک فه‌رمانده گشتی هێزه سه‌ربازییه‌کان نوێنه‌رایه‌تی ده‌کرد. دوا به‌دوای له‌کارلابردنی مورسی، سوپا که‌وته سه‌رکوتکردنی لایه‌نگرانی مورسی و هه‌ژمونی خۆی زیاتر سه‌پاند.
هه‌روه‌ک له به‌هاری 2014 دا هه‌ڵبژاردنێکی تر کرا بۆ دیاریکردنی سه‌رۆک، عەبدولفهتاح ئه‌لسیسی له فه‌رمانده‌ی گشتی هیزه چه‌کداره‌کانه‌وه خۆی کاندیدکرد و ته‌نانه‌ت پێشبڕکێکارێکیش له‌به‌رامبه‌ر سیسیدا نه‌بو. ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌که یاده‌وه‌ری رۆژانی ده‌سه‌ڵاتی مورسیان به بیر هێناینه‌وه چونکه سیسی له 96% ده‌نگه‌کانی به‌ده‌ستهێنا.
لیبیا
چۆن راپه‌ڕینه‌که ده‌ستیپێکرد:
دوای سێ ڕۆژ له که‌وتنی موباره‌ک، له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوک بانگه‌واز بڵاوکرایه‌وه بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین دژ به موعه‌مه‌ر قه‌زافی، سه‌رکرده خۆسهپێنهرهکه. دو رۆژ دوای بانگه‌وازه‌که، نزیکه‌ی دو سه‌د که‌س ده‌ستیاندایه خۆپیشاندان له‌که‌ناره‌کانی شاری به‌نغازی. ده‌ست به‌سه‌رکردنی چالاکه‌وان و پارێزه‌ر فاتحی تێربیل و چه‌ند چالاکه‌وانێکی تر له خۆپیشاندانه‌که‌دا بو به هۆکاری به‌ریه‌ککه‌وتن له‌گه‌ڵ پۆلیسدا هه‌روه‌ک شایه‌تحاڵه‌کان ئاماژه‌یان بۆ ده‌کرد.
له‌ده‌ره‌وه، حکومه‌ته‌که‌ی قه‌زافی بێباک خۆی نمایش ده‌کرد.
به‌رپرسێکی باڵای حکومه‌تی لیبیا له‌سه‌روبه‌ندی ئه‌و بارگرژییه‌دا به سی ئێن ئێنی ڕاگه‌یاند: "شتێکی ئه‌وتۆ ڕۆینهداوه لێره. ئه‌وه ته‌نها چه‌ند گه‌نجێکن و که‌وتونه‌ته وێزه‌ی یه‌کتر".
سه‌رچاوه‌که هه‌ڵه بو. ناڕه‌زایی تر به دوای دا هاتن و به‌مه‌ش توندوتیژی زیاتری له‌گه‌ڵ خۆی هێنا. له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێکدا، وڵاته زلهێزه‌کان تێوه‌گلان به بارگرژییهکهی لیبیاوه. ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان گه‌مارۆی خسته سه‌ر لیبیا، له‌وانه گه‌مارۆی سه‌ربازی و هاتوچۆ، هه‌روه‌ها باراک ئۆبامای سه‌رۆکی ئه‌مریکا واژوی له‌سه‌ر بڕیارێک کرد سه‌باره‌ت به هه‌ڵپه‌ساردنی هه‌مو ماڵ و موڵکی قه‌زافی.
بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێک، قه‌زافی و ده‌ست و پێوه‌نده‌که‌ی ده‌ستیان کرد به شه‌ڕکردن به‌رامبه‌ر به یاخیبونی چه‌کداران که له لایه‌ن هێزی ئاسمانی ناتۆوه پاڵپشتی ده‌کرا. شه‌ڕه‌که‌ی قه‌زافی له مانگی 10-2011 دا گه‌شته خاڵی کۆتایی و قه‌زافیش له‌لایه‌ن هیزه چه‌کداره‌کانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر کراو و پاشانیش کوژرا.
چی روده‌دات له کاته‌وه:
کوژرانی قه‌زافی مانای ئه‌وه‌بو که لیبییه‌کان بۆ یه‌که‌مجار له‌ماوه‌ی 42 ساڵی رابردودا سه‌رۆکێکی نوێ هه‌ڵه‌بژێرن.
به‌ڵام له‌و ساته‌وه‌خته‌وه هه‌تاوه‌کو ئێستا، نه‌ته‌وه‌کانی باکوری ئه‌فریقا به‌هۆی نه‌بونی ئامانجێکی ڕونه‌وه ده‌ناڵێنن. دام و ده‌زگایه‌کی ئه‌وتۆ له پاش قه‌زافی به‌جێما نه‌ما، هه‌ربۆیه ده‌بوایه لیبییه‌کان له خاڵی سفره‌وه ده‌ست پێبکه‌نه‌وه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌مو گروپه چه‌کداره شه‌ڕکه‌ره‌کان یه‌کیان گرت بۆ له کۆڵکردنه‌وه‌ی قه‌زافی، به‌ڵام به‌رچاویان رون نه‌بو ئاخۆ هه‌نگاوی داهاتو چی ده‌گوزه‌رێت. سه‌رباری ئه‌وانه‌ش، ململانێی وه‌ده‌ست خستنی ده‌سه‌ڵات ده‌ته‌قییه‌وه هه‌روه‌ک چۆن چه‌ندین گروپی چه‌کداری خێڵه‌کی بون به ڕێکخراوی تیرۆریستی و له هه‌وڵی سه‌پاندنی باڵاده‌ستی خۆیاندا بون.
ته‌رابلوسی پایته‌خت بو به لانکه حکومه‌تی دانپێدانرا و شوێنی ڕودانی چه‌ندین ته‌قینه‌وه و مه‌ترسی بۆ سه‌ر چه‌ندین باڵوێزخانه.
له‌ئێستادا، ته‌رابلوس به به‌راورد به شاره‌کانی تر تاڕاده‌یه‌ک سه‌قامگیرتره له‌ڕوی ئه‌من و ئاسایشه‌وه.
پرژی بارگژییهکان بهنغازییشی گرته‌وه که شوێنی ده‌ستپێکی خۆپێشاندانه‌کان بو، ته‌نانه‌ت له 11-9-2012 دا چوار ئهمەریکیشی تێدا کوژرا، له‌وانه‌ش باڵوێزی ئه‌مەریکی له لیبیا کریستۆفه‌ر ستیڤینسۆن. به‌پێی ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی که قسه‌یان بۆ سی ئێن ئێن کردوه، سێ یان چوار ئه‌ندامی رێکخراوی ئه‌لقاعیده له نیمچه دورگه‌ی عه‌ره‌ب به‌شداری ئه‌و روداوه‌یان کردوه.
به ته‌نها ڕێکخراوی ئه‌ل قاعیده له نیمچه دورگه‌ی عه‌ره‌ب به‌رپرسیاری توندوتیژی و ناسهمگیری نییه له لیبیادا، به‌ڵکو هه‌ندێک له‌سه‌رچاوه‌ی بارگرژییه‌کان هۆکاره‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رۆکی خێڵه چه‌کداره‌کان که له هه‌وڵی پارێزگاری کردنی پێگه‌ی خۆیان و شوێنه‌که‌وتوانیان و بهرژهوهندییهکانیاندان.
هه‌روه‌ها گروپی هاوشێوه‌ی ئه‌ل قاعیده‌ش هه‌ن وه‌ک داعش. سی ئێن ئێن له مانگی 11-2014 دا بڵاوی کرده‌وه که چه‌کدارانی داعش کۆنتڕۆڵی ته‌واوی شاری دێرنا-یان کردوه که ته‌نها 100،000 له سنوره‌کانی میصره‌وه دوره. له مانگی 2-2015 دا، داعش شوێن په‌نچه‌ی توندڕه‌وی خۆیان له لیبیادا دیاری کرد ئه‌ویش دوای ڕفاندن و سه‌ربڕینی مه‌سیحییه قیبتییه‌کان له که‌ناری ده‌ریایه‌کی ئه‌و وڵاته‌دا.
سوریا
چۆن راپه‌ڕینه‌که ده‌ستیپێکرد:
یه‌که‌مجار راپه‌ڕینه‌که به نوسینی سه‌ر دیوار له‌لایه‌ن منداڵانه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد.
راپه‌ڕینه‌که ڕێک له‌و ساته‌وه کڵپه‌ی سه‌ند که منداڵانی قوتابخانه له قوتابخانه‌یه‌کی شاری ده‌رعا له مانگی 3-2011 دا ده‌ستیان دایه نوسینی دروشم له‌سه‌ر دیوار دژ به حکومه‌ت. نزیکه‌ی پانزه منداڵ به‌هۆی ئه‌و کاره‌وه ده‌ست به‌سه‌ر کران.
ئا لێره‌وه ناڕه‌زایه‌تییه‌کان بڵێسه‌یان سه‌ند. به‌شار ئه‌ل ئه‌سه‌د که‌وته خۆی و هه‌وڵی هێمنکردنه‌وه‌ی هاوڵاتیانی ناڕازیی و بارودۆخه‌که‌ی دا و له‌وانه‌ش هه‌ڵگرتنی حاڵه‌تی ئیمیرجینسی که بۆ ماوه‌ی 48 ساڵ بو له‌کاردا بو، هه‌روه‌ها هه‌موارکردنه‌وه‌ی یاسای مافی خۆپیشاندانی ئاشتیانه.
به‌ڵام ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ئه‌سه‌د نه‌بوه هۆکاری ڕاگرتنی خۆپیشاندانه‌کان یان سنوردانان بۆ سه‌رکوتکردنی خۆپیشانده‌ران له‌لایه‌ن هیزه‌کانی حکومه‌ته‌وه.
چی له کاته‌وه روده‌دات:
ئه‌وه‌ی سوریای پێده‌ناسرێته‌وه له‌ماوه‌ی چوار ساڵی رابردودا شه‌ڕی ناوخۆیه. به‌ڕاستی ئاسان نییه به نوسینی چه‌ند وشه‌یه‌ک ئه‌و هه‌مو روداوانه باس بکه‌یت.
ئاماره‌کان ڕه‌نگه هاریکار بن بۆ تێگه‌شتن له بارودۆخه‌که. به پێی ئاماری نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان، 220.000 سوری کوژراون و زیاد له 800.000 بریندار بون. زیاد له 4 ملیۆن که‌سیش له ئێستادا ئاوهربون له وڵاتانی وه‌ک ئوردن، تورکیا و لوبنان، ئه‌مه له کاتێکدا زیاد له 7.6 ملیۆن که‌س له‌ناوخۆی سوریادا ئاواره‌ن. نزیکه‌ی 75% ئه‌و 7.6 ملیۆن که‌سه له ئێستادا له هه‌ژاریدا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
بانکی مۆنی سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان له سه‌ره‌تای مانگی 3-2015 دا رایگه‌یاند: "به‌تێپه‌ڕبونی هه‌ر رۆژێک ژماره‌ی کوژراو، ههڵاتو، وێرانکاری زیاد ده‌کات و ئه‌مه‌ش مه‌ترسییه بۆ روخانی وڵاته‌که به‌جارێک که له ده‌رئه‌نجامیشدا کاره‌ساتی جه‌رگبڕی زیاتری لێده‌که‌وێته‌وه". ئه‌وه‌شی سه‌ربار کرد که "له کاتێکدا کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی تیشکۆی سه‌رنجه‌کانی خستۆته سه‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی داعش و هاوشێوه‌کانی ئاڕاسته‌ی کۆمه‌ڵگای ناوخۆی و نێوده‌وڵه‌تی ده‌که‌ن، ئێمه ده‌بێت به‌رده‌وام له خه‌می ئاواره سورییه‌کاندا بین".
هیچ شتێک سه‌باره‌ت به‌م شه‌ڕه رون نییه، ته‌نانه‌ت که‌س نازانێت کێ دژ به کێ شه‌ڕ ده‌کات.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی که دیاره به‌شار ئه‌سه‌دو هێزه‌کانێتی که نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان و لایه‌نه‌کانی تر تاوانباری ده‌که‌ن به به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاویی. شه‌ڕه‌که هێشتا به‌رده‌وامه‌و ئه‌سه‌د وادیاره سوربێت له‌سه‌ر ده‌ستبه‌ردار نه‌بون له دیمه‌شق، هه‌ر وه‌ک چۆن نایه‌وێت کۆنتڕۆڵی ئه‌و شوێنانه‌ش بکاته‌وه که له کیسی چون.
هێزه‌کانی ئه‌سه‌د شه‌ڕ دژ به به‌ره‌یه‌ک ده‌که‌ن بانگ ده‌کرێن به هێزی ئۆپزسیۆنی "میانڕه‌و" که زۆربه‌ی پاڵپشتییه‌کانیان له ڕۆژئاواوه وه‌رده‌گرن، به‌ڵام نه‌یان توانیوه ئه‌و پاڵپشتییه له‌ناوخۆی سوریا دا فه‌راهه‌م بکه‌ن.
زۆرترین ده‌ستکه‌وته‌کان و تیشکۆی سه‌ردێڕی هه‌واڵه‌کان خڕبونه‌ته‌وه له چوارده‌وری به‌ره‌یه‌کی وه‌ک نوسره، که باڵێکی ڕێکخراوی ئه‌ل قاعیده‌یه و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا به ڕێکخراوێکی تیرۆریستی ده‌یناسێنێت و به‌شێکی زۆری ناوچه‌کانی باکوری رۆژئاوای سوریای کۆنتڕۆڵ کردوه.
داعش‌یش ئاماده‌گی هه‌یه له‌سوریادا، هه‌رچه‌نده یه‌که‌مجار له عێراقدا سه‌ریانهه‌ڵدا، به‌ڵام به‌هۆی به‌رده‌وامی شه‌ڕه‌وه له سوریا نه‌شونمایان کرد. داعش ته‌کتیکی بێبه‌زه‌ییانه و دڵڕه‌قانه به‌کارده‌هێنن نه‌ک ته‌نها له ترساندنی خه‌ڵکی مه‌ده‌نی به‌ڵکو له ده‌ست به‌سه‌ردا گرتنی به‌شێکی زۆری ئه‌و وڵاته‌دا. داعش ده‌یه‌وێت خه‌لافه‌تێک دابمهزێنێت که تیایدا حوکمی شه‌ریعه‌ت به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت و سزای هه‌مو که‌سێک بدات له نه‌یارانی له‌شیعه‌ی موسڵمانه‌وه بۆ رۆژیاوا یان هه‌ر که‌سێک گوێڕایه‌ڵی بیروباوه‌ڕه سه‌پێنراوه‌کانی نه‌بێت.
سەرچاوە: سی ئێن ئێن |
|
|