|
كۆمه‌ڵگایه‌كی داواكار به بێ به‌رهه‌م، یان كۆمه‌ڵگایه‌كی به‌رهه‌م هێن بۆ به‌دیهێنانی داواكاریه‌كان |
05/04/2015 14:56:35 |
عادل عەبدولمەهدی
لەعەرەبییەوە: وه‌هاب حه‌سیب
له‌به‌رانبه‌ر داواكاری پشتگوێخستنی به‌رهه‌م هێنان‌و چالاكی به‌رهه‌م هێنان شه‌پۆلێكی ناڕه‌زایی توند وڵاتی گرتۆته‌وه، چونكە كۆمه‌ڵه‌ی خۆپێگه‌یه‌نه‌ر (العصامی) له‌سه‌ر ئاستی تاك‌و كۆ مێژویه‌كی دیاریكراوی هه‌یه.
دیاریكردنی به‌رهه‌م هێنانی نه‌وت‌و دیاریكردنی داهاته‌كه‌ی به‌سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی وڵات هۆكاری سه‌ره‌كییه له پاشه‌كشه‌ی كشتوكاڵ، پیشه‌سازی، بازرگانی، پیشه‌جۆراوجۆره‌كان و چالاكییه خزمه‌تگوزاریەكان.
خه‌ڵك داوای كار، پله‌به‌رزكردنه‌وه، خانه‌نشین‌و چاودێری منداڵانی شه‌هیدان ده‌كه‌ن، داوا ده‌كه‌ن ساڵی خوێندن به‌ساڵی (عدم رسوب) نه‌كه‌وتن دابنرێت هه‌روه‌ها داوای ژیانێكی شایسته ده‌كه‌ن كه خۆی له ئاسایش، قوتابخانه‌و ته‌ندروستی و ...هتد ده‌بینێته‌وه، ئه‌م داواكاریانه پێویست‌و واجبن، به‌ڵام هه‌ندێجار له‌ژێر دروشمی راستی‌و ماف‌دا داواكارییه‌كان زیاده‌ڕۆیی، ته‌وه‌زه‌لی‌و نابه‌رپرسیارێتیان تیادا ده‌بینرێت، به‌زۆر بونی ژماره‌ی دانیشتوان‌و پێشكه‌وتنی ژیان ئه‌م داواكاریانه زیاتر ده‌بن، له‌به‌رانبه‌ردا سه‌رچاوه ڕاسته قینه‌كانی وڵات كه خۆی له‌كشتوكاڵ‌و پیشه‌سازیدا ده‌بینێته‌وه له پاشه‌كشه‌دان.
گشتمان به‌رپرسیارین له حكومه‌ته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانه‌وه تا ده‌گات به‌و سیاسات‌و رۆشنبیریانه‌ی كه رۆژگار كلۆری كردون كه‌ڵكیان نه‌ماوه، بێگومان به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ئه‌م ساڵ‌و ساڵی داهاتوویش داهاتی نه‌وتمان به‌هۆی داعش‌و دابه‌زینی نرخی نه‌وته‌وه له پاشه‌كشه‌دا ده‌بێت، له توانادا نییه ئه‌و ئه‌و رێژه‌یه به‌رهه‌م بهێنرێت وه‌ك له‌ساڵانی (2009 ـ 2012)دا به ده‌ستهات، واقعی حاڵ پێمان ده‌ڵێت كه ساڵی (2014) بودجه‌ی ئێراق كه (84) تریلێون دیناره كورتی هێناوه، چۆن بتوانین هاوسه‌نگی له‌نێوان زۆری داواكاریه‌كان و كه‌می رێژه‌ی به‌رهه‌م هێنان‌و داهاتی نه‌وتدا بكه‌ین هه‌روه‌ها داهاتوی ئابوری‌و نه‌وه‌ی داهاتومان له‌لایه‌كی دیكه‌وه له به‌رچاوبگرین‌و راستبكه‌ینه‌وه.
رێگا چاره ته‌نها ده‌ربازبونه له پشت به‌ستن به كه‌سانی تر‌و رۆحی ته‌وه‌زه‌لی‌و دوركه‌وتنه‌وه له‌و خه‌رجیانه‌ی پێویست نین‌و بون به به‌شێك له پلانی خه‌رجكردنمان هه‌روه‌ها جه‌خكردنه‌وه له هاورده‌كردنی ئه‌و شتانه‌ی كه هه‌لی ئیشكردن ده‌ڕه‌خسێنن، له‌و كارانه‌دا به ته‌نها كه‌رتی گشتی له به‌رچاو نه‌گیرێت، به‌ڵكو له وه‌ها كارێكدابه تایبه‌تی‌گرنگی به كه‌رتی تایبه‌ت بدرێت، پاش یه‌كسانكردنی خانه‌نشینی‌و هاوتاكردنی به كه‌رتی گشتی كه‌تووشی خاوبونه‌وه بوه، هاوكات بوژانه‌وه‌ی كه‌رته راسته‌قینه‌كان (كشتوكاڵ‌و پیشه سازی به نمونه)و لابردنی هه‌مو ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی كه پێویست نین. |
|
|