|
کورد بڕیار له چاره‌نوسی تورکیا ده‌دات |
07/04/2015 14:50:50 |
که‌مال کیریسی
لە ئینگلزییەوە: ئاراز ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د
له داهاتودا، کورده‌کان له سه‌قامگیرکردنی دیموکراسی له تورکیادا ره‌نگه رۆڵی گرنگ بگێڕن.
له مانگی 6-2015 دا، تورکیا بیست و چواره‌مین هه‌ڵبژاردنی گشتی خۆی ئه‌نجام ده‌دات بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی 550 ئه‌ندام په‌رله‌مانی نوێ. هه‌روه‌ک رۆژه‌کانی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌که نزیک ده‌بنه‌وه، بارودۆخی سیاسی تورکیا گه‌رم و گوڕی زیاتر به خۆیه‌وه ده‌بینێت. یه‌کێک له پێشهاته نوێیه‌کان که ده‌بێته هۆکاری زیاترکردنی به‌نزین بۆ ئاگری هه‌ڵبژرادن، بڕیاری حیزبی پارتی دیموکراتی گه‌لان (هه‌ده‌په)یه که گه‌وره‌ترین پارتی کوردی-تورکییه به به‌شداریکردنی بۆ یه‌که‌مجار وه‌ک پارتێکی سه‌ربه‌خۆ له هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا.
هه‌ده‌په پارتێکی چه‌پی سیاسییه که جه‌خت ده‌کاته‌وه له سه‌ر مافی که‌مینه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد له تورکیادا. هه‌ده‌په، پارتێکه به‌ناو نه‌ک نوێنه‌رایه‌تیکردن له په‌رله‌مانی تورکیادا، هێزێکی سه‌ره‌کی نه‌بوه له کاروباری سیاسی تورکیادا. ئه‌م وێنه‌یه له ساڵی 2014 دا گۆڕانکاری به‌سه‌ردا هات کاتێک سه‌رکرده گه‌نج و کاریزماییه‌که‌ی، سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، توانی ده‌نگێکی چاوه‌ڕوان نه‌کراو و به‌ڕێژه‌ی 10% ده‌نگه‌کان له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تیدا به‌ده‌ستبهێنێت.
پێش سه‌رکه‌وتنه‌که‌ی ده‌میرتاش، هه‌ده‌په و هاوپێشینه‌کانی ته‌نها ده‌یانتوانی له %7 ده‌نگه‌کان به‌ده‌ست بهێنن. به‌زانینی ئه‌و ڕاستییه‌ی که تورکیا به‌رزترین ئاستی ده‌نگدان له هه‌ڵبژاردندا په‌سه‌ند ده‌کات له سه‌ر ئاستی جیهان که ئه‌ویش بۆ هه‌ر پارتێکی سیاسی ده‌بێت له %10 ده‌نگه‌کان به‌ده‌ست بهێنێت ئه‌گه‌ر بیه‌وێت ته‌نها یه‌ک کورسی فه‌راهه‌م بکات له په‌رله‌ماندا، ئه‌م ڕاستییه یه‌کێک بوه له هۆکاره سه‌ره‌کییه‌کانی ڕێگری کردن له پێشکه‌وتنی مافی کورد له تورکیادا.
سوپا ئه‌م به‌رزترین ئاستی ده‌نگ به‌ده‌ستهێنانه‌ی خزانده ناو سیسته‌می هه‌ڵبژاردنه‌وه له‌ژێر ناوی سه‌قامگیری سیاسی کاتێک له ساڵی 1980 دا به کوده‌تا هاتنه سه‌ر حوکم. هه‌رچه‌نده بۆچو‌نه‌کان به‌و ئاڕاسته‌ن که مه‌به‌ستی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌م یاسایه ئه‌وه‌یه وه‌ک میکانیزمێک به‌کاربهێنرێت بۆ که‌نارگیرکردنی کورد و کپ کردنی ئیسلامی سیاسی. به‌درێژایی ساڵانی ڕابردو، پارته فه‌رمانڕه‌واکان و له نێویشیاندا پارتی داد و گه‌شه‌پێدان (ئه‌که‌په)- که له‌ڕابردو گیرۆده‌ی ئه‌م یاسایه بو- به‌ڵێنی داب‌و به لابردنی یه‌کجاره‌کی ئه‌م یاسایه به‌ڵام هیچ له پارت سیاسییه‌کان په‌یمانه‌که‌یان نه‌بردۆته سه‌ر. هه‌ده‌په بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م یاسایی به‌ده‌ستهێنانی له %10 ده‌نگه‌کان، پالێوراوه‌کانی خۆی وه‌ک پاڵێوراوی سه‌ربه‌خۆ بۆ چونه نێو په‌رله‌مان پێشکه‌ش کردوه.
ئه‌م یاسایه بۆ پالێوراوی سه‌ربه‌خۆ کاری پێناکرێت. هه‌ر پالێوراوێکیش له ساتی به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگی پێویست و بون به ئه‌ندام په‌رله‌مان ده‌توانێت گرۆپێک بۆخۆی دروست بکات به مه‌رجێک زیاد له 20 ئه‌ندام په‌رله‌مانی له‌گه‌ڵ بێت. هه‌ده‌په له ئێستادا 27 ئه‌ندام په‌رله‌مانی له په‌رله‌مانی تورکیادا هه‌یه و پێشبینی ده‌کرێت 30 بۆ 35 کورسی به‌ده‌ست بهێنێت له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی مانگی 6-2015 دا، ئه‌گه‌ر بێت و هه‌مان ڕێگه‌ی پالێوراوی سه‌ربه‌خۆ به‌کاربهێنێت. سه‌رکه‌وتنی هه‌ده‌په له هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی 2014 دا، بڕوای زیاتری پێبه‌خشیوه بۆ گۆڕانکاری له ته‌کتیکه‌کانیدا و ئه‌گه‌ری به‌شداریکردن وه‌ک پارتێکی یه‌کگرتو. ئه‌م بڕیاری به‌شداریکردنه وه‌ک پارتێکی یه‌کگرتو، بڕیارێکی مێژوی و مه‌ترسیداره چونکه ئاکامی گه‌وره به دوای خۆیدا ده‌هێنێت له په‌یوه‌ست به بارودۆخی دیموکراسی و سیاسی له تورکیادا.
گومانی جدی هه‌یه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئاخۆ هه‌ده‌په ده‌توانێت ئه‌م یاسایه تێپه‌ڕێنێت. له ئه‌گه‌ری تیپه‌ڕاندنیدا، له %20 ده‌نگه‌کانی ئه‌که‌په- که له ئێستادا 312 کورسی په‌رله‌مانی هه‌یه- له پارێزگا کورد نشینه‌کاندا ده‌ڕوات بۆ هه‌ده‌په. به‌م شێوه‌یه‌ش بێت ئه‌وا دۆڕانێکی سه‌خت چاوه‌ڕێی سه‌رۆکی تورکیا (سه‌رۆک وه‌زیرانی پێش‌و) ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانه، له کاتێکدا ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت پارته‌که‌ی 367 کورسی په‌رله‌مان فه‌راهه‌م بکات و باڵاده‌ستی خۆی بسه‌پێنێ به‌مه‌به‌ستی گۆڕینی ده‌ستور، به‌بێ پێویستی به پاڵپشتی پارته‌کانی تر یان ئه‌نجامدانی ریفراندۆم.
ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت ده‌ستورێکی نوێ بهێنێته کایه‌وه که تورکیا له سیسته‌می په‌رله‌مانییه‌وه بگۆڕێت بۆ سیسته‌می سه‌رۆکایه‌تی که ڕێگه‌ی پێ بدات به ویستی خۆی داواکارییه سیاسییه‌کانی کورد گه‌ڵاڵه بکات. زۆرێک بۆچونیان وایه له ڕژێمی سه‌رۆکایه‌تیدا، ئه‌ردۆغان ببێته سه‌رۆکێکی دیکتاتۆر له‌وه‌ی زیاتر که له ئێستادا هه‌یه. دوابه دوای سه‌رکه‌وتنی له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌که‌ی 2011 دا، ئه‌رده‌غان هه‌وڵیدا ده‌ستورێکی نوێ بناسێنێت به‌ڵام فه‌شه‌لی هێنا به‌هۆی نه‌بونی کۆده‌نگی پێویست. ئه‌که‌په پێویستی به 367 کورسی په‌رله‌مانی ده‌بێت بۆ گۆڕینی ده‌ستور. ڕاڤه‌کاران پێیان وایه هه‌ده‌په بتوانێت 55 بۆ 70 کورسی په‌رله‌مان فه‌راهه‌م بکات ئه‌گه‌ر خۆی له %10 ده‌نگی پێویست بۆ یه‌ک کورسی قوتار بکات. کورسییه‌کانیش ئه‌گه‌ری زۆری هه‌یه له‌سه‌ر حسابی ئه‌که‌په بێت. ئه‌م دۆڕاندنه‌ش ده‌بێته کارێکی ئه‌سته‌م بۆ ئه‌که‌په هه‌تاوه‌کو بتوانێت 367 کورسی به‌ده‌ست بهێنێت، هه‌روه‌ها خه‌ونه‌کانی ئه‌ردۆغان بۆ ڕژێمێکی ده‌سه‌ڵاتداری ناوه‌ندی له‌بارده‌بات.
ئه‌گه‌ر به پێچه‌وانه‌شه‌وه روبدات و هه‌ر پارتێکی سیاسی وه‌ک ته‌نها پارت فه‌شه‌ل بێنێت له به‌ده‌ستهێنانی ڕێژه‌ی %10 ده‌نگه‌کان بۆ ده‌ست خستنی کورسییه‌ک، ئه‌وا هه‌مو ده‌نگه‌کانی دابه‌ش ده‌کرێت به‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نه‌ی که دوه‌م ده‌نگی به‌ده‌ست هێناوه له‌و ناوچه‌یه‌دا. وه‌ک دیاره ئه‌که‌په له‌ناوچه کوردییه‌کاندا به پله‌ی دوه‌م دێت له‌ڕوی شه‌عبییه‌ته‌وه له دوای هه‌ده‌په‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه ڕه‌نگه ئه‌که‌په هه‌مو ده‌نگه‌کانی هه‌ده‌په بۆ خۆی به‌رێت و ببێت به هێزی سه‌ره‌کی و ڕه‌نگه هیچ کاندیدێکی سه‌ربه‌خۆی هه‌ده‌په‌ش نه‌چێته په‌رله‌مانه‌وه.
ئه‌که‌په، هه‌رچه‌نده خۆی وه‌ک پارتێک له کۆندا هه‌وڵی ده‌دا ده‌نگی خۆی ببیسترێت، له ئێستادا ده‌یه‌وێت به هۆی یاسای به‌ده‌ستهێنانی له %10 ده‌نگ، ده‌نگی هه‌ده‌په له ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی کپ بکات. به‌دیوه‌که‌ی تریشدا، هه‌ده‌په مجازه‌فه ده‌کات و ڕه‌نگه ئه‌که‌په هه‌مو ده‌نگه به‌ده‌ست هاتوه‌کانی هه‌ده‌په بۆ خۆی بچنێته‌وه. لێدوانه‌کانی ئه‌م دوایه‌ی ئه‌ردۆغان له 17-3-2015 دا، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که هه‌رگیز کێشه‌یه‌ک نه‌بوه به‌ناوی کێشه‌ی کورد له تورکیادا، وه‌ک خۆی وته‌نی "کورده‌کان هه‌مو شتێکیان هه‌یه"، واده‌کات مه‌ترسییه‌کانی هه‌ده‌په له‌و سه‌رکێشیه‌دا ڕونتر ده‌ربکه‌وێت.
لێدوانه‌که‌ی ئه‌ردوغان، به بێ ئه‌وه‌ی مایه‌ی سه‌رسوڕمان بێت سه‌رنجی زۆری به‌لای خۆیدا ڕاکێشا، به ته‌کتیکی ئه‌ردۆغان لێکده‌درێته‌وه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگده‌ره نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌کان پێش ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ست پێ بکات و ڕێگری له ڕۆشتنی ئه‌و ده‌نگانه بۆ پارتی نه‌ته‌وه‌په‌رستی تورکیا (مه‌هه‌په) که پارتێکی سیاسی نه‌ته‌وه‌په‌رستی سه‌ره‌کییه له تورکیادا. به تێڕامان له گوتاره ڕه‌وانبێژییه‌ی، وا ده‌رده‌که‌وێت که ئه‌ردۆغان بیه‌وێت یاری ڕاگرتنی هاوسه‌نگی بکات له نێوان ده‌نگه‌ده‌ره نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌کان و کورده‌کانی تورکیادا.
هه‌ندێک له چاودێرانی سیاسه‌تی تورکیا پێشبینی ده‌که‌ن ئه‌ردوغان بایه‌خی زیاتر به کورده‌کان بدات به تایبه‌ت له هه‌وڵی چاکسازی لیبڕاڵی بۆ کۆتایی هێنان به ململانێی چه‌کداری له نێوان پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌که‌که) و ده‌وڵه‌تی تورکی که له ساڵی 1984 وه ده‌ستی پێکردوه. ئه‌ردۆغان شانازی باشترکردنی مافه کلتورییه‌کانی کوردی ده‌درێته پاڵ و ده‌ست پێشخه‌رییه‌که‌شی بۆ گفتوگۆی ئاشتیانه له گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، دامه‌زرێنه‌ر و سه‌رکرده‌ی زیندانی کراوی په‌که‌که، به هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌کی ئاشتیخوازانه له مێژوی تورکیادا له قه‌ڵه‌م ده‌درێت.
له کۆتایی مانگی 2-2015 دا، ئۆجه‌لان به ره‌سمی داوای له په‌که‌که کرد کۆتایی به خه‌باتی چه‌کداری بهێنن دژ به تورکیا و هه‌وڵی گه‌یشتن به رێگه‌چاره‌یه‌کی سیاسی بده‌ن. ئه‌م داواکارییه‌ی ئۆجه‌لان ده‌ست که‌وتێکی گه‌وره بو بۆ ئه‌ردۆغان به تایبه‌ت له کۆششه‌کانی بۆ کۆتایی هێنان به نزیکه‌ی سێ ده‌یه‌ی پێکدادانی چه‌کداری. له وه‌ڵامیشدا، ئه‌ردۆغان په‌نای برده‌وه بۆ کورده‌کان به پیشاندانی پێشنیازه‌کانی بۆ ده‌ستورێکی نوێ به‌له‌خۆگرتنی داخوازییه‌کانی کورد بۆ مافی هاوڵاتی بون و ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی.
گومانه‌کان هێشتا نه‌ڕه‌ویونه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به‌ئه‌وه‌ی ئاخۆ ئه‌ردۆغان پابه‌ند ده‌بێت به به‌ڵێنه‌کانی خۆیه‌وه. له‌وانه‌ش گرنگتر، ئایا به‌ڵێنه‌کانی کیفایه‌تن بۆ به‌ده‌ست هێنانی ده‌نگی کورده‌کان، که زۆر ده‌مێکه داخوازی ده‌که‌ن بۆ سه‌ربه‌خۆی ئیداری ناوچه‌یی. ئه‌م نیگه‌رانیانه شایه‌نی لێوربونه‌وه‌ن به تایبه‌ت له‌و کاته‌ی ده‌میرتاش هۆشداری دا له‌مه‌ڕ قه‌یرانی جدی سه‌باره‌ت به دانوستانی ئاشتی له‌گه‌ڵ کورد، ئه‌گه‌ر ئه‌که‌په به‌رده‌وام بێت له که‌مته‌رخه‌می کردن له‌په‌یوه‌ست به 10 رێگاچاره پێشنیارکراوه‌که‌ی ئۆجه‌لان له "ڕه‌شنوسی دانوستانی ئاشتی و دیموکراتی". ئه‌م رێگاچارانه تا ڕاده‌یه‌ک ناڕونن به هه‌بونی دانپێدانانی گشتی- له نێوان دو هێڵدا- به له خۆگرتنی داواکاری بۆ فۆڕمێک له سه‌ربه‌خۆیی.
سیاسه‌تی توکیا ره‌نگه توشی بارگرژی بێت، ئه‌گه‌ر سه‌رکێشی هه‌ده‌په جێگای خۆی نه‌گرێت و ئه‌ردۆغان ده‌ستوره‌که تێپه‌ڕێنێت و به‌رده‌وام بێت له که‌نارخستنی کورده‌کان. مه‌ترسی جدی هه‌یه سه‌باره‌ت به که‌نارگیرکردنی هه‌ده‌په له په‌رله‌مان و له ئه‌نجامدا تونڕه‌وه‌ی سیاسی که ره‌نگه سه‌ربکێشێت بۆ ناڕه‌زایی جه‌ماوه‌ریی و تاودانی ناکۆکییه‌کانی تورکیا بۆ ئاژاوه. ئه‌گه‌ر هه‌ده‌په سه‌رکه‌وتو نه‌بو له تێپه‌ڕاندنی یاسایی له %10 ده‌نگه‌کان و ئه‌ندامی سه‌ربه‌خۆی کورد نه‌بێت له په‌رله‌ماندا، چاوه‌ڕێ ده‌کرێت که ئۆجه‌لان شه‌عبییه‌تی خۆی له ده‌ست بدات، له سه‌ره‌نجامیشدا له کیس چونی تواناکانی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ڕه‌گه‌زه توندڕه‌وه‌کان له ناو بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد و په‌که‌که دا. یاخود کۆماجفاکین کوردستان "که‌چه‌که"، ڕێکخراوێکه له لایه‌ن په‌که‌که‌وه دامه‌زرێنراوه، ڕه‌نگه به مه‌به‌ست کار بکات بۆ پراکتیزه‌کردنی بیرۆکه‌ی "ده‌وڵه‌ت له ناو ده‌وڵه‌ت،" هه‌روه‌ک په‌که‌که خۆی له ساڵانی 1990 دا هه‌وڵیدا به ئه‌نجامی بگه‌یه‌نێت (1).
هه‌ندێک له ڕاپۆرته‌کان ئاماژه ده‌ده‌ن که که‌چه‌که پێشتر کاری کردوه له‌سه‌ر به‌ده‌ست هێنانی ئامانجه‌کانی به دانانی دادگایی جێگره‌وه به کۆکردنه‌وه‌ی باج و ته‌نانه‌ت خاڵی پشکنینی سه‌رپێی له‌و گوندانه‌ی که ده‌که‌ونه باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیاوه، له‌و شوێنانه‌ی که زۆرێنه‌ی هاوڵاتیان کوردنشینن. بێ‌ئومێد بون له ده‌ره‌نجامی پرۆسه‌ی ئاشتی مه‌ترسی ئه‌وه زیاد ده‌کات که ئه‌م کاره‌ی که‌چه‌که فراوانتر بێت و سه‌ربکێشێت بۆ خه‌باتی چه‌کداری له ئاکامیشدا په‌لکێشکردنی تورکیا بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ توندوتیژی به‌رده‌وام هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی که دو ده‌یه له‌مه‌وبه‌ر ده‌بینرا.
هه‌مو ئه‌و خه‌مڵاندنانه‌ی سه‌ره‌وه به‌و ئاقاره‌دا ده‌ڕۆن که پرۆسه‌ی دیموکراسی نێوان کورد و تورک باشتر بێت، به‌مه‌رجێک هه‌ده‌په ڕێژه‌ی له %10 ده‌نگ تێپه‌ڕێنێت. به‌شداربونی هه‌ده‌په له په‌رله‌مان ده‌بێته هۆکاری پته‌و‌کردنی مافی که‌مایه‌تییه‌کان و یارمه‌تیده‌ریشه بۆ به‌ربه‌ست دروستکردن له هه‌بونی ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌ها، هه‌روه‌ها ڕه‌نگه چاره‌سه‌ریش بێت له ئه‌گه‌ری هه‌بونی وه‌ڵامێکی ڕقاوی له لایه‌ن ئه‌ردۆغانه‌وه(2). له ئه‌گه‌ری سه‌رکه‌وتندا بۆ په‌رله‌مان، چاوه‌ڕوان ده‌کرێت هه‌ده‌په ده‌سه‌ڵاته‌کانی به‌کاربهێنێت بۆ کاریگه‌رکردنی پرۆسه‌ی ئاشتی، ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت هه‌ده‌په ڕوبه‌ڕو دوڕیانێکیش بێته‌وه، واته: ئایا ئه‌ردۆغان و ئه‌که‌په به‌رده‌وام ده‌بن له هاریکاریکردن، دوای له ده‌ستدانی ده‌سه‌ڵاته‌کانیان له کاروباری ڕامیاری تورکیادا؟
ده‌نگه‌ده‌رانی تورکیا ڕاڕا-ن له‌وه‌ی له جیاتی ببن به هێزێک که بتوانن ڕێگربن له پاڵنه‌ری ویستی خۆسه‌پێنی ئه‌ردۆغان، له‌ولاوه ده‌میرتاش له پێناو پرسی ناڕونی ناسینی کورد بکه‌وێته مامه‌ڵه‌یه‌کی میکیاڤیلیانه له گه‌ڵ ئه‌ردۆغان له‌سه‌ر حسابی به‌رگریکردن له سیسته‌می په‌رله‌مانی و دیموکراسی له‌تورکیادا. به دانپێدانان به‌هه‌بو‌نی وه‌ها نیگه‌رانییه‌ک، ده‌میرتاش به‌ڕونی و راستی ڕایگه‌یاند که هه‌رگیز ڕێگه نادات هه‌ده‌په له‌لایه‌ن ئه‌ردۆغانه‌وه خراپ به‌کاربهێنرێت به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌ست هێنانی سیسته‌می سه‌رۆکایه‌تی.
هه‌ده‌په سه‌رقاڵی گره‌وێکی مه‌ترسیداره، به بڕیاردان به به‌شداریکردن وه‌ک پارتێکی سه‌ربه‌خۆ و به بێ هه‌بونی هیچ دڵنیاییه‌ک له فه‌راهه‌م کردنی ڕێژه‌ی له %10 ده‌نگه‌کان. ده‌رئه‌نجامه‌که هه‌رچۆنێک بێت، تورکیا ده‌بێته وڵاتێکی زۆر جیاواز له دوای هه‌ڵبژاردنه‌که‌وه- هه‌مو ئه‌وانه‌ش هۆکاری گره‌وی پارتێکی سیاسی کوردییه. له دوای ئه‌و هه‌مو ساڵه له هه‌وڵدان بۆ په‌راوێزخستنی کورده‌کان له ڕێڕه‌وی سیاسه‌تی گشتی، به‌ڕاستی سه‌یره کورده‌کانی تورکیا له ئێستادا رۆڵی بایه‌خدار ده‌بینن له به‌ربه‌ست دانان له داته‌پینی سیسته‌می په‌رله‌مانی که ماوه‌ی 70 ساڵه له تورکیادا په‌یڕه ده‌کرێت.
.........................................
(1) سوپای تورکیا ده‌ستی دایه که‌مپەینێکی کوشنده له کاردانه‌وه به‌رامبه‌ر کۆششه‌کانی په‌که‌که، که تیایدا پێشێلکردنی مه‌ترسیداری مافه‌کانی مرۆڤی تۆمارکرا. په‌که‌که ناچار کرا پاشه‌کشه بکات بۆ باکوری عێراق و له ده‌رئه‌نجامیشدا ئۆجه‌لان به بیانوی خیانه‌ته‌وه ده‌ست به‌سه‌رکرا.
(2) ده‌میرتاش سه‌رکه‌وتو بو له که‌مه‌ندکێشکردنی ده‌نگده‌ری غه‌یره کورد، چونکه کارنامه‌یه‌کی سیاسی په‌یڕه‌وکرد که تیایدا ئه‌جێندایی مه‌یله و چه‌پی له خۆگرتبو به له‌ئامێزگرتنی یه‌کسانی کۆمه‌ڵایه‌تی و مافی که‌مه‌نه‌ته‌وه‌ییه‌کان و ئافره‌تانیش. رێگه‌ی تێده‌چێت له په‌رله‌ماندا، هه‌ده‌په ببێته ده‌نگێکی نوێ له پاڵپشتیکردنی سیسته‌می دیموکراتی لیبڕاڵی له تورکیادا.
سه‌رچاوه: ناشناڵ ئینتیرێست |
|
|