|
جیهان له‌م هه‌فته‌یه‌دا؛ یه‌کسانی له ماف‌دا بۆ هه‌ندێک هێشتا فه‌راهه‌م نییه |
13/04/2015 22:12:37 |
ئاتول سینگ
له ئینگلیزییه‌وه: ئاراز ئه‌حمه‌د
(150) ساڵ دوای شه‌ڕی ناوخۆ لهئهمەریکادا، ژیان، ئازادی و گه‌ڕان به‌دوای به‌خته‌وه‌ری لای ئه‌فریقییه ئه‌مریکییه‌کان به‌رده‌وام له مه‌تریسدایه .
له 9-4- 1865 دا، شه‌ڕی ناوخۆی ئه‌مەریکا کۆتای هات. له‌ساڵیادی 150 ساڵه‌ی ئه‌و بۆنه‌یه‌دا، نایه‌کسانی و نادادپه‌روه‌ری به‌رده‌وام به‌ڵای گوزه‌رانی ئه‌فریقییه ئهمەریکییهکانه. له باشوری کارۆلاینا، پۆلیسێک به‌هه‌شت گوله کۆتایی به ژیانی پیاوێکی ره‌شپێستی بێچه‌ک هێنا. هه‌روه‌ک له ڤیدیۆکه‌دا ده‌رده‌که‌وێت، روداوه‌که بوه هۆکاری بێزای زۆری هاوڵاتیان. له نیشتیمانی ئازاد و له زه‌وی زیره‌که‌کاندا، هه‌ندێک خه‌ڵک هێشتا به ده‌ست ئازاری نایه‌کسانییه‌وه ده‌تلێنه‌وه .
له‌مانگی 8-2013 دا، کۆمێته‌ی مافی مرۆڤی نهتهوەیهکگرتوهکان راپۆرتێکی سه‌باره‌ت به‌سیسته‌می دادگای تاوانه‌کانی ئه‌مەریکا بڵاوکرده‌وه. راپۆرته‌که به دڕدونگ باسی سیسته‌مه‌که ده‌کات. ئه‌مەریکای دیموکرات به پۆزه‌وه باسی رێژه‌ی به‌رزی به‌ندکردن ده‌کات به‌جۆرێک که رێژه‌که له حکومه‌ته دیکتاتۆره‌کانی وه‌ک میصر و ڕوسیا زیاتره. زیاد له 2.2 ملیۆن خه‌ڵک له زینداندان. له سێ که‌سی ره‌شپێست یه‌کێکیان زیندان ده‌بینێت. به به‌راورد به کاسانی تر، پیاوانی ڕه‌ش پێست زیاتر روبه‌ڕوی وه‌ستاندن، پشکنین و مردن ده‌بنه‌وه .
گرته‌ی ڤیدیۆی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر خراپ مامه‌ڵه‌ی توندوتیژی پۆلیس تۆمارکراوه به‌ڵام دره‌نگوه‌خت خراوه‌ته به‌ر رۆشنایی هه‌ربۆیه ئاسان نییه تاوانه‌کان حه‌قی خۆیان وه‌ربگرن. یاسای سزادان، ده‌سه‌ڵاتی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری پۆلیس و سزای توند وای کردوه خه‌ڵکانێکی زۆر بۆ ماوه‌یه‌کی زیاد له پێوسیت له زیندداندا بمێننه‌وه. هه‌روه‌ک به دۆکیومێنت کراوه، زیندان زۆرجار که‌سی تاوانبار فێری تاوان ده‌کات. سه‌رباری ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی سێ ده‌یه‌ی ڕابردودا، ئه‌مریکا هه‌ژاری به نهێنی وه‌ک تاوان هه‌ژمارکردوه؛ که‌چی دواکه‌وتن له‌ڕاده‌ستکردنی غه‌رامه، که‌سه‌که ڕاپێچی زیندان ده‌کات هه‌روه‌ک ئه‌وه‌ی له‌سه‌رده‌می چارلس دیکنز له به‌ریتانیاندا په‌یڕه‌و ده‌کرا.
راپۆرته‌که‌ی کۆمیته‌ی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان ئاشکرای ده‌کات، که له نێوان ساڵانی 1980 بۆ 2000، ده‌ستگیرکردنی که‌سانی ره‌شپێست له ئه‌مریکادا له 6.5 بۆ 29.1 له هه‌ر 1000 که‌سدا به‌رزبوه‌ته‌وه. له‌هه‌مان ماوه‌دا، ده‌ستگیرکردنی که‌سانی سپی پێست له 3.5 بۆ 4.6 له هه‌ر 1000 که‌سێکدا به‌رزبوه‌ته‌وه. لهراپۆرێکی په‌یمانگای نه‌ته‌وه‌یی بۆ لێکۆڵینه‌وه له خراپ به‌کارهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ر له 2012 دا ده‌ریده‌خات که خوێندکارانی سپی پێست له قۆناغی ئاماده‌یی له‌ماوه‌ی مانگێکی ئه‌و ساڵه‌دا زیاتر ماده‌ی هۆشبه‌ر به‌کارده‌هێنن به به‌راورد به خوێندکاری ره‌شپێست. زۆربه‌ی بۆچونه‌کان هاوڕان سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که به‌کارهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ر له‌نێوان سپی پێست و ڕه‌ش پێستدا هاوشێوه‌ن. به‌ڵام ده‌بینین که خوێنکارانی ره‌ش پێست زیاتر به ئه‌نجام ده‌گیرێن، ده‌ست به‌سه‌ر ده‌کرێن و تاوانبار ده‌کرێن به به‌راورد به خوێندکاری سپی پێست.
ئه‌مەریکا خۆی وه‌ک کۆمه‌ڵگایه‌کی فره کلتور له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات. ته‌نانه‌ت سه‌رۆکێکی ئه‌فریقی ئه‌مریکی هه‌ڵبژێراوه (باراک ئۆباما). به‌ڵام یاساکان و داب و نه‌ریتی شاراوه‌ی کۆمه‌ڵگا به‌ڕێژه‌یه‌کی به‌رز له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ڵاوێرکردن هه‌ڵهێنجراوه. رۆناڵد ڕیگان، پاڵه‌وانی راستڕه‌وه‌کان، ره‌واجی ده‌دا به ده‌نگی سپی پێسته‌کان له ئه‌و ویلایه‌تانه‌ی که پێشتر کۆیلایه‌تی تێدا بو به پاساوی "مافی ویلایه‌ته‌کان"، له‌کاتێکدا ئه‌براهام لینکۆڵن بهکژیدا ده‌چویه‌وه له‌سه‌رده‌می شه‌ڕی ناوخۆی ئه‌مەریکادا. مایه‌ی سه‌رسوڕمان نییه که ڕێگان پشتگیری سیاسه‌تی ره‌گه‌زپه‌رستی دژ به ڕه‌ش پێسته‌کان له باشوری ئهفەریقادا ده‌کرد.
سیاسه‌تی ڕێگان له‌ژێر ناوی "جه‌نگ دژ به ماده‌ی هۆشبه‌ر" سه‌ری کێشا بۆ زیندانی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری دانیشتوان. بیڵ کلینتۆن، په‌یڕه‌وکه‌ری سیاسه‌تی له‌کارکه‌وتوی رێگان، واژوی له‌سه‌ر یاسایی کۆنتڕۆڵکردنی تاوان و توندوتیژی و مه‌رسومی یاسایی په‌یڕه‌وکاری 1994 کرد. ئه‌م یاسا 366 ڵاپهڕهییه دیارترین مه‌رسومی یاسادانانه سه‌باره‌ت به تاوان له‌مێژوی ئه‌مریکادا. ئه‌م یاسایه پێداویستی 000 100 سه‌د هه‌زار ئه‌فسه‌ری پۆلیس مهرجدارکردو 9.7$ بلیۆن دۆلاری به زیندانه‌کان به‌خشی. پرۆگرامی باسکه‌ی نیوه‌شه‌و به‌هۆی ڕێکاره‌کانی یاسای سزای توندوتیژییه‌وه له‌کۆڵ کرایه‌وه، مه‌به‌ستیش له‌وه پاراستنی دابونه‌ریتی کۆنه‌پارێزی ئه‌مەریکایه. له‌ئێستادا، شه‌ڕه‌که یه‌خه‌ی خۆیان ده‌گرێته‌وه. جۆرێک له زیندانی پێشه‌سازی ئاڵۆز سه‌ریهه‌ڵداوه، سیسته‌می دادگایی تاوان تێکشکاوه و ئه‌و جۆره مامه‌ڵه نامرۆڤانه‌ی که ئه‌مەریکا به‌رامبه‌ر به دانیشتوه ره‌شپێسته‌کانی ده‌یکات دژ به‌و دروشمه ئایدیاڵه‌یه که ده‌ڵێت "هه‌موان به یه‌کسانی دروستکراوین"، هه‌روه‌ها دژه به مافه بنه‌ڕه‌تییه‌کانی وه‌ک مافی ژیان، ئازادی و گه‌ڕان به دوای به‌خته‌وه‌ریدا.
هه‌رچه‌نده ئه‌مەریکا خۆی ڕوبه‌ڕوی ئاریشه‌ی ناوخۆیی ده‌بێته‌وه، که‌چی ئاشتۆن کارته‌ری، وه‌زیری به‌رگری، روی له ڕۆژهه‌ڵات کردوه به‌مه‌به‌ستی ژیاندنه‌وه‌ی هه‌ژمونی داڕوخاوی ئه‌مەریکا له قاڕه‌ی ئاسیادا. سه‌فه‌ره‌که‌ی ئاشتۆن ده‌رئه‌نجامی باشی نابێت. ئه‌مریکا زیاد له‌ڕاده‌ی پێویست خۆی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌وروپادا سه‌رقاڵ کردوه . ئه‌مریکا ده‌توانێت کات، وزه‌و پاره‌ی که‌م ته‌رخان بکات بۆ ئاسیا. به‌په‌نا ئه‌وانه‌شه‌وه، کۆنگرێسی ئه‌مریکا ده‌ست گیرۆیی خه‌مخۆری کارته‌ر ناکات و نه‌فامانه هه‌وڵی پشتگوێخستنی نوێنه‌رایه‌تی کردنی هاوڵاتی ئاسیاییه له‌و دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تیانه‌ی که خودی ئه‌مەریکا له دوای جه‌نگی جیهانی دوه‌مه‌وه دروستی کردون (نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان وه‌ک نمونه). مادامه‌کی ئه‌و دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تیانه له‌سه‌ر خاکی ئه‌مریکا جێگیرکراون، ئه‌مریکای زلهێز ده‌توانێت کاریگه‌ری هه‌بێت و چاوسورکردنه‌وه به‌کاربهێنێت به‌رامبه‌ر ئه‌وانی تر بۆ په‌یڕه‌وکردنی یاساکانی. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش هێشتا کۆنگرێس به‌رهه‌م هێنانیان تێدا ناکات، هه‌ربۆیه چین فرسه‌تی لێهێناوه و دامه‌زراوه‌ی وه‌ک بانقی گه‌شه‌پێدانی ژێرخانی ئاسیایی دامه‌زراندوه و له شهنگایی جێگیری کردوه .
هه‌ر ئه‌م هه‌فته‌یه، چین دیارده‌یه‌کی به‌خۆیه‌وه بینی که مایه‌ی که‌مه‌ندکێش کردنێکی داینامیکی و له هه‌مان کاتدا ئه‌و مه‌ترسیانه‌یه ڕوبه‌ڕوی ده‌بێته‌وه . هه‌رێمی هۆنگ کۆنگ له چین که هانگ سێنگ سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات بۆ یه‌که‌مجاره له مانگی 1- 2008 به‌رزبونه‌وه به‌ڕێژه‌ی 000 27 له پشکه‌کانیدا به‌خۆیه‌وه ببینێت، ئه‌مه‌ش کاتێک بو که حکومه‌تی چینی رێگه‌یدا به هاریکاری ناوخۆی دولایه‌نه بۆ کڕینی مه‌ڕوماڵات و که‌ولوپه‌ل له هۆنگ کۆنگه‌وه. ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌کی ڕونی ئه‌و سیاسه‌ته‌یه که کاریگه‌ری گه‌وره‌ی له چیندا هێناوه‌ته ئاراوه. هه‌رچه‌نده به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی شت و مه‌ک و ئاژه‌ل ڕه‌نگه مه‌ترسی بێت هاوشانی ئه‌و نایه‌کسانییه دژواره‌ی که له شانشینی ناوه‌ڕاستدا (چین) هه‌یه .
هه‌ر له چین، ته‌قینه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ش کارگه‌یه‌کی کیمیایی له ژانگژو هه‌ژاند، که ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی جه‌ختی زیاتر بخرێته سه‌ر تێچونه‌کانی ئابوریی گه‌شه‌سه‌ندوی ته‌قیوه . کارگه‌که ماده‌ی پاراکسیلین به‌رهه‌م ده‌هێنیت که ماده‌یه‌کی کیمیاییه به‌کارده‌هێنرێت بۆ به‌رهه‌مهێنانی فایبه‌ر و پلاستیک. ناشتنی ئه‌م جۆره ڕوه‌که ده‌مێکه له‌لایه‌ن نیشته‌جێبوانی ئه‌و ناوچه‌یه‌وه ڕه‌تکراوه‌ته‌وه، چونکه له‌پیسبونی هه‌واو تێکچونی ته‌ندروستیان ده‌ترسن. ته‌قینه‌وه‌که بوه هۆکاری ناڕه‌زایی گشتی و له‌ماڵپه‌ڕه چینییه‌کاندا بوه یه‌کێک له‌و بابه‌تانه‌ی زۆرترین مشتومڕی به دوای خۆیدا هێنا.
له‌په‌کینی پایته‌ختی چین زیاد له 30 شۆفێری ته‌کسی له‌ڕێگه‌ی هه‌وڵی خۆکوژی به کۆمه‌ڵ ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی دژ به ئه‌و یاسا سنوردارکهرانهی که خراونهتهگهر له هه‌مبه‌ر نوێکردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی شۆفێری. هه‌مو شۆفێره‌کان ڕزگار کران، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌رمانی ژه‌هراویان خوارده‌وه. ئه‌م شۆفێرانه له شاری سوفینهییهوه، که ده‌که‌وێته باکوری چینه‌وه و نزیک سنوری ڕوسیایه و کاریگه‌ری دابه‌زینی ئابوری روسیای له‌سه‌ره، هاتبون بۆ په‌کین. ئه‌م خۆپیشاندانه سه‌رنجڕاکێشه پیشانی ده‌دات که‌وا ژماره‌یه‌کی زۆری خه‌ڵکی چین له لێواری بێئومێدیدا ده‌یگوزه‌رێنن و ڕوبه‌ڕوی مه‌ترسی ده‌بنه‌وه که یه‌خه‌ی به سیسته‌می ئابوری چین گرتوه .
هه‌ر له‌م ئانوساتانه‌دا، هاوشێوه‌ی ئه‌وروپییه‌کان و ئهمەریکییهکان، دانیشتوانی بێ ئومێدی یۆنان لهباڵادهستبونی روسیا نیگه‌رانن. هه‌رچه‌نده وڵاتی یۆنان بڕێکی گرنگی قه‌رزه‌کانی دایه‌وه به ڕێکخراوی سندوقی نه‌ختێنه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌لیکسیس سیبراسی سه‌رۆک وه‌زیرانی یۆنان له مۆسکۆ چاوی که‌وت به ڤلادیمیر پوتنی سه‌رۆکی ڕوسیا بۆ گفتوگۆکردن له‌هه‌مبه‌ر هاریکاری ئابوری له نێوانیاندا. هه‌ردو سه‌رکرده بیروڕایان ئاڵوگۆڕ کرد سه‌باره‌ت به ناسه‌قامگیری ئابوری و چاوپێکه‌وتنه‌که‌ی نێوانیان تاڕاده‌یه‌ک ڕوکه‌شانه بو. سیپراس ئه‌وه ده‌خاته‌ڕو بۆ یه‌کێتی ئه‌وروپا و سندوقی نه‌ختێنه‌ی نێوده‌وڵه‌تی که گوایه یۆنان داخوازیکه‌رێکی هه‌ژار به‌ڵام دڵگیری هه‌یه. پوتنیش لای خۆیه‌وه ده‌یه‌وێت بیسه‌لمێنێت بۆ ئه‌وروپییه‌کان و واشنتۆن که‌وا هێزی ئه‌وه‌ی هه‌یه بتوانێت سه‌رنجی ئه‌ندامێکی ناتۆ به‌لای خۆیدا رابکێشێت که شوێنکه‌وته‌ی هه‌مان رێبازی ئۆرزۆدۆکسی مه‌سیحییه .
له‌کۆتایدا، سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆکی ئێران حه‌سه‌ن رۆحانی له تاران کۆبونه‌وه. له سه‌ره‌تایی مانگی 4-2015 دا، ئه‌ردۆغان سه‌رانی ئێرانی توڕه کرد کاتێک که رایگه‌یاند که "ئێران ده‌یه‌وێت ئه‌م ناوچه‌یه کۆنتڕۆڵ بکات"، ئه‌م سه‌ردانه ته‌نها بۆ هێورکردهنهوهی بارودۆخه‌که بو. سه‌رباری تاوسه‌ندنی بارگرژییه‌کانی نێوان سونه و شیعه‌و نه‌یارێتی پاوانخوازی جوگرافی هه‌ردولا، که‌چی تورکیا و ئێران هاوبه‌شن له سنورێکی درێژ و ئاڵوگۆڕی بازرگانی له 2014 دا بۆ 14$ دۆلار به‌رزبوه‌ته‌وه . په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌م دو وڵاته ڕه‌نگه به پێی پێویست نه‌بوبێت له ماوه‌ی 5 ساڵی رابردودا، به‌ڵام هه‌ردوکیان گه‌وره‌ترین و دیموکراتیترین وڵاتن له ناوچه‌که‌دا (به‌به‌راورد به وڵاتانی ده‌وروبه‌ریان). ره‌نگه ڕۆژگارێک بێته پێشه‌وه ئه‌م دو وڵاته رۆڵی گرنگ بگێڕن له‌دروستکردنی په‌یوه‌ندی هاڕمونی و رێکخستنه‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا به‌تایبه‌ت دوای ڕێککه‌وتنامه‌ی سایکس بیکۆی 1916. که وابو جێگای به‌یاخه که‌وا ئه‌ردۆغان و رۆحانی له دانوستاندا بن.
*به نیسبه‌ت هه‌رێمی کوردستانه‌وه، دو هه‌واڵ ده‌نگدانه‌وه‌ی گرنگیان به دوای خۆیاندا هێنا و زۆربه‌ی به‌کارهێنه‌رانی تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و ماڵپه‌ڕه ناوخۆییه‌کانی به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵکرد. یه‌که‌م، ده‌نگۆی گیان له‌ده‌ستدانی مو‌سا، نیشانه شکێنه‌که‌ی ناوداره‌که‌ی کۆبانێ، بو. تا ئێستا پشت راستنهکراوهتهوه ئاخۆ "پڵنگه‌که‌ی کۆبانێ" زیندوه یان گیانی له‌ده‌ستداوه. دوه‌م، پرسی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی مه‌سعود به‌رزانی وه‌ک سه‌رۆکی هه‌رێمی و لێدوانه‌که‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا، ڕێکخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، که له‌کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌نوسیدا رایگه‌یاند: گونجاوترین سیسته‌می سیاسی بۆ هه‌رێمی کوردستان، سیسته‌می په‌رله‌مانییه".
له دوای لێدوانه‌که‌وه، چه‌ندین بۆچون گه‌ڵاڵه کرا، به‌ڵام دو له‌و بۆچونانه که مایه‌ی سه‌رنجدان بون: یه‌که‌میان، پرسی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی به‌سه‌رۆکی هه‌رێم له‌په‌رله‌ماندا؛ دوه‌میان دانوستانی حیزبه سیاسییه‌کان و په‌رله‌مان بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێک.
* وه‌رگێڕ نوسیویه‌تی
سەرچاوە: فایرئۆبسێەرڤەر |
|
|