|
روه‌که‌ی تری تیرۆریزم |
24/04/2015 16:23:25 |
راهیڵ ره‌زا
له ئینگلیزییه‌وه: ئاراز ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د
ئێمه له وڵاتێک‌دا ده‌ژین که ئامێزی بۆ دیموکراسی لیبڕاڵی، یه‌کسانی ره‌گه‌زی، ئازادی راده‌ربڕین و ئازادی تاک کردوه‌ته‌وه، هه‌ربۆیه ساویلکانه بیرده‌که‌ینه‌وه ئه‌گه‌ر پێمان وابێت هه‌رکه‌س هاته نێو وڵاته‌که‌مانه‌وه هه‌ڵگری هه‌مان ئه‌و به‌هایانه‌یه. بیرکردنه‌وه‌یه‌کی هه‌ڵه‌یه. تیرۆریستان رقیان له‌و به‌هایانه‌یه .
پێویسته هۆشیار بین له‌مه‌ڕ هه‌بونی رێکخراو و که‌سانێک له ناو دڵی ئه‌مریکا و که‌نه‌دادا هه‌مان ئایدۆلۆجیایی بۆکۆ حه‌رام، تاڵیبان و داعشیان هه‌یه. ته‌نها جیاوازی نێوان ئه‌م رێکخراوانه‌ی ئه‌مەریکای باکور و ئەو گروپە تیرۆریستیانە ئەوەیە کە ناچار کروان بۆ یاسایی ئەمەریکاو کەنەدا مل که‌چ بکه‌ن.
نمونه‌ی ئەوەی ئه‌م رێکخراوه تێکده‌رانه سه‌رکه‌وتنیان تێدا بەدەستهێناوە کپکردنی ئازادی راده‌ربڕینه، ئه‌ویش له ڕێگای ترساندنی دامه‌زراوه ئه‌کادیمییه‌کانه‌وه .
ئه‌م ترس چاندن، بێده‌نگ کردن و سانسۆر خستنه‌سه‌ره دیوه‌که‌ی تری تیرۆریزمه .
به‌پێی ڕاپۆرتێکی یونیسێف که له‌م هه‌فته‌یه‌دا بڵاوکرایه‌وه، نزیکه‌ی ٨٠٠٠٠٠ منداڵ لە ناوەوە و دەروبەری نەیجیریا لەلایەن بۆکۆ حەرامەوە ناچارکراون بەجێهێشتنی ماڵەکانیان. ئەم راپۆرتە ساڵێک دوای رفاندنی بەکۆمەڵی نزیکەی ٣٠٠ کچه خوێندکار ئامادە کراوە، که رفاندنه‌که لە قوتابخانەیەکدا لە ناوچەی چیبۆک ئه‌نجام درا. راپۆرتە هەواڵییەکان ئاماژە بە تۆقاندن، دەست درێژی سێکسی و بەناچاری هاوسەرگیری ئەم کچە رفێندراوانە دەکەن.
لەبەشەکەی تری جیهان، تالیبان بەشێوەیەکی بەردەوام ژنان و کچان بە ئامانج دەگرێت. لەڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤ بە ناونێشانی "راپۆرتی جیهانی بۆ ٢٠١٥"، ڕێکخراوەکە ڕایدەگەیەنێت کە هەڕەشە بۆسەر مافەکانی ژنان و ئازادی رادەربڕین بەردەوام لە ئارادایە . ڕاپۆرتە ئاماژەش بە بەربەست دانان لە بەردەم مافەکانی ژنان لە ٢٠١٤ دا دەکات. لەو بەربەستانەش پەلاماردان، هێرشی بەردەوام و کوشتنی ژنانی خاوەن پێگە لە ئافرەتی پۆلیس و چالاکەوانان. دیاره که حکومەت شکستی هێناوە لە هەر بەرپەرچدانەوەیەکی کاریگەر بەمەبەستی پارێزگاری کردنی ئافرەتان لە داهاتودا. مالالە یوسفزایی براوەیی خەڵاتی نۆبڵ- کە بە فیشەک لەسەری درا لەبەرئەوەی داوای مافی خوێندنی کرد- گەواهییەکی تاڵی ئەو رقەیە کە تالیبان بەرامبەر بە ئافرەتانی خوێنەوار و بەهێز هەیەتی. هەمان مەبەستیشی هەیە لەو هێرشە تیرۆریستیانەشی کە بۆ سەر خوێندکاری کچانی بێ چەک دەیکات.
لەنێوان ئەم دو جیهانەدا (تێڕوانین)، هەڕەشەیەکی تری تیرۆریستی بۆ سەر ئافرەتان هەیە. بە مەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی جیهانی ئیسلامی، داعش لە شەڕە دڕندانەکانیدا بە بەردەوامی ئافرەتانی بە ئامانج گرتوە. لەم پرۆسەیدا، ئەندامەکانی داعش هێرشی بەربەریانە و ترسناکیان بۆ سەر ئافرەتانی کەمینە ئێزیدییەکان ئەنجامداوە. هاڵێ ئەسفەندیاری، بەڕێوەبەری پرۆگرامی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەسەنتەری نێودەوڵەتی هودرو ویڵسۆن بۆ پسپۆڕان، ڕونی دەکاتەوە کە چۆن ئەو گروپە پەڕگیرە هێرش دەکەنە سەر ئافرەتان کاتێک ناوچەیەک داگیر دەکەن. ئەسفەندیاری دەڵێت: "ئافرەتە بە تەمەنەکان دەبەن بۆ بازاڕی کاتی بەکۆیلەکردن و دەیانفرۆشن. کچانی هەرزەکاریش بەزۆری دەستدرێژی سێکسیان دەکرێتەسەرو پاشان مارەیان دەبڕن لە شەڕکەرەکانیان. هاوسەرگیرییەکە بۆ ماوەیەکی کاتییە و هەر کە کردارە سێکسییە تەواو بو، رەوانەی شەڕکەرانی تر دەکرێن بۆ هەمان مەبەست".
گروپی بۆکۆ حەرام، تاڵیبان و داعش کە مەترسین بۆ سەر جیهان، لەم خەسڵەتانەی خوارەوەدا هاوشێوەن:
- ئه‌م سێ گروپه ئیسلامین و سه‌رقاڵی رهواجدانن بە ئیسلامی سیاسی لەسەر حسابی په‌یامی رۆحانی ئیسلام و له هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵات و هه‌ژمونی سیاسیدان له جیهانی ئیسلامی‌دا.
- ئایدلۆجیاکهیان ئه‌مه‌یه : ته‌نها ئێمه راستی ده‌زانین؛ ئێمه ڕابه‌رایه‌تی ده‌که‌ین و خه‌ڵکانی تر ده‌بێت دوامان بکه‌ون به‌بێ هێچ پرسیارخستنه سه‌ر تاکتیکێکمان، هه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ش خه‌ڵک رزگاریان ده‌بێت (له‌وانه‌یه ژماره‌یه‌ک پاکیزه بۆخۆشی فڕێ بدرێنه باوه‌شیانه‌وه). ئه‌م سێ گروپه رایده‌گه‌یه‌نن گوایه رۆژئاواییه‌کان نه‌گریسن و ئه‌مان ده‌توانن وانه‌یان فێر بکه‌ن؛ نیازیان وایە، به دامه‌زراندنی خه‌لافه‌تێک ئایدۆلۆجیاکانیان جیهانی ئیسلامی بگرێته‌وه .
- کارده‌که‌ن له‌سه‌ر دروستکردنی ترس له‌نێو قوربانییه‌کانیاندا به به‌کارهێنانی ته‌کنیکی تۆقاندن و هه‌ڕه‌شه‌ی جه‌سته‌یی و ده‌رونی.
- هه‌روه‌ک چۆن له کار و چالاکیدان له‌و وڵاتانه‌ی متمانه‌ی که‌م و یاسا سه‌روه‌ر نییه، ئاوه‌هاش ده‌توانن خۆیان قوتار بکه‌ن له کرداری توندوتیژی و تیرۆر، که به‌زۆری دژ به ژنان و که‌مه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
ئێمه که له‌م به‌شه‌ی ئه‌مەریکای باکور ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ین، پێمانوایه ئه‌م روداوانه له به‌شێکی جیهاندا روده‌ده‌ن و ده‌ستی تیرۆریستانمان پێ ناگات! ئێمه له وڵاتێک‌دا ده‌ژین که ئامێزی بۆ دیموکراسی لیبڕاڵی، ئازادی راده‌ربڕین و ئازادی تاک کردۆته‌وه، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌یه ئێمه ساویلکانه بیرده‌که‌ینه‌وه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که هه‌ر که‌سێک دێته ناو وڵاته‌که‌مانه‌وه، هه‌مان ئه‌و به‌هایانه‌ی هه‌ڵگرتوه. هه‌ڵه‌ین. ئه‌وه ئه‌و به‌هایانه‌ن که تیرۆریستان به جدی رقیان لێیه، هه‌روه‌ک له‌سه‌ر زاری خۆیانه‌وه ده‌یبیستین.
ئه‌م گروپانه شوێنکه‌وته‌ی ئایدۆلۆجی هاوشێوه‌ن هه‌روه‌ک هه‌مو گروپه تیرۆریستییه‌کانی تر:
- ئه‌م گروپانه ده‌ڵێن: شوێنمان بکه‌ون- ئێمه نوێنه‌رایه‌تیتان ده‌که‌ین، چونکه ئێمه له‌سه‌ر رێگه راسته‌که‌ین.
- ئه‌وانه‌ی (به‌تایبه‌ت ئافره‌تان) که له‌باره‌ی چاکسازی و گۆڕانه‌وه خەبات دەکەن له‌نێو جیهانی ئیسلامی‌دا به هه‌ڵگه‌ڕاوه هه‌ژمار ده‌کرێن و موسڵمانی باش نین، چونکه به حساب له‌چک ناکه‌ن.
-"هه‌ڵگه‌ڕاوه‌کان" هاوڕێی "کافره‌کان"ن، له‌به‌رئه‌وه چۆن ده‌توانن نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی ئیسلام و موسڵمانان بن؟
- ئێمه ئیسلامی ڕاستی "ساغکراوه " تان پیشانده‌ده‌ین، هه‌رکه‌سێکیش گومانی هه‌بێت، ئه‌وا که‌سێکی ئیسلامۆفۆبیی "له ئیسلام ترسا‌و"ی ره‌گه‌زپه‌رستی مێشک داخراوه، که‌وابو هه‌ر ئێمه‌ش یارمه‌تی ده‌ده‌ین رۆڵی قوربانی بگێڕیت.
ئه‌مه ئه‌و په‌یامه‌یه که نه‌ک ته‌نها له‌وتاره‌کانی ئه‌م گروپانه‌دا ده‌درێت به گوێماندا، به‌ڵکو ته‌نانه‌ت له‌هه‌ندێک رێکخراوی ئیسلامی له ئه‌مەریکا و که‌نه‌دا ده‌بینرێت، ئه‌وه‌ش وه‌ک ئه‌وه وایه ئه‌وان ده‌نگی زۆربه‌ی موسڵمانان بن که له‌و دو وڵاته‌دا ده‌ژین. ئه‌وه‌ی جێگای مه‌ترسییه ئه‌وه‌یه که هه‌ندێک خه‌ڵک ده‌که‌ونه داوی ته‌ڵه‌ی ئه‌مانه‌وه و بڕوایان پێده‌که‌ن، ته‌نانه‌ت هه‌ندێک له میدیا ناسراوه‌کانیش.
که‌وابو جێگه‌ی سه‌رسوڕمان نییه که فلیمێکی وه‌ک "ئابڕوی یادنامهکان" که ڕوی بێدادی و توندوتیژی دژ به ئافره‌تان له کۆمه‌ڵگای زۆرینه موسڵمانه‌کاندا هه‌ڵده‌ماڵێت، وه‌ک زله‌یه‌ک وابێت له نێوچاوانی هه‌ندێک له رێکخراوه ئیسلامییه‌کانی ئه‌مەریکای باکور. ئه‌و رێکخراوانه ناتوانن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ راستی بکه‌ن؛ ئه‌وانه بون به داوی یاساوە و که‌نارگیرکراون و گیریان خواردوه. ته‌نها ڕێگه‌یان بۆ جڵه‌وگیری ئه‌م کێشانه تۆقاندن و بێده‌نگ کردنی ئه‌و که‌سانه‌یه که ده‌نگ به‌رز ده‌که‌نه‌وه . هه‌روه‌ک بۆکۆ حه‌رام، طالیبان و داعش ئافره‌تان به ئامانج ده‌گرن، چونکه پێیانوایه ئافره‌تان ره‌گه‌زێکی لاوازترن.
له‌زۆر شوێن، ئه‌م ڕێکخراوه تێکده‌رانه سه‌رکه‌وتو بون له کپ کردنی ده‌نگی ئازاد لەڕێگەی بە توندی تۆقاندنی دامه‌زراوه ئهکادیمییهکانەوە . به‌م دواییانه، له‌لایه‌ن هه‌ندێک له خوێندکارانی زانکۆی دیوک هه‌وڵدرا کوڕێکی ئه‌سرا نۆمانی، په‌یامنێری پێشوی ۆڵ ستریت جێرناڵ، هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه .
ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ریش له زانکۆی ساوث داکۆتا، به‌شێک له فلیمی ئابڕوی یادنامهکان لابرا و له ساتی پیشاندانی به‌شێکی تری فلیمه‌که‌دا، ده‌نگی هه‌ڕه‌شه و تۆقاندن به‌رامبه‌ر به زانکۆ و وتاربێژهکهدا ده‌بیسترا.
ئه‌م هه‌ڕه‌شانه، که له‌شێوه‌ی بێده‌نگ کردن و سانسۆر خستنه سه‌ردایه، رویه‌کی تری تیرۆریزمه؛ هه‌ربۆیه هیچ جێگای سه‌رسوڕمان نییه رێکخراوێکی وه‌ک ئیخوان موسلیمین، که ناوبانگی زڕاوه به‌هه‌وڵدان بۆ کپ کردنی رای ئازاد، ناوه‌که‌ی له لیستی ناوی رێکخراوه تیرۆریستییه‌کاندایه ته‌نانه‌ت له وڵاتێکی وه‌ک ئیمارتدا.
سه‌رچاوه: گه‌یتستۆن ئینیستیتیوت |
|
|