|
کونسوڵی گشتی تورکیا لە هەرێم: ئارامی كوردستان، ئارامی توركیایه |
25/04/2015 15:45:43 |
دیمانەی: پەرێز ئەنوەر
محەمەد ئاکیف، کونسوڵی گشتی تورکیا لە هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، له په‌یوه‌ندی خۆیان زۆر رازین له‌گه‌ڵ عێراق و هەرێمی كوردستان و جەختیش دەکاتەوە، کە ئاماده‌ن هه‌مو جۆره هاوكاریه‌كی پێشكه‌شی عێراق و هەرێمی کوردستان بکەن.
ناوبراو لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی (KNN) رەتیشیدەکاتەوە کە بە تایبەت لەگەڵ لایەنێکی دیاریکراوی هەرێمی کوردستان مامەڵە بکەن و دەڵێت: ئێمە وەک تورکیا هەوڵدەدەین له‌گه‌ڵ هه‌مو لایه‌نێك په‌یوه‌ندیمان هەبێت و زیاتر پێشیبخه‌ن و هیچ جیاوازیه‌ك ناكه‌ین، بەڵام ئێمه زیاتر له‌سه‌ر ئاستی حكومه‌ت مامه‌ڵه ده‌كه‌ین.
سەرسامی خۆی بە توانای هێزی پێشمەرگەش لە روبەڕوبونەوەی داعش دەردەبڕێت و ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ هاوکاریکردنیان دەردەبڕێت، هەروەک وتیشی: ده‌توانین بڵێین كه ئه‌منیه‌تی كوردستان مانای ئه‌منیه‌تی توركیایه، ئارامی كوردستان مانای ئارامی توركیایه.
دەقی چاوپێکەوتنەکە
_ سوپاست ده‌كه‌ین بۆ ئەم دەرفەتە، ده‌مه‌وێ راستەوخۆ بچمە سه‌ر ته‌وه‌ره‌كانم، سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێ ئه‌وه بپرسم له ئێستادا په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا چۆنه؟ له‌بواری سیاسی و دیبلۆماسی و هەروەها ئابوریه‌وه؟
محەمەد ئاکیف: دوباره سوپاس، له ئێستادا په‌یوه‌ندی به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ توركیا زۆر باشه، ئێمه په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ ناوچه‌كه‌دا له‌سه‌ر بنه‌مای ستراتیژی هه‌ڵده‌سه‌نگێنین و هه‌مو ئاره‌زو ئیراده‌شمان ئه‌وه‌یه په‌یوه‌ندیه‌كانمان زیاتر باشتر‌و به‌هێزتربكه‌ین له‌هه‌مو رویه‌كه‌وه، جا چی له‌ڕوی سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی یاخود ئابوریه‌وه بێت، پێشكه‌وتنه‌كانیش زۆر دیارن، بەڵام وه‌كو هه‌میشه ئاماژه‌مان پێكردوه مه‌به‌ستمان زیاتر به‌ره‌و پێشخستنی په‌یوه‌ندیه‌كانمانه.
ده‌توانین نمونه‌ی زۆر باس بكه‌ین، بۆ نمونه له‌ڕوی سیاسیه‌وه له نێوان به‌رپرسه‌كانمان ئیراده‌یه‌كی زۆر به‌هێز هه‌یه كه ئه‌مه نمونه‌یه‌كی زۆر جوانه له‌ڕوی كاری سیاسیه‌وه، بۆ نمونه له‌م دواییەدا ژماره‌یه‌كی زۆر سه‌ردان ئه‌نجامدران ئه‌وه‌بو سه‌رۆك وه‌زیری توركیا و وه‌زیری به‌رگری توركیا سه‌ردانی به‌غدادیان كرد، پاشان سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كرد، یان له‌م دواییانه‌دا نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ چه‌ند وه‌فدێك چه‌ند جارێك سه‌ردانی توركیای كرد، ژماره‌ی سه‌ردانه‌كان له هه‌ڵكشانایه كه ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كه بو به‌هێزی په‌یوه‌ندییه‌كان.
له‌ڕوی ئابوریشه‌وه خاوه‌نی په‌یوه‌ندیه‌كی به‌هێزین، ژماره‌یه‌كی زۆر كۆمپانیای توركی له هه‌رێمی كوردستانن، ژماره‌یه‌كی زۆر هاوڵاتی توركیا دانیشتوی كوردستانن، بازرگانیه‌كی زۆر باش له‌نێوانمان هه‌یه، هه‌بونی ئه‌م شتانه‌ش زور ئاسایی و نۆرماڵه، چونكه پێش هه‌مو شتێك ئێمه دراوسێی یه‌كترین، پێویسته هه‌میشه په‌یوه‌ندی دو دراوسێش زور به‌هێزبن، بۆیه ئێمه له په‌یوه‌ندی خۆمان زۆر رازین له‌گه‌ڵ عێراق و هەرێمی كوردستان، ئامانجیشمان زیاتر به‌ره‌و پێشخستنی په‌یوه‌ندیه‌كانمانه.
_ به‌ڵێ، دواتر دێمه سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان توركیا و عێراق، به تایبه‌تی له‌كابینه‌كه‌ی عه‌بادی دا، بەڵام سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێ ئه‌وه بپرسم، ده‌وترێت توركیا له هه‌رێمی كوردستان زۆرترین په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستانه، رای جه‌نابت چیه له‌م باره‌یه‌وه؟
محەمەد ئاکیف: ئێمه وه‌ك توركیا له‌سه‌ر ئاستی حكومه‌ت مامه‌ڵه ده‌كه‌ین، له هه‌رێمی كوردستانیش زیاتر له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه ده‌دوێین كه له حكومه‌تدا سه‌رپه‌رشتیاری یه‌كه‌من، چونكه وه‌ك وتم ئێمه زیاتر له‌سه‌ر ئاستی حكومه‌ت په‌یوه‌ندی ده‌به‌ستین بۆیه ئه‌گه‌ر ته‌ماشای ئه‌و سه‌ردانانه بكه‌ین كه ئه‌نجام ده‌درێن بۆ ناوچه‌كه هه‌م سه‌رۆك كۆمار هه‌م سه‌رۆك وه‌زیر سه‌ردانه‌كانیان له‌گه‌ڵ وه‌فد ئه‌نجام ده‌ده‌ن، بەڵام به‌ده‌ر له‌مه‌ش ئێمه له‌گه‌ڵ هه‌مو كایه‌كانی دیكه‌شدا په‌یوه‌ندی ده‌به‌ستین بۆ نمونه من وه‌ك خۆم له‌وكاته‌ی كه وه‌ك كۆنسوڵی گشتی ده‌ستبەكاربوم هه‌وڵمداوه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌زگا و هه‌مو لایه‌نه سیاسیه‌كان ببه‌ستم، ئه‌وه‌ش هه‌ڵه‌یه كه بوترێت ته‌نها په‌یوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ لایه‌نێكی دیاریكراوه، چونكه وه‌ك وتم ئێمه هه‌وڵده‌ده‌ین كه په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ هه‌مو لایه‌نه‌كان باش بێت ئه‌مه‌ش له‌كاتی سه‌ردانه‌كانی وه‌فدی توركیا ده‌رده‌كه‌وێت كه هه‌وڵده‌ده‌ن له‌گه‌ڵ هه‌مو لایه‌نێك په‌یوه‌ندیه‌كی فراوانیان هه‌بێت و زیاتر پێشیبخه‌ن، لێره هه‌مو پارته‌كان برای ئێمه‌ن، وه‌ك وتم توركیا له‌سه‌ر ئاستی حكومه‌ت زیاتر مامه‌ڵه ده‌كات ئه‌مه‌ش شتێكی نۆرماڵه.
_ راو بۆچونت چیه له‌سه‌ر پارته‌كانی دیكه‌و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان په‌یوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان چۆن هه‌ڵیده‌سه‌نگێنی و په‌یوه‌ندیتان ئێستا له چی دۆخێكدایه؟
محەمەد ئاکیف: به ته‌ئكید وه‌كو پارته‌كانی دیكه، له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وی گۆڕانیش په‌یوه‌ندیه‌كی زۆر باشمان هه‌یه، بۆ نمونه هه‌ر كاتێك من سه‌ردانی شاری سلێمانی ده‌كه‌م سه‌ردانی به‌ڕێز نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌كه‌م، بیڕوڕای له‌گه‌ڵ ئاڵوگۆڕ ده‌مه‌كه‌م و راو سه‌رنجی وه‌رده‌گرم، بۆ ئێمه هه‌مو پارته‌كان گرنگی خۆیان هه‌یه سه‌رنجی هه‌مویان بو ئێمه گرنگه، بۆیه ئێمه هیچ جیاوازیه‌ك ناكه‌ین یاخود هه‌ڵبژارده‌یه‌ك، دواجار بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له ناو په‌رله‌مانی كوردستاندا دوه‌م پارتی به‌هێزی كوردستانه، سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌بزوتنه‌وەی گۆڕانه، پارته‌كه به‌شداره له حكومه‌تدا، بۆیه به ته‌ئكید په‌یوه‌ندیمان زۆر باشه، وه‌زیری پێشمه‌رگه له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه بۆیه له‌ڕوی ئه‌منیه‌وه یه‌كێكه له‌و وه‌زیرانه‌ی كه زۆرترین په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵیدا هه‌یه، بەڵام وه‌كو وتم ئێمه زیاتر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كه‌سی پارته‌كان نا، بەڵکو له‌گه‌ڵ حكومه‌ت ده‌كه‌ین بۆ ئێمه جیاوازی نیه كه وه‌زیره‌كان سه‌ر به چ پارتێكن، گرنگ ئه‌وه‌یه سه‌رپه‌رشتیاری ناوچه‌كه بێت.
_ با کەمێک سه‌باره‌ت به لایه‌نی ئابوری قسه بكه‌ین، وه‌كو ده‌زانین كه ژماره‌یه‌كی زۆر كومپانیای توركی له هه‌رێمی كوردستانن، بەڵام ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین زۆربه‌یان له شاری هه‌ولێرن له چاو شاره‌كانی دیكه ئه‌مه بۆ؟
محەمەد ئاکیف: ئه‌مه له‌ڕاستیدا یه‌كێكه له‌و پرسه‌ی كه زۆر روبه‌ڕوی ده‌بینه‌وه با وا بڵێم، ئێمە ئێستا له‌ناوچه‌كه‌دا له‌ساڵی 2014 وه زیاتر له هه‌زار و 300 كۆمپانیای توركی هه‌یه كه له‌هه‌رێمی كوردستان كارده‌كه‌ن، ئه‌مانه زۆربه‌یان له هه‌ولێرو دهۆكن به ته‌ئكید له‌سلێمانیش ژماره‌یه‌ك كۆمپانیای توركی هه‌یه، بەڵام له‌وانه‌یه به‌هۆی نزیكی جوگرافیایه‌وه ژماره‌ی زۆری كومپانیه‌كانمان له شاره‌كانی هه‌ولێر و دهوكن، به ته‌ئكید له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ولێریش پایته‌ختی كوردستانه، ئه‌مه یه‌كێكه له هۆكاره‌كان ئه‌وه‌نده‌ی من بزانم، بەڵام خاوه‌ن كۆمپانیه‌كان به هیچ شێوه‌یه‌ك بڕوا ناكه‌م كه له‌به‌ر هۆكاری هه‌ڵبژارده‌ی سیاسی ئه‌م كاره بكه‌ن، ئه‌وان ته‌نها بیر له قازانجی ئابوری خۆیان ده‌كه‌نه‌وه، چونكه بازرگانه‌كان و كۆمپانیاكان له‌گه‌ڵ كه‌سانی بازرگان مامه‌ڵه ده‌كه‌ن، بۆ نمونه هه‌ركاتێك سه‌ردانی سلێمانی ده‌كه‌ین له‌كاتی سه‌ردانمان بۆ لای لایه‌نی به‌رپرس بۆ نمونه پارێزگار و به‌رپرسانی یه‌كێتی داوامان لێده‌كه‌ن كه رێژەیە‌كی زۆری كۆمپانیا توركه‌كان بێن له سلێمانی كاربكه‌ن، داواكاری منیش ئه‌وه‌یه كه له‌هه‌مو پارێزگاكان به‌یه‌ك چاو سه‌یر بكرێین و كاربكه‌ین.
ئێمه ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ هه‌مولایه‌ك باش بێت، بۆ نمونه من وه‌ك شه‌خسی خۆم له‌وكاته‌ی ده‌ستبه‌كاربوم هه‌ركاتێك وه‌فدێك به تایبه‌تی كه‌سانی بازرگان سه‌ردانم ده‌كه‌ن، من پێشنیاری سلێمانیان بۆ ده‌كه‌م بۆ كاركردن، ئه‌مه‌ش بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی كه نه‌وترێت بۆچی زیاتر له هه‌ولێر بونتان هه‌یه، له‌ڕاستیدا وه‌ك وتم ئێمه نه‌ك له هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك، ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندیه‌كی باشمان له‌گه‌ڵ هه‌مو شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت.
_ ده‌وترێت یه‌كێك له هۆكاره‌كان ئه‌وه‌یه كه وه‌ك وتم توركیا په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ پارتی زۆر به‌هێزه، بۆ نمونه ده‌وترێت له‌سلێمانی یه‌كێتی زیاتر له ئێرانه‌وه نزیكه ئایا ئه‌مه‌ش هۆكار نییه؟
محەمەد ئاکیف: ئێستا من ناتوانم قسه له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌م پارته‌كان له‌كام گروپ یان كام وڵاته‌وه نزیكن ئه‌مه هۆكاره یان نا، پێویسته له خۆیان بپرسی، بەڵام هیچ نه‌بێت له‌ڕوی بازرگانیه‌وه ده‌توانین ئه‌وه بڵێین ئه‌و وڵاته‌ی كه دراوسێته، ئاساییه په‌یوه‌ندی زیاترت له‌گه‌ڵیدا هه‌بێت، له‌ڕوی بازرگانیه‌وه بۆ نمونه شاری زاخۆ له‌ڕوی جوگرافیاوه هاتن و رۆیشتن بۆ توركیا زۆر ئاسان و نزیكه، بۆیه ئاساییه كه ئاستی بازرگانی نێوان توركیا و زاخۆ به‌رز بێت، به هه‌مان شێوه بۆ ئێران و سلێمانیش ده‌توانێن هه‌مان قسه بكه‌ین، كه سنور له نێوانیاندا هه‌یه له‌وانه‌یه كاری بازرگانیكرن له‌و ناوه‌نده ئاسانتر بێت و زیاتر له‌ڕوی بازرگانیه، پێویسته زیاتر له خاوه‌نی كۆمپانیه‌كان بپرسین، له‌ڕوی سیاسیشه‌وه خۆش نیه من قسه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی پارته‌كانی ئێره بكه‌م.
_ باشه به‌رژه‌وه‌ندی توركیا له‌هه‌رێمی كوردستان چیه؟ به پێچه‌وانه‌وه‌شه‌وه به‌رژەوه‌ندی هه‌رێمی كوردستانی له توركیا چیه؟
محەمەد ئاکیف: ده‌توانین ئه‌وه بڵێین كه ئه‌منیه‌تی كوردستان مانای ئه‌منیه‌تی توركیایه، ئارامی كوردستان مانای ئارامی توركیایه، خۆشگوزه‌رانی كوردستان واته خۆشگوزه‌رانی توركیایه، چونكه ئێمه دراوسیێن و مێژویەکی زور كۆنمان هه‌یه پێكه‌وه، له‌ڕوی سنوره‌وه هاتن و چونێكی زۆر هه‌یه له نێوانماندا و بازرگانی زۆر ئه‌نجام ده‌درێت له‌و ناوه‌نده‌دا، بۆیه به‌رژه‌وه‌ندی و خۆشگوزه‌رانی ناوچه‌كه و به‌رژه‌وه‌ندی و خۆشگوزه‌رانی توركیا یه‌كه، به ته‌ئكید ئه‌گه‌ر له‌ڕوی ئه‌منیشه‌وه لێره كێشه‌یه‌ك هه‌بێت، كاریگه‌ری له‌سه‌ر توركیا دروست ده‌كات قازانجی ئێمه له‌گه‌ڵ قازانجی ناوچه‌كه زور نزیكن له‌یه‌كه‌وه.
_ باشه وه‌كو جه‌نابت ئاماژه‌ت پێكرد كه هه‌رێمی كوردستان و توركیا زۆر په‌یوه‌ندیه‌كی به‌هێزو جوانیان هه‌یه، بەڵام وه‌ك ده‌زانین ئێستا هه‌رێمی كوردستان له‌ڕوبه‌رونه‌وه‌ی شه‌ڕی داعش دایه، بەڵام توركیا هه‌ڵویستێكی وای نه‌بو كه له‌مه‌ڕ چاوه‌ڕوانیه‌كان بێت هۆكاری ئه‌مه چی بو؟
محەمەد ئاکیف: لێره‌دا بیركردنه‌وه‌یه‌كی هه‌ڵه هه‌یه، من له‌گه‌ڵ ئه‌م رایه‌ی تۆم له‌و روه‌وه له‌گه‌ڵیدام، كاتێك له مانگی ئاب ئه‌وكاته‌ی كه داعش هێرشی كرده سه‌ر شاری هه‌ولێرو نزیك بوه له‌هه‌ولێر، كوردستان چاوه‌ڕێی زۆر شتی له توركیا ده‌كرد هه‌ر چه‌نده ئێمه هه‌ندێك شتمان كرد، بەڵام له‌وانه‌یه له ئاست پێویستدا نه‌بوبێت، بەڵام وه‌كو ده‌زانن كه ساڵی رابردو له‌مانگی حوزه‌یران كاتێك داعش هێرشیكرده سه‌ر موسڵ، كونسوڵی ئێمه‌و 49 ئه‌ندامی كونسوڵخانه‌ی توركیا بو ماوه‌ی 101 رۆژ وه‌ك بارمته ده‌ست به‌سه‌ركران له‌لایه‌ن داعشه‌وه، له‌هه‌مان كاتدا باردوخی ناوخۆی توركیا ئه‌و كاته زۆر گه‌رم و گوڕ بو، هه‌ڵبژارتنی سه‌رۆك كۆماری توركیا هه‌بو، بەڵام دواتر بارمته‌كان ئازادكران.
دوای سێ مانگ، منیش ده‌مه‌وێ باس له‌وه بكه‌م، له‌هه‌مان كاتدا له سوریا، له ناوخۆیی سوریادا ئێمه مه‌زارگه‌ی سلێمان شامان هه‌یه، ژماره‌یه‌ك زۆر سه‌ربازمان له‌وێ بون، چه‌ند كێشه‌و هۆكاریكی دیكه هه‌بون بۆیه ته‌ئكیدم كه لێمان تێده‌گه‌ن، چونكه سیاسیه‌كانی ئێره له‌وانه‌یه زیاتر له پرسه‌كه بگه‌ن و ئاگادار بن، بەڵام دوای ئازادبونی كونسوڵ و ئه‌ندامانی كونسوڵخانه‌كه‌و گواستنه‌وه‌ی مه‌زارگه‌كه له‌سوریاو هێوربونه‌وه‌ی سیاسه‌تی ناوخۆی توركیاش، دوای ئه‌وه هه‌نگاوه‌كانی توركیا له‌ڕوی ئه‌منیه‌وه بۆ كوردستان زیادكران، من ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم كه ساڵی رابردو ئێمه هه‌مو هاوكاریه‌كمان پێشكەشی به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان كرد.
_ كه‌واته له‌ئێستادا پلانی توركیا چیه بۆ زیاتر هاوكاریكردنی هه‌رێمی كوردستان یاخود ئه‌وه بپرسم هیچ پلانێكتان هه‌یه؟
محەمەد ئاکیف: به ته‌ئكید ئێمه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هه‌وڵده‌ده‌ین كه هاوكاری ناوچه‌كه بكه‌ین، ده‌بێت ئه‌وه‌ش ببینین به تایبه‌تی له‌ڕوبه‌رونه‌وه‌ی داعشدا، داعش گروپێكی تیرۆیستیه به ته‌نها هه‌رێمی كوردستان نا، به‌ڵكو دوژمنی توركیاشه، هه‌تا یه‌كێكه له دوژمنه سه‌رسه‌خته‌كانی توركیا بۆچی؟ چونكه توركیا هه‌م له‌گه‌ڵ عێراق هه‌م له‌گەڵ سوریا خاوه‌نی سنورێكی فراوانی خاكیه‌و ژماره‌یه‌ك زۆر هاوڵاتی بیانی هه‌وڵده‌ده‌ن له توركیاوه بڕۆنه ناو ریزی داعش، ئه‌گه‌ر ته‌ماشای هه‌واڵه‌كان بكه‌ن ده‌بینین كه رۆژانه چه‌ندین كه‌س ده‌ستگیرده‌كرێن، به‌تایبه‌تی كه له‌ئه‌وروپاو وڵاتانی تره‌وه هه‌وڵده‌ده‌ن له‌خاكی توركیاوه بڕۆنه ناو ریزه‌كانی داعش، ئێمه رێوشوینی زۆر توندمان گرتوه‌ته‌به‌ر، بۆ نمونه تائێستا زیاتر له 10 هه‌زار كه‌س ده‌ستگیركراون و رە‌وانه‌ی وڵاته‌كانیان كراونه‌ته‌وه، بۆیه داعش هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جدیه له‌سه‌ر ئێمه، بۆیه له‌م روه‌شه‌وه ناچارین كاری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین، بەڵام له‌شه‌ڕی داعشدا باش نیه ته‌نها ته‌ركیز بخه‌ینه سه‌ر خاڵی سه‌ربازی، له‌ڕوی كومه‌ڵگاو سیاسیشه‌وه پێویسته رێوشوێن بگیرێته به‌ر.
پێویسته له‌سوریاش چاره‌سه‌ری داعش بكرێت، چونكه ئێستا شه‌ڕی داعش زۆربه‌ی له‌سوریا و عێراقه‌و وه‌ك مه‌یدانی شه‌ڕ ئه‌م دو شوێنه به‌كار ده‌هێنێت، بەڵام پێویسته پێش هه‌مو شتێك سه‌رچاوه‌كانی دروستبونی داعش بزانین و ئه‌و سه‌رچاوانه له‌ناو ببه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه روبه‌ڕوی حاڵه‌تی وه‌ك داعش نه‌بینه‌وه، خۆ ده‌توانین ئۆپه‌راسیونی سه‌ربازی بكه‌ین و داعش له ناو ببه‌ین، بەڵام ئه‌گه‌ر سه‌رچاوه‌كانی دروستبونی داعش له‌ناو نه‌به‌ین، ئه‌مڕۆ داعش ته‌واو ده‌بێت و به‌یانی گروپێكی دیكه دروست ده‌بێت.
له‌م خاڵه‌دا ده‌بێت له ده‌ره‌وه‌ی شه‌ڕ، رێكاری یاسایی به‌ده‌ر له مه‌زهه‌بیه‌ت بگرینه‌به‌رو به‌شداری كردنی پێكهاته‌كانیش وه‌ك یه‌ك بێت له حكومه‌تدا و سیسته‌مێكی عادیلانه بۆ به‌شداریكرنی پێكهاته‌كان دابین بكرێت.
_ وه‌كو ده‌زانی له ئێستادا ئاماده‌كاری ده‌كرێت بۆ ئازادكردنی شاری موسڵ ئایا توركیاش به‌شداری له‌م شه‌ڕه‌دا ده‌كات به تایبه‌تی له‌ڕوی سه‌ربازیه‌وه؟
محەمەد ئاکیف: وه‌كو ده‌زانن كه له‌ئێستادا دیداره‌كان به‌رده‌وامن، بەڵام ئێمه وه‌ك توركیا هه‌میشه ئاماژه‌مان به‌وه‌كردوە كه ئاماده‌ین هه‌مو جۆره هاوكاریه‌ك پێشكه‌شی سوپای عێراق و هێزی پێشمه‌رگه بكه‌ین، له سه‌ردانه‌كانی ئه‌مدوایه‌ی به‌رپرسانی توركیاشدا ئاماژه به ئاماده‌یی توركیا كرا بۆ هاوكاریكردن، هه‌رچه‌نده تائێستا ئه‌وه دیاری نه‌كراوه كه ئۆپه‌راسیۆنه‌كه كه‌ی ئه‌نجامده‌درێت و كێ به‌شداری تێدا ده‌كات، بەڵام لایه‌نی عێراقی و هێزی پێشمه‌رگه له ئاماده‌كاریدان، ئێمه‌ش وه‌ك توركیا ئه‌وه‌ی له ده‌ستمان بێت ده‌یكه‌ین بو پشتگیركردنیان، ئینشاالله هه‌ركاتێك داوای هاوكاریمان لێكرا ئێمه پێشكه‌شی ده‌كه‌ین، پێشتریش له سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیری توركیا‌و وه‌زیری به‌رگری توركیا بۆ به‌غدا و پاشان بۆ هه‌ولێر هەڵوێستی توركیایان راگه‌یاند، كه هه‌ركاتێك داوای هاوكاری له توركیا كرا، توركیا ئاماده‌یه هاوكاری سوپای عێراق و هێزی پێشمه‌رگه بكه‌ن چی له‌ڕوی مه‌شقی سه‌ربازیه‌وه یاخود هه‌ر هاوكاریه‌كی دیكه، بەڵام پێش هه‌مو كه‌سێك ئازادكرنی شاری موسڵ كاری عێراقیه‌كان خۆیانه.
_ باشه ده‌مه‌وێت راو سه‌رنجت وه‌ربگرم له‌سه‌ر رۆڵی هێزی پێشمه‌رگه له شه‌ڕی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی داعش دا، سه‌باره‌ت به پێشمه‌رگه چی دەڵێیت؟
محەمەد ئاکیف: سه‌باره‌ت به‌پێشمه‌رگه زۆر ئه‌سته‌مه من بتوانم به‌چه‌ند رسته‌یه‌ك وه‌سفیان بكه‌م، له‌شه‌ڕی داعشدا به‌راستی به‌رگرییه‌كی باش ده‌كه‌ن، تائێستا به هه‌زاران پێشمه‌رگه شه‌هید بون، رێزم هه‌یه بۆ كه‌س و كاریان، به‌ڕاستی ئه‌ركێكی زۆر پیرۆزیان له‌سه‌ر شانه له پاراستنی خاكی وڵات‌دا، ده‌بینین كه چۆن له‌به‌رخودانێكی گه‌وره‌دان به‌رامبه‌ر داعش، ئێمه‌ش وه‌ك توركیا ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستمان بێت ئاماده‌ین هاوكاری پێشمه‌رگه بكه‌ین چی له‌ڕوی كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی، چی له‌ڕوی خولی راهێنانه‌وه، بۆ نمونه تائێستا توركیا راهێنانی به زیاتر له 1600 پێشمه‌رگه كردوه له ناوچه‌كه، توركیا یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی كه زۆرترین راهێنانی به‌هێزی پێشمه‌رگه كردوه، لە چەند رۆژی رابردودا نزیكه‌ی 15 پیكاب كه‌ل و په‌لمان پێشكه‌شی وه‌زیری پێشمه‌رگه كرد، پێشتریش نزیكه‌ی 20 لۆری كه‌لوپه‌لی سه‌ربازیمان پێشكه‌شكرد، بۆیه ئێمه له هه‌مو رویه‌كه‌وه هه‌م له‌ڕوی خولی راهێنان و هه‌م له‌ڕوی كه‌ل و په‌لی سه‌ربازی، په‌یوه‌ندیه‌كی زۆر نزیكمان له‌گه‌ڵ وه‌زیری پیشمه‌رگه هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی هێزی پیشمه‌رگه له‌شه‌ڕی داعش سه‌ربكه‌وێت ئێمه ئه‌وه‌ی له ده‌ستمان بێت ده‌یكه‌ین و به‌رده‌وام ده‌بین له پێشكه‌شكردنی.
_ ئه‌گه‌ر ئێستا ته‌ماشا بكه‌ین په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێمی و كوردستان و توركیا زیاتر له‌سه‌ر بنه‌مای ئابوریه، بۆچی بواری دیپلۆماسی و سیاسی له پله‌ی دوه‌مدایه؟
محەمەد ئاکیف: له‌ڕاستیدا نابێت هیچ كامیان له یه‌كتری جیابكه‌ینه‌وه، چونكه هه‌مویان په‌یوه‌ستن به یه‌كه‌وه.
_ بەڵام له چاو وڵاتانی دیكه په‌یوه‌ندی توركیا و كوردستان زیاتر له‌سه‌ر بنه‌مای ئابوریه.
محەمەد ئاکیف: ئێستا ده‌توانین چه‌ند شرۆڤه‌یه‌كی جیاوازی بۆ بكه‌ین، دو وڵات كه دراوسێ بن و سنور له نێوانیاندا هه‌بێت په‌یوه‌ندی بازرگانیان زۆر ده‌بێت، عێراق بۆ ئێمه دوه‌مین وڵاتی هه‌نارده‌كردنه، له ساڵی 2013 دا بڕی 12 ملیار دۆلار هه‌نارده‌كرنمان هه‌بو، بەڵام له‌ساڵی 2014 به‌هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه یه‌ك ملیار دۆلار دابه‌زیوه، بەڵام دیسان عێراق یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی كه په‌یوه‌ندیه‌كی بازرگانی زۆرمان له‌گه‌ڵیدا هه‌یه، به‌شێكی زۆری ئه‌م بازرگانیه‌ش له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستانه به‌هۆی هه‌بونی سنوری خابور و ئیبراهیم خه‌لیله‌وه ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌یه كه ئێمه بازرگانی تێدا ئه‌نجام ده‌ده‌ین، بەڵام ئه‌و بازرگانیه‌ی ده‌كرێت به ته‌نها له‌گه‌ڵ كوردستان نا له‌گه‌ڵ هه‌مو عێراقدا ده‌یكه‌ین، له‌به‌رئه‌وه‌ی بازرگانی خاڵێكی گرنگه، هه‌بونی په‌یوه‌ندیه‌كی باشی بازرگانی كاریگه‌ری له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی سیاسی و مرۆیش دروست ده‌كات، بۆیه په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی و سیاسی و ئابوری هه‌موی په‌یوه‌سته به‌یه‌كه‌وه، ئێمه‌ش هیچ كامیان له‌پێش ئه‌وه‌كه‌ی دیكه دانانه‌ین، هه‌وڵده‌ده‌ین هه‌مویان پێكه‌وه فراوان بكه‌ین، مه‌به‌ستی سیاسی و دیپلۆماسی ئێمه، هه‌م له بازرگانیكرن، هه‌م له سیاسه‌تدا ئه‌وه‌یه په‌یوه‌ندیه‌كان زیاتر فراوان بكه‌ین، لێره‌دا پێویسته به دوای هۆكارێكی تایبه‌ت نه‌گه‌ڕیێن.
_ مادام ئه‌وه‌نده په‌یوه‌ندیه‌كی به‌هێزتان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان سه‌ربه‌خۆیی خۆی رابگه‌یه‌نێت هه‌ڵویستی توركیا چی ده‌بێت؟ پشتگیری لێ ده‌كات؟
محەمەد ئاکیف: ئه‌مه پرسیارێكی زۆر قورسه، له سیاسه‌تی فه‌رمی ئێمه‌دا هیچ شتێك نه‌گۆڕاوه، ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین كه عێراق به یه‌كگرتویی و یه‌كپارچه‌یی بمێنێت، بەڵام پێویسته له ناوچه‌كه دیموكراسی و فیدرالیزم به هێزتر بكرێت، هه‌مو پێكهاته‌كان له‌خۆی بگرێت، له‌مڕوەوە بۆ به‌هێزتركردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراقیش ئێمه به‌رده‌وام له په‌یوه‌ندیداین، هه‌م له‌گه‌ڵ عێراق، هه‌م له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، بۆیه ئێمه له‌گه‌ڵ هه‌مو عێراقدا هه‌وڵده‌ده‌ین په‌یوه‌ندیمان به‌هێزتر بكه‌ین.
_ وه‌كو ده‌زانن به‌تایبه‌تی له‌پرسی نه‌وتدا تائێستاش په‌یوه‌ندیه‌كی سارد له نێوان كوردستان و عێراقدا هه‌یه، ئه‌گه‌ر حاله‌ته‌كه بگاته هه‌ڵبژاردن، توركیا هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵده‌بژێرێت یان عێراق؟
محەمەد ئاکیف: مادام له یه‌كگرتنبوندا ده‌وڵه‌مه‌ندیه‌كی جوان هه‌یه، هه‌ڵبژارده‌ی ئێمه ئه‌وه‌یه هه‌مو لایه‌ك به یه‌كگرتویی بمێنێته‌وه و په‌یوه‌ندی خۆمان له‌گه‌ڵ هه‌مو لایه‌ك به‌هێزتر بكه‌ین.
_ ئه‌گه‌ر حاڵه‌تێكی وا هاته پێش؟
محەمەد ئاکیف: ئێمه نامانه‌وێت ئه‌م لایه‌ن یان ئه‌و لایه‌ن هه‌ڵبژێرێن، له‌ڕاستیدا من ناتوانم قسه له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌م كه ئه‌م هه‌ڵده‌بژێرین یان ئه‌و، با ئه‌م پرسیاره تێپه‌ڕێنین.
_ له ئێستادا په‌یوه‌ندی نێوان توركیا عێراق چۆنه؟ وه‌ك ده‌زانین كه له‌سه‌رده‌می مالیكی په‌یوه‌ندیه‌كان ساردبون ئێستاش له كابینه‌كه‌ی عه‌بادی دا په‌یوه‌ندیتان چۆنه؟
محەمەد ئاکیف: دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی نوێ دامه‌زرا، ئه‌م حكومه‌ته نوێیه پێش هه‌مو شتێك چه‌ند هه‌نگاوێكینا بۆ به‌هێزتركردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ، ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ وڵاتی عێراق وه‌ك هه‌مو وڵاتانی تری دراوسێمان پێمان خۆشه په‌یوه‌ندیه‌كی باشمان هه‌بێت، بۆیه ئه‌گه‌ر ته‌ماشای په‌یوه‌ندیه‌كانی ئه‌م چه‌ند مانگه‌ی دوایی نێوان عێراق و توركیا بكه‌ین له‌ڕاستیدا هه‌نگاوی زۆر باشنراون، وه‌ك ده‌زانن سه‌رۆك وه‌زیری توركیا و وه‌زیری به‌رگری سه‌ردانی به‌غدایان كرد دواتر سه‌ردانی هه‌ولێریان كرد له‌ڕاستیدا مانگانه چه‌ند سه‌ردانێك ئه‌نجام ده‌درێت له به‌غداو هه‌ولێره‌وه یان پێچه‌وانه له توركیاوه بۆ عێراق و كوردستان, ئه‌وه‌نده‌ی من له بیرم بێت له‌ماوه‌ی پێنج بۆ شەش ساڵ چه‌ندین كۆبونه‌وه‌ی ئابوری له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان ئه‌نجامدرا، پێشتریش ئاماژه‌م پێكرد مه‌به‌ستمان زیاتر به هێزكرن و فراوانكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانه.
_ باشه با كه‌مێك باس له ناوخۆی توركیا بكه‌ین، وه‌ك ده‌زانن له توركیا قۆناغی چاره‌سه‌ری له ئارادایه، راتان چیه له‌سه‌ر قۆناغی چاره‌سه‌ری؟
محەمەد ئاکیف: ئێستا قۆناغی چاره‌سه‌ری پرسێكی میللییه بو توركیا، هه‌م سه‌رۆك كۆمار یان سه‌رۆك وه‌زیر پێشتر له لێدوانه‌كانیاندا چه‌ندین جار ئاماژه‌یان به‌وه كردوه كه زۆر به په‌رۆشن بۆ به ئه‌نجام گه‌یاندنی قۆناغی چاره‌سه‌ری له‌م روه‌شدا چه‌ند هه‌نگاوێك نراوه، ئینشالله هه‌نگاوه‌كان به ئه‌نجام ده‌گه‌ن، وه‌ك ده‌زانن ئه‌م پرسه چه‌ندین ساڵه له ئارادایه ته‌نها هاویشتنی چه‌ند هه‌نگاوێكیش به‌س نییه، بەڵکو پێویستی به كاتیشه، ده‌بێت هه‌ندێك جار پشو درێژیش بین، بەڵام من ئومێدموایه له‌ئاكامی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی نراوه ئه‌نجامێكی باش به‌ده‌ستدێت و به سه‌ركه‌وتویی كۆتایی دێت.
_ بەڵام ئه‌گه‌ر ته‌ماشای لێدوانه‌كانی لایه‌نی كوردی بكه‌ین به تایبه‌تی هه‌ده‌په زۆر ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه ئاكه‌په هه‌نگاوی پراكتیكی نه‌هاویشتوه، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت بەقسە زۆر ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه ده‌یه‌وێت قۆناغه‌كه به ئه‌نجام بگات
محەمەد ئاکیف: لەڕاستیدا من وه‌ك دیبلۆماتێك زور خۆش نیه قسه له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌م یان بۆچونی پارته‌كان چۆن چۆنیه، بەڵام ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی حكومه‌ت ناوێتی هه‌موی له به‌رچاوه، له‌به‌رامبه‌ردا چی هه‌نگاوێك نراوه تا چه‌ند وه‌ڵامی هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌ت دراوه‌ته‌وە چی كراوه یان نا، من ئه‌مه بۆ ئێوه و خه‌ڵك به جێ ده‌هێڵم، خۆش نیه من زۆر بڕۆمه ناو پرسی ناوخۆیی توركیا له‌باره‌ی پارته‌كان، بەڵام حكومه‌ت نیازێكی زۆری هه‌یه بۆ به ئه‌نجام گه‌یاندنی قوناغه‌كه.
_ بەڵێ، له توركیاش هه‌ڵبژاردنه‌كان نزیكبونه‌ته‌وه گرنگی ئه‌م هەڵبژاردنە بۆ توركیا چیه؟
محەمەد ئاکیف: بەڵێ (7)ی حوزه‌یران هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام ده‌درێت، وه‌كو هه‌مو هه‌ڵبژاردنه‌كانی دیكه ئه‌م هەڵبژاردنەش بۆ توركیا زۆر گرنگه كه هەڵبژاردنی په‌رله‌مانی توركیایه، وه‌ك ده‌زانن ساڵی رابردو هەڵبژاردنی گه‌ڕه‌ك و شاره‌وانی كرا، دواتر هەڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار كرا له توركیا بۆ یه‌كه‌مجار سه‌رۆك كۆمار له‌لایه‌ن گه‌له‌وه هه‌ڵبژێردرا، ئه‌مساڵیش روبه‌روی هەڵبژاردنێکی دیكه ده‌بین، ئه‌ویش هەڵبژاردنی په‌رله‌مانی توركیایه، گرنگی هەڵبژاردنی په‌رله‌مانی توركیا ئه‌وه‌یه حكومه‌تی نوێ پێكده‌هێنرێت، دوای ئه‌وه‌ی ده‌نگی پارته‌كان یه‌كلا ئه‌كرێته‌وه حكومه‌تی نوێ ده‌ستنیشان ده‌كرێت بۆیه زۆر گرنكه، له‌هه‌مانكات ده‌ریده‌خات كه كێ ئیتر حكومه‌ت به‌ڕێوه ده‌بات وه‌كو هه‌مو هه‌ڵبژاردنه‌كانی دیكه‌ش ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش زیاتر بو پێشخستنی دیموكراسی ده‌بێت، ئێمه‌ش به گوڕوتینێکی زۆره‌وه چاوەڕێی هەڵبژاردنین، ئینشالله خێری پێوه ده‌بێت هه‌م بۆ توركیا هه‌م بۆ ناوچه‌كه.
|
|
|