Print WWW.SBEIY.COM
 شەکرە گورچیلە سست دەکات
04/05/2015 19:32:56
(سبەی):
رێكخراویی نیشتمانی شەكرە لە بەریتانیا رایدەگەیەنێت؛ نەخۆشی شەكرە هۆكارێكە بۆ سستبونی گورچیلەكان، بۆیە بەپیویستى دەزانێت ئەو کەسانەى توشى ئەو نەخۆشیە دەبن بە بەردەوامى پشکنین ئەنجام بدەن و پشتگوێى نەخەن.
بەپێی راپۆرتێكی رێكخراویی نیشتمانی شەكرەی بەریتانیا كە لە ماڵپەڕی بی بی سیدا بڵاوكراوەتەوە، دەركەوتووە نزیكەی دە هەزار هاوڵاتی بەریتانی و دانیشتوانی وێلز لەكاتێكدا توشی نەخۆشی شەكرە بون پشكنینی تەندروستیان بۆ گورچیلەیان نەكردوە دواتر دوای تێپەڕبوونی ماوەیەك گورچیلەی ئەوكەسانەی كە توشی شەكرە بون نزیكبۆتەوە لە كاركەوتن و زۆر بە سستی کارى كردوە.
رێكخراوەكە ئاشكراشی كردوە لە بەریتانیادا سێ ملیۆن كەس نەخۆشی شەكـرەیان هەیە، بۆیە پێویستە ئەو هاوڵاتیانەی نەخۆشی شەكرەیان هەیە زو زو پشكنینی میز بكەن، چونكە ئەوە دەبێتە هۆی ئاشكراكردنی هەر كێشەیەكی تەندروستی كە لە گورچیلەدا روبدات.