|
نه‌خشه‌ی ئیتنیكی‌و مه‌زهه‌بی جیهانی عه‌ره‌بی |
05/05/2015 12:06:10 |
عه‌لائه‌دین سه‌ید
وه‌رگێڕانی: فازل حه‌مه‌ڕه‌فعه‌ت
نه‌خشه‌ی سیاسی ئێستای نیشتیمانی عه‌ره‌بی له‌لایه‌ن ئیستیعماری خۆرئاواوه له‌دو سه‌ده‌ی رابردودا دانراوه. ئه‌وه‌ی ته‌ماشای ئه‌م نه‌خشه‌یه بكات ده‌بینێت كه دابه‌شبونه‌كه گونجاو نییه، ئه‌مه‌ش له به‌ره‌نجامی بونی گروپی ره‌گه‌زیی جیاواز لهدهوڵهتێكدا یان دابه‌شبونی به‌سه‌ر زیاتر لهدهوڵهتێكدا.
دور له هه‌ر حساباتێكی سیاسی هه‌ڵده‌سین به كێشانی نه‌خشه‌ی سیاسی نیشتیمانی عه‌ره‌بی به‌شێوه‌یه‌كی نوێ‌و به‌پێی گروپه ره‌گه‌زی‌و ئاینییه‌كانی تێیدا، ئه‌مه‌ش به‌مه‌به‌ستی هه‌وڵدان بۆ تێگه‌یشتن له كێشهیو ململانێكان كه له‌م رۆژانه‌دا له وڵاتانی عه‌ره‌بیدا روده‌ده‌ن.
له‌م دابهشكارییهدا سێ شتی سه‌ره‌كی له‌به‌رچاوگیراوه كه ئه‌وانیش بریتین له: ره‌گه‌ز، ئاین‌و زمان.
حه‌زده‌كه‌ین جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌ین ئه‌م وڵاتانه‌و نه‌خشه‌كانیان به ته‌واوه‌تی گریمانه‌ییه، ئه‌مه هه‌وڵێكه بۆ تیشك خستنه‌سه‌ر فره‌یی ره‌گه‌زی‌و مهزههبیو زمانه‌وانی له‌جیهانی عه‌ره‌بیدا، كه پێده‌چێت ببێته‌هۆی نزیكبونه‌وه له لێكدانه‌وه‌ی زۆرێك له‌ململانێكان، نه‌ك بانگه‌شه‌كردن بۆ دابه‌شكردنی جیهانی عه‌ره‌بی له‌سه‌ر بنه‌مای ئیتنیكی‌و مه‌زهه‌بی، ده‌توانێت ئه‌م نه‌خشه وه‌ك شتێكی گریمانه‌ییه دابنێیت به‌شێوه‌یه‌كی وه‌ها هه‌ستاین به لابردنی سنوره‌كانی ئێستا‌و دوباره دروستكردنهوهیو ئه‌م نه‌خشه‌یه‌مان بۆ ده‌ركه‌وت:
چی رویداوه؟
ده‌وڵه‌تی كوردستان
كورد كه له باكوری سوریا‌و باكوری عێراقدا له‌گه‌ڵ خۆرهه‌ڵاتی توركیا‌و خۆرئاوای ئێران ده‌ژین، ئاره‌زو و خه‌ونێكی به‌هێزیان هه‌یه بۆ پێكهێنانی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی بۆ خۆیان له‌و ناوچه‌یه‌ی كه ده‌كه‌وێته نێوان ئه‌و چوار ده‌وڵه‌ته‌ی پێش‌و.
كورد وه‌ك گه‌وره‌ترین كه‌مینه ئه‌ژمارده‌كرێت كه ده‌وڵه‌تێكی تایبه‌ت به خۆی یان قه‌واره‌یه‌كی یه‌كگرتوی دانپێدانراوی نێوده‌وڵه‌تی نییه.
ژماره‌ی كورد به نزیكه‌ی 27 ملیۆن كه‌س ده‌خه‌مڵێندرێت له‌وانه 56% ی له توركیا‌و 16% ی له ئێران‌و 15% ی له عێراق‌و 6% ی له سوریا.
ده‌وڵه‌تی شیعه
بونی شیعه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی زۆر له ناوچه‌كانی باشوری عێراق‌و ناوچه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی عه‌ره‌بستانی سعودیه‌دایه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی بهحرهینو چه‌ند به‌شێك له كوهیتو ئیمارات.
ئه‌گه‌ر شیعه بیه‌وێت ده‌وڵه‌تێك بۆ خۆی دروستبكات ئه‌وا له باشوری به‌غدای پایته‌ختی عێراقه‌وه درێژده‌بێته‌وه (شیعه 60%ی كۆی دانیشتوانی عێراق پێكده‌هێنێت، له باشور جێگیربون)و به ناوچه سنورییه‌كانی نێوان كوهیتو سعودیه‌دا تێپه‌ڕده‌بێت (كوه‌یت له‌ناوچه‌یه‌كدا هه‌ڵكه‌وتوه به هۆزه شیعه‌كان ده‌وره‌دراوه) له‌گه‌ڵ به‌شێك له كوه‌یت (30%ی موسوڵمانانی كوه‌یت شیعه‌ن)، پاشان ناوچه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی عه‌ره‌بستانی سعودیه(شیعه زۆرینه‌ی دانیشتوان پێكده‌هێنێت له هه‌ردو پارێزگای قهتیفو ئیحسا، ژماره‌یان به نزیكه‌ی 3,6 ملیۆن كه‌س ده‌خه‌مڵێندرێت)، دواتر چه‌ند ناوچه‌یه‌ك له ئیماراتی عه‌ره‌بی یه‌كگرتو (شیعه رێژه‌ی 15% پێكده‌هێنن له ئیمارات)، ئه‌مه سه‌رباری ولاَتی به‌حره‌ین كه زۆرینه‌ی شیعه‌ن.
ده‌وڵه‌تی كه‌نداوی عه‌ره‌بی (سعودیه)
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی گه‌لانی ناوچه‌ی كه‌نداوی عه‌ره‌بی سوننهنو ناكۆكی له‌نێوانیاندا نییه.
هه‌مو ئه‌وانه له سعودیه‌و ئیماراتییهكانو عومانییهكانو كوهیتییهكانو قهتهرهییهكان به زمانی عه‌ره‌بی شێوه‌زاری كه‌نداو قسه ده‌كه‌ن، هه‌مویان موسوڵمانن له‌سه‌ر مه‌زهه‌بی سوننی، هه‌موشیان یه‌ك ریشه‌یان هه‌یه كه له هۆزه‌كانی نیمچه دورگه‌ی عه‌ره‌بییه‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه.
تێبینی لێره‌دا به‌هۆی ده‌وڵه‌تی شیعه‌وه هه‌ریه‌كه له قه‌ته‌رو كوه‌یت له‌روی جوگرافییه‌وه لێكداده‌بڕێن، ئه‌مه‌ش به‌واتای ئه‌وه‌دێت ئه‌و دو ده‌وڵه‌ته یان سه‌ربه‌خۆ ده‌بن یان سه‌رباری لێكدابڕانی جوگرافی سه‌ربه سعودیه ده‌بن.
ده‌وڵه‌تی حوسی
ناوچه‌كانی باكوری خۆرئاوای یه‌مه‌ن به‌تایبه‌تی پارێزگای سه‌عده جیاده‌كرێته‌وه به بونی رێژه‌یه‌كی زۆر له شیعه‌ی زه‌یدی، كه ژماره‌یان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له یه‌مه‌ن ده‌گاته رێژه‌ی 30-40% ی كۆی گشتی دانیشتوان.
هێزی سیاسی سه‌ره‌كی له‌وێ خۆی له كۆمه‌ڵه‌ی حوسییهكاندا ده‌بینێته‌وه كه له‌م رۆژانه‌دا به‌ته‌واوه‌تی ده‌ستیان به‌سه‌ر یه‌مه‌ندا گرتوه.
یه‌مه‌ن
یه‌مه‌ن به‌وه جیاده‌كرێته‌وه كه مێژویه‌كی زۆر كۆنی هه‌یه كه له كۆتایی هه‌زاره‌ی سێیه‌می به‌ر له زاینه‌وه له‌سه‌رده‌می مه‌مالیكه‌كانی سه‌به‌ئه‌وه ده‌ستپێده‌كات هه‌روه‌ها معینو قهتبانو حهزرهمهوتو حه‌میر.
سروشتی جوگرافی یه‌مه‌ن وای كردوه له ناوچه‌كانی تری كه‌نداوی عه‌ره‌بی جیابكرێته‌وه به‌وپێیه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی له شار‌و گوندهكاندانو ده‌شته‌كی نین وه‌ك ناوچه‌كانی تری نیمچه دورگه‌ی عه‌ره‌بی.
دور له ناوچه‌ی حوسییه‌كان زۆرینه‌ی ناوچه‌كانی یه‌مه‌ن خه‌ڵكه‌كه‌ی سه‌ربه مه‌زهه‌بی سوننی شافیعین، ژماره‌ی ئه‌مانه 60-70%ی كۆی دانیشتوانی یه‌مه‌ن پێكده‌هێنێت.
ده‌وڵه‌تی شام‌و عێراق
بونی سوننه له هه‌ریه‌كه له شام‌و عێراق به‌شێوه‌ی به‌یه‌كگه‌یشتی ساكاره‌و ده‌كرێت له رێگه‌یه‌وه ده‌وڵه‌تێكی یه‌كگرتو به‌بێ هیچ كۆتوبه‌ندێكی گه‌وره دروستبكرێت.
دانشتیوانی سوننه له ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاستی عێراق‌و زۆرینه‌ی ناوچه‌كانی سوریا‌و ده‌وڵه‌تی ئوردن‌و فه‌له‌ستین واده‌كات پێكهێنانی ده‌وڵه‌تێكی یه‌كگرتو به بێ جیاوازیه‌كی ئیتنیكی رون، ئاسان بێت.
هه‌مو دانیشتوانی ئه‌م ناوچانه موسوڵمانن‌و به شێوه‌زارێكی عه‌ره‌بی زۆر نزیك له یه‌كتر قسه ده‌كه‌ن.
سه‌رباری بونی فره‌ییه‌كی رێژه‌یی ئیتنیكی له ئوردن، به‌ڵام ئه‌مه كاریگه‌ری نابێت له‌سه‌ر پێكهاته‌ی گشتی ناوچه‌ی شام كه زۆرینه‌ی عه‌ره‌بی سونین.
ده‌وڵه‌تی عه‌له‌وی
عه‌له‌وییه شیعه‌كان له لوبنان‌و سوریا رێژه‌ی نزیكه‌ی 12% ی كۆی گشتی دانیشتوان پێكده‌هێنن، له ناوچه كه‌نارییه‌كانی خۆرئاوا‌و هه‌ندێك ناوچه‌ی ناوه‌ڕاستدا له سوریا جێگیربون.
شیعه له لوبنانیش هه‌ن، بۆیه ئه‌كرێت به‌شێوه‌یه‌كی ئاسان تێكه‌ڵ ببن له‌گه‌ڵ عه‌له‌وییه‌كان له ده‌وڵه‌تێكی شیعه‌دا له ناوچه‌كانی خۆرئاوای سوریا‌و باكوری لوبنان.
ده‌وڵه‌تی دروزی
دروز له دو ناوچه‌ی سهرهكیدان. یه‌كه‌م له ناوچه دوره‌كانی باشوری سوریا، دوه‌میش له ناوچه‌كانی (جه‌به‌ل لوبنان) له نزیك سنوری سوریا.
لێره‌وه ده‌كرێت به‌شێوه‌یه‌كی ئاسان ده‌وڵه‌تێك بۆ دروزه‌كان له ناوچه‌كه دروستبكرێت.
لوبنان
به‌شێوه‌یه‌كی رون لوبنان وڵاتێكی فره ئیتنیك‌و رۆشنبیرییه، 18 تائیفه‌ی دانپێدانراو له لوبناندا هه‌ن.
مه‌سیحییه‌كان زۆرینه پێكده‌هێنن به رێژه‌ی 40%ی كۆی گشتی دانیشتوان.
لوبنانییه‌كان به شێوه‌زاری تایبه‌ت به خویان جیاده‌كرێنه‌وه كه له تێكه‌ڵه‌یه‌ك له زمانی عهرهبیو ئارامی‌و سریانی دروستبوه له‌گه‌ڵ بونی هه‌ندێك وشه‌ی توركی‌و فارسی تێیدا.
نزیكه‌ی 77% ی دانیشتوانی لوبنان ده‌گه‌ڕێنه‌وه ره‌گه‌زی قه‌وقازه عه‌ره‌به‌كان.
شیعه له لوبنان تێكهڵدهبن له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی عه‌له‌وی، دروزیش له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی دروزیهكانو سوننه موسوڵمانه‌كانیش له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی شام‌و عێراق، له‌به‌رئه‌مه ئه‌و به‌شه كه له لوبنان ده‌مێنێته‌وه بۆ مه‌سیحییه‌كانه.
ئیسرائیل
به سروشتی حاڵ ئه‌و واقیعه‌ی كه ناوچه‌كه‌ی تێدایه بونی ده‌وڵه‌تێكی بۆ جوله‌كه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی زۆره‌ملێ سه‌پاندوه.
به‌پێی ئه‌مه‌و دور له بیروباوه‌ڕی ئێمه به‌وه‌ی كه ئه‌م ده‌وڵه‌ته ده‌وڵه‌تی داگیركارییهو له‌سه‌ر خاكی عهرهبو موسوڵمانان دروستبوه، نه‌خشه‌ی ئێستا بونی نزیكه‌ی 5 ملیۆن جوله‌كه له‌م ناوچه‌یه‌دا رون ده‌كاته‌وه كه ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل پێی هه‌ستاوه.
ده‌وڵه‌تی ته‌واریق
ته‌واریق به‌شێكه له گه‌لی ئه‌مازیغ كه له باشوری لیبیا‌و جهزائیرو وڵاتانی ئه‌فریقای دراوسێ بڵاوبونه‌ته‌وه‌و ئاره‌زویه‌كی جوداخوازییان هه‌یه به‌پێچه‌وانه‌ی زۆرینه‌ی ئهمازیغییهكانهوه كه به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واوه‌تی له‌ناو وڵاتانی عه‌ره‌بیدا ده‌ژین.
ئهمازیع به كۆمه‌ڵێك گه‌ل داده‌نرێت كه له مێرگی سیوهی میسر له خۆرههلاَتهوه درێژده‌بێته‌وه تا زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی له خۆرئاوا، هه‌روه‌ها له ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه له باكور تا بیابانی گه‌وره له باشور.
ئه‌مازیغ به‌شێكن له دانیشتوانی ره‌سه‌نی باكوری ئه‌فه‌ریقا كه ناوی بهربهریان لێنراوه به‌پێی ناونانی ئه‌غریقی بۆ هه‌ر كه‌سێك كه سه‌ربه زمانی ئهغریقیو ئاینی یۆنانی نه‌بوبێت له‌و كاته‌دا.
ئه‌مازیغه‌كان به رێژه‌یه‌كی زۆر له جهزائیرو مه‌غریب نیشته‌جێبون له‌گه‌ڵ بونی ژماره‌یه‌كی كه‌میان له میسر‌و تونس‌دا.
ئه‌مازیغه‌كان به زمانی ئه‌مازیغی قسه‌ده‌كه‌ن كه یه‌كێكه له زمانه‌كانی ئهفرۆئاسیاوی كه هه‌ندێك كه‌س وه‌ك زمانێكی سه‌ربه‌خۆ ده‌یبینن كه سامی نین. هه‌ندێكی تر وای ده‌بینن ئه‌مازیغیه‌كان دهگهڕێنهوهسهر ریشه‌ی سۆمه‌ری كه له‌ناوچوه.
ژماره‌ی ئه‌مازیغه‌كان له باكوری ئه‌فه‌ریقا به نزیكه‌ی 30 ملیۆن كه‌س ده‌خه‌مڵێندرێت. زۆرینه‌ی ئه‌مازیغه‌كان سه‌ربه ئاینی ئیسلامن.
ده‌وڵه‌تی مۆریتانیاو بیابانی خۆرئاوا
دانیشتوانی هه‌ریه‌كه له مۆریتانیاو ناوچه‌ی بیابانی خۆرئاوا به‌وه جیاده‌كرێنه‌وه كه به شێوه‌زاری "حهسانیه" قسه‌ده‌كه‌ن كه تێكه‌ڵه‌یه‌كه له نێوان زمانی ئهمازیغیو زمانی عه‌ره‌بی، زۆرینه‌ی زۆری دانیشتوانه‌كه‌یان موسوڵمانن.
نزیكه‌ی 80% ی دانیشتوانی مۆریتانیاو زۆرینه‌ی دانیشتوانی بیابانی خۆرئاوا له كۆمه‌ڵه‌ی (البیچان)ن كه ئه‌وانیش عهرهبو به‌ربه‌رو ئه‌و رهشپێستانهن كه چونه‌ته لایان، ئه‌مانه به زمانی حه‌سانی قسه ده‌كه‌ن.
حه‌سانی زمانێكی دهشتهكییهو له زمانی عه‌ره‌بییه‌وه ده‌رهاتوه، ئه‌م زمانه‌یه هۆزه‌كانی "به‌نو حه‌سان" قسه‌ی پێده‌كه‌ن كه له ماوه‌ی نێوان سه‌ده‌ی پانزهههمو سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌هه‌مدا ده‌ستیان به‌سه‌ر زۆرینه‌ی بیابانی مۆریتانیاو باشوری مه‌غریبدا گرتوه.
ئه‌م زمانه وه‌ك جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ زمانی ئه‌مازیغی بڵاوبوه‌وه، زمانی حه‌سانی وه‌ك یه‌كێك له رونترین شێوه‌زاره‌كانی عه‌ره‌بی داده‌نرێت، ئه‌مه‌ش به حوكمی ئه‌و دابڕانه‌ی كه هۆزه‌كانی به‌نو حه‌سان تێیدا ژیاون له بیابانی ئه‌فه‌ریقای گه‌وره‌دا.
له‌نێو ئه‌و ناوچانه‌ی تردا كه شێوه‌زاری حهسانیهی تێدا بڵاوبوه‌ته‌وه خۆرئاوای مالی‌و باشوری جهزائیرو باكوری سه‌نیگال-ن، ئه‌م ناوچانه له‌سه‌ر ئاستی خۆجێی به "خاكی البیڤان " ناسراون.
ئه‌م ناوچانه له‌گه‌ڵ بیابانی خۆرئاوا‌و مۆریتانیا له‌وه‌دا هاوبه‌شن كه هه‌مان دابونهریتو شێوازی پۆشاكیان هه‌یه له‌گه‌ڵ شێوازی كۆچهریو ده‌مامكی ره‌ش. ئه‌م خه‌ڵكانه موسوڵمانن‌و له‌سه‌ر مه‌زهه‌بی مالیكین.
ژماره‌ی دانیشتوانی مۆریتانیا نزیكه‌ی 3,4 ملیۆن كه‌سه، له كاتێكدا ژماره‌ی دانیشتوانی بیابانی خۆرئاوا نزیكه‌ی 400 هه‌زار كه‌سه.
له‌وكاته‌ی كه ئیستیعمار ئیسپانی چوه‌ته‌ده‌ره‌وه بیابانی خۆرئاوا هه‌وڵی جیابونه‌وه ده‌دات له ده‌وڵه‌تی مه‌غریب.
ده‌وڵه‌تی لیبیا‌و جه‌زائیر
له‌روی سروشتی دانیشتوانه‌وه هه‌ردو ده‌وڵه‌تی لیبیا‌و جه‌زائیر زۆر له‌یه‌ك ده‌چن.
هه‌ردو ده‌وڵه‌ته‌كه ریشه‌یان ده‌چێته‌سه‌ر ره‌گه‌زی ئهمازیغیو تهواریقو دواتر عه‌ره‌ب له‌گه‌ڵ فتوحاتی ئیسلامدا به‌زۆر تێكه‌ڵ بوه له‌گه‌ڵیاندا.
هه‌ردو ده‌وڵه‌ته‌كه به عه‌ره‌بی وه‌ك زمانی سه‌ره‌كی قسه‌ده‌كه‌ن‌و دانیشتوانه‌كانیان به زۆرینه‌ی هه‌ره‌زۆر ئیسلامنو سه‌ربه مه‌زهه‌بی سوننی مالیكین.
سروشتی هه‌ردو وڵاته ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن كه زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌كانیان له‌سه‌ر هێڵی كه‌نارین له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له كۆمه‌ڵگه‌ی كه‌م له ناوچه بیابانیهكاندا.
له‌پاڵ لیبیا‌و جه‌زائیردا، ناوچه كه‌نارییه‌كانی باكوری خۆرئاوا له میسر كه له خۆرئاوای ئهسكهندهریهوه ده‌ستپێده‌كات تا سنوری لیبیا وه‌ك وڵاتی سه‌ره‌كی هۆزه‌كانی (أولاد علی البدویه) داده‌نرێت كه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر سه‌ربه هاوشێوهكانیانن له لیبیا.
خه‌ڵكی مێرگی سیوه بۆ نمونه به زمانی ئه‌مازیغی سیویی قسه‌ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا ئه‌مانه ته‌نانه‌ت له دابونهریتهكانیشیاندا نزیكن له ئه‌مازیغه‌كانی لیبیاوه.
ده‌وڵه‌تی میسر
له كۆنه‌وه میسر به سروشتی گونجاوی دانیشتوانه‌كه‌ی جیاده‌كرێته‌وه به دور له هه‌ر ده‌مارگیرییه‌كی ره‌گه‌زی‌و تایه‌فی.
سه‌رباری ئه‌وه‌ی میسر یه‌كێكه له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه ساڵانێكی زۆری ئیستیعماری له مێژودا به‌خۆوه بینیوه، به‌ڵام دانیشتوانه‌كه‌ی پارێزگاری‌یان له پێكهاته‌ی خۆیان كردوه به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كگرتو و گونجاو.
ره‌گه‌زی میسری درێژده‌بێته‌وه بۆ شارستانی فیرعه‌ونییه كۆنه‌كان.
زۆرینه‌ی دانیشتوانی میسر موسوڵمانن له‌گه‌ڵ بونی كه‌مینه‌یه‌كی مه‌سیحی پهرشو بڵاو له هه‌مو ناوچه‌كانی وڵات‌دا به‌بێ ئه‌وه‌ی له ناوچه‌یه‌كی دیاریكراودا كۆببنه‌وه.
زمانی عه‌ره‌بی تاكه زمانی فه‌رمی وڵاته، به‌ڵام شێوه‌زاری قسه‌كردن میسرییه كه زمانێكی عه‌ره‌بی تێكه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌ندێك ئاخاوتن‌و وشه‌ی چاخه كۆنه‌كان.
ده‌وڵه‌تی تونس
زۆرینه‌ی تونسییه‌كان ده‌چنه‌وه سه‌ر ره‌گه‌زی سامی، زۆرینه‌یان له تێكه‌ڵه‌یه‌كی ره‌گه‌زی ئه‌مازیغیه به عه‌ره‌ب بوهكانو ئهندهلوسییهكانو تورك‌و سهقهلیو عهرهبو فینیقییهكانو ئهروپییهكانهوه هاتون.
نزیكه‌ی 98%ی دانیشتوانه‌كه‌ی موسوڵمانن به دور له ململانێ ره‌گه‌زی‌و تائیفییه‌كان به‌و پێیه‌ی وڵاتێكی فره ئیتنیكییه، تونسییه‌كان ئینتیمایه‌كی نیشتیمانی به‌هێزیان هه‌یه.
ده‌وڵه‌تی مه‌غریب
سه‌رباری ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی دانیشتوانی مه‌غریب عهرهبو ئهمازیغن، به‌ڵام جیاوازی مه‌غریبییه‌كان له ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ریان به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زمان.
زمانی عهرهبیو زمانی ئه‌مازیغی دو زمانی فه‌رمین له مه‌غریب، به‌ڵام ده‌وڵه‌ته‌كه زمانی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه كه پێی ده‌وترێت "الدارجه المغربیه" كه تێكه‌ڵه‌یه‌كه له وشه‌ی ئهمازیغیو عهرهبیو فهرهنسیو ئیسپانی. ئه‌م وشانه بهوهجیادهكرێنهوه كه بنه‌مای زمانه‌وانی تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه كه ئهمازیغییهكی ته‌واوه‌تییه.
نزیكه‌ی 80% ی مه‌غریبییه‌كان به زمانه‌كانه جۆراوجۆره‌كانی ئه‌مازیغی (تاریفیت، تاشلحیت، تامازیغت) قسه ده‌كه‌ن ئه‌مه له‌گه‌ڵ شیوهزارهكانی تری وه‌ك حه‌سانی.
فه‌ره‌نسی زمانی سێیه‌مه له مه‌غریب به‌ڵام فه‌رمی نییه، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا به زمانی یه‌كه‌م داده‌نرێت له بازرگانی‌و ئابوری‌دا. زۆرینه‌ی مه‌غریبییه‌كان موسوڵمانن له‌سه‌ر مه‌زهه‌بی مالیكی.
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا مه‌غریب تێكه‌ڵه‌یه‌كی ده‌گمه‌نه كه جیاوازه له ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری.
ده‌وڵه‌تی سودان
سودانییه‌كان سه‌رباری فره‌یی ئیتنیكی‌و هۆز (597 گروپی جیاواز) به‌ڵام سروشتێكی گونجاویان هه‌یه كه به یه‌كه‌وه كۆیان ده‌كاته‌وه.
گه‌له‌كانی سودان كۆمه‌ڵێك هۆزی عهرهبیو ده‌شته‌كین ئه‌مه له‌پاڵ كۆمه‌ڵێك له نۆبییهكان له باكور. (نۆبییهكان ئه‌و هۆزانهن كه له‌سه‌ر كه‌ناری روباری نیل ده‌ژین)
زمانی فه‌رمی له سودان عه‌ره‌بییه له‌گه‌ڵ بونی نزیكه‌ی 300 شێوه‌زاری خۆجێی تر. له‌نێو ئه‌و شێوه‌زارانه‌دا شێوه‌زاره‌ی نۆبی هه‌یه كه له باكوری سودانه‌وه تا شاری ئه‌سوان به‌ربڵاوه، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ئه‌سوان له‌روی دابونهریتو شێوه‌زاره‌وه له سودان نزیكتره وه‌ك له میسر. نزیكه‌ی 96%ی دانیشتوانی سودان ئسیلامن له‌سه‌ر مه‌زهه‌بی سوننه‌ی مه‌لیكی.
ده‌وڵه‌تی باشوری سودان
به‌هۆی خراپی رێگهكهیو سه‌ختی گه‌یشتن به ناوچه‌كانی باشوری سودان له كۆندا، بڵاوبونه‌وه‌ی ئیسلام له ناوچه‌كانی باشوری سودان دوچاری ئاسه‌نگ بوه. ئه‌مه بوه‌ته‌هۆی ئه‌وه زۆرینه‌ی دانیشتوانی باشور بێ دینن.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌ته‌كانی ته‌بشیری له ناوه‌ڕاستی چاخی نۆزده‌هه‌مدا زۆرینه‌ی دانیشتوانی باشوری سودان بون به مه‌سیحی، ئه‌مه‌ش جیاوازییه‌كی رونی له‌نێوان سودان‌و باشوری سوداندا دروستكردوه.
ئه‌وه‌ی ئه‌م جیاوازییه‌ی زیاتر كردوه ئه‌وه‌یه زۆرینه‌ی دانیشتوانی باشوری سودان سه‌ربه هۆزه عه‌ره‌بییه‌كان نین وه‌ك شمال، به‌ڵكو سه‌ربه ژماره‌یه‌ك هۆزی ئه‌فه‌ریقین وه‌ك دینكاو نوێرو شیرلوك.
زمانی فه‌رمی له باشوری سودان ئینگلیزییه، سه‌رباری بڵاوبونه‌وه‌ی زمانی عه‌ره‌بی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان.
ده‌وڵه‌تی سۆماڵ‌و جیبۆتی
زۆرینه‌ی دانیشتوانی سۆماڵ (85%) سۆمالین له‌گه‌ڵ بونی كه‌مینه‌ی ره‌گه‌زی تر له بانتۆ و باراوانییهكانو باجونییهكانو هیندو فارس.
سۆماڵییه‌كان گه‌لی ناوچه‌ی سه‌ده‌ی ئه‌فه‌ریقین كه به زمانی سۆماڵی قسه ده‌كه‌ن، كه یه‌كێكه له زمانه كوشییهكانی سه‌ربه زمانه‌كانی ئهفرۆئهسیاوی. سروشتی كۆمه‌ڵگه‌ی سۆماڵی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی خێڵه‌كییه.
گه‌لی جیبۆتی دابه‌ش ده‌بێت به‌سه‌ر دو ره‌گه‌زی سه‌ره‌كیدا كه عهفهرو سۆماڵییه.
عه‌فه‌ر له جیبۆتیو ئه‌ریتیریاو ئه‌سیوپیا بڵاوبونه‌ته‌وه، به‌ڵام سۆماڵییه‌كان له سۆماڵ‌و جیبۆتی بڵاوبونه‌ته‌وه. عهفهرهكان به زمانی عه‌فه‌ری قسه ده‌كه‌ن كه نزیكه له زمانی سۆماڵییه‌وه.
سه‌رباری ئه‌وه‌ی زمانی فه‌ره‌نسی زمانی فه‌رمییه له وڵات‌دا، به‌ڵام زمانی سۆماڵی زیاتر به‌ربڵاوه‌و زۆرتر له‌ناو سۆماڵییهكاندا به‌كارده‌هێنرێت.
تێبینی: ئه‌م راپۆرته گوزارشتە لە بۆچونی نوسەر، کە نوسەرێکی عەرەبەو وه‌رگێڕانی بۆ زمانی كوردی، له‌به‌ر گرنگی بابه‌ته‌كه‌یه بۆ خوێنه‌ری كورد له هه‌ندێك گۆشه‌نیگاوه.
سەرچاوە: ساسەپۆست |
|
|