|
ناوكی شوتی جگه‌ر چالاك ده‌كات |
09/05/2015 13:01:27 |
(سبەی):
ناوكی شوتی پاش برژاندنی به یه‌كێك له چه‌ره‌ساته‌كان ئه‌ژمار ده‌كرێت و پسپۆڕانی ته‌ندروستی چه‌ندین توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ئه‌نجامداوه و چه‌ند سودێكیان بۆ له‌ش ئاشكرا كردوه.
بەپێی لێکۆڵینەوەی پسپۆڕه‌كان ناوكی شوتی ده‌وڵه‌مه‌نده به چه‌ندین مادده‌ی خۆراكی و كانزاكان، به تایبه‌ت ئاسن و فسفۆڕ، هه‌روه‌ها بڕێكی زۆر له ڤیتامین (بی) له پێكهاته‌كه‌یدا هه‌یه، جگه له‌وه ده‌وڵه‌مه‌نده به بڕێكی زۆری پرۆتین، له‌به‌ر ئه‌مه‌ش به جێگره‌وه‌ی گۆشت داده‌نرێت ده‌توانێت له‌بری گۆشت بخورێت و سود له پرۆتینه‌كه‌ی وه‌ربگیرێت.
هه‌روه‌ها بڕێكی زۆر له‌و چه‌وریانه‌ی تێدایه كه بۆ له‌شی مرۆڤ گرنگن و به چه‌وری سود به‌خش ناوده‌برێن له‌گه‌ڵ بونی مادده نیشاسته‌یه‌كان.
به‌ڕای پسپۆڕانی ته‌ندروستی ناوكی شوتی سودی بۆ جگه‌ر هه‌یه كاره‌كانی چالاك ده‌كات، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری ره‌قبونی شاده‌ماره‌كانی دڵ كه‌مده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ره‌كانی توشبون به نه‌خۆشیه‌كانی دڵ. |
|
|