Print WWW.SBEIY.COM
 پاتریه‌ك ده‌بێته‌ جێگره‌وه‌ی وزه‌
10/05/2015 11:01:14
(سبەی):
كۆمپانیای ته‌سلا مۆتۆرز كه‌ كۆمپانیایه‌كی ئه‌مەریكییه،‌ له‌داهێنانێكیدا توانیویه‌تی پاتریه‌ك دروست بكات، كه ‌ده‌توانرێت له‌بری كاره‌با له‌ماڵ و كۆمپانیاو شوێنه‌ جیاوزه‌كانی دیكه‌دا سودی لێ وه‌ربگیرێت.
ئه‌یلون ماسك، سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیاكه‌ رایگه‌یاند: كۆمپانیاكه‌یان مه‌به‌ستیه‌تی به‌م داهێنانه‌ گۆڕانكاری ریشه‌یی له‌بواری وزه‌دا بكات و به‌رهه‌مه‌ نوێكه‌شیان له‌بواری وزه‌دا كه‌ڵكی لێ وه‌ربگیرێت.
پاتریه‌كه‌ له‌ڕێگه‌ی تابلۆی تیشكی خۆره‌وه‌ بۆ ماڵ و كۆمپانیاكان به‌كارده‌هێنرێت و ده‌توانرێت به‌هۆشیه‌وه‌ باتری ئۆتومبێله ‌كاره‌باییه‌كانی پێ شه‌حن بكرێته‌وه‌.
كۆمپانیای ته‌سلا له‌گه‌ڵ ئه‌م داهێنانه‌یدا پاتریه‌كی بچوكی نمایشكرد كه‌ درێژیه‌كه‌ی ته‌نیا 6 ئینجه‌و بۆ ماڵ و ئۆتۆمبێل به‌كارده‌هێنرێت و وابڕیاریشه‌ له‌بری ئه‌و كۆمپانیایه‌ی ئێستا له‌ كالیفۆرنیایه‌ له‌ساڵی داهاتودا كۆمپانیایه‌كی گه‌وره‌تر بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م جۆره‌ پاتریانه‌ له‌ نیڤادا دابمه‌زرێنێت.