|
زیانه‌كانی جگه‌ره له به‌یانیاندا |
14/05/2015 10:44:22 |
(سبەی):
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای ده‌كات جگه‌ره‌كێشان له به‌یانیاندا زیانه‌كانی چه‌ند هێنده زیاتره به به‌راورد به كاته‌كانی دیكه.
زۆرن ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌یانیان له‌گه‌ڵ هه‌ستان له‌خه‌وداو ته‌نانه‌ت پێش نان خواردن جگه‌ره‌یه‌ك داده‌گرسێنن، به‌ڕای پسپۆڕانی ته‌ندروستی ئه‌م كرداره زیانێكی زۆری بۆ كه‌سی جگه‌ره‌كێش هه‌یه، به‌جۆرێك زیانه‌كانیی له جگه‌ره‌كێشان له‌كاته‌كانی دیكه زیاتره و ژیانی ئه‌و كه‌سه ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
ئه‌نجامی چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌ك ده‌ریخستوه، ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌یانیان له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستن ڕاسته‌وخۆ ده‌ست ده‌كه‌ن به‌جگه‌ره‌كێشان ئه‌وا زیاتر ڕوبه‌ڕوی توشبون به شێرپه‌نجه ده‌بنه‌وه به‌به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی له‌كاته‌كانی دیكه‌دا جگه‌ره ده‌كێشن.
له‌دو توێژینه‌وه‌ی ئه‌مریكیدا كه له‌زانكۆی (بن ستایت) ی پزیشكی ئه‌نجامدراوه، ده‌ركه‌وتوه جگه‌ره‌كێشان ڕاسته‌وخۆ دوای هه‌ڵسان له‌خه‌و له‌به‌یانیاندا ده‌بێته هۆی توشبون به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان‌و سه‌رو مل.
به‌پێی توێژینه‌وه‌كه تێكڕای نیكۆتین‌و ئه‌و ماده ژه‌هراوییه‌كانی دیكه له‌پێكهاته‌ی توتندا هه‌یه زیاد ده‌كات لای ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌به‌یانیدا جگه‌ره ده‌كێشن، هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ی یه‌كه‌م جگه‌ره ده‌كێشن له‌ماوه‌ی (31) خوله‌ك بۆ (60) خوله‌ك دوای هه‌ڵسانیان له‌خه‌و، ئه‌گه‌ری توشبونیان به‌شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان (30%) زیاتره به‌به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی له‌كاته‌كانی دیكه‌دا جگه‌ره ده‌كێشن، هه‌روه‌ها ئه‌و رێژه‌یه زیاد ده‌كات بۆ (80%) لای ئه‌و كه‌سانه‌ی دوای نیو كاتژمێر جگه‌ر ده‌كێشن.
له‌باره‌ی شێرپه‌نجه‌ی سه‌رو مله‌وه سه‌رپه‌رشتیارانی توێژینه‌وه‌كه رایده‌گه‌یه‌نن ئه‌وانه‌ی جگه‌ره ده‌كێشن له‌ماوه‌ی (31) بۆ (60) خوله‌ك دوای هه‌ڵـــــسان له‌خه‌و به‌ڕێژه‌ی له (40%) زیاد ده‌كات، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی دوای نیو كاتژمێر جگه‌ره ده‌كێشن ڕێژه‌ی توشبونیان ده‌گاته (80%).
توێژه‌ره‌كان داوا له هاوڵاتیان ده‌كه‌ن دور بكه‌ونه‌وه له‌جگه‌ره‌كێشان به‌تایبه‌ت له‌كاتی به‌یانیاندا بۆ ئه‌وه‌ی له‌مه‌ترسی و كاریگه‌رییه‌كانی جگه‌ره به‌دوربن. |
|
|