Print WWW.SBEIY.COM
 كه‌مخه‌وی كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئازاری له‌ش هه‌یه‌
18/05/2015 09:11:34
(سبەی):
توێژینەوەیەکی نەرویژی دەریخستوە، ئه‌و كه‌سانه‌ی رۆژانه‌ كه‌م ده‌خه‌ون زیاتر له‌ كه‌سانی ئاسایی توشی ئازار ده‌بن.
توێژینه‌وه‌كه‌ له‌ په‌یمانگای ته‌ندروستی كۆمه‌ڵی نه‌رویجی ئه‌نجامدراوه‌ كه‌  نزیكه‌ی (١٠) هه‌زار كه‌سی پێگه‌یشتو به‌شدارییان تێدا كردوه‌ و خشته‌ی خه‌وتنیان له‌ رۆژێكی ئاساییدا وه‌رگیراوه‌، دواتر سه‌رجه‌می به‌شداربوه‌كان تاقیكرانه‌وه‌ و ده‌ستیان بۆماوه‌یه‌ك له‌ناو ئاوی سارددا دانرا، ده‌ركه‌وت ئه‌وانه‌ی كه‌ كه‌م ده‌خه‌وتن زوتر هه‌ستیان به‌ سه‌رما و ساردی ئاوه‌كه‌ كردوه‌ و ده‌ستیان هێناوه‌ته‌وه‌ ده‌ره‌وه‌.
هاوكات توێژه‌ران ئه‌وه‌یان بۆ ده‌ركه‌وتوه‌ كه‌ كه‌مخه‌وی واده‌كات وه‌رگره‌ ده‌مارییه‌كانی مێشك هه‌سته‌وه‌رتر بن و زووتر هه‌ست به‌ ئازار بكه‌ن، هه‌ر ئه‌وه‌ش هۆكاره‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌متر خۆیان رابگرن و زوتر ده‌رمان به‌كاربهێنن، بۆیه‌ توێژه‌ران ئامۆژگاری هاوڵاتیان ده‌كه‌ن كه‌ شه‌وانه‌ زو بخه‌ون و ماوه‌ی خه‌وتنیان له‌ نێوان شه‌ش بۆ هه‌شت سەعاتدا بێت.