|
ئیبۆلا (11) هه‌زار كه‌سی كوشتوه |
19/05/2015 08:53:38 |
(سبەی):
ئه‌مینداری رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رایده‌گه‌یه‌نێت، كه بڕیاریان داوه به‌هاوكاری ئه‌ندامانی رێكخراوه‌كه‌یان سندوقێك به بودجه‌ی (100) ملیۆن دۆلاری دابمه‌زرێنن، راشیده‌گه‌یه‌نێت كه دواكاری به‌هاناوه‌چونی ئیبۆلا ده هێندەی هه‌مو كێشه ته‌ندروستیه‌كانی دیکەی جیهانه.
مهرجریت چان، ئه‌مینداری رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رایگه‌یاند: رێكخراوه‌كه‌یان به‌نیازی دامه‌زراندنی سندوقێكه بۆ هه‌ر روداوێكی له‌ناكاو و سه‌رمایه‌ی سندوقه‌كه‌ش (100) ملیۆن دۆلار ده‌بێت.
وتیشی: دوای بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ئیبۆلا ئه‌و بڕیاره‌یان داوه، سه‌باره‌ت به سه‌رچاوه‌ی پاره‌ی سندوقه‌كه ئه‌مینداری رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رایگه‌یاند كه وڵاتانی ئه‌ندام له رێكخراوه‌كه به‌شدار ده‌بن له كۆمه‌كی سندوقه‌كه، جگە لەوەش ئه‌و داواكاریانه‌ی پێیان ده‌گات بۆ هاوكاری چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی ئیبۆلا ده هێندەی هه‌مو كێشه ته‌ندروستیه‌كانی تری جیهانه.
نه‌خۆشی ئیبۆلا بۆ یه‌كه‌م جار له مانگی ئازاری ساڵی (2014) بڵاو بۆوه و له‌و كاته‌وه تائێستا (11) هه‌زار كه‌سی كوشتوه، بەڵام رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له مانگی هه‌شتی هه‌مان ساڵدا رایگه‌یاند: ئیبۆلا مه‌ترسیه‌كی جیهانیه، به‌هۆی ئه‌و نه‌خۆشیه‌وه ره‌خنه‌ی ئه‌وه له رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ده‌گیرێت كه كه‌مته‌رخه‌م و بێ باك بون. |
|
|