Print WWW.SBEIY.COM
 شه‌ربه‌تی خه‌یار دژی رۆماتیزمه‌یە
19/05/2015 09:10:54
(سبەی):
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ریخستوه‌، خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌تی سه‌وزه‌كان به‌ گشتی و شه‌ربه‌تی خه‌یار به‌تایبه‌تی سودی زۆری بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ هه‌یه‌ و بۆ زۆرێك له‌نه‌خۆشییه‌كان چاره‌سه‌ری گونجاوه‌.
توێژینه‌وه‌كه‌ له‌لایه‌ن چه‌ند پسپۆڕێكی ئۆكرانی ئه‌نجامدراوه‌ و ده‌یخستوه‌ شه‌ربه‌تی خه‌یار سودێكی زۆری‌ بۆ ته‌ندروسـتی مرۆڤ هه‌یه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ گرنگییه‌كی زۆر به‌ خواردنه‌وه‌ی بدرێت چونكه‌ هۆكارێكی كاریگه‌رو چاره‌سه‌رێكی سروشتییه‌ بۆ نه‌هێشتنی ئازاری زۆرێك له‌ نه‌خۆشییه‌كان و پاراستنی له‌ش.
به‌پێی توێژینه‌وه‌كه‌ شه‌ربه‌تی ئه‌و سه‌وزه‌یه‌ باڵانسی نێوان ترشه‌ڵۆكی گه‌ده‌ و دوانزه‌گرێ راده‌گرێت، هه‌روه‌ها چاره‌سه‌رێكی كاریگه‌ره‌ بۆ نه‌خۆشی رۆماتیزم كرداری هه‌رس خێرا ده‌كات و رێژه‌ی كۆلیسترۆڵ له‌ له‌شدا كه‌مده‌كاته‌وه‌.
خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌تی خه‌یار به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام مرۆڤ له‌توشبون به‌ نه‌خۆشی غوده‌ی ده‌ره‌قـی ده‌پارێزێت و سوودێكی زۆریشی بۆ به‌هێزكردنی ددانه‌كان هه‌یه‌.
به‌ڕای پسپۆڕه‌كان ده‌توانرێت شه‌ربه‌تی خه‌یار له‌گه‌ڵ سه‌وزه‌كانی دیكه‌ تێكه‌ڵبكرێت، به‌مه‌ش سوده‌كانی زیاتر ده‌بێت.