|
ریاڵ مه‌درید مژده‌ی مانه‌وه به كاسیاس ده‌دات |
20/05/2015 13:11:37 |
(سبەی):
یانه‌ی ریاڵ مه‌درید كۆتایی به‌و هه‌واڵانه هێنا كه باسیان له‌رۆیشتن و ده‌ستبه‌رداربون لهئیكهر كاسیاس دهكردو رایگه‌یاند وه‌رزی داهاتووش ئه‌و گۆڵچیه له مه‌درید ده‌مێنێته‌وه.
رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانی بڵاویكردۆته‌وه ئیداره‌ی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید به‌سه‌رۆكایه‌تی فلۆره‌نتینۆ پێرێز له‌گه‌ڵ كاسیاس كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجامداوه‌و ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبونه‌وه‌كه‌ش داهاتوی ئه‌و گۆڵچیه بووه له‌گه‌ڵ مێرنگی.
ئاس ئاشكراشیكردوه، ئه‌نجامی كۆبونه‌وه‌كه پێچه‌وانه‌ی هه‌واڵی رۆژنامه‌كان بوه كه ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه ده‌كرد كاسیاس له‌كۆتایی ئه‌م وه‌رزه ریاڵ به‌جێده‌هێڵێت.
له‌به‌شێكیتری هه‌واڵه‌كه‌ی ئاسدا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه پێرێز ره‌تیكردۆته‌وه ده‌ستبه‌رداری كاسیاس ببن‌و بڕیاری مانه‌وه یان رۆیشتنیان داوه‌ته ده‌ست گۆڵچیه‌كه.
له‌لایه‌كی تره‌وه رۆژنامه‌كانی ئیسپانیا بڵاویانكردۆته‌وه به‌رده‌وامبونی كاسیاس رێگر نیه له‌ئه‌نجامدانی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ دی خیای گۆڵچی مانچسته‌ر یونایتد چونكه ریاڵ مه‌درید ده‌یه‌وێت ئه‌و گۆڵچیه لاوه بباته ریزه‌كانیه‌وه. |
|
|