|
ڤیتامین (B3) ئه‌گه‌ری توشبون به‌شێرپه‌نجه كه‌م ده‌كاته‌وه |
21/05/2015 09:35:12 |
(سبەی):
چه‌ند پسپۆڕێكی ته‌ندروستی توێژینه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر ڤیتامینه‌كان ئه‌نجامداوه و بۆیان ده‌ركه‌وتوه چه‌ند جۆرێكی ڤیتامین كاریگه‌ری دیاریان له‌سه‌ر ته‌ندروستی له‌ش هه‌یه و ئه‌گه‌ری توشوبون به‌شێرپه‌نجه كه‌مده‌كاته‌وه.
توێژینه‌وه‌كه له ئه‌مەریكا ئه‌نجامدراوه و ده‌ریخستوه خواردنی ئه‌و خۆراكانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن به ڤیتامین (B3) سودێكی زۆریان بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ هه‌یه و ئه‌گه‌ری توشبون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی پێست به رێژه‌ی (23%) كه‌مده‌كاته‌وه.
كه ئه‌گه‌ر بهرێــك و پێكی ماده‌ی نیكۆتینامید ی ڤیتامین (B3) بخۆیت ئه‌گه‌ری توشبونت به‌نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نجه‌ی پێست به‌رێژه‌ی (23%) كه‌م ده‌بێته‌وه.
به‌رای پسپۆڕه‌كان زیادبونی ئه‌و ڤیتامینه ده‌بێته هۆی به‌هێزبونی به‌رگری له‌ش له‌دژی شێرپه‌نجه و هاندانی خانه‌كان بۆ پاراستنی سیستمی به‌رگری، ئه‌مه‌ش به‌هۆی جۆره مادده‌یه‌ك كه له‌گه‌ڵ ڤیتامین (B3) ده‌رده‌درێت و به نیكۆتینامید ناسراوه.
توێژینه‌وه‌كه داوا له هاوڵاتیان ده‌كات گرنگی به خواردنی ئه‌و خۆراكانه بده‌ن كه ده‌وڵه‌مه‌ندن به ڤیتامین (B3) ئه‌وانیش بریتین له گۆشتی ماسی و مریشك هه‌روه‌ها قارچك و سه‌وزه‌كان له‌گه‌ڵ میوه‌كانی وه‌ك مۆز و ئا‌ڤۆگادۆ. |
|
|