|
بۆچی پێویسته دەستبەرداری وشەی ''تیرۆریزم'' بین؟ |
23/05/2015 17:04:34 |
جەیمس م. دۆرسێی
لە ئینگلیزییەوە ئاراز ئەحمەد محەمەد
"توندوتیژی سیاسی ره‌نگه کاره‌ساتێک بێت، به‌ڵام له‌بنه‌ڕه‌تدا چالاکییه‌کی سیاسییه"
جه‌یمس م. دۆرسێی پێیوایه که دۆزه‌ره‌وه‌ی زۆرێک له‌ده‌وڵه‌تانی نوێی وه‌ک ئیسرایل، که ده‌وڵه‌تێکی چالاکە لەشهڕی دژه تیرۆر‌و هاوپه‌یمانی کورده‌کان له‌شه‌ڕکردن دژ به تیرۆر، ئامانجه‌کانی خۆی له‌ڕێگه‌ی توندوتیژی سیاسییه‌وه به‌ده‌ستهێناوه که بوه‌ته هۆکاریش بۆ کوشتنی خه‌ڵکی بێ‌تاوان و ره‌نگه له‌رۆژگاری ئه‌مڕۆدا ئه‌و چالاکیه به‌توندوتیژی سیاسی هه‌ژماربکرێت. توندوتیژی سیاسی پێویسته وه‌ک ره‌نگدانه‌وه‌ی کێشه‌ی رەگ داکوتیوی کۆمه‌ڵایه‌تی، ئابوری و سیاسی بناسێنرێت، نه‌ک به‌شه‌یتانکردنی توندوتیژی سیاسی به به‌کارهێنانی زاره‌وه‌ی وه‌ک تیرۆریزم یان نه‌گریس.
هه‌ندێک دۆکیومێنتی نوێ که لەلایه‌ن گۆڤاری دێر شپیگیڵی ئەڵمانییەوە بڵاوکراوه‌ته‌وه، شوێنپێی سه‌رهه‌ڵدانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) ده‌به‌ستێته‌وه به تۆڕێکی هه‌واڵگری وه‌فاداری کاربه‌ده‌ستانی پێشوی دیکتاتۆری لهسهرکالادراو، سه‌دام حوسه‌ین. له ساڵی ٢٠٠٣ دا، ئەو تۆڕە هەواڵگرییە بێبەشکران لەپیشەکانیان بەبێ هەبونی هیوایەک بە داهاتو، ئەوەش کاتێک رویدا کە پۆڵ بریمەری فەرمانڕەوای ئەنجومەنی کاتی عێراق، سوپای بەعس و هێزەکانی ئاسایشی هەڵوەشاندەوە. ئەو گروپە هەواڵگرییە لەلایەن کاربەدەستان و ئەفسەرانی سوپای سوریاوە هاوکاری کران، چونکە سوریا ئەو گروپەی وەک بەربەستێک دەبینی دژ بە هەوڵەکانی ئەمەریکا بۆ لەسەر کارلادانی بەشار ئەل ئەسەد.
چیرۆکی سه‌رهه‌ڵدانی داعش وه‌ک ره‌تکردنه‌وه‌یه‌کی توندی موسوڵمانی سونه‌یه له‌به‌رامبه‌ر ههڵاوێرکردنیان له‌لایه‌ن زۆرینه‌ی شیعه مه‌زهه‌بی عێراق و داپڵۆساندنیان له‌لایه‌ن که‌مایه‌تی عه‌له‌وییه‌کانی سوریا، ئه‌و بیرۆکه‌یه ده‌ژێنێته‌وه که ده‌ڵێت: "جه‌نگاوه‌ری ئازادی لای که‌سێک، به تیرۆریست داده‌نرێت لای که‌سێکی تر". ئه‌م بیرۆکه‌یه رۆچوه له‌سیاسه‌تی هه‌ردو نه‌ته‌وه‌کانی رۆژئاوا‌و رژێمه کۆنه‌په‌رسته‌کانی عه‌ره‌ب که به ته‌نگی مانه‌وه‌ی خۆیانه‌وه‌ن. رۆژئاوا‌و رژێمی کۆنه‌په‌رستی عه‌ره‌ب نه‌ک ته‌نها سه‌رقاڵی ساخته‌کارین به‌ناوی هاوکارییه‌وه بۆ پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌که‌که) له‌تورکیاو یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) له‌سوریا، به‌ڵکو پاڵپشتی وڵاتانی که‌نداو بۆ یاخییبوه جیهادییه‌کانی سوریا وه‌ک گروپی بەرەوی نوسرە که تێوەگلاوەلە شه‌ڕ دژ به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش)، پاشانیش تێگه‌یشتنی جیاوازی رۆژئاوا له‌مه‌ڕ شەڕکەری بیانی باش و خراپ.
شه‌ڕکه‌ری باش و خراپ
"شه‌ڕکه‌رانی خراپی بیانی"، ئه‌وانه‌ن که توڕه‌ن به‌رامبه‌ر به قوربانی مرۆیی و سیاسی خەڵک له‌شه‌ڕی توندوتیژی سیاسی به‌ڕێگای سه‌ربازی نه‌ک که‌مپه‌ینی سیاسی، ئه‌م شه‌ڕکه‌رانه ژماره‌یان به هه‌زاران ده‌بێت که په‌یوه‌ندیان به‌ڕیزه‌کانی داعشه‌وه کردوه؛ له‌کاتێکدا "شه‌ڕکه‌رانی باشی بیانی" ئه‌وانه‌ن که رۆشتون بۆ سوریا بۆ شه‌ڕکردن شانبه‌شانی کورده‌کان دژ به گروپه جیهادییه‌کان، به‌تایبه‌ت له‌ماوه‌ی ساڵی 2014 دا که شه‌ڕ له سه‌ر شاری گه‌مارۆدراوی کۆبانی هه‌ڵگیرسا.
ئه‌و بیرۆکه‌یه "جه‌نگاوه‌ری ئازادی لای که‌سێک، به تیرۆریست داده‌نرێت لای که‌سێکی تر" له نوێترین راپۆرتی ده‌زگای هه‌واڵگری نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مەریکا بۆ کۆنگرێس هاتوه‌و بۆ یه‌که‌مجاره له‌ماوه‌ی ئه‌م ساڵانه‌ی دوایدا، که ئێران یاخود میلیشیایی حیزبوڵای شیعه‌ی لوبنانی پاڵپشتکراو له‌لایه‌ن تارانه‌وه به هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌مەریکا هه‌ژمار ناکرێن.
لیستی ناوی سه‌رکرده سیاسییه ناسراوه‌کانی جیهان، که بە شوێنپێی ریشه‌یی توندوتیژی سیاسی و تیرۆریزم به‌ناوبانگن، درێژه. به‌ڵام خۆیان و میراتگره‌کانیان حاشا له‌و زاراوەکانی توندوتیژی سیاسی و تیرۆریزم ده‌که‌ن هه‌ر که ئامانجه‌کانیان دێته دی. ئه‌م لیسته ناوی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسرایل بێنیامین نێتانیاهو که ریشه‌ی ئایدۆلۆجی، هه‌روه‌ک سه‌رکرده‌کانی پێشوتری ئیسرایل میناغیم بێگن و ئیسحاق شامیر، له توندوتیژی سیاسی و تیرۆریزمدا لەبەرامبەر بە فهڵهستینییەکاندا خۆی ده‌بینێته‌وه؛ ئه‌گه‌ر ئه‌و توندوتیژی و تیرۆره نه‌بوایه ئه‌سته‌م بو وڵاتی ئیسرایل دابمه‌زرێت. هه‌ردو بێگن و شامیر فه‌رمانده‌یی داواکراوبوی گروپی ئارگون بون، ئارگون وه‌ک گروپێکی تیرۆریستی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ئینتیدابی به‌ریتانی ناوی زڕێنراوه.
به‌هه‌مان شێوه، سه‌رۆکی فه‌ڵه‌ستین مه‌حمود عه‌باس لهبزوتنهوەیهکهوه هاتوه که بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر وه‌ک رێکخراوێکی تیرۆریستی مه‌حکوم ده‌کرا. له‌کاتێکدا هیچ شتێک پاساوی کوشتنی خه‌ڵکی مه‌ده‌نی بێ‌تاوان نادات، ئه‌گه‌ر هێرشی فه‌ڵه‌ستینییه‌کان له‌ساڵانی ١٩٦٠و ١٩٧٠ دا نەبوایە کە تێیدا ئامانجەکانیان زیاتر خەڵکی مەدەنی دەپێکا، ئەوا ناسینی فه‌ڵه‌ستینییه‌کان وه‌ک گه‌لێک که مافی نه‌ته‌وه‌ییان هه‌یه‌و دروستکردنی ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڵه‌ستین ره‌نگه ئاسته‌م بوایه.
لەدەرەنجامیشدا، پەکەکەو یەپەگە کە لەلایەن سەرانی ئەنقەرەو هاوپەیمانییەکانییەوە بە تیرۆریست هەژماردەکرێت، لەکاتێکدا هاوپەیمانی دیفاکتۆیین (ئەمری واقیع) لەشەڕکردن دژ بە داعش. داعش کە رێکخراوێکی جیهادییەو بەشێک زۆری سوریا‌و عێراقی کۆنتڕۆڵ کردوە، بێ بەزەییانە مامەڵە دەکات وەک رێگایەک بۆ حکومڕانی. لیستی ناوی رێکخراوە تیرۆریستییەکان زۆر کەس و ناوی تر لەخۆ دەگرێت، لەوانە، نیلسۆن ماندێلای سەرۆکی پارتی نەتەوەیی کۆنگرێسی ئەفریقی کە لە ساڵی ١٩٦٠ تاوەکو ١٩٩٠ قەدەغەکرابو پاشان لەهەڵبژاردنی ١٩٩٤ دا، ماندێلا بو بە سەرۆکی ئەفریقا. پاشانیش سەرۆکە بە تەمەنەکەی جەزائیر و سوپای کۆماری ئێرلەندی، کە بە تیرۆریست ناوزەند دەکران.
خاڵی هاوبەشی هەمو ئەو نمونانەی سەرەوە ئایدۆلۆجی نییە بەقەدەر ئەوەی سکاڵای سیاسی و بیروباوەڕە، ئاخۆ ئەو بیروباوەڕە راست بێت یان چەوت، ئەوان روبەڕوی ئەو جۆرە لەڕوداو بونەتەوەو توندوتیژیش وەک پێویستییەک بەکاربراوە، نەک وەک ئامانجێک لەخودی خۆیدا. توندوتیژی سیاسی خۆی تاکتیکێکە کە زۆرجار بەکاردەبرێت و هەندێکجاریش سەرکەوتو دەبێت. ئەم تاکتیکە دژ بەوانە بەکاردەهێنرێت کە هێزی سەربازی زۆریان لەبەردەستە.
ساتی دەرکەوتنی ڕۆشنایی
هەمو ئەو سەرکردەو گروپانەی لەڕۆژگاری ئەمڕۆدا یان وەک سەرکردەیەکی سیاسی رێزیان لێدەگیرێت یان لەوەدان بگەڕێنەوە سەر سەکۆی نێودەوڵەتی، توندوتیژی سیاسیان وەک رێگایەکی ناچاری بەکارهێناوە بۆ قایمکردنی مافە پێزانراوەکان و راستکردنەوەی بێدادییەک نەک وەک کردەوەو فەلسەفەی تاوانکاری کە خۆی لەوشەی تیرۆریزمدا پێشاندەدات.
جۆن کیری، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لەساتی دەرکەوتنی رۆشنایدا، ژێربەژێر دانی‌نا له‌هه‌بونی وه‌ها سیاسه‌تێک، کاتێک له ٢٠١٤ دا، رایگەیاند کە موسڵمانانی ئەمەریکا جەختیان کردۆتەوە لەوەی کە نەبونی ئاشتی لەنێوان ئیسرایل و فەڵەستینییەکاندا ئاگری شەڕی لە شەقامەکاندا خۆشکردوە و نەبونی ئاشتیش هانی خەڵکی داوە بۆ پەیوەندیکردن بە داعشەوە. کیری ئەوەشی سەربار کرد: "خەڵک پێویستە لەو هاوکێشەیە تێبگات... ئەوە پەیوەندی بە سەرشۆڕی و نکۆڵی لێکردن و نائامادەگی شکۆوە هەیە،".
هەمو ئەو رایانەی سەرەوە بە مانای ئەوە نایەت پاساو بۆ توندوتیژی سیاسی، کوشتنی خەڵکی مەدەنی بێ‌تاوان یان ئایدۆلۆجی توندڕەو و بەربەرییەتی گروپی وەک داعش بدۆزینەوە. بەهەمان پێودانگ، بەو مانایەش نایەت کە پاساو بۆ ئازاری هەڕەمەکی ژمارەیەکی زۆر ژنان یان دەستدرێژی بە کۆمەڵ بۆ سەر ژنان بهێنینەوە وەک رێگایەک بۆ دەستەمۆکردنیان. ئەمە تەنها بۆ ناسینەوەی راستییەکی سیاسییە هەرچەندە بێزراویش دەربکەوێت.
روهەڵماڵین دژ بە سیاسەتکردن
ئەو راستییە کە داندەنێت بە توندوتیژی سیاسی بەو شێوەیەی کە هەیە و هەوڵەکانیش بۆ روهەڵماڵینی بەسیاسەتکردن کە ریشەیی توندوتیژی سیاسییە خزمەت بە خۆلێدەربازکردنێک دەکات، هەڵبژاردەیی سیاسەتی ئازاربەخشیش لە بەرپەرچدانەوەیی ئەو پەرێشانیانەدایە ژێربەژێر دەردەکەون (وەک لەسەرەوە ئاماژەی پێدرا).
هەروەها خزمەت بەو راستییەش دەکات تیشک بخاتە سەر زاراوەکانی وەک "تیرۆریزم" و "شەڕکردن دژ بە شەیتان"، کە کێشمەکێش دەگۆڕن بۆ توندوتیژی سیاسی، پاشانیش یارییەک کە بەرژەوەندییەکەی دەبێتە سفر. لێرەوەش، سەرکەوتن دەبێتە هۆی لەناوبردنی کەس و گروپی بەربەری، کە بەکێشە چارەسەر نەکراوەکانیانەوە، سەرقاڵی گرتنەبەری ڕێگای نوێن بۆ تەراتێن و کاری دڕندانەیی خراپتر.
لێدوانی بێناوەڕوک لەلایەن سەرکردەکانی رۆژئاواوە بە ناولێنانی توندوتیژی سیاسی بە تیرۆریزم، بە تایبەت لە پەیوەندی بە جیهادیستەکانەوە، وەک هەڕەشەیەکی بونیادی و کێشمەکێشێکی داستان ئاسایی دژ بە فۆڕمێک لە دیکتاتۆرییەت کە هاوشێوەی فاشیزم و کۆمۆنیزمە، تەنها خزمەت بە سەرهەڵدانی کەسایەتی و بانگەوازی دڕندەیی گروپی وەک داعش دەکات. ژمارەکان خۆیان دەدوێن: لێکۆڵینەوەیەکی زانکۆی ماریلاند لە ئەمەریکا دەریدەخات کە هێرشی جیهادیستییەکان لە ٢٠١٠ بۆ ٢٠١٣ سێ ئەوەندە زیادی کردوە.
توندوتیژی سیاسی ڕەنگە کارەساتێک بێت، بەڵام لەبنەڕەتدا چالاکییەکی سیاسییە. داننان بەو راستیەدا رەنگە سیاسەت بکات بە هەڵبژاردەیەکی ویستراو نەک هەژمونی هێزی سەربازی وەک کاردانەوەیەکی گونجاو. یەکەم هەنگاو بۆ بەدەستهێنانی ئەو دانپێدانانە دەبێتە هۆکاری لادانی زاراوەیی تیرۆریزم لە مشتومڕی ئایدۆلۆجی کە تەنها خزمەت بە کەمینەیەک دەکات و لەباشترین حاڵەتیشدا گەڕان بەدوای چارەسەری راستەقینە بۆ کێشە راستەقینەکان ئاڵۆز دەکات.
سەرچاوە: یۆرمیدڵئیست |
|
|