|
بەڤیدیۆ؛ بەتەمەنترین دایک بە سکێک چوار منداڵی بو |
23/05/2015 18:57:55 |
(سبەی):
داپیرەیەکی ئەڵمانی تەمەن (65) ساڵ، بە سکێک چوار منداڵی بو، بەوەش بە به‌ته‌مه‌نترین ژن له جیهاندا داده‌نرێت كه له‌و ته‌مه‌نه‌دا ئه‌و ژماره منداڵه‌ی بوبێت.
ئه‌نیگرێت رونیكگ، ته‌مه‌ن 65 ساڵی ئه‌ڵمانی، به سكێك سێ كوڕ و كچێكی له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی به‌رلین بو، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م روداوه له‌و ته‌مه‌نه‌دا چوار منداڵی بێت، كارێكی سه‌یری دیكه ئه‌وه‌یه (26) هه‌فته پێش كاتی ئاسایی و سروشتی له‌دایك بونیان منداڵه‌كانی بوه و له‌ئێستادا باری ته‌ندروستیان باشه.
ئەنیگرێت رۆنیگی تەمەن (65) ساڵ لەسەرداوای کچە نۆ ساڵانەکەی سکی پڕبوە و پێش لە دایکبونی منداڵەکەی وتی: هەرچەندە پیربوە بەڵام بەخێوکردنی منداڵەکانی هەیە.
رۆنیگ، (13) کوڕ و کچی هەیە و داپیرەی حەوت نەوەیە و لەسەر داواکاری کچە بچوکەکەی کە داوای برای بچوکی کردبو لەڕێی پیتاندنی دەستکردەوە جارێکی دیکە سکیپڕ دەبێت و بە چوارەیەک و چاوەڕوانی لە دایکبونی چوار منداڵ دەکات پێکەوە بۆ ئەوەی ببنە برا و خوشکی (13) منداڵەکەی دیکەی.
|
|
|