|
لە دوا یاریدا رۆناڵدۆ چەندین ژمارەی پێوانەیی دیکەی تۆمار کرد |
24/05/2015 10:32:03 |
(سبەی):
دوای ته‌وابونی یارییه‌كانی خولی یانه پله‌یه‌كه‌كانی ئیسپانیا، كریستیانۆ رۆناڵدۆ توانی به تۆماركردنی (48) گۆڵ، پله‌ی یه‌كه‌می گۆڵكارانی خولی ئیسپانیا بگرێت و میسیش دوه‌مه.
هه‌فته‌ی (38)ی خولی ئیسپانیا، كه دواین یاری خوله‌كه بو كۆتاییهات، كریستیانۆ رۆناڵدۆ دوای ئه‌وی له دواین یاریدا توانی هاتریك تۆمار بكات، ژماره‌ی گۆڵه‌كانی گه‌یانده (48) گۆڵ له لالیگاداو بوه گۆڵكاری خولی ئیسپانیا، به‌وه‌ش بۆ جاری چواره‌م له مێژویدا ده‌بێته خاوه‌نی خه‌ڵاتی پێڵاوی ئاڵتونی و وه یه‌كه‌م یاریزانیشه كه ئه‌و ژماره‌یه ده‌كات به‌ناوی خۆیه‌وه.
هه‌روه‌ها ڕۆناڵدۆ له‌م وه‌رزه‌دا توانیویه‌تی (8) هاتریك تۆمار بكات له كۆی (27) هاتریك له مێژوی یاریكردنیدا، جگە لەوەش له‌م وه‌رزه‌دا (61) گۆڵی له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان كردوه.
|
|
|