|
بەڤیدیۆ: لاوێكی كورد لە ئاسمانی ئەمەریكادا |
24/05/2015 23:30:32 |
(سبەی):
لاوێكی كورد لە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا خواستی بەشێكی زۆر لە كۆمپانیا بەناوبانگەكانی بواری فڕۆكەوانی بەلای خۆیدا راكێشاوە.
ئەو ناوی (لازۆ ئەكرەم قەرەداغی)یەو لەدایكبوی ساڵی (1978)ی شاری سلێمانییە، لە ساڵی 2012 بەمەبەستی خوێندن لە بواری فڕۆكەوانیدا چوەتە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكاو 2014 لە زانكۆی (نۆرس دەكۆتا) بڕوانامەی ماستەری وەرگرتوە.
لە لێدوانێكدا بۆ (تۆڕی میدیای گۆڕان) لازۆ وتی"بۆ فێربونی فڕۆكەوانی ئاستەنگی زۆر هاتوەتە بەردەمم هەر لە تاقیكردنەوەكانو هاوتاكردنەوەی بڕوانامەوە تادەگاتە خەرجی خوێندن كە لەسەر خۆم بو".
بەر لە بەدەستهێنانی بڕوانامە، ئەم گەنجە كوردە لە ماوەی نێوان ساڵانی 2004 بۆ 2007 كارمەند بوە لە چەند كۆمپانیایەكی فڕۆكەوانیو دواتر نوسینگەی گەشتیاریو فڕۆكەوانی بۆ خۆی داناوە، بەهۆی ئەم كارەشەوە سەردانیژمارەیەكی زۆر لە وڵاتانی كردوە لەوانە (ئوردن، میسر، لوبنان، سوریا، چین، ئیماراتی عەرەبیو ئێران).
وەك خۆی دەڵێت ئەو زانكۆیەی كە لازۆ فڕۆكەوانی تێیدا خوێندوە لەسەر ئاستی ویلایەتە یەگكرتوەكان سێیەم زانكۆیە لەسەر ئاستی جیهانیش حەوتەمە.
|
|
|