|
هه‌ده‌په و ئاسایشی هه‌ڵبژاردن |
25/05/2015 11:08:35 |
سوات كینیكلیۆگلو
لەئینگلیزییەوە: بورهان عومەر
هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كان گه‌رموگوڕیه‌كی زۆر به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، یه‌كێك له‌و خاڵانه‌ی شایه‌نی گرنگی پێدانه ئه‌و هێرشانه بو له چه‌ند هه‌فته‌ی رابردودا كرایه سه‌ر پارتی دیموكراتی گه‌لان (هەدەپە).
راپۆرته رۆژنامه‌وانیه‌كانی ئه‌مدوایه ئه‌وه ئاشكرا ده‌كه‌ن كه زیاتر له 120 هێرش كراونه‌ته سه‌ر چالاكیه سیاسییه‌كانی هه‌ده‌په له ناویاندا 60 هێرش كراونه‌ته سه‌ر باره‌گاكانی هەدەپه و سوتێنراون، به تایبه‌ت هێرشه‌كانی سه‌ر باره‌گاكانی هه‌ده‌په لەمێرسین و ئه‌ده‌نه زۆر جێگه‌ی نیگه‌رانیه. ئه‌وه‌ی ئاشكرایه ئه‌وه‌یه كه پلانێكی شاراوه هه‌یه بۆ راكێشانی هه‌ده‌په بۆ ناو توندوتیژیه‌كان و هه‌وڵێك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌توانن به‌ربه‌ستی 10% تێپه‌ڕێنن. ئه‌م روداوانه هیچ جێگه‌ی بایه‌خی و گرنگی حكومه‌ت نه‌بو. ئەرۆغان له‌سه‌ره‌تای كردنه‌وه‌ی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژارنه‌وه بوه‌ته هۆی پێشێلكردنی ده‌ستور به‌وه‌ی كه پاڵپشتی پارتی ده‌سه‌ڵاتدار ده‌كات و ئه‌و هێرشانه هیچ جێگه‌ی بایه‌خی ئه‌و نه‌بون. وا ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌م هێرشانه به هاوكاری حكومه‌ت كرابێت. و ئه‌نجامده‌ران وا ده‌رده‌كه‌وێت به ئازادانه ئه‌م كاره‌یان كردبێت. پێویسته خۆمان ئاماده‌بكه‌ین بۆ توندوتیژی زیاتر.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌ده‌په پێویسته لایه‌نگرانی خۆیان هانبده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دان به‌خۆیاندا بگرن. پارتی جه‌هه‌په‌و مه‌هه‌په ژیرانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م بارودۆخه‌دا ده‌كه‌ن. پارته‌كانی ئۆپۆزیسیۆن باش تێده‌گه‌ن كه پێویسته ئه‌م هه‌ڵبژارنه بێ هیچ كێشه‌یه‌ك بكرێت. سه‌رۆكی وڵات و سه‌رۆك وه‌زیران و هه‌مو جومگه‌كانی ده‌وڵه‌ت، ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵ، رادێو ته‌له‌فزیۆنی TRT هه‌مو لایه‌نگرانی حكومه‌ت و میدیاكانی سه‌ر به ده‌وڵه‌ت پروپاگه‌نده بۆ پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان ده‌كه‌ن، ئه‌مه یه‌كێكه له‌و هه‌لبژاردنه ناته‌ندروستانه‌ی له مێژوی كۆماری توركیادا كه سه‌رۆك به‌و شێوه‌یه به‌شداری پروپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن بكات. رای گشتی ئه‌وه نیشان ده‌دات كه هه‌ده‌په ئه‌كرێ به‌ربه‌ستی 10% تێپه‌ڕێنێ، به‌ڵام له‌ئێستایا ئامانجی سه‌ره‌كی حكومه‌ت هه‌ده‌په و خودی شه‌خشی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاشه به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌ده‌په به‌ربه‌ستی 10% تێپه‌ڕێنێ له‌وانه‌یه ببێته هۆی كه‌وتنی AKP.
ئه‌م جۆره ته‌نگژانه شه‌وی هه‌ڵبژاردنمان بیرئه‌خاته‌وه كه ئه‌زمونی ئه‌كه‌ین له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا. ساخته‌كاری له هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌كان له ئه‌نكه‌ره و ئوسكودار هێشتا كۆن نه‌بون. پارته‌كانی ئۆپۆزسیۆن پێویسته ئاماده‌كاری باش بكه‌ن و نوێنه‌ریان له‌هه‌مو بنكه‌كانی ده‌نگداندا هه‌بێت. پێویسته نوێنه‌ره‌كانیان راهێنانی باشیان پێبكرێت ئاگاداری هه‌ر كارێك بن كه له‌وانه‌یه روبدات. له‌پێش هه‌مو شتێكه‌وه ده‌بێت ئاماده بكرێن له‌ڕوی ده‌رونییه‌وه له‌لایه‌ن TRT و میدیاكانی سه‌ر به حكومه‌ت، له‌هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌كاندا ئه‌مه زۆر باش كاریكرد، میدیاكانی سه‌ر به حكومه‌ت كاریانده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی نوێنه‌ره‌كانی پارته‌كانی ئۆپۆزسیۆن زو بنكه‌كان جێبهێڵن. باشترین رێگه بۆ ئه‌نجامێكی راست و باوه‌ڕپێكراو دروستكردنی ناوه‌ندێكی داتایه كه هه‌مو زانیارییه‌كان كۆبكاته‌وه له‌ده‌سته‌ی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان. هیچ بڕوایه‌ك نیه به سیستمی داتای ده‌سته‌ی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ژێر كۆنتڕۆڵی وه‌زاره‌تی داد. پارته‌كانی ئۆپۆزیسێۆن ده‌بێت ئاگاداری ده‌ستێوه‌ردانی وه‌زیره‌كان بن له سه‌نته‌ره‌كانی كۆكردنه‌وه‌ی سندوقه‌كانی هه‌ڵبژاردن وه‌ك ئه‌وه‌ی بینیمان له ئه‌نكه‌ره لەساڵی رابردودا. ئاماده‌بونی چالاكانه له‌و سه‌نته‌رانه ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ساخته‌كاری.
پارته‌كانی ئۆپۆزسیۆن ده‌بێت ده‌ست به‌جێ سكاڵای سور ئاماده‌بكه‌ن. ده‌بێت نوێنه‌ری كاریگه‌رو پڕ زانیاریان هه‌بێت له‌ده‌سته‌ی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان. دوای هه‌ڵمه‌تێكی ماندوكه‌ر و دڵنیابون له ژماردنی ده‌نگه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی باش و ئیراده‌ی هاوڵاتیان ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كان یه‌كێكه له‌ته‌حه‌دا گه‌وره‌كان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا.
هه‌تا دوا هه‌ڵبژاردنی ناوخۆی توركیا، هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا به‌گشتی به پاكی ئه‌ژمارده‌كرا. هه‌رچۆنێك بێت هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌كان وێنه‌یه‌كی له‌و جۆره‌یان نیشاندا. هه‌مو پارته‌كان به‌رپرسیارن له‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ده‌بیت به‌شێوه‌یه‌كی باش ته‌واو بكرێت. هه‌ده‌په له‌به‌رده‌م ته‌حه‌دیه‌كی گه‌وره‌دایه بۆ تێپه‌ڕاندنی به‌ربه‌ستی 10%. به داخه‌وه ئەردۆغان ئه‌وه‌ی به‌گوێی پارتی ده‌سه‌ڵاتدارو هه‌وادارانی داوه كه سه‌رنه‌كه‌وتن له هه‌ڵبژاردندا وه‌ك كاره‌سات وێنا بكه‌ن. هیوامان وایه ژیری و رای گشتی سه‌ركه‌وێت به‌سه‌ر بیروڕا نه‌یاره‌كانی ئه‌ردۆغاندا. توركیا به‌هێزتر ده‌بێت ئه‌گه‌ر ده‌نگده‌رانی توركیا گۆڕانكاری بكه‌ن له‌سندوقه‌كانی هه‌ڵبژاردندا.
سه‌رچاوه: توده‌ی زه‌مان |
|
|