|
كرۆپیرا؛ قوڵترین ئه‌شكه‌وت له‌دونیادا |
26/05/2015 09:51:32 |
(سبەی):
ئه‌شكه‌وتی كرۆپیرا كه قوڵترین ئه‌شكه‌وته له‌دونیادا ده‌كه‌وێته وڵاتی جۆرجیا له‌ناوچه‌ی (ئه‌بخازیا) كهبهئهشكهوتی (قه‌له‌ڕه‌شیش) ناسراوه، ئه‌شكه‌وته‌كه له‌سه‌ره‌تای ساڵانی هه‌شتاكانه‌وه له‌لایه‌ن گه‌ڕیده (كیف)ه‌وه دۆزراوه‌ته‌وه‌و قوڵیه‌كه‌شی (7) هه‌زارو (188) پێیە كه‌ده‌كاته زیاتر له (2) كیلۆمه‌تر.
دوای ئه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی یه‌كێتی ئه‌شكه‌وته‌كانی ئۆكرانیا له ساڵی (2011)دا توانیان بگه‌نه قوڵترین خاڵی ئه‌شكه‌وته‌كه، گه‌شتنه ئه‌و راستیه‌ی كه ئه‌م ئه‌شكه‌وته له‌ساڵی (2011)دا به‌قوڵترین ئه‌شكه‌وت له‌سه‌ر ئاستی جیهان دانراوه و پێش ئه‌ویش ئه‌شكه‌وتی (لامبرج تسۆڤن) بوه له‌نه‌مسا كه قوڵیهكهی (80) مهتربوه.
ده‌زگای یه‌كێتی ئه‌شكه‌وته‌كانی ئۆكرانیا له‌مێژوی دروستبونیه‌وه بۆ یه‌كه‌مجار یه‌كێك له ئه‌ندامه‌كانی توانی تا قوڵایی (2) هه‌زار مه‌تر بچێته ناو ئه‌شكه‌وته‌كه‌وه، بەڵام دوای ئه‌وه‌ی كه (جینادی سامۆكین) بۆ ماوه‌ی (46) خولەک توانی بچێته ئه‌شكه‌وته‌كه‌وه، توانی تا قوڵایی (2) هه‌زارو (191) مه‌تر بچێته خواره‌وه.
هەروەها تیشكی خۆر به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش بهسهردیوارهكانی ئەو ئەشکەوتە ده‌دره‌وشێته‌وه، ئه‌وه سه‌رباری ئه‌وه‌ی ده‌رچه‌یه‌كی بچوكی ره‌نگ پیرۆزه‌یی له‌ناو دڵی ئه‌شكه‌وته‌كه‌دا به‌دی ده‌كرێت.
ئه‌شكه‌وته‌كه دوای دۆزینه‌وه‌و ئاشكرابونی بوه بابه‌تی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن، ئه‌گه‌رچی چونه ناوه‌وه‌ی تاراده‌یه‌ك ئه‌سته‌مه‌و مرۆڤ ته‌نگه‌نه‌فه‌س ده‌بێت، بەڵام رۆژانه ژماره‌یه‌ك گه‌شتیار له تێكڕای وڵاتانەوە سه‌ردانی ده‌كه‌ن و له‌جوانی و قوڵایی و شێوازی دیوار‌و پێكهاته‌كانی راده‌مێنن.
بۆچونه ناوه‌وه‌ی ئه‌شكه‌وته‌كه پێویسته سه‌ره‌تا بهدهرچهیهكی ته‌سكدا تێپه‌ڕیت كه‌ناوی (ڕێگای خه‌ون)ه بەڵام، له‌ڕاستیدا رێگاكه له‌شێوه‌ی دێوهزمهدایه نه‌ك خه‌ون، ئه‌وه سه‌رباری ئه‌وه‌ی له‌كاتی چونه خواره‌وه‌دا چه‌ندان رێگای ته‌سك و ته‌نگه‌به‌ر دێنهبهردهمت كه ده‌بێت پێیاندا تێپه‌ڕیت و ماوه‌ی ئه‌و شوێنه تهنگهبهرانهش زیاتر له (100) مه‌تره‌و له‌زۆر شوێنیش‌دا ته‌نیا هۆكارێك بۆ شۆڕبونەوە و چونه خواره‌وه‌ی ئه‌شكه‌وته‌كه ده‌بێت حه‌بل به‌كاربهێنرێت.
|
|
|