Print WWW.SBEIY.COM
 كاته‌كانی ده‌ستكه‌وتنی ڤیتامین (D) له‌ تیشكی خۆره‌وه‌
26/05/2015 09:57:50
(سبەی):
لای هه‌موان ئاشكرایه‌ تیشكی خۆی یه‌كێكه‌ له‌سه‌رچاوه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی ده‌ستكه‌وتنی ڤیتامین دی بۆ له‌ش، پسپۆڕانی بواری ته‌ندروستیش به‌رده‌وام ئامۆژگاری ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ رێژه‌ی ڤیتامین (D) له‌ له‌شیاندا كه‌مه‌، بچنه‌ به‌ر تیشكی خۆر.
به‌ پێی ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌ك ده‌ست كه‌وتنی ڤیتامین (D) له‌ تیشكی خۆره‌وه‌ كاتی دیاری كراوی خۆی هه‌یه‌، مرۆڤ له‌سه‌رجه‌م كاته‌كاندا ناتوانێت سود له‌ تیشكی خۆر وه‌ربگرێت.
توێژینه‌وه‌كه‌ له‌لایه‌ن پسپۆڕه‌كانی زانكۆی بۆستنی ئه‌مeریكا ئه‌نجامدراوه‌ و باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ باشترین كات بۆ ده‌ستكه‌وتنی ڤیتامین دی له‌ تیشكی خۆره‌وه‌ له‌ نێوان كاتژمێر (8:30) بۆ (11) پێش نیوه‌ڕۆدایه‌، هه‌روه‌ها پاش كاتژمێر چواری پاش نیوه‌ڕۆش به‌هه‌مان شێوه‌ تیشكی خۆر ڤیتامین (D) له‌ له‌شدا جێگیر ده‌كات.
بەرای پسپۆڕه‌كان باشتره‌ له‌كاته‌كانی دیكه‌دا مرۆڤ نه‌چێته‌ به‌ر تیشكی خۆر، چونكه‌ تیشكی خۆر له‌ كاته‌كانی دیكه‌دا به‌هێزه‌ و سودی بۆ له‌ش نابێت و ره‌نگه‌ زیان به‌ پێست بگه‌یه‌نێت، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی ئه‌گه‌ری توشبون به‌ شێرپه‌نجه‌ی پێست زیاد ده‌بێت.