|
هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی توركیا 2015 |
27/05/2015 14:15:48 |
ئاماده‌كردن: ژوری هه‌ڵبژاردنی گۆڕان
كۆماری توركیا
توركیا ده‌وڵه‌تێكه ده‌كه‌وێته نێوان كیشوه‌ری ئاسیا و ئه‌وروپا به‌شی گه‌وره‌ی ده‌كه‌وێته باشوری ڕۆژئاوای ئاسیا‌و به‌شه بچوكه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا، خاكی توركیا به گه‌روی بۆسفۆر و ده‌رده‌نیل و ده‌ریای مه‌رمه‌ڕه ده‌وره‌دراوه و ده‌ریای ڕه‌ش به ده‌ریای ئیجه‌وه ده‌به‌ستێت و ئاسیا و ئه‌وروپا به‌یه‌ك ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مه‌ش وایكردوه شوێنێكی ستراتیجی و كاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی به‌سه‌ر ده‌ریای ره‌شدا ده‌ڕوانن، له‌ڕۆژهه‌ڵاته‌وه هاوسنوره له‌گه‌ڵ گورجستان و ئێران و ئه‌رمه‌نستان و ئازاربایجان، له‌باشوره‌وه هاوسنوره له‌گه‌ڵ عێراق و سوریا، سنوری ده‌ریایی هه‌یه له‌گه‌ڵ قوبرس و یۆنان و بولگاریا له‌ڕۆژئاواوه و له باكوره‌وه ده‌ریای ره‌ش.
ژماره‌ی دانیشتوانی توركیا تورك به‌رێژه‌ی 70% زۆرترین دانیشتوانی ئه‌و وڵاته پێكده‌هێنێت و كورد رێژه‌ی 18%ی ئه‌و وڵاته پێكده‌هێنێت. هه‌روه‌ها چه‌ند كه‌مایه‌تیه‌كی تری وه‌كو (عه‌ره‌ب و جهركهس و جۆرجی و ئه‌رمه‌ن و یۆنانی و ئاشوری و ...تاد) له‌و وڵاته‌دا ده‌ژین و له 12%ی دانیشتوان پێكده‌هێنن.
زمانی ره‌سمی له توركیادا زمانی توركیه كه رێژه‌ی 77%ی دانیشتوانی وڵاته‌كه پێی ده‌دوێن، دواتر زمانی كوردیه كه ڕێژه‌ی 18%ی دانیشتوانی وڵاته‌كه پێی ده‌دوێن و رێژه‌ی 2%ی دانیشتوانیش زمانی عه‌ره‌بی به‌كارده‌هێننن، له‌گه‌ڵ چه‌ند زمانێكی تری كه‌مایه‌تیه‌كانی تری ئه‌و وڵاته.
له‌ڕوی ئاینیه‌وه زۆرینه‌ی دانیشتوانی توركیا موسوڵمانن، به‌پێی ئاماره راگه‌یه‌ندراوه‌كانی ئه‌و وڵاته 99%ی دانیشتوان موسوڵمانن له‌م رێژه‌یه‌شدا 85% - 90%ی سوننی مه‌زهه‌بن و 10% - %15ی شیعی مه‌زهه‌بن، و رێژه‌ی مه‌سیحیه‌ت 0,1%و رێژه‌ی ئه‌رسه‌دۆكس 0,04%ه.
له‌ڕوی كارگێڕیه‌وه توركیا دابه‌شده‌بێت به‌سه‌ر 81 پارێزگاداو سیسته‌می لامه‌ركه‌زی ئیداریی په‌یڕه‌و ده‌كرێت له به‌ڕێوه‌بردنی پارێزگاكانی ئه‌و وڵاته.
سیسته‌می سیاسی له‌توركیا به درێژایی ماوه‌كانی سه‌ده‌ی بیست و تا ئێستاش له‌ده‌ستوری ئه‌و وڵاته‌دا سیسته‌می په‌رله‌مانیه‌و ده‌سه‌ڵاته‌كان دابه‌شكراون بۆ ده‌سه‌ڵاته‌كانی یاسادانان و جێبه‌جێكردن و دادوه‌ری. به‌ڵام به گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن پارتی دادوگه‌شه‌پێدان و هه‌وڵی به‌رده‌وامی ئه‌م پارته له‌سه‌ر به‌سه‌رۆكایه‌تی كردنی سیسته‌می حوكمڕانی، ئه‌وه‌بو له ساڵی 2013دا یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی به ده‌نگدانی راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه ئه‌نجامدرا و تیایدا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان توانی زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ستبهێنێت و ببێته سه‌رۆك كۆماری توركیا.
هه‌ڵبژاردنە پهرلهمانیەکە
هه‌ڵبژاردنی داهاتوی په‌رله‌مانی توركیا له 7/6/2015دا ئه‌نجامده‌درێت بۆ هه‌ڵبژاردنی 550 ئه‌ندامی په‌رله‌مان، ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بیست و پێنجه‌مین هه‌ڵبژاردنه له‌مێژوی كۆماری توركیادا‌و هه‌ر چوار ساڵ جارێك ئه‌نجامده‌درێت.
سیسته‌می هه‌ڵبژاردنی توركیا سیسته‌می نوێنه‌رایه‌تی ڕێژه‌ییه و له‌م سیسته‌مه‌شدا لیستی نیمچه كراوه به‌كارده‌هێنرێت، ده‌نگده‌ر ده‌توانێت دو ده‌نگبدات ده‌نگێكیان بۆ لیسته‌كه و ده‌نگه‌كه‌ی تریان بۆ كاندیدی لیسته‌كه‌یه، له‌م سیسته‌مه‌دا وڵات دابه‌شده‌كرێت بۆ چه‌ند بازنه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردن و هه‌ر بازنه‌یه‌ك زیاتر لهكورسیهكی بۆ تهرخاندهكرێتبه گوێره‌ی ژماره‌ی ده‌نیشتوانی ئه‌و بازنه‌یه.
له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا پارێزگاكانی توركیا دابه‌شكراون به‌سه‌ر 85 هه‌رێم یاخود بازنه‌ی هه‌ڵبژاردندا، ژماره‌ی بازنه‌كان و كورسیه‌كانی هه‌ریه‌ك له بازنه‌كان به‌پێی ژماره‌ی دانیشتوانی ئه‌و پارێزگایه دیاری كراوه، بۆ نمونه پارێزگای ئیسته‌نبول سێ بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنی بۆ دیاریكراوه و كۆی ژماره‌ی كورسیه‌كانی 88 كورسیه، بازنه‌ی ئه‌رزنجان و چه‌ند بازنه‌یه‌كی تر كه‌مترین ژماره‌ی كورسی بۆ دیاریكراوه كه 2 كورسیه.
ژماره‌ی ده‌نگده‌ری په‌رله‌مانی توركیا 53,741,838 ده‌نگده‌ره، ئه‌م ژماره‌یه‌ش به‌پێی رێژهیدهنگدهری هه‌ریه‌ك له هه‌رێمه‌كان دیاریكراوه، رێژه‌ی 10%ی ده‌نگه‌كانی وڵات دیاریكراوه بۆ هه‌ر پارتێكی سیاسی تاكو بتوانێتبهشداری له‌هه‌ڵبژاردندا بكات و بچێته په‌رله‌مان، ئه‌مه‌ش پێی ده‌وترێت به‌ربه‌ستی هه‌ڵبژاردن.
له‌گه‌ڵ نزیكبونه‌وه‌ی رۆژ له‌دوای ڕۆژی واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا گهرموگوڕیهكی زیاتر له مه‌یدانی سیاسی ئه‌و وڵاته‌دا به‌دیده‌كرێت و چاوه‌ڕوانده‌كرێت ئه‌م خوله‌ی هه‌ڵبژاردن گۆڕانكاری له‌پێگه‌و ده‌نگی لایه‌نه بهشداربوهكاندا بكات. به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا 31 پارتی سیاسی به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا ده‌كه‌ن و له‌نێویشیاندا دو پارتی سیاسیان كوردن ئه‌وانیش (پارتی دیموكراتی گه‌لان و پارتی دۆزی كورد)ن.
له په‌رله‌مانی توركیادا بۆ هه‌ر هێزێك پێویسته:
• 276 كورسی هه‌بێت بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت
• 330 كورسی هه‌بێت بۆ گۆڕانكاری له‌مادده‌كانی دهستورداو ئاماده‌كردنی بۆ راپرسی
• 367 كورسی هه‌بێت بۆ گۆڕانكاری له‌ماده‌كانی ده‌ستوردا بێ ئه‌وه‌ی بخرێته راپرسیه‌وه
دابه‌شبونی شاره‌كانی توركیا به‌سه‌ر بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن و ژماره‌ی كورسیه‌كانی هه‌ڵبژاردن بۆ هه‌ر بازنه‌یه‌ك
له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌دا لهڕاپرسیهكانی (ناوه‌ندی توێژینه‌وه و ڕاپرسی كۆندا)دا پێشبینی كراوه ئه‌نجامی لایه‌نه سیاسه‌كان به‌و شێوه‌یه بێت:
به‌ڵێنی هه‌ڵبژاردنی لایه‌نه سه‌ره‌كیه‌كانی هه‌ڵبژاردن
له هه‌ڵبژاردنه‌كانی رابردودا ته‌نها سێ لایه‌نی سه‌ره‌كی خاوه‌ن پێگه بون له هه‌ڵبژاردندا ئه‌وانیش بریتی بون له پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان، پارتی گه‌لی كۆماری، پارتی بزوتنه‌وه نه‌ته‌وه‌یی، بۆ یه‌كه‌م جار پارتێكی كوردی به‌شداری له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ده‌كات له چوارچێوه‌یه‌كی حیزبی‌دا به ناوی پارتی دیموكراتی گه‌لان.
ئه‌م چوار لایه‌نه په‌یامه‌كانیان جیاوازه، زۆرێك لهجیاوازیهكانیان په‌یوه‌ندی به باردودۆخی ناوخۆی وسیسته‌می سیاسی وڵاته‌وه هه‌یه، پارتی گه‌لی كۆماری به‌ڵینی داوه ئه‌گه‌ر ده‌نگی پێویست مسۆگه‌ر بكات بهربهستیههڵبژاردن له 10%وه بۆ 5% كه‌م بكاته‌وه، پارتی بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی به پێویستی ده‌زانێت كه‌ئه‌م یاسایه گۆڕانكاری تێدا بكرێت بێ ئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی به‌ربه‌سته‌كه دیاری بكات،وپارتی دیموكراتی گهلانبه پێویستی ده‌زانێت كه‌ئه‌م یاسایه به ته‌واوی نه‌مێنێت.
پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی به گونجاوترو گرنگتر ده‌زانێت بۆ وڵات له سیسته‌می په‌رله‌مانی، له‌م نێوه‌نده‌دا پارتی گه‌لی كۆماری سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی به باشتر ده‌زانێت بۆ ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن، له به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا پارتی بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی پێی وایه كه سیسته‌می په‌رله‌مانی باشتره بۆ وڵات.
له بابه‌تی مافی ژن‌دا پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان به پێویستی ده‌زانێت پاداشت دیاری بكرێت بۆ ئه‌و ژنانه‌ی كه منداڵیان ده‌بێت و زیادكردنی كرێی ئه‌و دایكانه‌ی كه كار ده‌كه‌ن له كه‌رتی گشتیدا وه پێویست ده‌كات به پێی یاسایه‌كی دیاریكراو دایه‌نگای زیاتر له وڵات‌دا بكرێته‌وه، و سزاكان زیاتر بكرێت بۆ توند‌و تیژی به‌رامبه‌ر ژنان و هه‌وڵبدرێت توندوتیژی كه‌مبكرێته‌وه، له‌به‌رامبه‌ردا پارتی گه‌لی كۆماری به‌ڵێنی دڵنیای خێزانی دهداتو مسۆگه‌ركردنی بیمه‌ی كۆمه‌ڵاتی ژنان له كه‌رتی تایبیه‌ت و گشتیدا بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نی ماددیان به‌هێز ببێت و ببنه كه‌سایه‌تیه‌كی سه‌ربه‌خۆ، و دانانی سندوقی هاوكاری بۆ پڕۆژه‌ی بچوك بۆ ژنان و بڕینه‌وه‌ی موچهیخانهنشینی. پارتی بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی پێیوایه پێویسته پشتگیری ئافره‌ت بكرێت له كاردا و به پێویستیده‌زانێت وشیاری ئافره‌ت دژی توندوتیژی دژی ئافره‌تان زیاد بكرێت، له‌م ڕوانگه‌یه‌وه پارتی دیموكراتی گه‌لان داواده‌كات گرنگی زیاتر بدرێت به ژن له خه‌باتیان دژی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ئافره‌تان بۆ ئهمهشوهزارهتێك دروستبكرێت به ناوی وه‌زاره‌تی ژنان بۆ پارستی كه‌سایه‌تی ژنان.
واته له كۆی په‌یامی لایه‌نه‌كاندا سیسته‌می سیاسی وڵات و به‌ربه‌ستی هه‌ڵبژاردن و مافه‌كانی ژنان له ته‌وه‌ره سه‌ره‌كیه‌كانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنن.
پێگه‌ی كورد له توركیا
مێژوی كورد له توركیادا مێژویه‌كی درێژخایه‌ن له‌خۆده‌گرێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ جه‌نگی یه‌كه‌می جیهان ئه‌و كاته‌ی كوردوستان دابه‌شكرا به‌سه‌ر چوار پارچه‌دا و باكوری كوردوستان به‌ر توركیا كه‌وت، ئه‌م مێژوه گرێدراوه به كێشه‌یه‌كی قوڵی نه‌ته‌وه‌یی و به‌نده به‌مافی نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه ژماره‌كه‌ی خۆی له 20 ملیۆن كه‌س ده‌دات له‌و وڵاته‌دا، له‌دوای دروستبونی كۆماری توركیا له‌ساڵی 1924 له‌لایه‌ن (مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك)ه‌وه یاساكانی ئه‌و وڵاته دانیان به مافی كورددا نه‌ناوه‌و سه‌رجه‌می ماف و ئازادیه‌كانی لێ قه‌ده‌غه‌كراوه و ته‌نها تورك وه‌ك تاكه نه‌ته‌وه‌ی دانپێدانراوی ئه‌و وڵاته ئه‌ژمار كراوه، هه‌ر ئه‌مه‌ش هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانی چه‌ندین بزوتنه‌وه رزگاریخوازی بوه له‌و وڵاته‌دا، كۆتا بزوتنه‌وه‌یان خه‌باتی چه‌كداری پارتی كرێكارانی كوردوستانه.
دروستبونی پارتی كرێكارانی كوردستان له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابوردو و به‌هۆی خه‌باتی چه‌كداری ئه‌م پارته دۆزی كورد له توركیادا زیاتر به‌ره‌و پێشه‌وه‌چوونی به‌خۆوه بینی له قۆناغه جیاجیاكاندا. له ئێستاشدا به دانپێدانانی خودی ده‌وڵه‌تی توركیا و به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته كێشه‌ی كورد له توركیا كێشه‌یه‌كی مێژویی قوڵه‌و گرێدراوه به مافی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌و وڵاته‌دا و ده‌بێت چاره‌سه‌ر بكرێت، له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا راگه‌یاندنی پڕۆسه‌ی ئاشتی و چاره‌سه‌ری له‌لایه‌ن پارتی ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌و وڵاته پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدانه‌وه بۆ چاره‌سه‌ری پرسی كورد به قۆناغێكی گرنگ و نوێ داده‌نرێت له مێژووی سیاسی ئه‌و ووڵاته‌دا.
كورد له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا
له‌سه‌ره‌تاكانی ساڵی 1990وه به‌هۆی زیادبونی به‌رده‌وامی كاریگه‌ری بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد له توركیا بیرۆكه‌ی دامه‌زراندنی پارتێكی سیاسی كوردی و به‌شداریكردنی له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا هاته ئاراوه، له‌به‌رئه‌وه په‌رله‌مانتارانی كورد ڕیزه‌كانی پارتهكانیتریان جێهێشت و له یه‌كه‌م هه‌نگاودا په‌رله‌مانتاران ڕیزه‌كانی پارتی سۆسیال دیموكرات (SHP)یان جێهێشت و پارتی ره‌نجی گه‌ل (HEP)یان دامه‌زراند، ئه‌م پارته له‌سه‌ره‌تادا گفتوگۆی له‌گه‌ڵ پارتی ڕه‌فا (RP) ده‌ستپێكرد بۆ به‌ستنی هاوپه‌یمانێتی له هه‌ڵبژاردندا به‌ڵام به ئه‌نجام نه‌گه‌یشت، له‌كۆتایدا له‌گه‌ڵ پارتی گه‌لی سۆسیال دیموكرات (SHP) ڕێكه‌وتن و له هه‌ڵبژاردنی 20ی تشرینی دووه‌می 1991دا توانیان 22 كورسیی په‌رله‌مان به‌ده‌ستبهێنن.
له‌وكاته‌وه تاوه‌كو 22ی ته‌مووزی 2007 به‌هۆی به‌ربه‌ستی 10%و نه‌بونی هاوپه‌یمانێتی بۆ هه‌ڵبژاردن و به‌شدارینه‌كردن به كاندیدی سه‌ربه‌خۆ نه‌یانتوانی نوێنه‌ره‌كانیان بگه‌یه‌ننه په‌رله‌مان. به‌ڵام له‌هه‌ڵبژاردنی 2007 توانیان كاندییدی سه‌ربه‌خۆ بنێرنه په‌رله‌مان و له هه‌ڵبژاردنی 2011شدا له‌چوارچێوه‌ی به‌ره‌ی ره‌نج (ئازادی و دیموكراسی) (BDP) كه‌له ژماره‌یه‌ك كاندیدی سه‌ربه‌خۆ پێكهابو توانیان 6%ی ده‌نگه‌كان و 35 كورسی په‌رله‌مان مسۆگه‌ر بكه‌ن.
پارتی دیموكراتی گه‌لان (HDP) له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا
له‌دوایین دیداری وه‌فدی هه‌ده‌په بۆ لای رێبه‌ری زیندانیكراوی په‌كه‌كه عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، ئۆجه‌لان پێی ڕاگه‌یاندبوون كه له ئێستادا هیچ به‌ربه‌ستیك نه‌ماوه له‌به‌رده‌م كورددا كه وه‌ك حیزب به‌شداری له هه‌ڵبژاردندا بكه‌ن له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا هه‌ده‌په خۆی ئاماده‌كردوه به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا بكات ئه‌مه‌ش به وه‌رچه‌رخانێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه له قه‌ڵم ده‌درێت. ئه‌وه‌ی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا گرنگه ئه‌وه‌یه كه هه‌ده‌په به‌ربه‌ستی ڕێژه‌ی 10% ببڕێت و بتوانێت وه‌ك حیزب بچێته ناو په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته، ئه‌مه‌ش سه‌نگ و قورسایی زیاتر ده‌دات به پێگه‌ی سیاسی كورد له‌و وڵاته‌دا و ده‌كرێت سودی گه‌وره‌ی لێببینرێت بۆ به‌ستنی هاوپه‌یمانێتی و به‌شداریكردن له به‌ڕێوه‌بردنی توركیادا.
له هه‌ڵبژاردنی هاوینی رابردوی سه‌رۆكایه‌تی توركیادا سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش وه‌ك ركابه‌ری ئه‌ردۆگان توانی 9%ی ده‌نگه‌كانی ئه‌و وڵاته مسۆگه‌ر بكات،له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا پارتی داد و گه‌شه‌پێدا (ئه‌كه‌په) وه‌ك ركابه‌ری پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) سه‌یر ده‌كرێت له باكوری كوردستان، له هه‌ڵبژاردنه‌كانی رابردودا ئه‌كه‌په براوه‌ی یه‌كه‌می باكوری كوردستان بوه ئه‌مه‌ش هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه بوه كه تائێستا كورد وه‌ك حیزب به‌شداری له هه‌ڵبژاردندا نه‌كردوه‌و به‌شداریكردنی ئه‌مجاره‌ی پارتی دیموكراتی گه‌لانله‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ده‌توانێت براوه‌ی یه‌كه‌می باكوری كوردستان بێت، چونكه براوه‌ی یه‌كه‌می زۆربه‌ی شاره‌وانیه‌كانی بوه.
به‌رزبونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ده‌نگه‌كانی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) له‌سه‌ر حسابی ئه‌كه‌په ده‌بێت له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌ردۆگان ڕایگه‌یاند ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره كورد به‌ربه‌ستی هه‌ڵبژاردنه‌كان نه‌به‌زێنێت ئه‌وا چیتر پڕۆسه‌ی چاره‌سه‌ری نامێنێت به پێچه‌وانه‌شه‌وه بڕینی به‌ربه‌ستی هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن (هه‌ده‌په)وه وێسته‌گه‌یه‌كی گرنگ و چاره‌نوسساز ده‌بێت، قۆناغێك ده‌بێت كاریگه‌ریه‌كی گه‌وره‌ی ده‌بێت له نه‌خشه‌ڕێگای چاره‌سه‌ری و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد له‌و وڵاته‌دا، پرسی گفتوگۆی ئاشتی و دۆخی رۆژئاوا‌و میكانیزمه‌كانی دۆزی كورد له‌و وڵاته‌دا دیاری ده‌كات.
به‌پێی دواین راپرسیش له (ناوه‌ندی توێژینه‌وه و راپرسی كۆن)دا له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا پارتی دیموكراتی گه‌لان به‌ربه‌ستی 10% تێده‌په‌ڕێنێت و 74 كورسی په‌رله‌مان مسۆگه‌ر ده‌كات.
ململانێكانی AKP و HDP له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا
له‌هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگی زیاتردا ئه‌ردۆگان ده‌ستی به كه‌مپینێكی دژه كورد و پڕۆسه‌ی ئاشتی كردوه، ئه‌و پڕۆسه‌ی كه له‌ساڵی 2012 سه‌ره‌تاكانی ده‌ستپێكرد. له به‌رامبه‌ردا سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پارتی دیموكراتی گه‌لان ده‌ڵێت كه ئامانجی یه‌كه‌میان ئاشتیه‌و به هیچ شێوه‌یه‌ك واز له پڕۆسه‌ی ئاشتی ناهێنن، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه (ئه‌كه‌په) به پاره‌ی ده‌وڵه‌ت بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه ده‌بات.
گوتاره تونده‌كه‌ی ئه‌ردۆگان له‌دوای ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه‌ی ڕێبه‌ری زیندانیكراوی (په‌كه‌كه) له نه‌ورۆزی ئه‌مساڵدا بۆ دانانی چه‌ك ڕه‌نگه ده‌نگی هه‌ندێك له ناسیۆنالیسته‌كانی بۆ مسۆگه‌ر بكات به‌ڵام له هه‌مان كاتدا ده‌كرێت ببێه هۆی له‌ده‌ستدانی ده‌نگی كورده پارێزگاره‌كان، هه‌روه‌ها ئه‌م گوتاره تونده به گوتاری دژی پڕۆسه‌ی ئاشتی له قه‌ڵه‌م ده‌درێت و ره‌نگه به سودی پارتی دیموكراتی گه‌لان بشكێته‌وه و ئه‌وانه‌ی لایه‌نگری ئه‌ردۆگان بون ئاڕاسته‌ی بۆچونیان بگۆڕن به لای پارتی دیموكراتی گه‌لاندا ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ش بۆ پارتی دیموركراتی گه‌لان گرنگه تا به‌ربه‌ستی 10%ی هه‌ڵبژاردن ببه‌زێنێت.
ئامانجی سه‌ره‌كی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان له‌م ههڵبژاردنهدابردنهوهی زۆرینه‌ی ره‌های كورسیه‌كانی په‌رله‌مانه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی بێ هاوتا به ئه‌ردۆگان بدات تا بتوانێت جارێكی دیكه ده‌ستور هه‌موار بكاته‌وه‌و بڕیار له شته گرنگه‌كان بدات. به‌ڵام هه‌ده‌په به‌ڵێنی داوه رێگه به‌مه نه‌دات و نه‌هێڵێت ئه‌كه‌په ببێته خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتی ره‌ها.
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش له‌كه‌مپینی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له ئێلهزیز له باكوری كوردوستان گوتی (پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌شێوه‌یه‌كی نادادپه‌روه‌رانه به‌ڕێوه‌ده‌چێت و سه‌رچاوه‌ی داهاته‌كانی وڵات له خزمه‌تی (ئه‌كه‌په)دا به‌كارده‌برێت، هه‌روه‌ها گوتی كه داود ئۆغلۆ له‌ترسی ئه‌وه‌ی سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی بێته ئاراوه و له‌ئه‌نجامدا خۆی بێكار ده‌بێت وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران له‌و 20 كۆبونه‌وه‌یه‌ی له چوارچێوه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا ئه‌نجامی داون له هیچ كامیان باسی سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی نه‌كردوه).
هه‌ر له‌ماوه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا چه‌ندین په‌لامارو هێرش له‌لایه‌ن ناسیۆنالیسته توركه‌كانه‌وه كراونه‌ته سه‌ر بنكه‌و باره‌گاكانی پارتی دیموكراتی گه‌لان، ئه‌مه‌ش ململانێی ڕه‌گه‌زی له‌و وڵاته‌دا توندتر ده‌كاته‌وه و به سودی هه‌ده‌په ته‌واو ده‌بێت له‌ڕاكێشانی ده‌نگی زیاتری كورده‌كانی باكوری كوردستان. |
|
|