|
رۆژی جیهانی ته‌ندروستی ژنان.. ساڵانه زیاتر لەهەزار ژن گیان لەدەست دەدەن |
28/05/2015 09:53:30 |
(سبەی):
ئه‌مڕۆ رۆژی جیهانی ته‌ندروستی ژنانه‌و راپۆرته‌كانی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی (WHO) ئاشكرایده‌كات، تا ئێستا وه‌ك پێویست بایه‌خ و گرنگیی به ته‌ندروستیی ژنان له قۆناغه جیاجیاكانی ته‌مه‌ندا نه‌دراوه.
ئه‌گه‌رچی ئاماره‌كان ده‌ریده‌خه‌ن، كه رێژه‌ی جگه‌ره‌كێشان له‌ناو پیاواندا (10) ئه‌وه‌نده‌ی ژنانه، بەڵام به‌هۆی ئه‌و خستنه بازاڕه خێرایه‌ی جیهان له بواری جگه‌ره‌دا به‌خۆیه‌وه بینیویه‌تی، ژنان كراونه‌ته ئامانج به‌تایبه‌ت له‌وڵاتانی دواكه‌وتودا .
رێژه‌ی توشبونی ژنان به‌ڤایرۆسی ئایدز له‌ئه‌فریقا و باشوری بیابانی گه‌وره 60%) و له‌ناوچه‌ی ده‌ریای كاریبیی (43%)یه‌و رێژه‌كه‌ش له ئه‌مەریكای لاتینی و ئاسیا‌و ئه‌وروپای خۆرئاوا له‌هه‌ڵكشاندایه.
رێژه‌ی (15%) بۆ (71%)ی ژنان له‌سه‌ر ئاستی جیهان له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كانیانه‌وه روبەڕوی توندوتیژی جه‌سته‌یی و سێكسیی ده‌بنه‌وه دیارده‌كه‌ش له‌هه‌مو كۆمه‌ڵگه‌كاندا هه‌یه.
توێژینه‌وه‌كان ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن یه‌ك له‌سه‌ر پێنجی ژنان به‌رله‌وه‌ی بگه‌نه ته‌مه‌نی (15) ساڵان روبه‌ڕوی توندوتیژیی سێكسی ده‌بنه‌وه.
ئه‌گه‌رچی شوكردنی پێشوه‌خت له پاشه‌كشه‌دایه، بەڵام پێشبینی ده‌كرێت له (10) ساڵی داهاتودا نزیكه‌ی (100) ملیۆن كچ پێشی ته‌مه‌نی (18)ساڵان ، هاوسه‌رگیریی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ئه‌م ڕێژه‌یه‌ش سێ یه‌كی ژماره‌ی مێرمنداڵ له وڵاتانی دواكه‌وتو پێكدێنێت.
ساڵانه نزیكه‌ی (14)ملیۆن كچی مێرمنداڵ، ده‌بنه دایك و (90%)ی ئه‌م دایكه مێرمنداڵانەش له وڵاتانی دواكه‌وتودان.
ساڵانه (1600) ژن و (10) هه‌زار منداڵی تازه له‌دایك بو به‌هۆی گرفتی كه‌موكوڕییه‌وه له‌كاتی سكپڕیی و له‌دایكبوندا گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن كه (99%)ئه‌و دایكانه‌و له(90%) ی مناڵه‌كانیش له‌وڵاتانی دواكه‌وتودان .
ئه‌ركی ئاماده‌كردنی خۆراك به‌زۆری له‌ئه‌ستۆی ژناندایه و ژنان زۆرترین كاته‌كانیان له‌چێشتخانه‌كاندا به‌سه‌رده‌به‌ن، هه‌ربۆیه رۆژانه روبه‌ڕوی حاڵه‌تی سوتان و ژه‌هراوی بون ده‌بنه‌وه و ساڵانه به‌هۆیه‌وه (1) ملیۆن و (300) هه‌زار ژن ده‌بنه قوربانیی .
له‌لایه‌كی دیكه‌وه توێژینه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان ئاشكراكردوه له‌زوربه‌ی كاته‌كاندا نه‌خۆشی سیل كه بە پێنجه‌مین هۆكاری مردن له‌سه‌ر ئاستی جیهان ئەژمار دەکرێت ، په‌یوه‌ندیی ڕاسته‌خۆی له‌گه‌ڵ ڤایرۆسی ئایدز هه‌یه و ئه‌مه‌ش به‌سێیه‌م هۆكاری گیان له‌ده‌ستدانی ژنان له‌نێوان ته‌مه‌نی (15 بۆ 44 ) ساڵان ده‌درێته قه‌ڵه‌م. شێرپه‌نجه‌ی ره‌حم كه به‌دوه‌م جۆری بڵاوی شێرپه‌نجه دیاریكراوه كه ژنان روبه‌ڕوی ده‌بنه‌وه، له ئێستادا ده‌ركه‌وتوه له(80%) ی ئه‌و ژنانه‌ی له وڵاتە هه‌ژاره‌كان گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن به‌هۆی شێرپه‌نجه‌ی ره‌حمه‌وه‌یه.
خه‌مۆكیی یه‌كێكی دیكه‌یه له‌و حاڵه‌تانه‌ی هه‌ردو ره‌گه‌زی مرۆڤ توشی ده‌به‌ن بەڵام ساڵانه نزیكه‌ی (76) ملیۆن ژن روبه‌ڕوی ئه‌م نه‌خۆشیه ده‌رونییه‌كان ده‌بنه‌وه به‌تایبه‌ت له‌دوای منداڵ بونه‌وه، خۆكوژیش كه به حەوتەمین هۆكاری مردنی ژنان ده‌ستنیشان كراوه و یه‌كێكی دیكه‌یه لە هۆکارەکانی گیان لەدەستانی ژنان.
|
|
|