|
وەرگرتنەوەی متمانە لە نوجێفی پشێوی دەخاتەوە ناو هۆڵی پەرلەمان |
28/05/2015 16:14:23 |
(سبەی):
خستنە دەنگدانی متمانە وەرگرتنەوەی لە ئەسیل نوجێفی، پارێزگاری نەینەوا، ناکۆکی و پشێوی دەخاتە نێوان شیعە و سوننەکانەوە.
په‌یامنێری (تۆڕی میدیای گۆڕان) له هۆڵی کۆبونەوەکانی پەرلەمانی عێراقەوە لە شاری به‌غدا رایگه‌یاند: لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەراندا ژماره‌یه‌ك له ماده‌كانی پرۆژه یاسای تۆری راگەیاندنی عێراق پەسەندکراون په‌سه‌ندكراون
ئاشکراشیکرد: له دانیشتنه‌كه‌دا په‌رله‌مانتارانی شیعه هه‌وڵیانداوه وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه له ئه‌سیل نوجێفی پارێزگاری نه‌ینه‌وا بخەنە ده‌نگدانه‌وه، به‌ڵام په‌رله‌مانتارانی سوننه له دژی وه‌ستاونه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش پشێویی له ناو هۆڵی په‌رله‌ماندا دروستكردوه و سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش بڕیاریداوه، بابه‌تی وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه له ئه‌سیل نوجێفی بخاته كۆتایی دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان.
هەر لە کۆبونەوەکەدا ده‌نگدان له‌سه‌ر كاندیدانی ره‌وتی سه‌در بۆ وه‌زاره‌ته‌كانی پیشه‌سازی و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له‌سه‌ر داوای چه‌ند كوتله‌یه‌ك دواخرا.
حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە نامەیەکی فەرمیدا داوای لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرد، کە بەهۆی کەمتەرخەمییەوە ئەسیل نوجێفی، پارێزگاری نەینەوا لە کارەکەی دوربخەنەوە و ئەو بابەتەش بخرێتە بەردەستی پەرلەمانتاران بۆ دەنگدان لەسەری. |
|
|