Print WWW.SBEIY.COM
 نزیکەى (500) کوژراوى دەستى داعش لە گۆڕێکی بەکۆمەڵدا دۆزرانەوە
28/05/2015 17:32:03
(سبەی):
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزیرى تەندروستى عێراق رایگەیاند: کە تەرمى (470) قوربانى سەربازگەى سپایکەر دۆزراوەتەوە کە لە ناوەڕاستى حوزەیرانى ساڵى رابردودا چەکدارانى داعش دەستیان بەسەردا گرت و لە کۆمەڵکوژیەکدا زۆرینەى ئەو سەربازانەیان کوشت کە بەدیلیان گرتن.
عەدیلە حەمود، وەزیرى تەندروستى عێراق، لە کۆنگرەیەکى رۆژناوانیدا ئاشکراى کرد؛ کە لایەنە پەیوەندیدارەکان (470) تەرمیان لە گۆرێکى بەکۆمەڵدا بە دوروبەرى تکریت دۆزیوەتەوە کە سەربازى سەر بە بنکەى سپایکەرن و زۆرینەیان شیعە مەزهەبن.
دواى ئەوەى لە حوزەیرانى ساڵى رابردودا چەکدارانى رێکخراوى داعش دەستیان بەسەر تکریتدا گرت چەند کۆمەڵکوژیەکان ئەنجامدا لەوانە گرتن و کوشتنى سەربازانى بنکەى سپایکەر، کە تەرمى بەشێکیان فڕێدرابونە ئاوى دیجلە و دواى کۆنتڕۆڵکردنەوەى تکریت-یش لەلایەن سوپا و هێزە ئەمنیەکانى عێراقەوە گەڕان و پشکنین بەدواى قوربانیەکاندا دەستى پێکرد و تائێستا ژمارەیەکیان لەگۆڕى بەکۆمەڵدا دۆزراونەتەوە و بڕیارە دواى پشکنین ناسنامەى ئەم تەرمانەش ئاشکرا بکرێن.