Print WWW.SBEIY.COM
 ئێران دەستگیرکردنى چه‌ند تۆڕێكی‌ سه‌ر به‌ داعش رادەگەیەنێت
30/05/2015 09:45:43
(سبەی):   
وه‌زاره‌تی‌ ئیتڵاعاتی‌ ئێران، ئاماژە بەوە دەکات تۆڕێكی‌ سه‌ر به‌ داعش-یان لەناو خاکى وڵاتەکەیاندا ده‌ستگیر کردوە، له‌ رومادیش فه‌رمانده‌یه‌كی‌ باڵای‌ سوپای‌ پاسداران  ده‌كوژرێت.
مه‌حمود عه‌له‌وی‌، وه‌زیری‌ ئیتڵاعاتی‌ ئێران ئاشكرای كرد: له‌ چه‌ندین پارێزگادا، ئه‌ندامانی‌ چه‌ند تۆڕێكی‌ تیرۆریستیی‌ سه‌ر به‌ داعشیان ده‌ستگیركردوە لەوانە ژماره‌یه‌كیان سه‌ر به‌ گروپی‌ ئه‌نساری‌ فورقان بون كه‌ له‌لایه‌ن هیشام عه‌زیزییه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتی‌ ده‌كرا.
ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شکردوە؛ ئه‌و گروپانه‌ به‌ نیازی‌ ژه‌هرخواردكردنی‌ یه‌كێك له‌ وه‌فده‌ باڵاكانی‌ تاران بون له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی‌ ته‌قینه‌وه‌ له‌ مه‌شهه‌د و قوم.
ئەوە لەکاتێکدایە کە ئەو وڵاتە راستەوخۆ دژایەتى داعش دەکات و دەیەوێت رێگرى لە دزەکردنى چەکدارانى ئەو رێکخراوە بگرێت بۆناو خاکى وڵاتەکەى، بەشێوەیەک کەپیشتر بلاوکراوەتەوە چەند فەرماندەیەکى ئەو وڵاتە لە شەڕ داعشدا کوژراون و لە تازەترین هەواڵیشدا ئاژانسی‌ حه‌جی‌ ئێرانی‌ كه‌ سه‌ر به‌ باڵی‌ موحافزكارانی‌ ئەو وڵاتەیە بڵاویکردەوە؛ فه‌رمانده‌یه‌كی‌ دیكه‌ی‌ سوپای‌ پاسداران به‌ ناوی‌ سه‌ید جاسم نوری‌ له‌ شه‌ڕی‌ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی‌ داعشدا له‌ شاری‌ رومادی‌، كوژراوه‌، به‌وه‌ش له‌ سه‌ره‌تای‌ ده‌ستپێكردنی‌ شه‌ڕی‌ داعشه‌وه‌ له‌ عێراق تائێستا (سێ) فه‌رمانده‌ی‌ باڵای‌ سوپای‌ پاسداران كوژراون.