|
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی و ئه‌میری كۆمه‌ڵ هەڵدەبژێردرێن |
31/05/2015 11:10:27 |
(سبەی):
كۆنگره‌ی سێیه‌می كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان له‌شاری هه‌ولێر به‌رده‌وامه و ئه‌مڕۆ ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌میری ئه‌و حزبه، هەڵدەبژێردرێن.
بۆ دوه‌م ۆژی له‌سه‌ر یه‌ك له هۆڵی ئه‌وتار له شاری هه‌ولێر، كۆنگره‌ی سێیه‌می كۆمه‌ڵی ئیسلامی به به‌شداریی (760) ئه‌ندام كه (152) یان ژنن به‌رده‌وامه، گفتوگۆكانی سه‌رله‌به‌یانی تایبه‌تن به پێكهاته‌ی ئه‌نجومه‌نی چاودێریكردن و سه‌ركردایه‌تیی ئه‌و حیزبه و وابڕیاره له پاشنیوه‌ڕۆدا، هه‌ڵبژاردن بۆ سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی بكرێت.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی كۆنگره‌شدا، (10) كه‌س له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی چاودێریكردنی ئه‌و حیزبه، له به‌یاننامه‌یه‌كدا، بایكۆتكردنی كۆنگره‌یان راگه‌یاند و ده‌ڵێن: رێگرییان لێكراوه له‌وه‌ی چاكسازیی له په‌یكه‌ری رێكخراوه‌یی كۆمه‌ڵدا بكه‌ن.
هاوكات، (7) كه‌س له دامه‌زرێنه‌رانی كۆمه‌ڵی خوشكانی كۆمه‌ڵی ئیسلامیش بایكۆتكردنی كۆنگره‌یان راگه‌یاند و ده‌ڵێن: پێگه‌ی ئافره‌ت له‌ناو حیزبه‌كه‌یاندا، هێنده نادیده گیراوه كه هه‌ست ده‌كه‌ن ئه‌ندامی پله دون.
وته‌بێژی كۆنگره‌ی سێیه‌می كۆمه‌ڵیش ده‌ڵێت: ئاماده نه‌بونی ئه‌و كه‌سانه له كۆنگره ئاساییه و به‌شێكی زۆر له‌و تهشنوسهش كه بۆ كۆنگره ئاماده‌كراوه، له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌وه ئاماده‌كراوه كه بایكۆتی كۆنگره‌یان كردوه. |
|
|