|
گۆڕان دێت و گه‌ڕانه‌وه‌ی نییه عومه‌ر عه‌بدوڵڵا گوڵپی |
17/01/2013 |
ئه‌گه‌رچی سه‌رۆكێك، بنه‌ماڵه‌یه‌ك، حیزبێك دژی بوه‌ستێت و پێی ناخۆش بێت، به‌ڵام گۆڕان و پرۆسه‌ی گۆڕانكاری دێت و وه‌ستانی نییه، سروشتی ژیان و مرۆڤ وایه، هه‌میشه له گۆڕان و نوێبونه‌وه‌دایه، ئه‌م گۆڕان و نوێبونه‌وه‌یه هه‌مو شتێك ده‌گرێته‌وه له ئامێر و ته‌كنه‌لۆجیاوه بیگره تا سیستمی فه‌رمانڕه‌وایی و كایه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
گرنگ نییه گۆڕان و نوێبونه‌وه كێ ده‌یكات و كێ پشتیوانی ده‌كات؟ گرنگ ئه‌وه‌یه دڵنیابین له‌وه‌ی رو ده‌دات، گرنگ ئه‌وه‌یه كه‌س دڵی خۆی به هیچ پاساوێك خۆش نه‌كات كه گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی، فه‌رمانڕه‌وایی، ژیاریی ئه‌و یان حیزبه‌كه‌ی یان بنه‌ماڵه‌كه‌ی یان وڵاته‌كه‌ی ناگرێته‌وه و لێی پارێزراو ده‌بێت.
به‌بێ گۆڕان ژیان هیچ تام و بۆنێكی نییه، هه‌مو شتێك له شوێنی خۆی ده‌وه‌ستێت، هارمۆنیای زیندوێتی له نێوان شته‌كاندا بونی نامێنێت، مرۆڤ هه‌ست ده‌كات له‌نێو جیهانێكدایه كه مردوه، نه جوڵه هه‌یه نه هه‌نگاو و نه ره‌نگ. خواردنه‌كان، ئامێره‌كان، تیڤییه‌كان، ژوره‌كانی ناوماڵ، بازاڕ و سیستمی ئابوری، ئامێره‌كانی گواستنه‌وه، حكومه‌ت و سیستم و شێوازه‌كه‌ی، ده‌موچاوی سه‌رۆك و ئه‌ندام په‌رله‌مان و وه‌زیر و ...، به‌ڕێوه‌به‌ری فهرمانگهكهكان، هه‌مو هه‌رهه‌مو ژیان یه‌ك پارچه ده‌بێته دوباره‌بونه‌وه و بێزاریی و دواكه‌وتن به‌بێ گۆڕان و پرۆسه‌كه‌ی، یه‌ك پارچه نائومێدی و بێ زه‌وقی و بێ هیوایی ده‌به‌خشنه‌وه، پێشكه‌وتن نامێنێت و هه‌مو شتێك له‌جێگه‌ی خۆی ده‌وه‌ستێت. له‌به‌ر ئه‌مانه و هه‌مو ئه‌مانه گۆڕان و پرۆسه‌ی گۆڕانكاری و نوێبونه‌وه گرنگه، به به‌هایه، هیوا به‌خشه، سه‌رچاوه‌ی ژیان و پێشكه‌وتنه‌كان و خۆشگوزه‌رانی و ئارامییه.
ئای چه‌ند گرنگه له‌وه تێ بگه‌ین ئه‌گه‌ر ئه‌و ئامێر و ته‌كنه‌لۆجیایه‌ی، كه رۆژانه له ماڵ و فه‌رمانگه و ژیانی رۆژانه‌ماندا به‌كاریده‌هێنین پێویستی به گۆڕان و نوێبونه‌وه بێت، ئه‌وا پێویستیمان بۆ گۆڕینی سیستم و شێوازی فه‌رمانڕه‌وایی و ده‌موچاوی سه‌رۆك و وه‌زیر و سیستمی سیاسی سه‌دان هێنده گرنگتر و به به‌هاتره.
حیزب و مرۆڤ و سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ی ژیر و ئازا ئه‌وانه‌ن ئه‌م گۆڕانه قبوڵ ده‌كه‌ن و نه‌خشه‌ی بۆ داده‌ڕێژن و به‌شێوه‌یه‌كی راست و دروست ئاراسته‌ی ئه‌كه‌ن و وه‌ڵامی ده‌ده‌نه‌وه. ئه‌وانه‌شی دژایه‌تی ده‌كه‌ن له سه‌رۆك و حیزب و مرۆڤه نه‌زانه‌كان له دو رێگه زیاتریان له به‌رده‌مدا نییه: یان دواجار گۆڕان قبوڵ ده‌كه‌ن و پێگه و شوێنی راسته‌قینه‌ی خۆیان نه‌وه‌ك و به ته‌زویر و فشار به‌ده‌ستیان هێنابێت له ژیان و له نێو گه‌ل و وڵاته‌كه‌یاندا ده‌كه‌نه‌وه، یان به‌پێچه‌وانه‌وه دژایه‌تی ده‌كه‌ن، پێچه‌وانه‌ی ره‌وتی ده‌ریا مه‌له ده‌كه‌ن، به‌م كاره‌شیان هیچ گومان نییه له‌وه‌ی خۆیان تیا ده‌چن، به‌ڵام مه‌خابن له‌م حاڵه‌ته‌دا حیزب و شوێنكهوتوهكانیشییان هه‌مان چاره‌نوسیان ده‌بێت.
ئه‌م حاڵه‌ته بۆ هه‌مو حیزب و رێكخراوێك راسته، له ده‌سه‌ڵات بێت یان له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات، ته‌نها جیاوازی ئه‌وه‌یه ئه‌و حیزب و سه‌رۆكانه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان به ده‌سته به‌هۆی جومگه‌كانی ده‌سه‌ڵاته‌وه ده‌توانن كاریگه‌ری باش یان خراپ له‌سه‌ر تێكڕای ژیانی گه‌ل و وڵاتێك دابنێن، به‌تایبه‌ت له وڵاته نا دیموكراسهكاندا، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌ست نییه و وه‌ك و ئۆپۆزسیۆن خۆیان نمایش ده‌كه‌ن كاریگه‌رییه‌كه‌ی خۆیی ده‌بێت، ته‌نها حیزبه‌كه خۆی ده‌پوكێته‌وه و له‌شانۆی سیاسه‌ت و ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵكی و شه‌قام دور ده‌كه‌وێته‌وه و هیچی تر.
پرۆسه‌ی گۆڕانگاری پرۆسه‌یه‌كی گرنگه، پرۆسه‌یه‌كی به‌رده‌وامه، پرۆسه‌یه‌كی ساده‌و ساكار نییه، له‌م وتاره‌دا ته‌نها باس له حه‌تمیه‌تی گۆڕان ده‌كه‌ین وه‌ك و راستییه‌ك كه ده‌رفه‌تی ئه‌زمونكردنی نییه، پاش ئه‌وه‌ی له‌م رۆژانه‌دا هێندێ لێدوان و وتاری حیزبه‌كانی ده‌سه‌ڵاتم بینی و بیست كه پێچه‌وانه‌ی ویستی گۆڕانخوازی و چاكه‌خوازی خه‌ڵك ده‌جوڵێنه‌وه و لێدوان ده‌ده‌ن، به‌ڵام وردبونه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ورتری زانستی له‌باره‌ی هۆكاره‌كانی گۆڕان، بنه‌ماكانی، چۆن گۆڕان ده‌كرێت؟ كێ دژایه‌تی ده‌كات؟ بۆچی دژایه‌تی ده‌كرێت؟ سه‌ركرده‌ی گۆڕانخواز و حیزب و رێكخراوی گۆڕانخواز كامه‌یه و ده‌بێت چۆن بێت؟ چۆن پرۆسه‌ی گۆڕانكاری به‌ڕێوه ده‌برێت؟ هه‌مو ئه‌مانه باسی ترن و پێویستیان به نوسینی زیاتر و تێروته‌سه‌ل تره.
ئاواتی هه‌مو كوردێكی دڵسۆز ئه‌وه‌یه حیزب و سه‌رۆك و مرۆڤه‌كانی كوردستان شه‌پۆلی گۆڕان و نوێبونهوهكان وه‌ك و خۆیان قبوڵ كه‌ن، خۆیان و حیزبه‌كانیان روبه‌ڕوی زیان نه‌كه‌نه‌وه و نه‌بنه مایه‌ی پێكه‌نینی مێژو.
* قوتابی ماسته‌ر له به‌ڕێوه‌بردنی سامانی مرۆیی. |
|
|