|
پشت به‌ستن به یه‌ك پایه‌ی ئابوری هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده بوه ئه‌حمه‌د حه‌مه‌ساڵح مه‌عروف |
21/02/2015 |
پێش ئه‌وه‌ی له ره‌وشی ئابوری هه‌رێمه‌كه‌مان بدوێین پێویسته ئه‌وه بزانین كه ده‌زگای ئابوری {كۆمه‌ڵێ یاسا‌و رێوشوێنی چه‌سپێنه‌ره، كه ره‌وشی كۆمه‌ڵایه‌تی وپه‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی مرۆڤ له رێكخراوه به‌رهه‌مداری و كارگوزارییهكاندا دیاری ده‌كات، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر چوار كه‌رتی سه‌ره‌كی پێكدێت كه‌بریتین له‌كه‌رته‌كانی (كشتوكاڵی، بازرگانی، پیشه‌سازی، خزمه‌ت گوزاری}. ئایا به شرۆڤه كردن و تێڕوانینمان لهوباسهی سه‌ره‌وه، پێگه‌ی ئابوری هه‌رێمه‌كه‌مان له چ ئاستێكی جیهانیدا ده‌بینرێت؟ بۆگه‌یشتن به وه‌ڵامێكی دروست سه‌ره‌تا باسێك له ره‌وشی مێژوی و هه‌نوكه‌ی ئابوری وڵاته‌كه‌مان ده‌كه‌ین، و دواتر له ده‌روازه‌ی پێوه‌ری فیكری گه‌شه‌ی ئابوری دا ئاستی دواكه‌وتوی ئابوریمان شرۆڤه و شیدهكهینهوه، تا رۆشنتر‌و زانستیانه‌تر درگاكانی ده‌ربازبون له چه‌ق به‌ستوی بكه‌ینه‌وه.
یه‌كه‌م/ ره‌وشی مێژوی و هه‌نوكه‌ی ئابوریمان؟
به‌خوێندنه‌وه و شرۆڤه‌كردنی مێژوی هه‌شتا و پێنج ساڵی حكومڕانی سیسته‌مه یهكلهدوایهكهكانی ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌بردنی عێراق و داگیركاری كوردستان ده‌گه‌ینه ئه‌و راستیه‌ی كه چۆنا و چۆن خاكی كوردستانیان داگیر‌و ههژاركردوه و سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌ی به نه‌وت و كه‌ره‌سته خاوهكهیهوه به تاڵان بردوه و سه‌ره‌ڕای تێكدان و وێرانكردنی ژێرخانی ئابوریش به سوك ونزمهوه سه‌یری ژیان و كه‌سایه‌تی تاكی كوردیان كردوه، هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی عێراق و سه‌رهه‌ڵدانی راپه‌ڕین و شۆڕشه‌كانی كورد دژی چه‌وساندنه‌وه و به‌رگری كردن له مانه‌وه، له ده‌رئه‌نجامی (رێككه‌وتنامه‌ی جهزائیرو جه‌نگی هه‌شت ساڵه‌ی عێراق – ئێران و درێژه‌دان به سیاسه‌تی سڕینه‌وه‌ی بیروباوه‌ڕی كوردبون)، له‌و سه‌رده‌مه‌دا باشوری كوردستان روبه‌ڕوی چۆڵ بون و كوێركردنه‌وه‌ی ناوچه كشتوكاڵیه‌كان وشێواندنی سروشته جوانه‌كه‌ی به كێڵگه‌ی ئه‌ڵغام رێژكراو و سوتاندن و راگواست و...هتد) بوه، له‌م به‌شه‌ی نیشتیمان دا، هه‌رچی به‌رهه‌می ناوچه‌ی و نه‌ته‌وه‌ی بو بهسهروهتی ئاژه‌ڵداری و دارستان و سامانه خۆرسكهكانیشهوه خرانه بازنه‌ی (به‌ره‌و سفرو نابوت بون و له به‌ین چون)، وه سیاسه‌تی تاكڕه‌وی و خۆسه‌پێنی به‌عسیه‌كان هه‌ر له (داگیركاری وڵاتی كوێت وسه‌ركوتكردنی راپه‌ڕینه‌كانی گه‌لانی عێراق به تایبه‌ت له كوردستان و باشوری عێراق) دا بونه هۆی سه‌پاندنی ئابڵوقه‌یه‌كی ئابوری بۆ سه‌رگه‌لانی عێراق له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگای نێو ده‌وڵه‌تیه‌وه، له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئابوری خوبژێوی كوردستانیش روبه‌ڕوی كه‌می و نه‌بونی و هه‌ژاری بوه، له راپه‌ڕینه‌كه‌ی به‌هاری 1991 دا كه ده‌رئه‌نجام ئازادی و رزگاری به رۆحی تاكی كوردی ئاشنابو گه‌ڕانه‌وه‌ی راگوێزراوان بۆ زێدی نیشته‌جێبونیان بوه سه‌ره‌تایی ده‌ستپێكی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستان، به‌ڵام گه‌ڕانه‌وه بۆسه‌ر (ناوچه وێران و به مین چێنراوه‌كان) ئه‌ركی بنیادنانه‌وه‌ی له سه‌ر تاكی كوردی قورستركرد چونكه له نه‌بونی به‌رنامه‌ی (بوژانه‌وه و بنیادنانه‌وه) زه‌وی كشتوكاڵی و ئاژه‌ڵداریش نه‌بونه وه به كه‌رتێكی به‌رهه‌مدار تا به‌رهه‌مێنه‌ره له كارخراوهكانی نیشتمان ببنه‌وه به خاوه‌نكار و بازوی به‌رهه‌مهێنه‌ر، ئه‌م هۆكارانه به دوایی یه‌كدا بونه هۆكاری شكستی ئابوری كوردستان و ناره‌حه‌تكردنی ژیانی خه‌ڵكی به‌گشتی، له دوای ساڵی 1992 كه هه‌ڵبژاردن كرا و په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێم پێكهێنرا ئه‌وه‌نده‌ی نه‌برد له بری ئه‌نجامدانی به‌رنامه‌كانی (ئاوه‌دانی و بوژانه‌وه و بنیادنانه‌وه) له ساڵی 1994 دا به هۆكاری بونی بیری تاكڕه‌وی و زاڵبون و باڵاده‌ستی حیزبی و مانه‌وه له سه‌ر بۆچونه‌كانی خۆسه‌پاندن و یه‌كتر قبوڵنه‌كردن توشی شه‌ڕێكی تاڵ‌و ناخۆشی براكوژیدا بوینه‌وه، ده‌رئه‌نجام له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی خۆماڵیشمان دا (شه‌ڕو قۆرخكاری حیزبی و به‌حیزبی كردنی كۆمه‌ڵگا و به‌رده‌وامی دان به له كارخستنی هێزی كاری ناوخۆ و پشتگوێ خستن و سستتركردنی كه‌رته به‌رهه‌م به‌خشه‌كان و بڕودان به سیاسه‌تی لهبهرههمهێنهرهوه بۆ بێبه‌رهه‌می تاكی كوردی و بره‌ودان به بێكاری و به موچه‌خۆركردنی كۆمه‌ڵگا) بونه هۆكاری مانه‌وه و به‌ردوامیدان به له‌مپه‌ره‌كانی به‌رده‌م گه‌شه‌ی ئابوری، له دوای روخاندی حكومه‌ته دیكتاتۆریهكهی به‌عسیه‌كانیش له ساڵی 2003 دا، كه ده‌رئه‌نجام حكومه‌تێكی نوێ ی په‌رله‌مانی و فیدراڵی به به‌شداری پێكهاته‌كانی عێراق هاته كایه‌وه، به پێی نفوسی پارێزگاكان بوجه دابه‌شكرا و هه‌رێمی كوردستانیش بوجه‌ی خۆی بۆدیاریكرا، له‌وه و دوا ئابوری هه‌رێم تا رێژه‌یه‌كی دیاریكراو هه‌نگاوه سه‌ره‌تایه‌كانی بوژانه‌وه‌ی به خۆیه‌وه بینی، ساڵانێكیشه له پاڵ ره‌وشه نائارامیه‌كانی ناوچه‌كه‌دا، له ژێر سێبه‌رو ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردو حكومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان دا سه‌دان بلۆكی نه‌وتی له‌لایه‌ن كۆمپانیا حیزبی وناوخۆی و نێو دهوڵتیهكانهوه له بواره‌كانی (گه‌ڕان وده‌رهێنان و ناردن و فرۆشتن) ی نه‌وت و گاز، (له نێوان هه‌ردو حكومه‌ت وحیزبه‌كان وهاوڵاتیان دا) له‌سه‌ر پشك و قازانج وگرێبه‌ست وخاوه‌نداریه‌تی وناردنه ده‌ره‌وه و فرۆشتن و داهاته‌كان) سه‌دان پرسیاری ئاڵۆزی دروستكردوه، تا ئیمڕۆش كه ره‌وشێكی نه‌خواز راوی ئاڵ‌و َزی سیاسی و سه‌ربازی هاتۆته كایه‌وه و هه‌مو نه‌یاره‌كانی دوێنێ ی (هه‌رێم و عێراق) ی له‌به‌ره‌یه‌ك دا كه به‌ره‌ی دژه تیرۆره كۆكردۆته‌وه، به‌ڵام كێشهئاڵۆزهكانی ئابوری هه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌كران و پرسیاره‌كانیش بێ وه‌ڵام ماونه‌ته‌وه، به‌هه‌ر حاڵ راسته كه‌رتی نه‌وت نه‌ك هه‌ر ده‌ستكه‌وتنی داهات پشتیوانی سیاسیش بۆ هه‌رێمی كوردستان دهستهبهرئهكات، به‌ڵام هه‌ر به ته‌نها پشت به‌ستن به‌و كه‌رته وپشكی به‌شه داهاتمان له ناوه‌نده‌وه له نێو سه‌رجه‌م ئاڵۆزیه‌كان دا ئه‌و ره‌وشه ئابوریه ههڵتهكێنهی لێ به‌رهه‌مدێت.
دوهه‌م/ له چوارچێوه‌ی پێوه‌ری ئابوری له فیكری گه‌شه‌پێدان دا به كام وڵاتانه ده‌گوترێ دواكه‌وتو؟
1/ ئه‌و وڵاته‌ی كه ئابورییه‌كی یه‌ك لایه‌نه‌ی هه‌بێت واتا ته‌نها پشت به‌یه‌ك سامانی سروشتی ببه‌ستێت.
2/ ئه‌و وڵاته‌ی كه داهاتی نه‌ته‌وایه‌تی كه‌م بێت و دابه‌شكردنی ئه‌و داهاته‌ش ناجۆرو نا رێك وپێك بێت.
3/ ئه‌و وڵاته‌ی كه له روی پیشه‌سازی یه‌وه لاوازبێت و ئابوری وڵات دابه‌شی دو كه‌رت كرابێت، یه‌كه‌میان (كه‌رتێكی پیشه‌سازی ده‌رهێنراوه‌كانی نه‌وت) كه راسته‌وخۆ ئیش بۆ ئامێری وهگهڕخراوی ناوه‌ندی ئابوری سه‌رمایه‌دار ئه‌كات، هه‌ربۆیه‌ش ئه‌و ناوه‌ندانه زه‌مینه‌ی پێشكه‌وتنی ئه‌و كه‌رته پیشه‌سازی یه خۆش ده‌كه‌ن چونكه به قازانجی ئابوری خۆیان كۆتای دێت، دوهه‌م (كه‌رته‌كه‌ی دیش كه‌رتی پیشه‌سازی یه گۆڕدراوهكانه)، واتا ئه‌و كه‌رته‌ی كه گه‌شه‌سه‌ندن و به‌ره‌وپێشچونی له قازانجی په‌ره‌پێدانی به‌رهه‌مه پیشه‌سازی ناوخۆیهكانه كه له چوارچێوه‌ی پرۆژه پیشه‌سازیه بچوك و مامناوه‌ند و گه‌وره‌كان دا ده‌بێته هۆی گه‌شه‌یه‌كی فراوانتری ئابوری ناوخۆ، كه‌واتا به ته‌نها گه‌شه‌ی به‌شی یه‌كه‌م و فه‌رامۆشكردنی به‌شی دوهه‌م ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ كه كه‌رتی پیشه‌سازی كاراكرابێ.
4/ سیمای كشتوكاڵی به ئابوری ئه‌و وڵاته‌وه دیاربێت، واتا كشتوكاڵ زۆرینه‌ی توانستی هێزی كار بۆ خۆی هه‌ڵمژێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به هه‌ر هۆكارێكی لاواز بونی ئه‌و كه‌رته له وڵاته كشتوكاڵیه‌كان دا به‌شداری كه‌رتی كشتوكاڵی له كۆی به‌رهه‌می نه‌ته‌وایه‌تی له 50% كه‌متر بو ئه‌مه بۆ خۆی نیشانه‌ی به فێڕۆ چونی هێزی كار و نادروستی ئه‌و شێوه رێكخستنه یه كه له كه‌رتی كشتوكاڵی په‌یڕه‌وده‌كرێت وكاردانهوهشی به‌سه‌ر تێكڕای ئابوری وڵاته‌كه‌وه به‌جێ ده‌هێڵێت.
ئه‌و خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه پێكه‌وه خولێكی به دوادا هاتو و كاریگه‌ر دروست ده‌كه‌ن، كه‌می داهاتی نه‌ته‌وایه‌تیش به هۆی (لاوازی و كه‌می داهاتی كه‌رته بهرههمبهخشهكان و هه‌مه چه‌شنه نه‌بونی سود وه‌رگرتن له سامانه سروشتیه‌كان و پشت به‌ستن به ئابوری یه‌كلایه‌نی) ره‌وشێكی ناله‌باری ئابوری دێنێته بون، دواتریش هه‌ر خۆی كه‌می (داهاتی نه‌ته‌وایه‌تی) ده‌بێته هۆكاری نه‌هاتنه دی كهڵهكهبونێكی سه‌ره‌تایی سه‌رمایه‌ی نیشتمانی، سه‌باره‌ت به وه‌دی نه‌هاتنی ئه‌و كهڵهكهبونه سه‌ره‌تاییه‌ی سه‌رمایه‌ی ئابوری وڵاتانی دواكه‌وتو له كۆنترۆڵكردنی چاره‌نوسی ئاراسته‌كردنی پرۆسه‌ی (به‌رهه‌مهێنان و داهات و دابه‌شكردن و خه‌رجیه‌كان) داكورتی دێنێ وناتوانێ وڵات به‌ره‌و گه‌شه و بنیاتنانی ئابوری ببات، ئیدی وه‌ك بازنه‌یه‌كی داخراو سه‌ر له نوێ ئه‌م هۆكارانه كار له كه‌می داهات ده‌كه‌ن و پاشان كه‌می داهاتی نه‌ته‌وایه‌تیش ره‌وشی ناله‌باری سیماكانی دواكه‌وتن و هه‌ژاری ونایهكسانیش دێنێته كایه‌وه.
راسته زیادله سه‌ده‌یه‌كه په‌تڕۆڵ سامانی ئابوری كۆمه‌ڵێك له وڵاتانی جیهانه، هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی وزه‌ی وڵاتانی پیشه‌سازیشه، په‌تڕۆڵ له كاتێكدا كه بوه به مایه‌ی خێر‌و خۆشگوزه‌رانی بۆ ئه‌و وڵاتانه، به‌ڵام هیچ زه‌مانه‌تێكی به‌رده‌وامبونی نییه، كۆتایهاتنیشی كاره‌ساتێكی وزه‌یی و ئابوری جیهانی به‌دواوه‌یه.ئیستا هه‌مو هه‌وڵه‌كانی وڵاتانی پیشه‌سازیی بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌لته‌رناتیڤێكه، له كاتێكدا كه وڵاتانی خاوه‌ن نه‌خشه‌ی ئابوری جگه له نه‌وت بیر له كاره‌ته به‌هێزه‌كانی تری ئابوری ئه‌كه‌نه‌وه، ئێمه‌ش به‌رده‌وامین له‌سه‌ر بێمنه‌ت بون له بایه‌خ و گرنگی سامانه‌كانی (ئاو وهه‌وا و خاك)، پرۆسه‌ی ده‌رهێنان و هه‌نارده‌كردنی پهتڕۆڵیش ئه‌و راستییه‌ی سه‌لماندوه كه ئه‌و كاره له بازنه‌یه‌كی زۆر ته‌سك و تایبه‌ت و شاراوه‌دا كاری بۆ ده‌كرێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خۆبه‌ستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كوردیی به‌و سامانه‌وه و پشتگوێخستنی سامانه‌كانی تر به هه‌ر مه‌به‌ستێك بێت هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره بو جا ئه‌گه‌ر زانستیانه بیر له داهاتوی كوردستان بكرایه‌ته‌وه ده‌بو بهبوژانهوهی گشت كه‌رته بهرههمبهخشهكان پایه‌كانی ژێر خانی ئابوری دابمهزرێندرایه، ده‌رهێنان و فرۆشتنی نه‌وتیش دوا ئه‌گه‌ری سیاسه‌تی حكومه‌تی كوردیی بوایه.
له پێناو هه‌مه چه‌شنكردنی سه‌رچاوه‌كانی داهات دا مه‌سه‌له‌ی كۆشش كردن بۆ پیشه‌سازی كردنی وڵات وێڕای سه‌رئه‌نجامه چاكه‌كانی له بابه‌ت په‌لهاویشتنی گه‌وره‌ی (ئابوری و پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵایه‌تی وڕۆڵگێڕانێكی به‌رچاوتر له ئابوری جیهاندا)، له هه‌ناوی به‌پیشه‌سازی كردن توخمه‌كانی گه‌شه‌سه‌ندنی كشتوكاڵ دێته ئاراوه، (به پیشه‌ساز كردنی وڵات و پێگه‌یاندنی كادێری پیشه‌یی وكاراكردنی كهرهتهكانی تایبه‌ت و گشتی له پێناو بوژانه‌وه‌ی ژێرخانی ئابوری و دۆزینه‌وه‌ی بازاڕ و.....هتد) به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌خۆ و ناڕاسته‌خۆ كار له گه‌شه‌ی كشتوكاڵی ده‌كات، بوژانه‌وه‌ی كه‌رتی كشتوكاڵی و بایه‌خدان به كارتی ئاو و سامانه‌كانی تریش گه‌شه‌ی كه‌رتی گه‌شتوگوزاری به دوایی خۆیدا دێنێت، كه‌واتا هه‌نگاونان بۆ بوژانه‌وه و كاراكردنی ههركهرتێكی به‌رهه‌م به‌خش بوژانه‌وه‌ی كه‌رته‌كانی تریش به‌دوایی كارائهكات، به پێدا چونه‌وه به ئه‌زمونی وڵاتان ئه‌وه‌مان بۆ ساغ ئه‌بێته‌وه كه هه‌ر یه‌ك له‌و وڵاتانهبۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئابوری و دامه‌زراندنی پایه‌كانی ئابوری رێبازی جیاجیایان گرتۆته به‌ر بۆ خۆڕابسكان له پاشكۆیه‌تی و دواكه‌وتن، هه‌وڵه‌كانیشیان بۆ دابینكردنی كهڵهكهبونێكی سه‌ره‌تایی و پاشه‌كه‌وت كردنێكی سه‌رمایه‌ی نیشتمانی بوه.
له‌و باسه‌ی سه‌ره‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌و راستیه‌ی كه ئابوری كوردستان هه‌مو ئه‌و خه‌سڵه‌تانه‌ی تێدایه كه وڵاتێكی دواكه‌وتوی پێ پێناسه ده‌كرێت، هه‌روه‌ك ته‌ئكیدیش ده‌كرێته‌وه كه ئاوه‌دانكردنه‌وه ده‌ستپێكی گه‌شه‌ی ئابوری یه و له‌وێشه‌وه كوردستان ده‌بێته وڵاتێكی خاوه‌ن ژێرخانی ئابوری كه ده‌ستپێكردن له كه‌رته‌كانی (كشتوكاڵ و گه‌شتوگوزار و پیشه‌سازیه سوكهكانهوهیه) كه‌وابێ له ره‌وشێكی ناله‌باری ئه‌م شێوازه ئابوریهمان دا، هه‌مو تاكێكی ئه‌و وڵاته مافی خۆیه‌تی له كاربه‌ده‌سته‌كانی بپرسێت ئه‌رێ بۆ پله به پله به په‌یژه‌ی سیاسه‌تی ئابوری دا سه‌رنه‌كه‌وتن تا ئیمڕۆ توشی ئه‌م كێشه ئابوریانه نهبوینایهتهوه؟
كه‌واتا ئه‌گه‌ر هه‌ر به ته‌نهای(نه‌وت) جێگره‌وه‌ی هه‌مو كه‌رته بهرههمبهخشهكان بێت ئه‌وه ئه‌و ره‌وشه ئابورییه‌ی لێ به‌رهه‌مدێت كه ساڵانێكه روبه‌ڕومان بۆته‌وه، ره‌وشێكی ئا له‌و شێوه‌یه‌ش (دوباره بونه‌وه‌ی مێژوه، ئێمه‌ی برده‌وه ساڵانی سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌م كه به هۆكاری كشانه‌وه و داخستنی داموده‌زگا خزمه‌تگوزارییه‌كان و سه‌پاندنی كهمارۆی ئابوری له لایه‌ن به‌عسیه‌كانه‌وه، سه‌رده‌مێكی (بازاڕی شێواو گرانی ونه‌بونی موچه‌مان تێپه‌ڕاند)، ڕه‌وشێكی ئا له‌و شێوه‌یه‌ش ده‌مان گه‌یه‌نێته ئه‌و راستیه‌ی كه له ماوه‌ی ته‌مه‌نی حوكمڕانیماندا هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده‌مان كردوه، ئه‌گه‌ر بۆ ئاینده‌ش (نه‌وت و باج و زه‌ریبه و گومرك) جێگره‌وه‌ی هه‌مو كه‌رته بهرههمبهخشهكان بن، ئه‌وه جگه له زیادبونی پرسیاره بێوهڵامهكانی تایبه‌ت به داهاته‌كان، كه‌رته به‌رهه‌م به‌خشه‌كان له سست بونه‌وه سستترئهبن، ئه‌مه‌ش واتای به‌رده‌وامی دانه به هه‌ڵه‌كانی رابردو.
كه كوردستان جگه له نه‌وت خاوه‌نی (خاكێكی به پیت وده‌وڵه‌مه‌ند به جۆره‌ها كانزا) بێت بۆ ده‌بێت له ره‌وشی ئابوری دا له نمونه‌ی دواكه‌وتوی دواكه‌وتوان بین، كه واتا پێویسته خه‌مخۆرانه له پێناو ئاینده دا له دوای تێپه‌ڕاندنی ئه‌م ره‌وشه ئابوری و سیاسیه‌ی ئیمڕۆ، ڕۆشنترو زانستیانه‌تر درگاكانی ده‌ربازبون له چه‌ق به‌ستوی بكه‌ینه‌وه، بنیاتنان بكه‌ینه بناغه‌ی به هێزبون، لێره‌دا پێویسته ئه‌و بڵین كه بنیادنان و گه‌شه‌ی كه‌رته بهرههمبهخشهكان له ژێر په‌ره‌پێدانی گه‌شه‌ی حوكمی دیموكراسی و له‌سه‌ر بنه‌ماكانی (یاسا و توانا و داهێنان و زانست) گه‌شه‌ی ئابوری دێنێتهكایهوه، بۆئه‌مه‌ش ئابوری كوردستان پێویستی به هێنان وپێگه‌یاندنی ئه‌قڵ و به‌كارخستنی تواناكانی كاره، نه‌ك له‌كارخستنی هێزی كار و سه‌پاندنی قۆناغێكی ترسناكی بێكاری وبێبهرههمی، بۆ ئه‌وه‌ی ئایندهی ئابوری و سیاسی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و خراپتر نه‌چێت، تا زوه ده‌بێت بیر له به‌هێزی و پته‌وی ئابوری بكه‌ینه‌وه، بۆ هێنانه كایه‌ی ئاینده‌یه‌كی ئابوری بههێزش پێویستهههرچی زوتره قۆناغی گه‌شه‌ی ئابوری ده‌ستپێبكا. |
|
|