سیاسه‌تی ئه‌مریكا بۆ به‌رێوه‌بردنی عیراق لهدوایروخاندنی رژێمی سه‌دام له‌سه‌ر چه‌ند كۆڵه‌كه‌یه‌كی سه‌ره‌كی دارژێنرابوو، یهكێكلهو كۆڵه‌كانه په‌یڕه‌وكردنی پرنسیپی ته‌وافق بوو له‌نێو پێكهاته جیاجیاكانیعیراق. هه‌ر له‌یه‌كه‌م رۆژیشه‌وه ئه‌م مه‌به‌سته‌ی ئه‌مریكا زۆر توندوتۆڵ‌تر بووله‌وه‌ی لای عیراقیه‌كان به‌دی ده‌كرا. له ئه‌نجامی په‌یره‌وكردنی ئه‌و سیاسهتهچهند مه‌سه‌له‌یه‌كی زۆر گرنگ ئه‌نجام دران: دروستكردنی ئه‌نجوومه‌نی حوكمڕانی،ده‌ستوری كاتی و دواتریش هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، دهستوریههمیشهیی، تهشریعكردن له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ومه‌سه‌له‌ی فیدراڵیزم. كورد له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له گرنگ وچارهنوسسازانهدا په‌یڕه‌وی پرنسیپیبرایهتی ناوخۆیی و یه‌ك هه‌ڵوێستی له‌ئاستی عیراقدا په‌یره‌و كرد و ئهنجامهكهشیچهند ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌ی بۆ كورد به‌رهه‌م هێنا.
له دوای راپرسی بۆده‌ستوری هه‌میشه‌یی عیراق له مانگی ئۆكتۆبه‌ری 2005 دا بارودۆخی عیراق لهروویسیاسی و ئه‌منییه‌وه ئاڵۆزتر و خوێناویتر بووه. زه‌مینه‌ی دهستكهوتهكانیكوردیش له‌ئه‌نجامی ئه‌م توندوتۆڵیه‌وه شڵه‌ژاوه و ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێتلهبهرئهوهی پرنسیپی ته‌وافق ده‌سكه‌وتی گه‌وره‌ی به چه‌ند لایه‌نێكی عیراقیبهخشیوه، به‌تایبه‌تی دوای رایۆرتهكهی بێكه‌ر- هامڵتۆن ئه‌مریكا لای مهبهستهئهم ته‌وافقه كۆنه به‌عسییه‌كان و سوننه‌كانیش بگرێته‌وه، بۆیه ئه‌ولایه‌نانه به‌توندی به‌رهه‌ڵستی هه‌ر گۆرانكارییه‌ك ده‌كه‌ن، هه‌نووكه ئهوبهرههڵستیكردنانه له هه‌مواركردنی ده‌ستووردا، له ته‌شریعاتی پارلهمانیعیراقدا به‌راشكاوی و له جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 دا به‌رچاون.
ناكۆكی وململانێ و كێشه و دژایه‌تییه‌كانی پێكهاته‌كانی عیراق و زۆربه‌ی ئهوانهیكوردستانیش مه‌سه‌له‌ی كاتی نین، ده‌یان ساڵه ئه‌و كێشه و ململانێیانه ره‌گ وریشه‌یان له عیراق و كوردستاندا داكوتیوه. ته‌وافق ته‌نها پێكهاته‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له‌یه‌كتر نزیك كردۆته‌وه و كاتێك گۆڕانكارییه‌كی كاریگهرلهعیراق رووبدات ئه‌وكاته لاوازی یا قایمی پرنسیپی ته‌وافق ده‌رده‌كه‌وێت.
با بێینه سه‌ر ته‌وافق له كوردستان. پاش كۆتاییهێنان به‌شه‌ڕی ناوخۆ له‌ئه‌نجامی فشاری ئه‌مریكا و رێككه‌وتنامه‌ی واشنتۆن و دواتر له كۆنگره‌ی ئۆپۆزسیۆنیعیراق له كوتایی ساڵی 2002 له له‌نده‌ن ئه‌مریكییه‌كان پرنسیپی تهوافقیانچهسپاند به‌سه‌ر زۆربه‌ی لایه‌نه‌كانی به‌شداربوو له‌و كۆنگره‌یه‌دا. له بهیانیكۆتاییهكهدا ئه‌و ته‌م وڵێڵی و نیشتنی تۆز له‌سه‌ر خاڵه‌كانی ئه‌و تهوافقهبهراشكاوی ده‌خوێنرێنه‌وه. راسته سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد له‌وه زیاتریپێنهدهكرا پیچهسپێنێ، پاش روخاندنی رژێمی سه‌دام و جێبه‌جێكردنی خاڵهكانیتهوافق له عیراق كوردیش به‌هه‌مان شێوه په‌یڕه‌وی ته‌وافقی كرد له دابهشكردنیدهسهڵات له‌نێو خۆیاندا.
هه‌ندێك له لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستانبهیهك لیست چوونه پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه بۆ پارله‌مانی كوردستان، لهراستیدامیللهت داخوازی لیستی جیا بوو بۆ هه‌ڵبژاردن، یه‌ك لیستی ره‌نگدانه‌وه‌ی زیاترمهترسی شه‌ڕی ناوخۆ و نیه‌تی له‌ده‌ست نه‌دانی ده‌سكه‌وته‌كانی ئه‌و كاته وئه‌وه‌ی داهاتووش بوو. ئه‌م ته‌وافقه بۆ دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات بوو بهپێیرێككهوتنێك كه پێشتر له‌هه‌ڵبژاردنی نێوان هه‌ر دوو حزبی گه‌وره‌ی كوردستانئهنجام درابوو. دواتریش له تێگهڵاوكردنهوهی دوو حكومه‌ته‌كه له ههرێمههمان پرنسیپی ته‌وافق په‌یڕه‌و كرا. ئه‌م ته‌وافقه سیاسی بوو، لیسته‌كانی ناوپارلهمانی كوردستان له‌كاتی تێكهڵاوكرنهوهكهدا هیچ به‌رنامه‌یه‌كیان پێشكهشنهكرد سه‌باره‌ت به كێشه سه‌ره‌كییه‌كانی بهڕێَوهبردن، خزمه‌تگوزارییه‌كان،عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی، دارشتنی سیسته‌می دابینكردنی گوزه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تی وبیمای ته‌ندروستی بۆئه‌وه‌ی یه‌كگرتنه‌وه‌ی راسته‌قینه به‌به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه وخوازیار ده‌ست به‌كار بكات و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكیش پشتگیری ته‌واوی بكه‌ن. بۆیهتێكهڵاوكرنهوهكه سیمای سیاسی تێدا باڵاده‌ست بوو. كاتێك پارلهمانێك گوێرایهڵیپرنسیپی ته‌وافق ده‌بێت له‌و مه‌سه‌له گرنگانه‌ی كه په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی به‌ژیان و گوزه‌رانی هاووڵاتیانه‌وه هه‌یه ئه‌وه له‌باربردنی هه‌ناوی دیموكراتیهتلهخۆ ده‌گرێت و ئه‌و پارله‌مانه ده‌بێته ئامرازێكی جێبه‌جێكردن و لێدانی خهتمیشهرعییهت به بڕیاره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارله‌مان.
كورد له عیراق تا ئه‌مساته‌ش پێویستی به په‌یڕه‌وكردنی پرنسیپی ته‌وافق هه‌یه، به‌ڵام نه‌ك له هه‌مووبواره‌كاندا. ئه‌ركی سه‌ركردایه‌تی سیاسییه كه سنووره‌كان دابڕێژێت و لهرێگایفراكسیۆنی حزبه‌كان له پارله‌مان كاری بۆ بكرێت.
هه‌نووكه نیشانهكانبهرچاو ده‌كه‌ون كه لایه‌نه سوودمه‌نده‌كان له‌و ته‌وافقه كوردییه ئامادهنبهرهنگاری هه‌ر گۆڕانكارییه‌كی بنه‌ره‌تی ببنه‌وه به‌هۆی مه‌ترسی لهدهستدانیقازانجهكانیان یا به‌شێك لێی. ئه‌مه كێشه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌یه و تاپارلهمهنتارهكانمان، یا به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه به‌شێك لێیان له سیسته‌می تهوافقبۆ دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات بێده‌نگ بن، مه‌ترسییه‌كان زیاترده‌بن وپارڵهمانیشكاریگهری خۆی زیاتر له‌ده‌ست ده‌دا و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكیش ناچارده‌بن بهدوایئهڵتهرناتیڤدا بگه‌رێن
|