|
گۆڕان و پارتی له‌به‌رده‌م ئه‌زمونێکی سه‌ختدا چیا عه‌باس |
20/02/2014 |
دوای ئه‌وه‌ی گۆڕان پێگه‌ی هێزی دوه‌می به‌ده‌ستهێنا و راشکاوانه رایگه‌یاند به‌شداری کابینه‌ی هه‌شته‌م ده‌کات، هه‌نگاوه‌کان له گه‌ڵ پارتیدا به‌ره‌و هێوربونه‌وه و نزیکبونه‌وه ئاراسته ده‌کرێن، بۆ ئه‌و مه‌به‌ستانه‌ش چه‌ند دیدار و کۆبونه‌وه‌ی باڵا نێوان هه‌ر دولا ئه‌نجام دراون. له گه‌ڵ ده‌ستپێکردنی پرۆسه‌که و تا ئه‌م ساته‌ش که ئایندهی کابینه‌که دیار نیه هه‌ست بهدڵهراوکێیهکی ناجێگیر ده‌کرێت، هه‌ستێک تێکه‌ڵاو له ئومێد و گومان به‌تایبه‌ت لای گۆڕانخوازان و هه‌وادارانی گۆڕان سه‌باره‌ت به پێگه و کارکردنی گۆڕان له کابینه‌ی هه‌شت ئه‌گه‌ر به‌شداری کرد و ئایندهی په‌یوه‌ندیه‌کانی له گه‌ڵ پارتیدا.
بۆئه‌وه‌ی هیچ که‌س و لایه‌نێک به‌هه‌ڵه تێنه‌گه‌ن، بۆئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانی خه‌یاڵ پڵاوی لای که‌س که‌ڵه‌که نه‌بێت، بۆئه‌وه‌ی هیچ که‌س و لایه‌نێک له روانگای ترسه‌وه مامه‌ڵه‌ی ئه‌م پرۆسه‌یه نه‌کات، بۆئه‌وه‌ی پێشوه‌خت و پاشوه‌خت نه‌که‌ونه فروفێڵ و پێچوپهناکردن و بیانوگرتن و بۆئه‌وه‌ی ئه‌م گه‌شته له ناکاو له دوڕیانێکی نادیاردا چه‌ق نه‌به‌ستێت، پێویست ده‌کات راشکاوانه خاڵ له سه‌ر وشه‌کان دابنرێن، هه‌ر لایه‌نێک نیه‌ت و پێگه و ئه‌رک و توانا و چاوه‌ڕوانیه‌کانی خۆی بزانێت و له قه‌واره‌ی خۆی زیاتر هه‌ڵپه نه‌کات. به‌پێچه‌وانه‌وه یه‌که‌م ئه‌زمونی حکومه‌تی بنکه‌فراوانی کوردی زو یا دره‌نگ شکست ده‌هێنێت.
لێره‌دا پێویست ده‌کات ئاماژه بده‌م به چه‌ند هۆکارێکی سه‌ره‌کی وه‌رچه‌رخاندنی هه‌ڵوێستی پارتی و گۆڕان له‌یه‌کتر و چه‌ند راستیه‌ک له‌مه‌ر کاراکته‌ره سه‌ره‌کیه‌کان، که گرنگی تایبه‌تی خۆیان له پرۆسه‌که‌دا هه‌یه.
کاراکته‌ره‌کانی پرۆسه‌که
نه‌وشیروان مسته‌فا ناسراوه به‌که‌سایه‌تی و سیاسه‌تمه‌دارێکی راستگۆ و ده‌ستپاک و بێ پێچوپه‌نا له گه‌ڵ به‌رامبه‌ره‌که‌یدا، دۆستایه‌تی و ململانێ و شه‌ڕ راشکاوانه و به‌جدی ده‌کات، خاوه‌نی قسه‌ی خۆی و دوا بڕیاره، له‌ڕوی سیاسیشه‌وه دوربینیهکی قوڵی هه‌یه و له سه‌رجه‌م ژیانی سیاسی‌دا نمونه‌یه‌کی زیندوی سۆفیگه‌ری سیاسیه له بزافی کوردایه‌تیدا. وێرای ئه‌وه‌ی خاوه‌نی ئه‌زمونێکی تفتوتاڵه له گه‌ڵ پارتی و لوتکه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی وه‌لێ به‌ویژدانه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ مێژو و پێگه‌یان وه‌ک خۆی ده‌کات، له‌م ساڵانه‌ی دواییدا وه‌ک سیاسه‌تمه‌دارێکی واقیعبینهر ویستویه‌تی مامه‌ڵه له گه‌ڵ بارزانی و پارتی بکات، له ساته هه‌ره ئاڵۆزه‌کانی نێوان گۆڕان و پارتیدا راشکاوانه په‌یامه‌کانی راگه‌یاندوه و پێشی وایه ده‌بێت سه‌راحه‌ت و به‌رچاوڕونی و راستگۆیی دولایه‌نه خه‌سڵه‌تیکی گرنگی مامه‌ڵه‌ی سیاسی نێوان گۆڕان و پارتی بێت. گۆران هیچ کاتێک دژ به رۆڵی بنه‌ماڵه تێکۆشه‌ره‌کان نه‌بوه، وه‌لێ له‌و باوه‌ڕه‌دایه نابێت حوکمڕانی به‌بنه‌ماڵه‌یی بکرێت. بۆیه هه‌ڵسه‌نگاندنی گۆڕان بۆ پارتی له روانگای ژینگه‌ی حیزبی و ناکۆکیه‌کانی مێژوه‌وه نیه، به‌ڵکو به‌رژه‌وه‌ندیه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی ئه‌م قۆناغه کرۆکه‌که‌ی داڕشتوه. هه‌رکاتێکیش بۆ گۆڕان ده‌رکه‌وت ئه‌و هاوکێشه‌یه به‌و ناوه‌ڕۆکه به‌ڕێوه ناچێت ئه‌وا ده‌سته و وه‌سان ناوه‌ستێت و چه‌ندین بژارده‌ی تری له‌به‌ر ده‌ستدایه. یه‌کێک لێیان مانه‌وه‌ی گۆڕانه وه‌ک هێزێکی ئۆپۆزسیۆن، له ئێستادا گه‌ر پێویست بێت ده‌بێت گۆڕان خۆی له‌شێوازی ئۆپۆزسیۆنبونهکهی سه‌رپشک بکات.
له‌لایه‌که‌ی تره‌وه دو که‌سایه‌تی به‌هێزی ئێستای پارتی، مسعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی، هه‌رچه‌نده له چه‌ند رویه‌که‌وه جیاوازن له یه‌کتر، به‌ڵام خاوه‌نی چه‌ند خه‌سڵه‌تێکی هاوبه‌شی تایبه‌تن، له‌وانه خاوه‌نی دوا بڕیارن، خاوه‌نی چه‌ند به‌ها و ره‌وشتی به‌رزی کۆمه‌ڵایه‌تین که له‌م سه‌رده‌مه‌دا لای به‌رپرس و که‌سانی تر کاڵبونه‌ته‌وه. دو سیاسه‌تمه‌داری پراگماتیکن، ئه‌م چه‌مکه سیاسیه‌یان وه‌ک (سیف ذو الحدین) وایه، له‌لایه‌که‌وه سیاسه‌تێکی واقیعی سه‌رده‌مانه پێره‌و ده‌که‌ن، وه‌ک توانای خۆگونجاندن و مامه‌ڵه‌کردن له گه‌ڵ گۆڕانکاریه‌کاندا و کار بۆ چه‌سپاندنی واقیعیکی نوێ ده‌که‌ن که له‌ژێر رکێفی خۆیاندا بێت، له‌لاکه‌ی تریشه‌وه ده‌بێت هوشیارانه مامه‌ڵه‌یان له گه‌ڵدا بکرێت، تایبه‌ت له ساته‌کانی گۆڕانکاری هه‌ستیاردا یاخود فشارکردن له سه‌ریان، ده‌چنه‌وه قاوغی سیاسه‌تی واقیعی کلاسیکیانه‌ی سه‌رده‌می شه‌ڕی سارد و سنوره سیاسیه‌کانیان به‌هێڵێکی ئه‌ستور داده‌ڕێژن و زیاتر رو له داخراوی و دابڕان ده‌که‌ن و خۆیان مات ده‌ده‌ن. ئه‌م توانا و لێهاتوه سیاسیه پارادۆکسه له سه‌ره‌تادا وه‌ک نه‌ریتێکی کۆنی بنه‌ماڵه و هۆز بۆ خۆپاراستن و مانه‌وه پێڕه‌وکراوه و له ئێستادا پارتی به‌شێوازێکی سه‌رده‌مانه کاری پێده‌کات.
ئه‌م خه‌سڵه‌تانه‌ی گه‌مه‌که‌ره بنه‌ڕه‌تیه‌کانی هه‌ر دولا زه‌مینه‌یه‌کی به‌رچاو له کۆی خاڵه‌کانی رێزگرتن و لێكتێگه‌یشتن و جیاوازیه‌کانیان داڕشتوه، ئه‌وه‌ی گرنگه بکرێت ئه‌و خاڵانه‌ی له‌سه‌ریان کۆکن بخرێنه چوارچێوه‌یه‌کی تۆکمه‌وه بۆ لێتێگه‌یشتنی سیاسی و به‌ڕێوه‌بردنی حوکمڕانی، هاوته‌ریبیش له گه‌ڵ ئه‌م ئامانجه‌دا لایه‌نه‌که‌ی تری ئه‌و پارادۆکسه‌ی پارتی له یاد نه‌کرێت.
کاراکته‌ره‌کانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی له‌سه‌ر دوا ئامانجیان کۆکن، له ئێستادا هه‌ر هه‌مویان مسعود بارزانی به‌گه‌وره و مه‌رجه‌عی خۆیان ده‌زانن، جیاوازیه‌کانیان به ته‌نافدا هه‌ڵناواسن و ناشبێت خۆیان رێگه‌بده‌ن کاریگه‌ری له‌سه‌ر دۆخی سیاسی و حوکمڕانی هه‌رێم بکه‌ن، هه‌ر لایه‌نێک هه‌وڵی وروژاندنی ئه‌و بواره بدات به‌زه‌ره‌ری گه‌وره لێی ده‌رده‌چێت. به‌واتایه‌کی تر به‌شداربوانی سیاسی له گه‌ڵ پارتیدا ئه‌و مه‌سه‌له‌یه تێکه‌ڵی به‌رنامه‌ی حوکمڕانی و سیاسی هاوبه‌شیان نه‌که‌ن و خواست و ئاواتی له‌سه‌ر بنیات نه‌نێن.
زه‌مینه و هۆکاره‌کانی وه‌رچه‌رخاندن
سیاسی (یه‌کێتی)
هۆکارێکی سه‌ره‌کی گۆڕانی هه‌ڵوێستی پارتی به‌رامبه‌ر گۆڕان و وای له پارتی کردوه تێرامانێکی واقیعیانه له گه‌ڵ راستیه تازه‌کانی دۆخه‌که‌دا گه‌ڵاڵه بکات ئه‌و گۆڕانکاریه هه‌ستیاره‌یه له هاوکێشه‌ی سیاسی له باشوری کوردستان. بێجگه له‌مه‌ش گۆڕان له ماوه‌ی چوار ساڵی ئۆپۆزسیۆن بونیدا وێڕای ئه‌و هه‌مو ئه‌زیه‌ت دان و گه‌مارۆدانه‌ی له‌ڕوی سیاسی و په‌رله‌مانی و ئابوریه‌وه به‌رامبه‌ر به رکابه‌ره‌کانی زۆر رو سپی ده‌رچو و پێگه‌ی رێزگرتنی لایه‌نه‌کانی تر لێی کرده ئه‌مرێکی واقیع.
پاشه‌کشه‌ی یه‌کێتی و غیابی تاڵه‌بانی پێگه‌ی پارتیان لاواز کرد، ئه‌زمونه‌کانی دوای رێکه‌وتنی ستراتیژی و تایبه‌ت دوای هه‌ڵبژاردنه‌کانی ساڵی 2009 بۆ په‌رله‌مانی کوردستان (له دروستکردنی کابینه‌ی شه‌ش، له گرێبه‌ستیه نه‌وتیه‌کان، له درێژکردنه‌وه‌ی ویلایه‌تی سه‌رۆکی هه‌رێم، له مه‌سه‌له‌ی ده‌ستوردا، له‌باڵاده‌ستی پێگه‌ی پارتی له به‌غدا و دیبلۆماسیه‌تی کوردی‌دا) ده‌یسه‌لمێنن که وێرای ئه‌وه‌ی یه‌کێتی توشی شکستێکی کهمهرشکێنهر بو وه‌لێ پارتی به ته‌نیا و بێ یه‌کێتی ده‌بوا کونجێکی قه‌ناعه‌تی سنورداری بۆ خۆی له باشور دابین بکردایه. به‌پێی رێکه‌وتنی ستراتیژی پۆسته‌کان دابه‌شکران: مام جەلال بۆ سه‌رۆک کۆمار و مسعود بارزانی بۆ سه‌رۆکی هه‌رێم، لێره به‌دواوه رۆژ به‌دوای رۆژدا پارتی به‌هێزتر ده‌بو و مام جەلال کارئاسانی زۆری بۆ کردون و به‌ره‌ی ناڕه‌زای به‌رفراوانی ناو یه‌کێتی بێده‌نگ ده‌کرد. پێموایه مام جەلال له ناخی ده‌رونیدا به‌م کار و هه‌ڵوێستانه‌ی قه‌رزه مێژویه‌که‌ی سه‌رده‌می جه‌لالی و مه‌لایی به بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و پارتی دایه‌وه. سه‌رۆکی پارتی و به‌شێک له موخه‌زره‌مه‌کانی پارتیش هه‌ڵسه‌نگاندنی نرخداریان بۆ کردوه و له‌به‌رچاویانه. له‌و باوه‌ڕه‌دام ئه‌گه‌ر یه‌كێتی دوای دوا هه‌ڵبژاردنه‌کان به هه‌مان پێگه (18 کورسی) بوایه و به حزوری یا غیابی مام جەلال، به‌ڵام یه‌کڕیز و تۆکمه و توانای بڕیاردان و یه‌ک بڕیاری هه‌بوایه، ئه‌وا پارتی بێ یه‌ک و دو هه‌ر یه‌کێتی به شه‌ریکی سه‌ره‌کی خۆی هه‌ڵده‌بژارد و ئه‌گه‌ر به‌هێز بو پشتی له لایه‌نه‌کانی تر بکردایه، چونکه زۆر ئه‌سته‌مه جارێکی تر بوار بۆ پارتی بره‌خسێت رکابه‌ر و ناحه‌زێکی سه‌رسه‌ختی خۆی بکات به هاوپه‌یمان و شه‌ریکێکی قانیع و بێده‌نگ وه‌ک له گه‌ڵ یه‌کێتیدا بۆی چوه‌سه‌ر.
یه‌کێتی له ئێستادا ناتوانێت ئه‌وه‌نده رۆڵی کاریگه‌ری له مه‌سه‌له ستراتیژیه‌کاندا بگێرێت و خاوه‌نی یه‌ک بڕیاری یه‌کلاکه‌ره‌وه بێت، هێزێکیشه توانا و ده‌رفه‌تی سنورداری هه‌یه بۆ گێچه‌ڵکردن و کێشه دروستکردن و بیانوگرتن، بۆیه بۆ پارتی و له روانگای رێکه‌وتنی ستراتیژیه‌وه یه‌کێتی بۆته بارێکی قورس به‌سه‌رشانیه‌وه که له به‌رامبه‌ردا یه‌کێتی شتێکی ئه‌وتۆی له‌ده‌ستدا نیه تا بیدات به‌پارتی. له ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابوردودا ده‌رکه‌وت که پارتی به‌رده‌وام سه‌رقاڵی پینه‌وپه‌رۆ کردنی ئه‌و کێشانه بوه که یه‌کێتی دروستی کردون، وه‌ک نائارامی ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئیداره‌ی یه‌کێتی، کێشه‌ی ئیداره‌دانی پارێزگای سلێمانی و ئیداره‌ی گه‌رمیان و کێشه‌کانی که‌رکوک و دواتریشیان کێشه قورسه ناوخۆییه‌کانی یه‌کێتی، هه‌روه‌ها پارتی له پرۆسه‌ی پێکهێنانی کابینه‌ی هه‌شتیشدا زیاتر له حه‌دی خۆی نازی یه‌کێتی راگرتوه.
ئه‌م دۆخه‌ی یه‌کێتی بێجگه له‌وه‌ی سه‌قامگیری و ئارامی هه‌رێم ده‌شێوێنێت له هه‌مانکاتیشدا له پرۆسه‌ی سیاسی و حوکمڕانیدا ده‌بێته فاکته‌رێکی ناجێگر که مامه‌ڵه‌کردن له گه‌ڵیدا ئاسان نابێت. ماوه‌یه‌که به‌رپرسانی پارتی داخراو و راشکاوانه باس له کاڵبونه‌وه‌ی متمانه‌یان به‌م شه‌ریکه سیاسی و ئابوریه به‌یان ده‌که‌ن. پێشتریش لای ئه‌مەریکیه‌کان راشکاوانه هه‌ڵسه‌نگاندن و بۆچونه‌کانی خۆیان له‌و روه‌وه راگه‌یاندوه.
به‌شێک له ده‌سه‌ڵاتدارانی پارتی له ئێستادا پێیان وایه کاریگه‌ری نه‌وشیروان مسته‌فا و گۆڕان له‌سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی و حوکمڕانی هه‌رێم ده‌بێته مایه‌ی سه‌قامگیری و پته‌وکردنی ریزی نێو ماڵی کورد، ئه‌گه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه له گه‌ڵ تواناکانی گۆڕان و هاریکاری هێزه‌کانی تر به‌دروستی بخرێنه گه‌ر ئه‌وا بێگومان ئارامی و سه‌قامگیری و تۆکمهبونی حوکمڕانی خۆماڵی ده‌بنه به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌و پرۆسه‌یه، کارێک وڵاتانی دراوسێ و تایبه‌ت ئێران له دڵه‌راوکێی ئێستای دڵنیا ده‌کاته‌وه.
ئابوری
پارتی چه‌ند ساڵیکه (تایبه‌ت دوای رێکه‌وتنی ستراتیژی) زیاتر سه‌رقاڵی به‌هێزکردنی پێگه‌ی ئابوریه‌تی، کردنه‌وه‌ی ئابوری و سیاسی به‌ڕوی تورکیادا بۆئه‌و مه‌به‌سته‌شه.
لوتکه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پارتی به‌سود وه‌رگرتن له ئه‌زمونه‌کانی وڵاتانی که‌نداو له‌و باوه‌ڕه‌دان پێگه‌ی به‌هێزی ئابوری پێگه‌ی سیاسی خاوه‌نه‌که‌ی به‌هێز ده‌کات، دنیای ده‌ره‌وه‌ش زۆر باش له‌م خواسته تێگه‌یشتون و هه‌ر وڵاتێک هه‌وڵ ده‌دات سودی ئابوری بۆخۆی بپچڕێنێت. له‌ئێستادا بازرگانی به نه‌وت و گازی کوردستان بۆته مه‌راقی سه‌ره‌کی پارتی، پارتی له‌م پرۆسه‌یه‌دا دوچاری ئه‌سته‌نگی زۆر گه‌وره بۆته‌وه که له سیاسه‌تی به‌غدا و ئهمەریکاو و دڵه‌رواکێی تورکیادا له‌و بواره‌دا به‌رجه‌سته بون. بۆیه پارتی پێویستیه‌کی ژیانی به هێمنی و ته‌بایی ناوخۆ هه‌یه و حکومه‌تێکی بنکه‌فراوان زامنی سه‌قامگیری و ئه‌و هێمنیه ده‌کات. خاڵی بنه‌ڕه‌تی و سه‌ره‌کی بۆ کۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌کانی نه‌وت و گاز له‌هه‌ر سوچێکی دنیادا کاربکه‌ن سه‌قامگیری و ئاسایشه.
ئه‌گه‌رچی پارتی توانیبیه‌تی یه‌کێتی به شیرینی و پله بێده‌نگ بکات، به‌ڵام باش تێگه‌یشتوه ئه‌وه‌ی له گه‌ڵ گۆڕاندا پێناکرێت. ئه‌زمونه‌کانیش ده‌ریده‌خه‌ن گۆڕان ده‌توانێت کاریگه‌ریه‌کی ئه‌رێنی ئه‌وتۆ له‌سه‌ر دۆخی کوردستان بکات که ئارامی و ئاسایش به‌رقه‌رار بێت.
حکومه‌تی به‌غدا
هه‌ر به‌ماوه‌یه‌ک دوای رێکه‌وتنی هه‌ولێر بۆ دروستکردنی کابینه‌ی دوه‌می مالیکی بارزانی له گه‌ڵ مالیکیدا دوچاری کێشه‌ی گه‌وره بو، گه‌یشته ئاستی هه‌وڵدان بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له مالیکی، ئه‌مەریکا و ئێران هاتنه سه‌رخه‌ت و مام جەلالیش پشتگیری ته‌واوی نه‌کرد، بۆیه بارزانی و پارتی توشی شکستێکی سیاسی بون. پارتی له‌و ساته وه‌خته‌وه بێ‌ئومێد بوه له‌و بواره‌دا شتێک له یه‌کێتی ههڵبکرێنێت، ئه‌نجامه‌کانی لیسته کوردیه‌کان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتو بۆ ئه‌نجومه‌نی عێراق ئایندهی ئاراسته‌کردنی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی پارتی داده‌رێژێت.
کێشه‌ی گه‌وره‌ی ئێستا له گه‌ڵ مالیکیدا هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی کوردستانه به‌رێگه‌ی تورکیاوه، که‌مکردنه‌وه‌ی بودجه و ئیبتزازکردنی هه‌رێم به‌رێگه‌ی موچه‌وه رهتدانهوهن بۆ ئه‌و کێشه‌یه. ئه‌گه‌ر لوتکه‌ی پارتی وا لێکدانه‌وه‌یان کردبێت به‌هۆی دۆخی سوریا و فشاری نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر ئێران و گه‌مارۆدانی حزب الله‌ی لوبنان پێگه‌ی مالیکی له هیلالی شیعه‌دا زۆر لاواز بوه، بۆیه په‌نایان بۆ تورکیا برد بۆ پساندنی ئه‌و ئه‌ڵقه لاوازه، به‌ڵام له ئێستادا ده‌رکه‌وت پێگه‌ی مالیکی له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌که زۆر له جاران به‌هێزتره و مالیکی وه‌ک ئیبراهیم جه‌عفه‌ری پارویه‌کی ئاسان نیه بۆ كورد، بۆیه پارتی بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی به‌غدا پێویستی به‌یه‌ک هه‌ڵوێستی نێوماڵی کوردیه، به‌تایبه‌ت غیابی مام جەلال بۆشاییه‌کی سیاسی به‌رچاوی بۆ کورد له به‌غدا دروستکردوه و تا ئه‌م ساته‌ش کورد که‌سێک به توانا و کاریگه‌ری و کاریزمای مام جەلالی نیه بتوانێت ئه‌و بۆشاییه پربکاته‌وه. بۆیه شه‌ڕی کورد له گه‌ڵ به‌غدا ته‌نها له هه‌ولێره‌وه ئیداره ده‌کرێت و حکومه‌تی هه‌رێم، تایبه‌ت نێچیرڤان بارزانی، بۆته سه‌ری رمه‌که. کاتێک سه‌رجه‌م پرۆسه‌ی نه‌وت و گازی هه‌رێم له به‌رنامه‌یه‌کی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی شه‌فافدا له‌لایه‌ن ده‌زگایه‌کی حکومه‌تی هه‌رێم و بێلایه‌نی سیاسی و پیشه‌یی و پسپۆڕیهوه و به‌چاودێری په‌رله‌مانی کوردستان به‌ڕێوه‌چو ئه‌وا ئه‌رکی هه‌مو کوردێکی به‌ئه‌مه‌که پشتگیری له‌و پرۆسه‌یه بکات.
نێوده‌وڵه‌تی
تۆماری حکومه‌تی هه‌رێم و ده‌سه‌ڵاتدارانی له بواره‌کانی مافی مرۆڤ و ئازادی و پرسی دیموکراسی و میدیای ئازاد له دنیای ده‌ره‌وه زۆر له‌که‌دار بوه، بۆیه ره‌فتار و هه‌ڵسوکه‌وتی ده‌سه‌ڵاتداران به‌رده‌وام له‌ژێر چاودێریه‌کی توندی وڵاتان و رێکخراوه نێودهوڵەتیهکاندایه. وڵاتانی ده‌ره‌وه به‌تایبه‌ت ئه‌مەریکا و رۆژئاوا به‌رده‌وام سه‌رۆکی هه‌رێم و به‌رپرسانی تریان له ناڕه‌زایی خۆیان ئاگادارکردۆته‌وه و فشارێکی زۆریان خستۆته سه‌ریان تا رێز له‌و چه‌مکانه بگرن.
بونی گۆڕان وه‌ک هێزێکی ئۆپۆزسیۆن تا راده‌یه‌ک روخساری ده‌سه‌ڵاتی کوردی له ده‌ره‌وه مهقبولتر کردبو و له ئێستادا به ئه‌گه‌ری به‌شداری له حکومه‌تدا به ئاماژه بۆ "ده‌ستاوده‌ستکردنی ئاشتیانه‌ی" ده‌سه‌ڵات نمایش ده‌کرێت و فشار و ناڕه‌زایی نێوده‌وڵه‌تی که‌متر ده‌بنه‌وه، هه‌روه‌ها گۆڕان وه‌ک لایه‌نێکی ده‌سه‌ڵات قبوڵی ناکات ئه‌و چه‌مکانه پێشێل بکرێن و هیچ لێپرسینه‌وه‌یه‌ک نه‌کرێت.
کۆی گشتی ئه‌م خاڵانه کۆبه‌ندێکی ستراتیژی و ته‌کتیکیان تێدا به‌دیده‌کرێت، له دنیای سیاسه‌تی ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا ئه‌م دو چه‌مکه به‌ئه‌ندازه‌یه‌ک تێکه‌ڵاوی یه‌کتر بون که جیاکردنه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی جیا بۆیان کۆی گشتی پرۆسه‌که دوچاری چه‌قبه‌ستن و خولانه‌وه له بازنه‌یه‌کی داخراو و خه‌یاڵاویدا به‌رپا ده‌کات.
گۆڕان چی بکات؟
هزری کۆمینیزم و سۆشیالیزم له مێژودا کار و گۆڕانکاری زۆر بههاداریان پێشکه‌ش به مرۆڤایه‌تی کردوه، ئاینه‌کانیش به‌هه‌مان شێوه. ئه‌م هزرانه توشی داکشان و پاشه‌کشه بون کاتێک به شورای عه‌قیده زیندانێکی گه‌وره‌یان بۆ خودی مه‌مله‌که‌ت و خه‌ڵکه‌کانیان بنیاتنا. به‌واته‌یه‌کی تر ده‌بێت گۆڕان کراوه بێت بۆ بۆچون و ئه‌گه‌ره‌کانی تر و وه‌ک تائێستا رایگه‌یاندوه حوکمڕانی به‌موڵکی میلله‌ت و بۆ میلله‌تی بزانێت.
ده‌بێت گۆڕان له حکومه‌ت و له ده‌ره‌وه‌ی، به یه‌ک کورسی و سه‌روتر له په‌رله‌ماندا، که‌ره‌سه‌کانی شورای قه‌ڵاکه‌ی له خۆشه‌ویستی بۆ خاک و نه‌ته‌وه پێک هاتبێت، کاتێک گۆڕان له خۆی نه‌گۆڕێت ئه‌وا بێگومان هه‌ر سه‌رکه‌وتن له کێڵگه‌ی کوردایه‌تیدا دروێنه ده‌کات.
به‌هیچ شێوه‌یه‌ک لای گۆڕانخوازان قایڵی قبوڵکردن نابێت گۆڕان له ئه‌گه‌ری به‌شداریدا له ده‌سه‌ڵات غه‌دری لێبکڕیت، چونکه گۆڕان ئاڵوده‌ی ده‌سه‌ڵات نیه تا به‌هه‌ر نرخێک رازی بێت.
ئه‌گه‌ر گه‌مه‌که‌رانی تر له سروشتی بنه‌ڕه‌تی گۆڕان تێگه‌یشتبن ده‌شێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی کورد و ئایندهی حوکمڕانی خۆماڵی ئه‌و سروشته له یاد نه‌که‌ن.
هه‌ن له‌م ساته وه‌ختانه‌دا به گومانه‌وه چاویان له گۆڕان بڕیوه، ده‌شێت ئه‌وانه گۆڕان وه‌ک لافاوێک ببینن به‌رپا بوه و هه‌مو ئاوی لافاوه‌که ئاوی کانی و سازگار نیه، چه‌ندین جۆره ئاوی تێرژاوه، ئه‌مه سوننه‌تی سه‌رجه‌م بزافه کراوه‌کانی دنیا بوه، له‌دوا مه‌تافدا و له پرۆسه‌ی گوزه‌راندا به نێو درک و داڵ و قور و لیتا و به‌رده‌ڵانی و توێژه‌کانی زه‌ویدا ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه ئاوه سازگاره‌که‌ی خاکه‌که‌ی کوردستانه.
|
|
|