|
كه‌ركوك و بۆچوونێكی جیاواز چیا عه‌باس |
27/08/2007 |
زۆر بۆچوون و رای كوردی له‌سه‌ر كێشه‌ی كه‌ركوك له‌سه‌ر پێویستی جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 ی ده‌ستوری عیراق له‌كاتی خۆیدا كۆكن و یه‌كده‌گرنه‌وه.
سه‌رچاوه‌ی ئه‌م داواكاری و ویسته مافێكی ره‌وای نه‌ته‌وایه‌تییه، گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ركوك و ناوچه دابڕاوه‌كانی تری كوردستان بۆ سه‌ر هه‌رێم ته‌نها سه‌ركه‌وتن و ده‌ستكه‌وتێكی نه‌ته‌وایه‌تی نییه، به‌ڵكو پێنانه قۆناغێكی تایبه‌تی نوێیه بۆ بزافی كوردایه‌تی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قوڵایی ستراتیجی ئه‌و بزافه هه‌م تۆكمه‌تر و قورس‌تر ده‌كات و هه‌م ئه‌گه‌ره‌كانی به‌رێوه‌بردن و دابینكردنی خزمه‌تگوزاریی گرانتر ده‌كات و به‌ره‌نگاربوونه‌وه و ناكۆكی و ململانێ له‌گه‌ڵ لایه‌نه عیراقی و ناوچه‌ییه په‌یوه‌نداره‌كان زۆر خه‌ستتر ده‌كات.
پرسیاری لۆجیك ئه‌وه‌یه ئایا ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و حوكمڕانی كوردی به‌م حاڵه‌ته‌ی ئێستای ده‌توانێت قورسایی ئه‌و ئه‌گه‌رانه له‌ئه‌ستۆ بگرێت و جێبه‌جێیان بكات، یا ته‌نها وه‌ك سیمبۆلێكی نه‌ته‌وه‌یی به‌كار ده‌هێنرێت.
به‌تایبه‌تی هیچ سه‌ركردایه‌تییه‌ك جورئه‌تی ئه‌وه‌ی تێدا نه‌بووه خۆی دووره‌وپه‌رێز بكات له‌م مه‌سه‌له جه‌وهه‌رییه بۆ كورد.
ئه‌و بۆچوونه‌ی ده‌ڵێت با جارێ كه‌ركوك وه‌ربگرینه‌وه ئه‌نجا باس له شته‌كانی تری بكه‌ین، بۆچوونێكه له‌چوارچێوه‌ی نادیار و ته‌م و لێڵیدا دهسووریَِتهوه.
من كه‌ركوكم ناوێت ته‌نها وه‌ك سیمبۆڵێكی بێ وزه و ره‌ونه‌ق و پڕ له كوشتن و نائارامی، من به‌ته‌نها خاكی كه‌ركوكم ناوێت، به‌ڵكو متمانه و باوه‌ڕی خه‌ڵكه ره‌سه‌نه‌كه‌ی و به تایبه‌تی كورده‌كانی و سه‌روه‌ت و سامانی سه‌روژێر خاكهكهیشم پێویسته، بۆ من كه‌ركوك كۆتایی چیرۆك نییه به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌بێت سه‌ره‌تای ژیانێكی نوێ بێت بۆ كورد و پاشهاتی بزافهكهی.
كه‌ركوك ناوه‌ڕۆكی سه‌ره‌كی ململانی نێو كورد و ده‌سه‌ڵاتدارانی عیراقی و ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی بووه، به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان له‌كه‌ركوكدا به‌یه‌كه‌وه كوێرانه گرێدراون و ئاڵۆزا و تێهه‌ڵكێشی یه‌كتربوون. زۆربه‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئیدعای مافی مێژوویی ده‌كه‌ن و ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت فاكتۆری ئایینی و مه‌زهه‌بیش خۆیان قوتكردۆتهوه و بوونه‌ته هۆكار و زه‌مینه‌ی تێكده‌ر بۆ باردۆخێكی نائارام و ئاڵۆز وگرژ، ده‌سه‌ڵاتی عه‌ره‌بی له عیراق، هه‌نووكه لاواز و په‌رشوبڵاوه، ناتوانێت و نایه‌وێت كێشه‌كه یه‌كلابێته‌وه.
ئه‌مریكا له‌مێژه كار بۆئه‌وه ده‌كات كه‌ركوك نه‌بێته موڵكی كه‌س و له‌هه‌مان كاتیش‌دا موڵكی هه‌موو لایه‌ك بێت و خۆی بڕیارده‌ر بێت. هه‌ر له سه‌عاتی سفری په‌لاماردانی عیراق له ساڵی 2003 ه‌وه به‌پێی چه‌ندین به‌ڵگه‌نامه كاری بۆئه‌و مه‌به‌سته كردووه، به‌تایبه‌تی كاتێك هێزی پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سه‌ركه‌وتوانه چووه ناو شاره‌كه و خه‌رێكی كۆنترۆڵكردنی بوو و دواتریش له زنجیره‌ی رووداوه‌كاندا ئه‌و راستییانه ده‌ركه‌وتوون. راپۆرتی بیكه‌ر-هامڵتۆن داوای دواخستنی جێیبهجێكردنی مادده‌ی 140 ده‌كات.
ده‌ستتێوه‌ردانه‌كانی توركیا له چه‌ندین رێگاوه له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا نییه‌تی خراپی ده‌سه‌ڵاتدارانی شۆڤینی تورك دووپاتده‌كه‌نه‌وه. عه‌قلییه‌تی سیاسی وڵاتانی عه‌ره‌بی ئێستاش لایان وایه كه‌ركوك به‌شێكه له نیشتمانی عه‌ره‌بی و ته‌نها ئه‌وان مافی خێروبهرهكهتی كه‌ركوكیان هه‌یه و كورد و لایه‌نه‌كانی تر ده‌بێت به سه‌ده‌قه‌ی ئه‌وان قایلبن.
سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد هه‌م كه‌مته‌رخه‌م بووه له پێشه‌وه‌بردنی رۆڵی كورد له كه‌ركوك و هه‌م له‌توانایدا نییه ناچاری لایه‌نه‌كانی تر بكات، كێشه‌كه هێمن و هێوربكرێته‌وه تا كه‌شوهه‌وای گونجاو بۆ چاره‌كردن بێته ئاراوه.
مادده‌ی 140 چاره‌ی ئه‌م ئاڵۆزی و فره به‌رژه‌وه‌ندییه جیاجیا دژ به‌یه‌كه ناكات، به‌ڵكو بارۆمهترێكه بۆ پێوان و دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بی پشت ئه‌ستوور به راستی و مافه مێژووییه‌كان.
گه‌ڕانه‌وه بۆ هه‌ر ساتێكی دیاریكراوی مێژوو كارێكی مه‌حاڵه و كه‌س ناتوانێت ئه‌و ساته ده‌ستنیشانبكات. كۆكردنه‌وه‌ی راستییه‌كانی مێژوو و چه‌سپاندنیان له‌شێوه‌یه‌كی یاساییدا تینویه‌تی نه‌ته‌وایه‌تی تاڕاده‌یه‌ك ده‌شكێنێت، به‌ڵام زامن نییه بۆ دوارۆژ، چونكه لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانی تر نه راستگۆن و نه نییهتیشیان باشه له‌گه‌ڵ كورد.
به كورتی كێشه‌ی كه‌ركوك وه‌ك ژوورێك وایه و ئه‌رزه‌كه‌ی به‌نزینی تێدا رژاوه، یه‌ك ده‌نكه شقارته و سه‌د دانه هه‌ر هه‌مان كاری خۆی لێده‌كات. تاكو ئێستا كورد سه‌ركه‌وتووه له‌وه‌ی ئه‌و ده‌نكه شقارته‌یه نه‌بێت كه ماڵی هه‌موو بسوتێنێت، جێبه‌جێكردنی شه‌ریفانه‌ی 140 تاڕاده‌یه‌ك تاوان و هه‌ڵه‌كانی مێژوو ده‌رهه‌ق به كه‌ركوك و مافی كورد تێدا راستده‌كاته‌وه، به‌ڵام له‌وانه‌یه بۆ لایه‌نه‌كانی تر ببێته ئه‌و ده‌نكه شقارته‌یه‌ی گڕی تێبه‌ربدات و ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له كه‌ركوك به‌ده‌ستمان هێناوه به‌ره‌و ئاستێكی تاریك و خوێناوی ببات. به تایبه‌تی كه‌ركوكی ئێستا بۆته بنكه و گۆڕه‌پانی تیرۆریستان و ناحه‌زانی كورد.
پرسیاری ره‌وا ئه‌وه‌یه ئایا كورد ئاماده‌كاریی بۆ ئه‌م ئه‌گه‌ره به‌هێزه كردووه و ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر باری هه‌رێمی كوردستان و په‌یوه‌ندی كورد له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه و ده‌سه‌ڵاتی عه‌ره‌بی له‌عیراقدا چۆن ده‌بێت؟
بۆئه‌وه‌ی 140 شه‌ریفانه جیبهجێبكرێت و كه‌ركوكیش ببێته مایه‌ی ئاسایش و ئارامی كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه و گه‌شه‌كردنی باری ئابووری و گوزه‌رانی خه‌ڵكی كوردستان و عیراق پێویسته سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد بیركردنهوی به ئاستێكی تریشدا ببات، ئه‌ویش داواكردنی پلانێك له‌شێوه‌ی مارشاڵ پلانی ئه‌مریكا بۆ ئه‌وروپا دوای كۆتایی شه‌ڕی دووه‌می جیهان كه له‌سایه‌یدا ئه‌وروپا ئارامی و گهشگردنێكی زۆر به‌رچاوی كرد و دیموكراسییه‌ت و كۆڵه‌كه‌كانی ده‌وڵه‌تی یاسا و عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تیشی چه‌سپاند.
كه‌ركوك ته‌نها ئاواتێك نییه بۆ ئه‌م ساته به‌ڵكو بڕبڕه‌ی په‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وایه‌تی كورده بۆ چه‌ندین سه‌ده‌ی داهاتوو. بۆیه پێویستمان به نییه‌تی پاك و كات و سیاسه‌تێكی ریاڵیستكانه و سه‌بری ئه‌یوب هه‌یه.
رۆته‌ردام كۆتایی ئۆگۆستی 2007
|
|
|