|
کورد و جه‌نگی دوه‌م دژ به‌تێرۆریزم چیا عه‌باس |
20/11/2014 |
ده‌مێکه وتراوه شه‌ڕ سیاسه‌تکردنه به‌شێوه‌یه‌کی تر. ئه‌زمونی زیاتر له ده ساڵی جه‌نگی جیهان دژ به تیرۆریزم ده‌یسه‌لمێنێت سه‌رکه‌وتن و شکست له‌م جۆره شه‌ڕه‌دا رێژه‌یین و ئه‌و پرۆسه‌یه چه‌ندین کاریگه‌ر و ئاکامی سیاسی و ئه‌منی و ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی پارادۆکس ئاسا بۆ لایه‌نه به‌شداربوه‌کانی هه‌ر دو به‌ره‌ی شه‌ڕه‌که له‌خۆ ده‌گرێت. هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌زمونه ده‌ریده‌خات سه‌رکه‌وتن و شکست و پاشه‌کشه‌ی به‌ره‌ی دژه تێرۆریزم هه‌مان ره‌نگدانه‌وه‌ی سیاسی و ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی له‌سه‌ر هێزه جیاکانی ئه‌و به‌ره‌یه‌ی نه‌کردوه.
زه‌مینه و خه‌سڵه‌ته‌کانی جه‌نگ
ئه‌گه‌رچی زه‌مینه‌ی شه‌ڕه‌که به فاکته‌ره‌کانی سیاسی و ئاسایش و یاسا و ئاشتی و ره‌وایه‌تی نێوده‌وڵه‌تی خۆشه‌کراوه، به‌ته‌نیشت ئه‌مه‌شه‌وه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه زه‌مینه‌ی فکری شه‌ڕه‌که به توندره‌وی ئیسلامی و سیسته‌می نوێی جیهان داڕێژراوه.
دو چه‌مک که بۆ هه‌ڵگران و هه‌وادارانی هه‌ر یه‌کێک لێیان ره‌ونه‌قدار و ئومێدبه‌خش به‌رچاو ده‌که‌ون، له ئه‌رزی واقیعدا پێکدادانی ئه‌م دو ئاراسته‌یه وێرای ئه‌وه‌ی توند و خه‌ستتر بۆته‌وه، به‌ڵام تا ئه‌م ساته هیچ لایه‌ک نه‌یتوانیوه سه‌رکه‌وتنی کۆنکرێت به‌ده‌ست بهێنێت، پرسیاره‌که‌ش ئه‌وه‌یه سه‌رکه‌وتنی کۆنکرێت له‌م شه‌ڕه‌دا وارده؟
له خه‌سڵه‌ته گرنگه‌کانی ئه‌م جه‌نگه: به‌رفراوانی گۆره‌پانی شه‌ڕ، هێزی نوستو و خۆماتکهر و گه‌مه‌که‌رانی شاردراو و ئاشکرا له په‌رواێزی شه‌ڕدا، رۆڵی بێئه‌ندازه‌ی ته‌کنۆلۆژیا و هه‌واڵگری، درێژخایانی شه‌ڕه‌که، تێکه‌ڵبونی ئایین به‌زه‌قی له شه‌ڕه‌که‌دا و تێچوی زۆری دارایی.
جه‌نگی یه‌که‌می جیهان دژ به‌تێرۆریزم
له رۆژی 7 ئۆکتۆبه‌ری 2001 ئه‌مریکا به هێزی ئاسمانی په‌لاماری ئه‌فغانستانی دا، ئه‌م هێرشکردنه سه‌ره‌تای جه‌نگی یه‌که‌می جیهان دژ به‌تێرۆریزم بو، وه‌ک تۆڵه‌کردنه‌وه‌یه‌ک بۆ هێرشه‌کانی قاعیده له 11 سێپته‌مبه‌ری هه‌مان ساڵ بۆ سه‌ر ئه‌مریکا. داوای سه‌ره‌کی ئه‌مریکا راده‌ستکردنی ئوسامه بن لادن بو، تاڵیبان که حوکمی ئه‌فغانستانی ده‌کرد ئه‌و داوایه‌ی ره‌تکرده‌وه.
له سه‌ره‌تای شه‌ڕه‌که‌دا سه‌رۆک بوش جه‌ختی کرده‌وه که جه‌نگه‌که دژ به‌ئیسلام نیه، وتی: " ئیسلام دۆستمانه و ئه‌وانه‌ی باوه‌ریان به‌م ئاینه هه‌یه دۆستمانن".
هه‌ر زۆر زو بۆ ئه‌مریکا ده‌رکه‌وت که ته‌نها هێرشی ئاسمانی به‌س نیه بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌کانی جه‌نگه‌که و گه‌یشتبوه ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی که جه‌نگی دژ به‌تێرۆریزم به شه‌ڕی وقائی ئه‌وه‌نده به‌ده‌ست ناهێنێت، بۆیه چه‌ند یه‌که‌یه‌کی سه‌ربازی ئاماده‌کرا تا بچێته ئه‌فغانستان بۆ ده‌ستگیرکردنی بن لادن.
دوای زیاتر له 10 ساڵ شه‌ڕ له ئه‌فغانستان و کوشتنی بن لادن ده‌رکه‌وت تێرۆریسته ئیسلامیه‌کان زیاتر ئاماده‌ن کاری تێرۆریستی له دنیا و له ناو ئه‌مریکا ئه‌نجام بده‌ن.
سه‌باره‌ت به‌شه‌ڕی ناتۆ دژ به تێرۆریزم له ئه‌فغانستان وته‌بێژی کارزای، سه‌رۆکی پێشوی ئه‌فغانستان، وه‌ختی خۆی رایگه‌یاند که " شه‌ڕێکی بێ مانا و ماقوڵ نیه". له درێژه‌ی قسه‌کانیدا وته‌بێژێکه وتی: " چونکه ئه‌فغانیه‌کان له ناتۆ داواده‌که‌ن ئامانجی ئه‌م شه‌ڕه پێناسه بکه‌ن، دوای زیاتر له 10 ساڵ شه‌ڕ ئامانجه‌کان به‌ده‌ست نه‌هێنراون".
هه‌ندێک له ئاکامه‌کانی جه‌نگه‌که
ئێستا، پاش زیاتر له 13 ساڵ له جه‌نگی دژ به‌تێرۆریزم قاعیده زۆر لاواز بوه، ئوسامه بن لادن کوژرا، ئیسلامی توندره‌و به‌هێزتر نه‌بوه به‌ڵکو به‌رچاوتر و درهندهتر بوه و له گۆره‌پانێکی تردا شه‌ڕی راگه‌یاندوه، له‌لایه‌کی تره‌وه تێرامانی ئه‌مریکا و خۆرئاوا بۆ دنیا له روانگای تێرۆریزمه‌وه و جۆری مامه‌ڵه‌کردنیان له گه‌ڵ توندڕه‌وی ئیسلامی‌دا که‌موکوری تێدا به‌دی ده‌کرێت.
له میانه‌ی جه‌ختکردنه‌وه له به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تێرۆریزم و توندره‌وی ئیسلامی‌دا ئه‌مریکا له ئاکامی سه‌رقاڵی به‌شه‌ڕه‌که‌وه هه‌لی زێرینی به‌خشیه چین تا له هێزێکی ئابوری گه‌وره‌وه ببێته هێزێکی زه‌به‌لاحی سیاسی ته‌ماعکار، هه‌روه‌ها له سه‌ره‌تادا ئه‌مریکا سه‌یری روسیای له شه‌ڕی دژ به تێرۆریزمدا وه‌ک هاوپه‌یمانێکی لاواز ده‌کرد، وێرای ئه‌وه‌ی روسیا شه‌ڕی خۆی دژ به تێرۆریزم له چێچانیا کرد هه‌نوکه بۆته هێزێکی گه‌وره‌ی رکابه‌ر و به‌رامبه‌ر ئه‌مریکا و خۆرئاوا ده‌وه‌ستێته‌وه. ئه‌مریکا هاوپه‌یمان و دۆستایه‌تی رژێمه ئۆتۆریتهریهکانی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامیشی کرد به‌هیوای ئه‌وه‌ی هاریکاری له شه‌ڕی تێرۆریزمدا بکه‌ن، بێئه‌وه‌ی ئه‌مریکا ره‌چاوی ئه‌وه بکات ده‌سه‌ڵاتی ئۆتۆریته‌ری ئه‌و وڵاتانه به‌رهه‌مێکی ئه‌قڵیه‌ت و رۆحیه‌تی ئیسلامیه فاناتیک و رادیکاڵهکانه، ئێستا ده‌رده‌که‌وێت ئه‌و جۆره وڵاتانه چی رۆڵێکی گرنگیان هه‌بوه له به‌خێوکردنی توندره‌وی ئیسلامی و سه‌له‌فیه‌تدا. وێرای ئه‌م هه‌مو نرخانه هاوڵاتی ئه‌مریکی نرخێکی زۆری گرانی قه‌یرانه ئابوریه‌کانیش ده‌دات.
له به‌رامبه‌ردا ئه‌مریکا به‌هێزترین سوپای مۆدێرنی دنیای هه‌یه، به‌پێی ئامارێکی رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست سیسته‌می هه‌واڵگری و ئاسایشی ئه‌مریکا 1200 ده‌زگا و رێکخراوی حکومی و 1900 کۆمپانیا و 854.000 کارمه‌ند کاری تێدا ده‌که‌ن، ئه‌مریکا شه‌ڕی تێرۆریزمی له ئه‌فغانستان و عێراق و ئۆپه‌راسیۆنی تایبه‌ت له فیلیپین و یه‌مه‌ن کردوه، به‌پێێ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی فه‌رمی 3 تریلیۆن دۆلار له‌و شه‌ڕه‌دا سه‌رف کراوه.
Joseph Stiglitz یه‌کێک له ئابوریناسه ناوداره‌کانی دنیا و براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵ له بواری ئابوری له ساڵی2001 ، له کتیبێکی بلآوکراوهی به‌ناونیشانی " شه‌ڕی سێ تریلیۆن دۆلار" بێجگه له کاریگه‌ریه نه‌رێنیه‌کانی شه‌ڕی دژ به تێرۆریزم له‌سه‌ر ئابوری باسیش له کاریگه‌ریه نهرێنه به‌رفراوانه‌کان له‌سه‌ر ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی و مۆراڵی سیاسی ده‌کات. به هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌م پسپۆره ئه‌مریکا له‌م جه‌نگه‌دا هێزی نه‌رم، ده‌سه‌ڵاتی مۆراڵی، لاواز بوه.
کورد و دوه‌م جه‌نگی دنیا دژ به تێرۆریزم
کاتێک له 10 سێپته‌مبه‌ری ئه‌مساڵ سه‌رۆک ئۆباما " له‌ناوبردنی" داعشی راگه‌یاند، له‌و ساته‌وه کورد له باشور بۆته به‌شێکی زیندو له دوه‌م جه‌نگی جیهان دژ به تێرۆریزم. " له‌ناوبردن " ده‌سته‌واژه‌یه‌کی ته‌م و لێڵه و چه‌ندین لێکدانه‌وه هه‌ڵده‌گرێت، بۆیه ستراتیژی ئه‌م شه‌ڕه له روی مۆراڵه‌وه دروست و به‌هاداره، به‌ڵام له واقیعدا نادیاره چی ده‌گوزه‌رێت و به‌ره‌و کوێ ده‌روات.
ستراتیژیه‌تی ئه‌مریکا و خۆرئاوا بۆ له‌ناوبردنی داعش له عێراق و سوریا پشتئه‌ستوره به چه‌ند خاڵێکی گرنگی سه‌ربازیه‌وه: هێزی ئاسمانی هاوپه‌یمانان له گه‌ڵ هێزه‌کانی پیاده‌ی سوپای عێراق و هێزه‌کانی پێشمه‌رگه و شه‌ڕڤانان و سوپایه‌کی هێزه ئۆپزسیۆنه میانرهوهکانی سوریا، ئه‌م هێزانه پرچه‌ک ده‌کرێن و مه‌شقیان پێده‌کرێت، بۆ سیناریۆکانی شه‌ڕه‌که‌ش ئه‌مریکا سێ پۆستی کۆماندۆی له هه‌ولێر و به‌غداد و سعودیه دروست کردوه.
له‌م شه‌ڕه‌دا چه‌ندین وڵات و هێز راسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆ به‌شدارن وشهڕهکه کاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ریان ده‌بێت: وڵاتانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، سعودیه، ئێران، سوریا، قه‌ته‌ر، تورکیا و روسیا.
پاشه‌کشه‌ی کورد له سایه‌ی شه‌ڕدا
له‌و ساته‌وه‌ی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه به‌پشتیوانی چه‌ک و هێزی ئاسمانی ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانان توانیوانه له چه‌ند به‌ره‌یه‌کدا گوزری به‌هێز له داعش بوه‌شێنن و له هه‌ندێک شوێن ناچاری پاشه‌کشه‌یان بکه‌ن و به‌هه‌مان شێوه‌ش له گه‌ڵ شه‌ڕڤانان له کۆبانێ سه‌رکه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ستهێنراوه، ده‌بینین ره‌نگدانه‌وه‌کانی، تایبه‌ت سیاسی، ئه‌م گۆرانکاریانه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کوردی ناچار کردوه چه‌ندین هه‌نگاو پاشه‌کشه بکات و لاوازی پێوه دیاره و له چه‌ند لاوه گه‌مارۆ دراوه.
شه‌ڕه‌که بۆ کورد دو لایه‌نه‌یه، له روی مۆراڵه‌وه شه‌ڕێکی ره‌وایه و کورد به‌رگری له خۆی و خاکه‌که‌ی ده‌کات، له ئه‌رزی واقیع چۆن گوزه‌ر ده‌کات و به‌ره‌و کۆێ ده‌روات و کورد چی ده‌ست ده‌که‌وێت یا چ نرخێک ده‌دات که‌وتونه‌ته ئه‌ستۆی ئاینده‌وه.
کورد له باشور و به‌شه رزگارکراوهکهی رۆژئاوا له پانتاییه‌کی جوگرافی داخراودا ده‌ژیت که ته‌واوی چوارده‌وره‌که‌ی به داگیرکه‌ر و ناحه‌ز و دوژمن ته‌نراوه، داعش‌یش هه‌ر له‌و دۆخه‌دا توانیویه‌تی دزه بکات و په‌لامارمان بدات. باشور ئابوریه‌کی جێگیری به‌هێزی نیه و کۆمه‌ڵگایه‌کی به‌رخۆر دروستبوه که زۆربه‌ی به‌یارمه‌تی حکومه‌تی هه‌رێم (موچه) گوزه‌ران ده‌کات، ئه‌مه‌ش له ژێر ره‌حمه‌تی به‌غدادایه، بۆ پێداویستیه‌کانی تریش هه‌رێم بۆته بازاری کاڵای خراپی ئێرانی و تورکی و چینی و ... تاد. وێرای چه‌ند لیتێگهیشتنێکی هاوبه‌شی هێزه‌کان، وه‌لێ ره‌وشی سیاسی ناوماڵی کورد له ئاستی پێویستدا نیه بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی دۆخه‌که، بێجگه ئه‌مانه‌ش هه‌مو وه‌زعی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه ده‌زانین، وه‌زعێک که توانای به‌رگری و هێرشکردن له مه‌دای دوردا که‌مده‌کاته‌وه. زۆر دروسته بوترێت پێگه‌ی کورد له دوه‌م جه‌نگی دنیا دژ به‌تێرۆریزم له‌رزۆکه. ئه‌م لهرزۆکیه هۆکاری سه‌ره‌کی ئه‌و پاشهکشانهیه که له سایه‌ی ئه‌م جه‌نگه‌دا کراون یاخود ناچار کراوه بکرێن.
له‌م ساته وه‌خته‌دا رێکه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غداد له‌سه‌ر پرسی نه‌وت و ناردنی موچه بۆ هه‌رێم له هه‌نگاوه سیاسیه گرنگه‌کانن بۆ چاره‌یه‌کی کاتی قه‌یرانی ئابوری هه‌رێم. هه‌روه‌ها له‌لایه‌ک پاوانخوازی ده‌سه‌ڵاتی شۆڤینیزمی ئیسلامی تورکیا به‌سه‌ر پرسی نه‌وت و گازی کوردستان لاواز ده‌کات، له لاکه‌ی تریشه‌وه ده‌سه‌ڵاته هاو ئاینییه‌کانی به‌غداد ئه‌م پاشه‌کشه‌ی کوردیان قۆسته‌وه و که‌وتنه چاوبازی له گه‌ڵ ئۆردوگان وباندهکهی، هه‌ر ئه‌م ده‌سه‌ڵاته مه‌زهه‌بیه ئۆپۆرچینستهی به‌غداد پێگه‌ی کورد زۆر به‌خراپی به‌کارهێنا تا چه‌ند مه‌رجێکی خۆیان بۆ گه‌رانه‌وه‌ی موچه‌ی هه‌رێم به‌سه‌رماندا بسه‌پێنن. زۆر راشکاوانه ده‌بینین نوێنه‌رانی زیندو و ده‌سه‌ڵاتداری هه‌ر دو مه‌زهه‌بی ئیسلام مه‌به‌ستیانه کورد له نێو به‌رداشی دهستداریاندا بهارێنن.
ئه‌مه یه‌کێکه له‌و کاریگه‌ریه زۆر خراپانه‌ی شه‌ڕی تێرۆریزم له سه‌ر کورد، تا ئه‌م ساته‌ش ئه‌مریکا و خۆرئاوا خه‌مساردن و هیچ ئاماژه‌یه‌کی فه‌رمی به‌رچاو نه‌که‌وتوه که ریگه بگرن له‌وه‌ی غه‌دری سیاسی و ئابوری زیاتر له کورد بکرێت. ئێستاشی له گه‌ڵدا بێت پاراستنی یه‌کپارچه‌یی عێراق کۆڵه‌که‌ی سه‌ره‌کی سیاسه‌تی ئه‌مریکایه به‌رامبه‌ر به عێراق، بۆیه ئه‌مریکا و خۆرئاوا مامه‌ڵه له گه‌ڵ کورد وه‌ک به‌شێک له عێراق ده‌که‌ن. له به‌رامبه‌ردا ده‌بێت کورد بۆ هاوپه‌یمانه‌کانی رونیکاتهوه که یه‌کپارچه‌یی عێراق چه‌مکێکی واقیعی نیه و ئیرسێکی خه‌یاڵاوی سه‌رده‌می شه‌ڕی سارده و کورد به هیچ سوننه‌تێک و شهڕعێک ناچارنیه ئه‌مه به پیرۆز بزانێت.
کورد چی بکات؟
کورد ناچاره به‌شێکی چالاکی ئه‌م شه‌ڕه بێت و به‌هه‌وڵ وقوربانی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه و شه‌ڕڤانان هیچ درێغیه‌کی نه‌کردوه. ئاینده نادیاره و ئاماژه سه‌ره‌تاییه‌کان و به‌سود وه‌رگرتن له مێژو و وانه‌کانی جه‌نگی یه‌که‌م دژ به‌تێرۆریزم، تایبه‌ت له ئه‌فغانستان، زۆر ره‌وایه کۆی گشتی چاوهروانیهکانمان به‌حه‌زه‌ره‌وه دارێژین.
هه‌مو لایه‌نه‌کان هاوران که ئه‌م شه‌ڕه درێژخایان ده‌بێت، کورد به‌و دۆخه ناهه‌مواره‌ی تێیدا گوزه‌ر ده‌کات، نرخێکی زۆر ده‌دات: قوربانی مرۆیی، قه‌یرانی گه‌وره‌ی دارایی، خاوبونه‌وه‌ی به‌رچاوی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی کوردستان، ئه‌گه‌ری به‌هێزی سه‌رهه‌ڵدانی خه‌ستی کاری تێرۆریستی له باشور، زاڵبونی ئاراسته‌ی مه‌زهه‌بی و هه‌یمه‌نه‌یان به‌سه‌ر کوردستاندا و چربونه‌وه‌ی ته‌ماعه شۆڤینیزم و فاشیه‌کانی وڵاتانی داگیرکه‌ری کوردستان و ... تاد.
راسته ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانان هاریکاری و یارمه‌تی کورد ده‌ده‌ن، ئه‌مه دادی ئێستا و ئایندهی کورد نادات و هیچ زه‌مانه‌تێکی فه‌رمی نه‌بیستراوه بۆ پاراستنی ئه‌زمونی حوکمرانی خۆماڵی له باشور و رۆژائاوا، بۆیه پێویست ده‌کات سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد پاکهجێکی چروپر به داواکاریه جیاکانه‌وه ئاماده بکات و پێشکه‌شی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به تێرپریزم و به نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان و زلهێزه‌کانی دنیا بکات، پاکهجێک بۆ دابینکردنی پێداویستیه سه‌ربازی و ئابوری و مرۆییه‌کان و بێگومانیش به‌ڵێنێکی فه‌رمی بۆ پاراستنی کورد له هه‌ر هه‌ره‌شه و په‌لاماردانێک له هه‌ر سه‌رچاوه‌یه‌که‌وه بێت. |
|
|