|
ناوچه دابڕاوه‌كان له‌دوای ده‌ساڵ له ئازادی؟ رۆڤان سه‌روه‌ت |
27/11/2013 |
كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌م سنوره‌دا، هه‌رچی شه‌ڕ و كێشه و ململانێ و ماڵوێرانی و ئاواره‌بون و به‌ش به‌ش بون و ئه‌نفال و كیمیاباران و كۆڕه‌و و ته‌عریب و ته‌بعیس و ته‌هجیری له‌لایه‌ن رژێمه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عێراقه‌وه به‌سه‌ری هاتوه شه‌ڕی خاك و نه‌ته‌وه بوه، دوای ئه‌وه‌ی له 2003ه‌وه ئه‌و ناوچانه و عێراقیش ئازادكران و حكومه‌ت و په‌رله‌مانی ئنیتیقالی پێكهات و ئیداره‌دانی خۆجێیه‌تی ئه‌و ناوچانه هه‌ر له سه‌عدیه و مه‌نده‌لی و خانه‌قی و قه‌ره‌ته‌په و جه‌باره و خورماتو و كه‌ركه‌وك و تاكو مه‌خمور و زومار و ...هتد، دوای كورد به‌ڕێوه‌ی بردون تائێستا، به‌ڵام چۆن به‌ڕێوه‌بردنێك! كێشه‌ی خاكی ئێمه له ده‌ستور به ماده‌یه‌ك له‌دوای شه‌ڕێكی زۆری دیموكراسی له عێراق به 140 له ده‌ستور دانرا و ماوه‌یه‌كیش دانر بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی ئاوه‌ره‌كان و هێنراوه‌كانیش و هه‌روه‌ها جێبه‌جێ كردنی ئەو ماده ده‌ستوریه كه هه‌مو كۆك و هاوڕابون له‌سه‌ری و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه بۆ شوێنی ئه‌سڵی خۆیان، ئه‌مه به‌شێكی زۆری نه‌كرا ته‌نها قه‌ره‌بوه مادیه‌كه نه‌بێت! دوای ئه‌وه له یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی خۆجێتیه‌كان كورد زۆرینه‌ی هێنا به هه‌رچۆنێك بێت، ئیداره‌ی ئه‌و ناوچانه له‌ڕوی به‌رێوه‌بردن و ئه‌من و ئاسایش و پۆلیس و شاره‌وانی...هتد به‌ده‌ست كورده‌وه بون، به‌ڵام له‌و ناوچانه تائێستا چی كرا؟
له 2003 زۆربه‌ی زۆری به‌رپرسانی ئه‌و ناوچانه كوردن، به‌ڵام مه‌خابن نه‌یانتوانی خزمه‌تێكی زۆری ئه‌و ناوچانه بكه‌ن و سه‌رنجی نه‌ته‌وه‌كانی تر رابكێشن، تائێستا له‌به‌ر پشكپشكێنه‌ی حیزبی له‌و ناوچانه دو ئاسایش و دو په‌روه‌رده ده‌یان كه‌لێن و كه‌له‌به‌ر هه‌یه، هه‌موشی كورد لێی به‌رپرسه، ئه‌گه‌ر سه‌ردانی ئه‌و ناوچانه بكه‌یت ده‌بینیت خه‌ڵك له‌وێ چۆن ده‌ژین و لێره‌ش به‌رپرسان چۆن مامه‌ڵه و سه‌وداگه‌ریی به ماده‌ی 140 ده‌كه‌ن.
له‌ڕوی ئه‌منیشه‌وه هێشتا كورد نه‌یتوانیوه به‌شێكی زۆری ئه‌و ناوچانه بپارێزیت، به‌تایبه‌ت له‌دوای ئه‌وه له 2008 مالكیی له‌ژێر راوه‌دونانی تیرۆر و به‌ناوی عه‌مه‌لیاتی به‌شائیرولخه‌یر هێزه‌كانی سوپای هێنایه و ئه‌و ناوچانه و ده‌سه‌ڵاتی پێشمه‌رگه و دامه‌زراوه ئه‌منیه‌كانی كوردی نه‌هێشت و كه‌مكرده‌وه هێنده‌ی تر دۆخه‌كه ئاڵۆزتر بو، به‌ڵام كورد به‌هه‌ندێك هه‌ڕه‌شه‌ی حیزبی و هێنان و بردنی هێز دوایش ئه‌نجام نه‌بو ته‌نها چه‌ند بزنسمانێكی سیاسی لێسودمه‌ند بون.
به‌شێك له‌و ناوچانه رۆژانه كوردی بێتاوانی لێده‌كوژریت و كوردیش هه‌ڵویستی نیه تازه‌ترینیان زه‌رگوشه‌كانی سه‌عدیه و شیعه‌كان، سه‌ڕه‌رای ئه‌مه‌ش ناوچه‌یه‌كی ستراتیژی وه‌كو دوزخورماتو كه هێڵێكی به‌ستنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق و به كوردستانه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، به‌ڵام سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد و حكومه‌ت و په‌رله‌مان و نوێنه‌رانی كوردیش له به‌غدا تائێستا ئه‌وه‌نده‌یان نه‌كردوه كه باسبكرێت، ئێستا خه‌ڵكی ئه‌و ده‌ڤه‌ره نه‌باسی خزمه‌تگوزرایی و ژیانی های لایڤ و پارك و رێگاوبان و ئۆتۆبان و... ناكه‌ن، به‌ڵام باشی رۆژه‌ڤی گه‌رمیان ته‌نها به‌رقه‌رابونی ئه‌من و ئاسایشه، دوزخورماتوه كه بوه‌ته مه‌له‌كه‌تی مه‌رگ و رۆژانه كورد ئه‌و شاره جێده‌هێڵن، نه‌مان بینی رۆژێك سه‌رۆكی هه‌رێم و حكومه‌ت و په‌رله‌مان بێنه ئه‌و شاره و خه‌مێكی لێبخۆن، ئه‌گه‌ر ئاوڕێك له‌و شاره بده‌یته‌وه ده‌بینی چه‌نده وێرانه‌یه خه‌ڵكی له ترسی ته‌قینه‌وه و به‌هۆی فه‌راغی ئه‌منی و یه‌كنه‌گرتنی ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی و كورد و دابه‌شبونی به‌سه‌ر دوحیزبه فه‌رمانڕه‌واكه‌ی كوردستان، خۆیان خۆیان ده‌پارێزن.
گۆڕان و پرسی ئه‌و ناوچانه، ئێستا كه سه‌روبه‌ندی نزیك بونه‌وه‌یه له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ده‌بێت گۆڕان باشترین لۆبی و كۆنتاكت له‌و ناوچانه دروست بكات و شه‌ڕی خاك و نه‌ته‌وه بكات ئامانج، سه‌ردانی رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌كه‌ش بۆ كه‌ركوك و پشتیوانی له ئیداره‌ی كه‌ركوك پاڵپشتیه‌كی گه‌وره‌یه بۆ كه‌ركو ك و ئه‌و ناوچانه و كوردستانی بونی ئه‌و سنورە دابڕێنراوه. |
|
|