|
(99) پرۆژه یاسا، دیوه نادیاره‌كان، خاڵه ئه‌رێنی و نه‌رێنیه‌كان موزه‌فه‌ر هه‌مزه ره‌زا |
09/06/2014 |
ژماره‌ی ئه‌و پرۆژه یاسانه‌ی تاكو ئێستا له‌لایه‌ن فراكسیۆنه‌كانه‌وه له‌سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربونی خولی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان و دیاریكردنی لیژنه‌كانه‌وه راده‌ستی لیژنه‌ی یاسایی كراون گه‌یشتۆته نزیكه‌ی 100 پرۆژه، كه ئه‌گه‌ر بڕیاڕی راگرتنێكی كاتی ئه‌م پرۆژانه‌ی نه‌درابایه ره‌نگه له‌ماوه‌یه‌كی كه‌می تری داهاتو ژماره‌كه دو هێنده‌ی تری لێبهاتایه. له‌وانه‌یه خوێنه‌ر بڵێت جا ئاساییه خۆ گشت پرۆژه یاسا پێشنیاره‌كان ئه‌وانه‌ی راده‌ستی لیژنه‌ی یاسایی كراون به ئه‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌شن، له‌خزمه‌ت رێكخستنی دامه‌زراوه‌یی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێمی كوردستانن. به‌ڵام سه‌رنجی ئه‌وه بده‌ن وه‌كو له‌خواره‌وه به‌شێوه‌ی خاڵ رونم كردونه‌ته‌وه كه ئه‌گه‌ر هه‌ندێ له‌م پرۆژه یاسانه به رێچكه‌ی یاسایی خۆیاندا بڕۆن، ده‌رهاویشته‌ی نێگه‌تفیان ده‌بێت، ئه‌وكات ده‌بێ هه‌موومان به گشتی هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین به ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و لیژنه‌ی یاسایی و خودی ئه‌و فراكسیۆنانه‌ی پرۆژه یاساكانیان پێشنیار كردوه. ئه‌گینا زیان به پرسی نیشتمانی و دامه‌زراوه‌یی و ئه‌زمونی حوكمڕانی ده‌گه‌ینێت.
دیوه نادیاره‌كانی لێزمه‌ی پرۆژه یاساكان:
یه‌كه‌م: یه‌كێك له‌فاكته‌ره نادیاره‌كانی پێشنیاركردنی هه‌مو ئه‌م پرۆژه یاسایانه له‌لایه‌ن فراكسیۆنه‌كانی خولی چواره‌مه‌وه ئه‌وه‌یه كه پێشتر ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له‌خولی سێهه‌مدا كه له‌نێوان پارتی و یه‌كێتیدا قه‌تیسكرابو رێگرییان له‌زۆربه‌ی ئه‌و پرۆژه یاسایانه ده‌كرد كه به‌ده‌ر له‌دو فراكسیۆنه‌كه‌ی خۆیان پێشنیار ده‌كران كه تێیدا وه‌كو بروسك و به قۆرخكردنی زۆرینه‌ی كورسیه‌كانیان پرۆژه یاساكانیان بێ یه‌ك دو ره‌تده‌كرده‌وه. ئه‌م ره‌وشه‌ی ئه‌مڕۆی نێو په‌رله‌مان له‌پرۆژه باران قه‌ره‌بوی دۆخی ناله‌باری خودی خولی رابردوی په‌رله‌مانی كوردستانی به رونی پێوه دیاره كه تێیدا له‌م خوله تازه‌یه‌دا ده‌رفه‌تی پێشنیاركردنی پرۆژه یاسا له‌لایه‌ن فراكسیۆنه‌كانه‌وه به پێوانه‌ی 180 پله گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتوه، ئه‌وه‌ش به ده‌سكه‌وتیكی ئه‌رینێ هه‌ژمار ده‌كرێت.
دوه‌م: پێش ده‌ستكردن یان بیركردنه‌وه له‌ئاماده‌كردنی پرۆژه یاسا پێویسته شاره‌زاییه‌كی باش له په‌یكه‌ری رێكخستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت به هه‌مو پێكهاته‌كانیه‌وه. هه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌كی حكومه‌تی هه‌رێم دانه به دانه‌یان هه‌ر یه‌كه‌یان په‌یوه‌ندیداره به جێبه‌جێكردنی یاسایه‌ك یان زیاتر له‌یاسایه‌ك جگه له‌یاساكانی خۆیان كه پێی ده‌وترێ یاسای وه‌زاره‌ت یان ده‌سته یان فه‌رمانگه. بۆ نمونه وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری جگه له‌یاسای خۆی كه تێیدا چه‌ندین ئامانجی بۆ ده‌ستنیشانكراوه به‌دییان بهێنێت، له‌هه‌مان كاتیش‌دا پابه‌نده به جێبه‌جێكردنی چه‌ندین یاسای تر وه‌كو یاسای بودجه و یاسای موچه و یاسای خانه‌نشینی و یاسای راژه‌ی شارستانی و یاسای خزمه‌تی زانكۆیی ... هتد، پێشنیاركردنی هه‌ر پرۆژه یاسایه‌ك ده‌بێ به ئامانجی به‌هێزكردنی ئه‌دای وه‌زاره‌ته‌كان بێت نه‌وه‌ك قه‌تیسكردنیان له جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانیان یان دروستكردنی به‌دیل بۆیان كه پاشان پرۆژه یاساكان به پێچه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی رێچكه ده‌گرن، هه‌ندێ له پرۆژه یاساكان به‌م هه‌ناسه‌یه‌وه فۆرمه‌له كراون. ئه‌وه‌ش خاڵێكی نه‌رێنییه.
سێهه‌م: جگه له‌قه‌تیسكردنی هه‌ندێ له‌وه‌زاره‌ته‌كان و بچوككردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانیان، هه‌ندێ له‌پرۆژه یاساكانی تر به ئاراسته‌ی ئه‌وه رۆیشتون په‌یكه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم قه‌به‌تر بكه‌ن و پاشان كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر بودجه‌ی گشتی و گه‌وره‌تربونی قه‌باره‌ی بێكاری شاراوه دابنێن كه ده‌مێكه دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنێن. كه ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی ئامانجه له‌پێشنیاركردنی هه‌ر پرۆژه یاسایه‌ك. ئه‌و خاڵه‌ش نه‌رێنیه.
چواره‌م: پرۆژه یاساكان به‌پێی په‌یوه‌ندیدار بونیان به كه‌یسه‌كانه‌وه دابه‌شده‌بنه سه‌ر جۆری سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندورستی و حوكمڕانی و ... هتد، به‌ڵام دوای پۆلێنكردنی پڕۆژه یاساكان و به تێبینی كردن ده‌كرێ چه‌ند پرۆژه یاسایه‌ك كه هاوشێوه‌ی یه‌كترن و سه‌ر به‌یه‌ك پۆلینن بۆ نمونه موچه، له‌یه‌ك پرۆژه یاسادا یه‌ك بخرێن، زۆر پرۆژه یاسا بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی موچه پێشنیاركراون به‌ڵام هه‌ر یه‌كێكیان تایبه‌تكراوه به توێژێكی دیاریكراوی كۆمه‌ڵایه‌تی كه ئه‌وه‌ش زۆری و بۆری پرۆژه یاساكانی لێده‌كه‌ویته‌وه كه پاشان به دیوی نێگه‌تیفبوندا ده‌شكێته‌وه.
پێنجه‌م: هه‌مو ئه‌و پرۆژه یاسانه‌ی كه پێشنیاركراون به‌ڵگه‌ی دڵسۆزی گشت فراكسیۆن و ئه‌ندامانی به‌ڕێزی په‌رله‌مانی كوردستانه كه به ئامانجی ئه‌وه داڕشتراون یان ئاماده كراون بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای كوردستانی له‌گشت ئه‌و بوارانه‌ی پرۆژه یاساكان خۆیانی له‌قه‌ره داوه ته‌كانێك ببه‌خشنه پێشكه‌وتنی شارستانی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه ئه‌وه‌ش خاڵێكی ئه‌رێنی پیرۆزه بۆ گشتمان. |
|
|