|
هه‌ڵه‌یه‌ك، پێویسته هه‌موان له سه‌ری راوه‌ستین! عه‌بدوڵای مه‌لا نوری |
27/03/2012 |
دانیشتنی ئه‌مڕۆ 27/3/2012ی په‌رله‌مان تایبه‌ت بو به گفتوگۆكردن له سه‌ر پرۆژه یاسای لیخۆشبون (عه‌فو)، له سه‌رەتای دانیشتنه‌كه‌دا سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئه‌وه‌ی خسته‌ڕو پێشنیارێك هه‌یه دانیشتنه‌كه نهێنی بێت، به ده‌نگی زۆرینه و 14 ده‌نگی دژ بڕیار درا نهێنی بێت، تا ئێره ئاسایی و یاساییه به‌و پێیه‌ی له ماده‌ی 76ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌ماندا ئه‌م بابه‌ت رێگه پێدراوه.
ئه‌وه‌ی بایی هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ركردنه و ده‌شێت وه‌ك پێشنه‌یه‌كی مه‌ترسیدار قسه‌ی له سه‌ر بكرێت و رێگه به دوباره‌بونه‌وه‌ی نه‌درێت، له‌ژێر پاساوی نهێنی بونی دانیشتنه‌كه‌دا بڕیاردرا گفتوگۆ و راوبۆچونی په‌رله‌مانتاره‌كان له‌سه‌ر پرۆژه یاساكه له پرۆتۆكۆلیشدا تۆمار نه‌كرێت! ئه‌گه‌ر چی له به‌رامبه‌ردا چه‌ند په‌رله‌مانتارێك له ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن به‌رگریمان له‌وه كرد كه نهێنی بونی دانیشتنه‌كه به‌و مانایه نایه‌ت كه بۆچونه‌كان تۆمار نه‌كرێن، به‌ڵام دواتر گفتوگۆكان به‌بێ ئه‌وه‌ی له پرۆتۆكۆلدا تۆمار بكرێت ده‌ستی پێ كرد و ئه‌م بابه‌ته به لای ئۆپۆزسیۆنه‌دا به ئاسانی تێپه‌ڕیی و هیچ هه‌ڵویستێكی جه‌ماعی له سه‌ر سه‌ر دروست نه‌بو.
لێرەدا ئه‌وه‌ی پرسیاره ئایا ئیشكاله‌كه له چی و كوێدایه؟ ئه‌و هه‌ڵه‌یه چی بو كه نه‌ده‌بو قبوڵ بكرێت؟ بۆ وەڵامی ئه‌مه پێویسته بوترێت په‌رله‌مان ده‌زگایه‌كه نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵك ده‌كات، كاره‌كانی راسته‌خۆ یا ناڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌سته به‌وانه‌وه، دانیشتن و گفتوگۆ و بۆچونی په‌رله‌مانتاران ده‌بنه دۆكۆمێنت له‌سه‌ر خۆیان یان لایه‌نی دیكه، هه‌ر بۆیه پرۆتۆكۆل هه‌یه و قسه‌ی په‌رله‌مانتارانی تێدا تۆمار ده‌كرێت، تۆماركردن به مانای ئاشكراكردن نایه‌ت. ده‌كرێت وا بخوازێت هه‌ندێك دانیشتن به نهێنی بێت، ئه‌مه‌ش به یاسا رێگه پێدراوه، له ده‌ستوری هه‌ندێك وڵاتی دیموكراتی و یاساكانی به‌ده‌ستهێنانی زانیاری وڵاتاندا هاتوه‌و چاره‌سه كراوه، له‌كاتێكدا ئه‌سڵ وایه هاوڵاتیان، رۆژنامه‌نوسان، رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه ده‌ستیان به زانیاری بگات، به‌ڵام ده‌شێت له‌به‌ر بارودۆخی ئه‌منی، سیاسی، ئابوری، كۆمه‌ڵایه‌تی كۆنوسی هه‌ندێك كۆبونه‌وه‌و به‌ڵگه‌و دۆكۆمێنت بۆ ماوه‌یه‌ك بڵاو نه‌كرینه‌وه، به‌ڵكو چه‌ند ساڵێك به نهێنی ده‌هێڵرێنه‌وه، به 40 ساڵ زیاتر یان كه‌متر دیاری كراوه‌و دواتر ئاشكرا ده‌كرێن... واته نهێنی بون به‌و مانایه نایه‌ت بابه‌تێكی دیاری كرا‌و بۆ هه‌تاهه‌تایه ده‌بێت به نهێنی بمێنێته‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌م په‌رنسیپه راست بێت كه ئه‌مڕۆ له په‌رله‌مانی كوردستان په‌یڕه‌و كرا، ئه‌وا هه‌ر ده‌زگایه‌ك (په‌رله‌مان، حكومه‌ت، دادگاكان...هتد) ئه‌و بابه‌ته‌ی ئاره‌زوی لێبێت بڵاوی ده‌كاته‌وه‌و ئه‌وه‌شی ویستی لێ نه‌بێت له‌ناوی ده‌بات، وه‌ك ئه‌وه‌ی نه‌بوبێت، یان ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستان راست بێت خۆ ئێستا هیچ وڵاتێك ئه‌رشیفی نهێنی نه‌ده‌بو، ساڵانه ئه‌رشیفه نهێنیه‌كانی خۆیان به‌ڕوی خه‌ڵكدا ئاوه‌ڵا نه‌ده‌كرد و ویكلیكسیش نه‌ده‌بو.
له وڵاتاندا دۆسیه نهێنیه‌كان دوای ئاشكرا كردنیان ده‌بنه سه‌رچاوه بۆ زۆر توێژینه‌وه‌و بابه‌تی گرنگ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له هه‌رێمی كوردستان چه‌ند ساڵێكی دیكه توێژه‌رێك ویستی له‌سه‌ر دانیشتنه نهێنیه‌كانی په‌رله‌مان توێژینه‌وه‌یەك بكات ئایا ده‌شێت پێی بڵێن ببوره په‌رله‌مان دۆسیه‌ی نهێنی نییه؟ خۆ شه‌فافیش نه‌بوه! ئه‌مه چۆن پرنسیپێكه له‌م په‌رله‌مانه‌ی ئێمه‌دا سه‌رسه‌ختانه داكۆكی لێده‌كرێت و ئۆپۆسیۆنیش هیچ هه‌ڵویستێكی نابێت؟ ئه‌مه له كاتێكدایه ئۆپۆزسیۆن پرۆژه‌ی بۆ به‌ده‌ستهێنانی زانیاری پێشكه‌ش كردوه و ماوه‌یه‌كه‌یشه سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و به‌شێك له لیژنه‌كان سیمنار و كۆڕ‌و كۆبونه‌وه‌ی له‌سه‌ر رێكده‌خه‌ن بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند كردنی. |
|
|