|
ته‌حه‌داكانی به‌رده‌م جڤاتی نیشتمانی گۆڕان سیروان ره‌شید |
03/12/2012 |
دوساڵ به‌رله ئێستا له‌وتارێكماندا: (كاته‌كه دره‌نگ بوه!) ره‌خنه‌مان له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان گرت، كه پێویسته به‌زوی هه‌وڵی ئۆرگانیزه‌كردن و دروستكردنی ده‌زگایه‌ك بدات بۆ دروستكردنی بڕیار و سه‌ركردایه‌تی كردن، كه له ئێستادا نزیكه‌ی مانگێكه ئه‌و ده‌زگایه دروستكراوه.
من تاچه‌ند رۆژێك پێش ئێستا زۆر گه‌شبین نه‌بوم به دروستكردنی "جڤاتی نیشتمانی" و پێموابو ره‌نگه ئه‌م جڤاته سه‌د ده‌رسه‌د خاوه‌نی ده‌سه‌ڵات و بڕیاردان نه‌بێت! به‌ڵام وه‌ك دوێنێ له رێنمایی بنه‌ڕه‌تی ژماره (5)ی پێكهێنانی جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا هاتوه؛ جڤاتی نیشتمانی دامه‌زراوه‌ی سه‌ركردایه‌تی بواره‌كانی: (كاری سیاسی، رێكخراوه‌یی، كارگێری، دارایی و میدیاییه). كه‌واته به‌فیعلی سونعی قه‌رار له‌و ده‌زگایه‌دا ده‌كرێ و خاوه‌نی بڕیار و ده‌سه‌ڵات ده‌بێت.
گۆڕان به‌دروستكردنی ئه‌م ده‌زگایه هه‌نگاوێكی گه‌وره له‌كاری رێكخراوه‌یی چوه پێشه‌وه، چونكه دواكه‌وتنی له‌مه زیاتر بۆ دروستكردنی "ده‌زگایه‌ك" بۆ سه‌ركردایه‌تی كردنی بزوتنه‌وه‌كه، كاره‌كه‌ی ئه‌سته‌متر ده‌كرد!
گۆڕان به‌ر له‌دروستكردنی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه له هه‌ندێك روه‌وه له حیزبی ته‌قلیدی كوردی ده‌چو، به‌ڵام به‌دروستكردنی ئه‌و جڤاته وه‌ك یه‌كه‌م بزوتنه‌وه‌ی سیاسی كوردی له‌ماوه‌ی رابردودا ئه‌زمونی دوباره‌كردنه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تیكردنی حیزبه شمولی و په‌یكه‌ر ستونیه‌كانی تێك‌شكاند...
گۆڕان وه‌ك بزوتنه‌وه‌یه‌كی (جه‌ماوه‌ریی نا ئایدیۆلۆژی) له هه‌ناوی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی فره‌ڕه‌نگ و بیركردنه‌وه‌ی سیاسی جیاوازه‌وه دروستبوه، تائێستا هیچ لایه‌نێكی سیاسی نییه، دڵخۆشبێت به‌وه‌ی كه گۆڕان هاتوه‌ته ئاراوه. بۆیه له لایه‌ن پارته ده‌سه‌ڵاتدار‌كانه‌وه له‌قۆناغی داهاتودا به‌شێوازی جیاوازتر دژایه‌تی ده‌كرێت.
به‌ڕێز نه‌وشیروان مسته‌فا و كه‌سانی دیكه‌ی په‌یوه‌ندیدار كارێكی ئێجگار گه‌وره‌یان ئه‌نجامدا به‌بڕیاردان و دروستكردنی ئه‌و جڤاته. كه لێره به‌دواوه ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تی بزوتنه‌وه‌كه له‌سه‌رشانی نه‌وشیروان مسته‌فا ئاسانتر ده‌بێت و ئه‌و ستافه نزیك به (50) كه‌سیه ئۆباڵی بزوتنه‌وه‌كه‌یان ده‌خرێته ئه‌ستۆ...
پێویسته جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به سیاسه‌تی رۆژ بزوتنه‌وه‌كه ئاراسته نه‌كات و هه‌ڵگری ستراتیژی رون و و پراگماتیكیانه‌ی گۆڕانخوازانه‌ی خۆی بێت. كه له‌ئێستادا ئه‌م سه‌ركردایه‌تیه‌ی ئێستای گۆڕان له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵێك به‌رپرسیاریه‌تی گه‌وره‌دایه و ئه‌م ته‌حه‌دیاتانه‌ی له‌پێشه:
* ته‌حه‌دای ئه‌گه‌ری ناڕەزایی ژماره‌یه‌ك له هه‌ڵسوراوی بزوتنه‌وه‌كه...
*ته‌حه‌دای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق و هه‌رێم و ئه‌گه‌ری سه‌رنه‌كه‌وتنی به‌ئاستێكی به‌رزتر له قه‌باره‌ی ده‌نگه‌كانی 25/7/2009.
* ته‌حه‌دای دژایه‌تیه‌كی سه‌ختری ده‌سه‌ڵات، ئه‌ویش به‌هه‌وڵی لێسه‌ندنه‌وه‌ی خواستی گۆڕانخوازی و كوشتنی رۆحی گۆڕانخوازی. ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌و هه‌ڵوێسته دروسته نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییانه‌ی گۆڕان له‌ماوه‌ی دو مانگی رابردودا نواندویه‌تی له ئاست كه‌ركوك و ناوچه جێناكۆك و كێشه‌كانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا.
*ته‌حه‌دای وه‌رگرتنی هه‌ڵوێستێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی گۆڕان له‌به‌رامبه‌ر لاموبالات و ئه‌نجامنه‌دانی چاكسازی ریشه‌ی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه، ئه‌ویش به بایكۆتكردنی پرۆسه‌ی سیاسی و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ناڕه‌زایی له‌ئاست شه‌قامدا، ئەگەر ئەزمونی رابردو وەرگرین كه له‌وكاته‌دا ته‌به‌عیاتی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی گۆڕان به‌لای ده‌سه‌ڵاته‌وه بریتی ئه‌بێت له (بڕینی بودجه‌كه‌ی، ده‌ستگیركردنی هه‌ڵوسراوه‌كانی و له‌شكركێشی بۆسه‌ر بزوتنه‌وه‌كه، نانبڕین و سزادانی هه‌وادارانی له ده‌زگا حكومیه‌كاندا، هه‌روه‌ها هەوڵدان بۆ ناشرینكردنی ده‌موچاوی بزوتنه‌وه‌كه له‌لای دۆست و دوژمن و وڵاتانی دەرەوە.
ئه‌ندامانی جڤاتی نیشتمانی كه ئێستا قیاده‌ی بزوتنه‌وه‌كه ده‌كه‌ن، پێویسته به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و بزوتنه‌وه‌كه‌یان پێش به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان بخه‌ن، چونكه به‌رپرسیارێتی مێژوییان كه‌وتوه‌ته سه‌رشان و له‌به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی قورسدان كه لە ئێستادا ئایا رابه‌رایه‌تی نیو ملیۆن ده‌نگده‌ر به باشی ده‌كه‌ن، یان ده‌یكه‌ن به قوربانی؟ |
|
|