|
پارتی و یه‌كێتی به‌رپرسیاری سه‌ره‌كی جێبه‌جێنه‌كردنی مادده‌ی 140ن سیروان ره‌شید |
25/08/2007 |
مادده‌ی 140ی تایبه‌ت به ئاسایكردنه‌وه‌ی كه‌ركوك وا به‌ره‌و ئاوابوون ده‌چێت، له‌ئێستاشدا ته‌نها سێ مانگ و چه‌ند رۆژێك له‌به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی ئه‌و مادده‌یه‌دا ماوه كه به‌درێژایی ده‌یان ساڵ گه‌لی كورد خه‌باتی بۆ ئه‌و پرسه نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ییه كردووه.
كێشه‌ی كه‌ركوك سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌یه‌كی ئاڵۆزه و به‌یه‌كێك له‌و خاڵه سه‌ره‌كییانه داده‌نرێت كه لایه‌نه سیاسییه‌كانی عیراق له سه‌ری كۆكنین، زۆرێك له شاره‌زایان و چاودێرانی سیاسیی كوردیش پێیانوایه هۆكاری سه‌ره‌كی جێبه‌جێنه‌بوونی مادده‌كه كه‌مته‌رخه‌می سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد و پارتی و یه‌كێتییه.
له 9ی نیسانی 2003 وه ده‌سه‌ڵاتی رژێمی سه‌دام حوسێن له كه‌ركوك نه‌ما و كورد جڵه‌ی حوكمی ئه‌وشاره‌ی گرتووه، به‌ڵام تائێستا لایه‌نی سه‌ره‌كی قه‌زییه‌ی كه‌ركوك، كه سه‌ركردایه‌تی كورد و پارتی و یه‌كێتییه خه‌مسارد و كه‌مته‌رخه‌من له ئاستی گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ركوك و ناوچه‌كانی تر بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
كه‌مته‌رخه‌مییه‌كانی پارتی و یه‌كێتی:
* له دوای پرۆسه‌ی ئازادییه‌وه تائێستاش خه‌مخۆر و دڵسۆزانی كه‌ركوك داواده‌كه‌ن پارتی و یه‌كێتی یه‌كی 100 ملیۆن دۆلار له‌و داهاته زۆره‌ی خه‌ڵكی كوردستان كه به‌شێكی هی كه‌ركوكییه‌كانه بۆ جێبه‌جێكردنی مادده‌كه‌ی ته‌رخانبكه‌ن، نایكه‌ن!.
* دووساڵ به‌ر له ئێستا له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی مه‌كته‌بی سیاسی و پارتی و یه‌كێتی بڕیاریاندا هه‌ر یه‌كێكێیان بڕی 75 ملیۆن دۆلار به‌مه‌به‌ستی هاوكاریی بۆ گێڕانه‌وه‌ی كه‌ركوك ته‌رخانبكه‌ن، به‌ڵام یه‌كێك له‌و دوو لایه‌نه پهشیمانبۆوه و نه‌یكرد!.
* یه‌كێك له‌و دوو هێزه سه‌ره‌كییه‌ی كوردستان كه ده‌زانیت نفوزی جه‌ماوه‌ریی لایه‌نه‌كه‌ی به‌رامبه‌ری له كه‌ركوك زۆرتره ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه له ئه‌گه‌ری گێڕانه‌وه‌ی كه‌ركوك بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بیباته‌وه و دهسهلاَتی هه‌رێم بگرێته ده‌ست، بۆیه جددیی نییه له جێبه‌جێكردنی مادده‌كه و پشتگوێی ده‌خات.
*سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد تووشی شه‌رمی سیاسی بووه له به‌غدا، تائێستا نه‌مانبینی له‌سه‌ر دواكه‌وتنی جێبه‌جێكردنی مادده‌كه هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك بكا و فشاربخاته سه‌ر حكومه‌ت و ته‌نانه‌ت بایكۆتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی حكومه‌ت و پارله‌مانیش بكات، نه‌ك هه‌ڕه‌شه‌ی كشانه‌وه له پرۆسه‌ی سیاسی.
* خراپی ئه‌دای ئیداریی كورد له كه‌ركوك له دوای پرۆسه‌ی ئازادییه‌وه رووخسارێكی ناشرینی له حوكمڕانی كورد لای نه‌ته‌وه‌كانی تری شاره‌كه دروستكردووه، ئێستا له كۆی 63 فه‌رمانگه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گرنگی كه‌ركوك زیاتر له نیوه‌ی به‌ده‌ست كورده‌وه‌یه جگه له پۆسته‌كانی پارێزگار و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و قائیمقامییه‌تی شاره‌كه، به‌ڵام به‌داخه‌وه له باتی كوردایه‌تی ره‌سه‌ن و گێڕانه‌وه‌ی شاره‌كه بۆ باوه‌شی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی و سارستانییانه، پارتی و یه‌كێتی ئیداره‌یه‌كی گه‌نده‌ڵ و بۆگه‌نیان ته‌قدیمی خه‌ڵكی شاره‌كه كردووه، ره‌فتار و كرداری ئه‌وان به‌هۆی ململانێی حزبه‌وه هه‌مووشتێكی تێكداوه (له‌ڕووی خراپبوونی وه‌زعی ئه‌منیی شاره‌كه، ئه‌و پارانه‌ی ده‌گاته ده‌ستی ئیداره‌ی ئه‌و شاره كه‌س نازانێت چۆن سه‌رفده‌كرێت و چی لێدێت، ململانێی كۆمه‌ڵایه‌تی ناو كه‌ركوك تادێ قۆڵتردهبێتهوه).
* تائێستا هیچ كام له سه‌رۆكه‌كانمان، سه‌رۆكی عیراق، سه‌رۆكی هه‌رێم، سه‌رۆكی حكومه‌ت، سه‌رۆكی پارله‌مان، له‌و كاته‌وه‌ی ئه‌و پۆستانه‌یان وه‌رگرتووه سه‌ریان به‌و شاره‌دا نه‌كردووه، له‌كاتێكدا حه‌كیم و جه‌عفه‌ری و هاشمی و مالیكی، ئه‌گه‌ر بۆ فشاریش بێت چه‌ند جارێك سه‌ردانی ئه‌و شاره‌یان كردووه.
* مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی و یه‌كێتی چه‌ندین جار رایانگه‌یاند كه ئۆفیسێك له كه‌ركوك ده‌كه‌نه‌وه، چه‌ند ئه‌ندامێكی م.س هه‌ردوولا له كه‌ركوك داده‌نیشن، به‌ڵام تائێستاش ئه‌مه هه‌ر قسه‌ی راگهیاندنهكانیانه و هیچی تر، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هیچ یه‌كێك له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و دوو حزبه كه به ئه‌سڵ خه‌ڵكی كه‌ركوكن نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه شاره‌كه.
* سه‌رۆكی هه‌رێم نوێنه‌رێكی بۆ به‌دواداچوون و جێبه‌جێكردنی مادده‌كه داناوه، به‌ڵام تائێستا ره‌زامه‌ندی له سه‌ركردنه‌وه‌ی ئۆفیسێك بۆ ناوبراو ده‌رنه‌بڕیووه.
* پارله‌مانی كوردستان ئاماده‌یه نووسینگه له سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید و.. هتد بكاته‌وه، به‌ڵام بۆ تائێستا له كه‌ركوك نا !.
* حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌گه‌ر باوه‌ڕی به كوردستانی بوونی ئه‌و شاره هه‌یه بۆچی تائێستا ئۆفیسێكی له‌شاره‌كه‌دا نییه یاخود هیچ نه‌بێت وه‌زاره‌تی ناوچه دابڕاوه‌كانی ده‌برده كه‌ركوك.
هه‌ڵوێستی لایه‌نه ده‌ره‌كی و ناوخۆییه‌كان:
ئه‌گه‌رچی تائێستا ئه‌مریكا و به‌ریتانیا وه‌ك دوو زلهێز و بڕیارده‌ری جیهانی و دهسهلاَتدار له‌عیراقدا، هه‌ڵوێستی رۆشن و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یان نیشاننه‌داوه كه ئایا پشتیوانیی له‌و مادده ده‌ستورییه ده‌كه‌ن یاخود له‌ژێر جه‌بره سیاسییه‌كانی عیراق پشت له‌و پرسه سیاسییه ده‌كه‌ن و داوا له كورد ده‌كه‌ن سازشی له‌سه‌ر بكات.
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ش له واده دیاریكراوه‌كه‌ی جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140، گۆڕانكارییه سیاسییه‌كان و لێدوانی سه‌رچاوه سیاسییه جیاوازه‌كان ئه‌وه‌یان لێده‌خوێنرێته‌وه كه مادده‌ی 140 له واده‌ی خۆیدا جێبه‌جێناكرێت و چاره‌نووسی ئه‌و مادده‌یه‌ش ته‌نها دواخستن ده‌بێت بۆ ماوه‌یه‌كی دوورتر.
ده‌كرێت سه‌ره‌تای ئه‌م ئه‌گه‌ره سیاسییه ببه‌ستینه‌وه به لێدوانه‌كه‌ی رایان كرۆكه‌ری باڵیۆزی ئه‌مریكا له عیراق، كه به ئاژانسی رۆیته‌رزی وتبوو له‌م ساڵدا ریفراندۆم بۆ كه‌ركوك ناكرێت، ئه‌م لێدوانه بۆچوونێكی جیاوازی ئه‌مركییه‌كان ده‌رده‌خات كه جیاوازه له بۆچوونه‌كانی رابردوویان، پێشتر لێپرسراوانی ئه‌مریكی به گشتی و ئه‌وانه‌ی له عیراقدان به‌تایبه‌تی له باره‌ی مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوكه‌وه زۆر به ته‌مومژاوی قسه‌یان بۆ میدیاكان ده‌كرد و هه‌میشه ده‌یان وت كه‌ركوك مه‌سه‌له‌یه‌كی عیراقییه و ده‌ستوری عیراق چاره‌سه‌ری بۆ داناوه، به‌ڵام ئه‌م لێدوانه‌ی كرۆكه‌ر زه‌نگێكه بۆ هه‌موو ئه‌م لایه‌نانه‌ی په‌یوه‌ندیان به‌مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوكه‌وه هه‌یه و جۆرێك له ئاگاداركردنه‌وه‌ی تێدایه بۆیان كه سیاسه‌تی ئه‌مریكا له‌عیراقدا له‌گه‌ڵ جێبه‌جێنه‌كردنی مادده‌ی 140دایه له‌واده‌ی خۆیدا.
هه‌رچه‌نده له‌ناو لایه‌نه دیاره‌كانی نێو مه‌یدانی سیاسی عیراقدا به‌گشتی و لایه‌نی شیعه به‌تایبه‌تی به ئاشكرا ئه‌و ده‌نگه نابیسترێت كه نابێت مادده‌ی 140 له‌واده‌ی خۆیدا جێبه‌جێبكرێت، به‌ڵام له سیاسه‌ت و كاره‌كانی مالیكی سه‌رۆك وه‌زیراندا له باره‌ی مادده‌ی 140وه ته‌مه‌ڵی و خۆدزینه‌وه به ئاشكرا به‌دیده‌كرێت و ئومێدی ئه‌وه به مالیكی زۆر كه‌مه كه كار بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م مادده‌یه بكات.
له تازه‌ترین رێككه‌وتنی نێوان كورد و شیعه‌دا كه له پاش ئه‌و قه‌یرانه سیاسییه هات كه كابینه‌كه‌ی مالیكی دووچاری بوو، جارێكی‌تر مادده‌ی 140 یه‌كێكه له خاڵه‌كانی رێككه‌وتنه‌كه و پابه‌ندبوون به جێبه‌جێكردنی ماددهكهوه دووپاتكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام چاودێره سیاسییه‌كان گومانیان له‌وه هه‌یه كه لایه‌نی شیعه و حكومه‌ته‌كه‌ی مالیكی بتوانن پابه‌ندبن به بهڵێنهكانیانهوه.
ئه‌وه‌ی له به‌رپرسانی كورد بینراوه له به‌غدا له باره‌ی كه‌ركوكه‌وه، جه‌ختكردنه‌وه بووه له‌وه‌ی كه ده‌بێت لهڕێككهوتنهكاندا لایه‌نه‌كانی به‌رامبه‌ر رازیبن به‌وه‌ی بارودۆخی شێواوی كه‌ركوك چاره‌سه‌ربكرێت، له‌م رووه‌وه لایه‌نی كوردی سه‌ركه‌تووبووه، چ له یاسای كاتیی عیراق و له ده‌ستوری هه‌میشه‌یی و چ له رێككه‌وتنه‌كانی نێوان لایه‌نه‌كاندا توانیویه‌تی ئه‌مه بكات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه لایه‌نی كوردی تێدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه، نه‌یتوانیوه له به‌غدا فشار بخاته سه‌ر حكومه‌ت تا مادده و خاڵی ناو رێككه‌وتننامه‌كان جێبه‌جێبكات.
بۆیه ده‌كرێت سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد له به‌غدا له‌وه‌دا به‌كه‌مته‌رخه‌م ناوبه‌رین كه پاش ئیمزاكردنی رێككه‌وتنه‌كان هیچ فشارێكی نییه بۆ ناچاركردن و قایلكردنی حكومه‌ت بۆ جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 و به‌پێچه‌وانه‌ی زۆربه‌ی لایه‌نه عیراقییه‌كانی تره‌وه ئه‌وه‌مان له به‌رپرسانی كورد نه‌دیوه، كه زۆرێكیان ئێستا له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی تایفی و مه‌زهه‌بییان له پرۆسه‌ی سیاسی كشاونه‌ته‌وه.
لایه‌نی نێگه‌تیڤی هه‌ڵوێستی سه‌ركردایه‌تی كورد له‌م ساته‌وه‌خته‌دا ئه‌وه‌یه كورد تائێستا سیاسه‌تی كات به فیڕۆدان پیاده‌ده‌كات و ئاماده نییه به‌شێكبێت له هێزی فشار، خاڵی جه‌وهه‌ریش له مادده‌ی 140 ئه‌وه‌یه كه مادده‌كه له كات و واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا جێبه‌جێبكرێت و قابیلی دواخست و جێبه‌جێنه‌كردن نییه و ئه‌گه‌ر تا 15/12 مادده‌كه جێبه‌جێنه‌كرێت و هه‌ر دواخستنكێش شه‌رعییه‌تی دهستورییهكهی له ده‌ستده‌دات.
|
|
|