|
چه‌مكه به‌هاداره‌كان محه‌مه‌د سه‌فه‌ر |
24/06/2013 |
چه‌مكه‌كان چین؟
چه‌مكه‌كان له‌روی داڕشته‌ی فه‌رهه‌نگییه‌وه، خۆیان له‌م ده‌سته‌واژانه‌دا ده‌بیننه‌وه (به‌رژه‌وه‌ندیی نیشتیمانیی) و (ئاسایشی نیشتیمانیی) و (سازانیی نیشتیمانیی). فۆرمی چه‌مكه‌كان زۆرن و له وڵاتێكه‌وه بۆ ئه‌وی دی ده‌گۆڕێن. به‌ڵام له‌ڕوی ناوه‌رۆكه‌وه هه‌مان بههاوبایهخیان هه‌یه، له نێوان وڵاتاندا یه‌ك مه‌ترسیی به‌دوای خویاندا ده‌هێنن، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه سه‌رله‌به‌ری سه‌روه‌ریی حكومه‌تێك یان وڵاتێك له ژێر كاریگه‌ری سیاسه‌ته‌كانی وڵاتێكی دیكه‌دا ده‌هێڵێته‌وه.
چه‌مكه‌كان كه‌ی سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن؟
له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی سیاسیی، لهرابردوهوه بۆ ئایینده، له مێژوی هه‌مو گه‌لانی دنیادا كه حكومه‌تێك یان ده‌وڵه‌تێك له دایكده‌بێت، له‌گه‌ڵیدا چه‌مكه‌كان په‌یداده‌بن و پێبهپێی مێژوی گه‌شه‌سه‌ندن و بڕینی قۆناغه‌كانی نه‌شونماكردنی حكومه‌ت و ده‌وڵه‌تان، وه‌كو پایه‌یه‌كی سه‌ره‌كیی ئه‌و حكومه‌ت و ده‌وڵه‌تانه، هاوته‌ریب مێژوی خۆیان ده‌گوزه‌رێنن. نه حكومه‌ت و ده‌وڵه‌تان بێ بونی چه‌مكه‌كان ده‌بنه یه‌كه‌یه‌كی سیاسیی خاوه‌ن سه‌روه‌ریی، نه چه‌مكه‌كانیش به‌بێ بونی حكومه‌ت و ده‌وڵه‌تان به‌ها و بایه‌خیان هه‌یه.
چه‌مكه‌كان له چییه‌وه به‌ها وه‌رده‌گرن و له خزمه‌تی چیدان؟
چه‌مكه‌كان بونێكی بهرجهستهییان نیه، به‌ڵكو له هۆش و خه‌یاڵدا دروستده‌بن، روداو و كێشه‌كانی رۆژگار كه به‌رۆكی حكومه‌ت و وڵاتان ده‌گرن، بكه‌ره سیاسییه‌كان ناچاری گرتنه‌به‌ری دیراسه‌كردن و توێژینه‌وه‌ی پاشهات و لێكه‌وته‌كانی دوای روداوه‌كان ده‌كات، له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌نجامی گه‌شتن به‌راستیی دیراسه و توێژینه‌وه‌كان، ئه‌وكات ده‌رده‌كه‌وێت ئایینده‌ی چاره‌نوسی وڵات به‌ره‌و كوێ ده‌چێت، كه‌واته چه‌مكه‌كان به‌ها و ماهیەتیان له سه‌روه‌ریی حكومه‌ت و ده‌وڵه‌ته‌وه وه‌رده‌گرن، به‌هه‌مان ئه‌ندازه‌ش له خزمه‌تی ئه‌ودان، كه‌سایه‌تیی و بكه‌رانی سیاسیی هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به چه‌مكه‌كانه‌وه نییه، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت ئامرازێكن بۆ پاراستن و مانه‌وه و گه‌شه‌سه‌ندنی چهمهكهكان، واته به‌مردن یان به ده‌ركردن و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی یه‌كێك لهبكهرانی سیاسیی، چه‌مكه‌كان دواییان نایه‌ت.
چه‌مكه‌كان له كوێدا جێبه‌جێده‌كرێن؟
له هه‌ر شوێنێك هه‌رێم یان ده‌وڵه‌تێك هه‌بێت، چه‌مكه‌كان له‌وێدا هه‌ن، كه‌واته په‌یوه‌ندیی نێوان قه‌واره‌ی سیاسیی و چه‌مكه‌كان په‌یوه‌ندییه‌كه له سه‌ربنه‌مای ره‌هه‌ندی ته‌واوكاریی داده‌مه‌زرێت. راسته‌وخۆ چه‌مكه‌كان په‌یوه‌ندییان له گه‌ڵ دامه‌زراوه‌ی سیاسییدایه، چونكه دامه‌زراوه‌كان زیاتر له كه‌سه‌كان له ده‌سه‌ڵاتدا ده‌مێننه‌وه و ته‌مه‌نی زیاتر ده‌كه‌ن، هه‌ر ئه‌مه‌شه وه‌هایكردوه كه كه‌سه‌كان و بكه‌رانی سیاسیی جگه له‌وانه‌ی له ناوه‌نده‌كانی سیاسهتكردندان و بونێكی به‌رجه‌سته‌یان هه‌یه، رۆڵی پهراوێزییان هه‌بێت، سه‌روه‌رییه‌كه لێره‌وه دروستبوه و ده‌بێت. به‌وپێیه دامه‌زراوه‌كان موڵكی ته‌واوی هاوڵاتیانی ناو قه‌واره سیاسییه‌كه‌یه نه‌ك شوێنێك بن له‌رێگه‌یه‌وه هه‌ر كه‌سێك و به ئاوازێك بانگه‌شه بۆ ئاراسته‌یه‌كی فیكریی بكات، یان سودی لێ ببینێت بۆ موزایه‌داتی سیاسیی. كه‌واته چه‌مكه‌كان له ناو سنورێكدا چه‌كه‌ره ده‌كه‌ن و رهگدادهكوتن كه یه‌كه ئیداریی و ئابوریی و سیاسییه‌كانی پشتئهستوربن به دامهزراهوهیی بون.
هه‌مو بكه‌رێكی سیاسیی مافی به‌شداریی له داڕشتنی چه‌مكه‌كاندا هه‌یه؟
لێره‌دا ناكۆكییه‌كان زه‌ق ده‌بنه‌وه، به هه‌ڵه لێكدانه‌وه‌كان بۆ چه‌مكه‌كان به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا ده‌رده‌كه‌ون. لێكدانه‌وه‌كان په‌یوه‌ندییان به پێشینه‌ی رۆشنبیرییه‌وه هه‌یه. وڵاته ته‌واو دامه‌زراو و دیموكرات و لیبرال-دیموكراته‌كان زۆر بابه‌تیانه و وردتر له گه‌ڵیدا مامه‌ڵه ده‌كه‌ن، مافی داڕشتن و قسه‌له‌سه‌ركردنی چهمهكهكانیان له نێو هه‌ندێک دامه‌زراوه‌ی هه‌ستیاری وه‌ك (په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت و ده‌وڵه‌ت و ده‌زگاكانی ئاسایشی نیشتیمانیی) هێشتوه‌ته‌وه، رۆڵگیڕ و هه‌ڵسوڕوانی نێو ئه‌و دامه‌زراوانه راسته‌وخۆ به‌رپرسیارێتیان ده‌كه‌وێته سه‌رشان. له ده‌ره‌وه‌ی دامه‌زراوه‌وه و كه‌سه‌كانه‌وه به‌نمونه رێبه‌ری حیزبه‌كان و ئه‌ندامانی رێكخراوه جیاجیاكانی نێو قه‌واره سیاسییه‌كه، له ده‌ره‌وه‌ی هێڵی بهرپرسیارێتییهكهدا ده‌هێڵدرێنه‌وه.
به پێچه‌وانه‌وه‌ی و ڵاتانی ناوبراوه‌وه. به هۆی جیاوازیی فه‌رهه‌نگیی و ئاستی زانستیی و ئه‌كادیمیی و پێشینه‌ی هۆشیارییه‌وه، له وڵاتانی تازه‌پێگه‌یشتوی جیهانی دوه‌م و سێیه‌مدا، هێڵی جیاكه‌ره‌وه له نێوان كه‌س و دامه‌زراوه‌كان و هه‌ڵسوڕاوانی سه‌ره‌كیی و كه‌سه‌كانی ناو حیزبه سیاسییه‌كان كهڕۆلیان له ناو دامه‌زراوه سیاسییه‌كاندا نییه، سڕدراوه‌ته‌وه.
كه‌ی چه‌مكه‌كان له‌ناو ده‌چن؟
مانه‌وه و گه‌شه‌سه‌ندنی چه‌مكه‌كان وابه‌سته‌یه به پاراستنی ئه‌و هاوسه‌نگییه‌وه كه له نێوان دامه‌زراوه و چه‌مكه‌كاندا، له‌ئه‌نجامی په‌یوه‌ندییه‌كی ئۆرگانیی و رێكخراوه‌ییه‌وه له نێوانیاندا هاتوه‌ته‌وه ئاراوه. دیاره په‌یوه‌ندییه‌كه‌ش به شێوه‌یه‌كی سروشتیی نههاتوهتهبون، به‌ڵكو پێشتر به پێی پلانێكی قۆناغ به قۆناغ و به پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی ورد و پوختی هه‌وڵی تاكه كه‌سیه ئه‌كادیمیی و له‌ئه‌نجامی ئه‌زمونی زۆرخایهنی سیاسییه‌كانه‌وه، به‌و ئه‌نجامه گه‌شتوه‌ته، كه‌واته هه‌ر ده‌بێت له‌ورێگه‌یه‌وه پارێزگاریی له مانه‌وه‌ی چه‌مكه‌كان بكرێت، له مردن و له‌ناوچون به دور بگیرێت، له‌وروانگه‌یه‌وه كه هه‌ڵسوڕاوان و بكه‌ران و داڕێژه‌رانی سیاسیی ئه‌وله‌ویه‌تی كاركردنیان له پێناو به زیندوهێشتنه‌وه‌ی چه‌مكه‌كاندا، پاراستنی سه‌روه‌ریی دامه‌زراوه‌كان بێت، ده‌نا به پێچه‌وانه‌وه له كوێدا گونجاویی لایه‌نه پێكهێنه‌ره‌كانی هاوكێشه‌كه گۆرانكاریی به‌سه‌ردا هات، ئه‌وا له ناوچونی چه‌مكه‌كان ده‌بێته كارێكی حه‌تمیی. |
|
|